کچی یه‌زدان

خوا له جوانیت
ئه‌ی کچی جوان !
له‌لام مه‌علومه نازداریت
ئه‌ی ڕوحی منت به‌قوربان
ماهیریت له ناز و عیشوه و
زانایت له گوفت و دوان
به‌ڵام ئه‌ی جوانی میهره‌بان
ده‌ستی منت به دامان
قه‌ت نه‌که‌یت جوانی روخسارت
بگۆڕیه‌وه به سامان!
که تۆ چاو هه‌ڵهێنانێکت
گه‌نجینه‌که‌ی قارون دێنێت،
گوناه نیه ده‌رون ساردێک
گه‌رمی باوه‌شت ببینێت؟
خالقت شه‌یدا به جوانیت
مه‌خلوقێک شێته له تاوت!.
نه‌که‌ی خوڵکی نه‌فامێکه‌یت
په‌ی نه‌بات به مه‌ستی چاوت
خوڵقی جارانم هه‌ر ماوه
دوودڵ مه‌په ناسکه په‌ری
به وشه‌ی ئاوریشمی شیعرم
کراسێکت بۆ ئه‌دوورم
شاژن نه‌یکردبێته به‌ری.
باکۆ جه‌لال
7/6/2010
ئه‌مریکا
bako.jalal@yahoo.com