<%@LANGUAGE="VBSCRIPT" CODEPAGE="1252"%> سیحری چایه‌ك‌

<%response.write(time())%>
<%response.write(date())%>

 

سیحری چایه‌ك

 

چومه‌لای چایه‌كی دامێ‌

تاماوم ده‌رناچم له‌ چاكه‌ی

زمانی هێنده‌ شیرینه‌

ئه‌ی ده‌بێت چه‌ند شیرینبێت چاكه‌ی                                   

هه‌تا چۆڕم له‌ چا بڕی ،،،                                                                    

من له‌ چاوی جوانیم ڕوانی                                               

به‌ زمانی غه‌زه‌ل ده‌دوا         

من هیچم غه‌زه‌ل نه‌زانی

ویستی به عیشوه‌ حاڵیم كات

كه‌ ئه‌مشه‌و له‌لام میوانی

من داوای ڕوخسه‌تم له‌و كرد

ئه‌و به‌ناز پێڵوی هه‌ڵهانی

له داوی په‌رچه‌موو زوڵفی

چلۆن من ببێت نه‌جاتم

له‌ نازوو مه‌كری خۆم ڕاگرت

له‌ عیشوه‌ی چاوی هه‌ڵهاتم

من له‌ ڕازی ئه‌و گه‌یشتم

ئه‌و به‌م دقه‌ته‌ی نه‌زانی ،

كه‌ هه‌رچی هۆشوو كه‌ماڵیبو

شاعیر به‌چایه‌ك دۆڕانی !.

باكۆ جه‌لال

2009 /11 /10  توركيا

bako.jalal@yahoo.com

 

 

مافي ئةم ساييتة ثارصزراوة بؤ ئاراس©2006