خه‌وی ئه‌رخه‌وانیی خۆشخه‌یالێک
به‌ندی
عه‌لی .. فێبریوه‌ری
2010
ئه‌م زه‌مه‌نه
ئێواره‌یه‌کی هێمنی سیحراویه‌و
لێوان لێوه له‌یارو یاوه‌ری شه‌یدا
ئه‌وانه‌ی گێژه‌ڵۆکه‌ی ڕق
هه‌رگیز له‌سوچی دڵیانا په‌پکه ناخواو
هه‌ر
به‌غه‌مزه‌ی چاوی خومار له‌یه‌ک ده‌گه‌ن
منیش له‌نێو گوڵستانێکی عیشقا
ده‌گوزه‌رێم
ئه‌وی هه‌ڵی ده‌مژم ته‌نیا
سروه‌بایه‌کی کوێستانی سرک نیه
له‌گه‌لاوێژی گه‌رمه‌سێرێکا
ئه‌وی هه‌ڵی ده‌مژم نه‌فخێکه
له‌روحی په‌ریه‌کانی به‌هه‌شت
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی .. گورگ و به‌رخی
له‌سه‌ر یه‌ک ڕووباری هه‌نگوین
گه‌رووی مه‌رام ته‌ڕ ده‌که‌ن و
گڕی تینوێتی ده‌شکێنن
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
هه‌موو بستێکی بوستانی سه‌رمه‌دیه‌و
گوڵ و خاری ده‌ست له‌ملن
له‌هه‌ر کوێیه‌ک دڵت گرتی
ڕه‌شماڵی زینده‌گیت هه‌ڵده‌و
بێ دڵه‌ڕاوکێ و بێ گومان
ناوی لێ بنێ .. نیشتیمان