به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری
2009
خه‌مه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن
شه‌هید
مه‌زارێکیان
له‌مه‌ڕمه‌ڕ بۆ دروستکردوو
به‌تێزابی زێڕ له‌سه‌ریان نووسی
شه‌هید
ساڵی جارێک
سه‌عاته‌وه‌ختێکی په‌خشی
که‌ناڵه باڵداره‌که‌یان
به‌سه‌ر ناوی ئه‌وا ئه‌فڕێ و
ڕۆژنامه پاییزیه‌که‌شیان
که‌پێویستی به‌داهاتی زیاتر ئه‌بێ
ڕۆمانی داستانه‌کانی
ئه‌کات به‌مانشێتی ووتار
له‌کۆنگره‌و پلونیۆما
ووته‌کانی ئه‌بن به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ
له‌وه‌رزی دروێنه‌ی ده‌نگا
عه‌ینه‌که‌که‌ی
.. لۆگۆی لیسته و
کاسکێته‌که‌ی دروشمی پارت
ئه‌وه‌ی ته‌نیا لێی تێناگه‌ن
نهێنیه‌که‌ی
ئه‌ودیو بزه‌ی سه‌رلێوێتی
که‌په‌نهانی تره له‌وه‌ی
مۆنالیزا
پێشمه‌رگه
ئه‌و ده‌مانه‌ی ئه‌شکه‌وتی دڵ
نیشتیمانی چلووره‌کانی گومان و
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی خه‌م و
جاڵجاڵۆکه‌کانی سڵ بوو
ئه‌وان له‌گه‌ڵ
گزنگی به‌ربه‌یانیانا
هه‌ڵده‌هاتن
زۆر به‌نه‌رمی و به‌میهره‌وه
خۆیان ئه‌کرد به‌داڵانه‌کانی دڵداو
له‌گه‌ڵ خۆیان
مشتێ گه‌رمی و
چنگێ تیشک و
پڕ به‌کۆشێ کورسینه‌عنای
ئازادیان بۆ ئه‌هێناین
ئه‌وان جاران
خۆشترین خه‌ونی مناڵ و
شۆخترین لاسی غه‌زال و
چڕترین باخی ئومێد‌و
خوڕترین ڕووباری سووری
به‌ره‌که‌ت بوون
که‌چی ئه‌م ده‌شتی وه‌فایه
هه‌ر گیاکه‌ڵه‌ی مشه‌خۆرو
دڕکی قین و
پوش و په‌ڵاشی ئه‌سه‌فمان
پێ ئه‌به‌خشێ
تفه‌نگ
دوێنێ به‌شێک بوو
له‌شه‌ره‌ف
شه‌ره‌فی مانه‌وه‌ی ژیان
له‌نێو جه‌هه‌نه‌می جه‌نگا
شه‌ره‌فی وون نه‌بوونی حه‌ق
له‌جه‌گه‌ڵی ناهه‌قییا
شه‌ره‌فی سه‌ربه‌رزیی جوانی
له‌مل که‌چیی قه‌باحه‌تا
شه‌ره‌فی لێو له‌پێکه‌نین
شه‌ره‌فی دیده له‌نیگا
شه‌ره‌فی گوێ له‌بیستنی
ئاوازه خۆماڵییه‌کانی
که‌وو سوێسکه
شه‌ره‌فی زار له‌چڕینی
قریشکه‌کانی نیشتیمان
زۆر ئه‌ترسم
ئه‌مڕۆ ، هه‌ر خۆی
جوانی خه‌ڵتانی تێزابی قه‌باحه‌ت و
شه‌ره‌ف شه‌ڵاڵی شه‌رابی
کۆنی داب و
ژیان بسپێرێ به‌عه‌ده‌م
جوجه‌ڵه‌کانی ئومێدیش
بداته به‌ر
ڕه‌هێڵه بارانی گولله‌ی
وێڵی قه‌ده‌ر
کورسی
هاوڕێیه‌کی به‌ئه‌مه‌که‌و
هه‌موو وه‌رزه‌کانی ته‌مه‌ن
شانازیمان پێوه ئه‌کا
ئه‌و ده‌مانه‌ی زه‌ڕنه‌قوته‌ی هه‌ڵکوڕماوی
باخچه‌یه‌کی ساوایانین
له‌گه‌ڵمانا شیر ئه‌نۆشێ و
فێری به‌سته ساده‌کانی ژیان ئه‌بێ
من مناڵێکی ساوام
ئاشتی و ئه‌وینه داوام
که‌بووین به‌مێرد مناڵێکی
زیت و ووریاش
له‌گه‌ڵمانا
له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه فێری
دارا دوو داری دی ئه‌بێ و
دانه‌دانه‌ش
پێپیلکه‌کانی په‌یژه‌که‌ی زه‌مه‌ن ئه‌بڕێ
تائه‌گینه دواترۆپکی بڵندی فام
هاوڕێیه‌کی به‌ئه‌مه‌که‌و
شانازیمان پێوه ئه‌کا
ته‌نیا له‌و دۆخه‌دا نه‌بێ
که‌وه‌ک مه‌ته‌ڵ
له‌سه‌ر سنگی دائه‌نیشێ
پۆخه‌ڵترین میری گه‌نده‌ڵ