
پشكۆ ناكام
ده‌سه‌ڵاتی كوردی،
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به (ناو)ی ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه ده‌كه‌ن‌و ته‌صریح
ده‌ده‌ن، لایانوایه خه‌ڵكی كوردستان، گه‌ر هه‌موو نه‌بێت، به‌شێكی زۆری
(له گوێی گادا نوستوون)و ئاگاداری دونیا نین.. هه‌ر له گه‌رمه‌ی
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستی پێ
كردووه، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك‌و گومان خستنه‌سه‌ر بۆچوونی زۆربه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه به‌م ده‌سه‌ڵات‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات (هه‌ردوو
جه‌مسه‌ره‌كه) هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی نابرێت به‌ڕێوه‌و له
ئاستی به‌رپرسیارێتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات نه‌بوون‌و نابن.. ئه‌وانه‌ی
به‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه ده‌كه‌ن، زوو زوو، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه
ته‌نانه‌ت "ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ئه‌مریكاش، حیزب ده‌وڵه‌ت ئه‌با به‌ڕێوه"
ئه‌مه راسته، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كام ـ حیزب ـ ده‌وڵه‌ت له
وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌بات به‌ڕێوه، كام حكومه‌ت له‌سه‌ر كاره؟ كام
پارله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵكه؟
ـ ئه‌و حیزبانه‌ی
ده‌وڵه‌تانی دیموكراسی ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌و حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌و حیزبانه‌ن كه
خه‌ڵك، به لیستی كراوه، به به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی كار‌و پلانی
ئاینده، ده‌نگێ پێ داون‌و له‌هه‌ر ئان‌و ساتێك‌دا ئه‌و حیزبانه له
به‌رپرسیارێتی خۆیان لایان دا‌و نه‌یانتوانی به‌رنامه وه‌عد پێ
دراوه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌گاته ئه‌و
ئاسته‌ی كه ده‌بێت (هه‌ڵبژاردنی نوێ) بكرێت، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی
ئه‌و حكومه‌ته چه‌نده له‌سه‌ر حوكمه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان،
هه‌ژده ساڵه هه‌ر دوو حیزب، ده‌سه‌ڵاتدارن‌و حاكمن‌و چۆنیان بوێت، به‌و
شێوه‌یه، به‌و رێبازه هه‌رێم ده‌به‌ن به‌ڕێوه، گه‌ر له وڵاته
پێشكه‌وتووه‌كان، قوربانییه‌كانی (ئه‌نفاڵ) خۆپیشاندان بۆ ناڕه‌زایی له
وه‌زع‌و گوزه‌رانی خۆیان بكه‌ن، به‌بێ هیچ مه‌رج‌و پێشه‌كیه‌ك، ئه‌بێت
(حكومه‌ت)و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ست له‌كار بكشێننه‌وه، چونكه
له‌ئاست به‌رپرسیارێتی نین...
ـ ئه‌و حیزبانه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا ده‌به‌ن به‌ڕێوه، له‌سه‌ر
بنه‌مای سه‌ره‌كی دیموكراسی ده‌چنه پارله‌مانه‌وه كه بنه‌مای حاكم‌و
ئۆپۆزسیۆنه، جگه له وڵاته توتالیسته به‌ڕه‌حمه‌ت بووه‌كانی وه‌ك
سۆڤیه‌ت‌و ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌لات‌و رومانیاو یۆگسلافیاو... هتد، هیچ
نموونه‌یه‌كی دیكه شك نابه‌ین كه له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم
بچێت به‌وه‌ی هه‌ردووكیان هه‌م حاكم‌و هه‌م حاكمن!
ـ دیاره تێگه‌یشتنی
هه‌رزه‌كاره سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌راوردكردنی حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم‌و دونیای رۆژئاوا، به ـ لنگه‌و قوچ ـ یه،
ئه‌گینا ئه‌و به‌راورده‌یان نه‌ده‌كرد.. له سوید‌و له‌دوای كوشتنی سه‌رۆك
وه‌زیران ـ ئولوف پاڵمه له ساڵی 1984 ـ تائێستا، كه ده‌كاته 25 ساڵ،
سوسیال دیموكراته‌كان 3 سه‌رۆكی تازه‌یان گۆڕاوه: ئینگڤار كارل سۆن، یۆران
پیته‌رشۆن، ئێستاش (موناسالین)ه...
له ئه‌ڵمانیا چوارجار
گۆڕاوه، له ئینگلته‌را، له فه‌ڕه‌نسا... هتد.
به‌ڵام ئاخۆ ده‌سته خوشكه‌كه‌ی سوسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا، واته
ئه‌وه‌ی هه‌رێم له (34) ساڵدا چه‌ند سه‌رۆك، یان سكرتێری گشتی گۆڕاوه؟
ـ به‌راوردكردنه‌كانی
ئه‌وانه‌ی به ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن له
زۆر لایه‌ندا (لنگه‌و قوچ)ه، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌وان كه ئه‌ڵێن "هیچ
حیزبێك نییه رێگه‌بدات ئه‌ندامه‌كانی ده‌نگ بده‌ن به به‌رنامه‌و لیستی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب"، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له كۆنگره‌ی
سوسیال دیموكراته‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی سوید به دراو
(عمله)ی بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپا كه (یۆرۆ)یه، زیاتر له نیوه‌ی
به‌شداران دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستان‌و دواتر ـ كڕۆن ـ هه‌روه‌ك خۆی
مایه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌ری وڵات‌و سوسیال دیموكراتی
سویدبوون له (پارله‌مانی ئه‌وروپا) له هه‌ره پێشی ئه‌و كه‌سانه بوون
كه ده‌نگیان به "دژ"دا... دواتریش ئه‌وانه نه له‌سه‌ر كارلابران‌و نه
مووچه‌بڕاو كران!...
