به‌ندی عه‌لی ..
مارسی 2010
والی
ووتیان ، ئه‌گه‌ر
شایه‌تمان هه‌ق
به‌نووری
ماهی تابانی
ڕوخساری
ئه‌و نه‌هێنێ
قامکی خورمامژهت
ده‌بڕێ
ووتیان ، ئه‌گه‌ر
وه‌کو بولبولێکی
شه‌یدا
به‌ڕۆژو شه‌و
بۆ چاوه
هه‌نگوینیه‌کانی
ئه‌و نه‌خوێنی
زارت ده‌کات
به‌ئیسفنج و
له‌سه‌ر ته‌خته‌ی
ڕه‌شی گه‌ردوون
دوایین ووشه‌ی
ناوت ده‌سڕێ
ووتیان ، ئه‌گه‌ر
له‌جیاتی تاج ،
نه‌ی کهیتهسهر
له‌بری پۆشاک ،
نه‌ی کهیتهبهر
له‌شوێن جامانه
، نه‌ی به‌ستی
له‌جێی گۆچان ،
نه‌چیه ده‌ستی
وه‌کو خودا‌ش ،
نه‌ی په‌رستی
دوو بیلبیله‌ی
چاوه‌کانت
ده‌کات به‌دوو
ده‌نکه هه‌ڵمات
له‌سه‌ر وه‌ختی
بێزاریاو
بۆ سوکنایی ڕوحی
په‌ستی
تیل تیلێنیان
پێوه ده‌کات
ووتیان ، ئه‌گه‌ر
ووتم ، نه‌خێر
عه‌یامی
گورگانه‌شه‌وێ و
شه‌وله‌بان و
حوچهکهی بن
فه‌له‌ک
..
گوزه‌شت
من ئه‌و که‌سه‌م
پێ ڕه‌وایه
بیابانی
ووشک و ڕووته‌ڵی
نیشتیمان
ده‌کات
به‌گوڵزاری
به‌هه‌شت
نه‌ک ئه‌و نیگار
کێشه په‌سته‌ی
به‌فڵچه‌ی میزاجی
خه‌سته‌ی
تابلۆی ژیان
پڕاوپڕکا له‌چاوی
سوور
له‌هێڵی سوور
له‌مه‌ودای ترسی
بێ سنوور