ـ چۆن ده‌كرێت به‌رواردی
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان (ی.ن.ك)و (پ.د.ك) به حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وروپای پێشكه‌وتوو بكه‌ین، كه ـ سه‌رۆك ـ له‌سه‌ر
بنه‌ماڵه تاپۆكراوه‌و نه‌ك له سه‌رووی حیزب، به‌ڵكو له سه‌رووی
میلله‌تیشه‌وه‌یه‌و هیچ یاسا‌و به‌رپرسیارێتی‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك
نایگرێته‌وه، به‌ڵام له ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش، ته‌نیا ـ قسه‌یه‌كی نه‌شیاو
ـ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حیزب، ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، گه‌ر له
وڵاتانی ئه‌وروپا، سه‌رۆك حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار، رۆژنامه‌نووسان به "سه‌گ"
ناو ببات، نه‌ك هه‌ر خۆی له سه‌رۆكایه‌تی لاده‌برێت، له‌وانه‌یه،
حیزبه‌كه‌شی له ده‌سه‌ڵات بكشێته‌وه...
ـ ئه‌و حیزبانه‌ی
به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپای رۆژئاوا، حكومه‌ت‌و پارله‌مان له‌سه‌ر
بودجه‌ی ـ خه‌ڵك ـ به‌خێو ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و حكومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای
چه‌ند پرنسیپێك، یارمه‌تی ـ ماددی ـ حیزبه‌كان ده‌دا، له ئه‌وروپا، هه‌ر
حیزبێك، لابه‌لاو "له ژێره‌وه" پاره‌ی بودجه‌ی وڵات ببات بۆخۆی، ده‌درێت
به دادگا، له هه‌رێم‌و لای دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی، ساڵانه (8)
ملیار! دۆلار، برامان برایی‌و كیسه‌مان جیایی، له‌ناو خۆیاندا دابه‌شی
ده‌كه‌ن... له ئه‌وروپا هه‌ر هه‌موو كه‌سێك، له پاشا‌و سه‌رۆك كۆمار‌و
سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆك حیزب‌و خودی حیزبه‌كان، ده‌بێت ساڵانه جه‌ردی داهات
"Deklaration"ی خۆی بخاته‌ڕوو، دواكه‌وتنیشی، سزای له‌دوایه، ئه‌مه چۆن
به‌رواردبكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ست پاكی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم!
ـ له وڵاتانی ئه‌وروپاو
ئه‌مریكاش، گه‌ر (تاوانبار)ێكی جه‌نگ، ده‌ستگیر بكرێت، جگه له پۆلیس‌و
دادگا، هیچ كه‌سێكی دیكه بۆی نییه، چاره‌نووسی ده‌ست نیشان بكات، له
هه‌رێم‌و لای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، بكوژی 5 هه‌زار هاوڵاتی كورد به ـ
ته‌له‌فۆن ـ ێك ئازاد ده‌كرێت، به‌واردكردنی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی‌و
ئه‌وروپی، سه‌باره‌ت به‌م خاڵه له‌چی دایه؟
ـ هیچ حیزبێك له
ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو زۆر شوێنی تریش، ئه‌ندامه‌كانی خۆی بانگ ناكات كه خۆی
ساغ بكاته‌وه، له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌كێ ده‌دا، هه‌ر ده‌نگدانێكی
زۆره‌ملێی، جۆرێكه له تاوان‌و ده‌چێته پرۆسه‌ی یاسا‌و دادگاوه...
ـ ده‌سه‌ڵاتدارانی
هه‌رێم، جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان لاوازبن ئه‌وا ئابووری هه‌رێمیش لاواز ده‌بێ‌و تووشی
ئه‌زمه ئه‌بێت‌و ـ ئه‌مریكا ـ ش به نموونه ئه‌هێننه‌وه كه (ئه‌و
ئه‌زمه ئابوورییه‌ی تێی كه‌وتووه، ده‌رئه‌نجامی لاوازبوونی حیزبه!!)،
به‌ڵام پێمان ناڵێ لاوازبوونی كام حیزب، ده‌سه‌ڵاتدار یان ئۆپۆزسیۆن!
دیاره باسی ئه‌مه
ناكه‌ن، چونكه دووری هه‌ردوو سیستمی حوكمڕانی ئه‌مریكاو هه‌رێم (گه‌ر
بكرێت بڵێین له هه‌رێم سیسته‌م هه‌یه) وه‌ك دووری ئه‌وانه‌ی به‌ناوی
ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه ده‌كه‌ن‌و تێگه‌یشتنیانه له ئه‌زمه ئابوورییه‌كانی
ئه‌مڕۆی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا..
ـ گرنگترین خاڵ كه وامان لێ ده‌كات نه‌توانین به‌راوردی حیزبی
ده‌سه‌لاتداری كوردی‌و ئه‌وروپی به‌راورد بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه له
ئه‌وروپا "یاسا سه‌روه‌ره"و له هه‌رێم "یاسا ژێروه‌ره"...
تێبینی: دیاره
به‌راوردكردنی، یان باشتروایه بڵێین له یه‌ك نه‌چوونی حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم‌و ئه‌وروپا، باسێكه كه زۆر هه‌ڵده‌گرێت،
به‌ڵام وه‌ك "وتار" له‌مه زیاتر، ره‌نگه له فۆرمی وتار ده‌ربچێ...