<%@LANGUAGE="VBSCRIPT" CODEPAGE="1252"%> به‌ندی عه‌لی‌

<%response.write(time())%>
<%response.write(date())%>

 

 

 

 


به‌ندی عه‌لی .. جێنیوه‌ری 2010

کۆنه‌په‌رست


 

جه‌سته‌ی ڕزیوه‌ ، ئه‌و لاکه

چی لێ بکه‌ی یان لێ نه‌که‌ی

هه‌ر ئه‌پروێ

چی بپۆشێ یان نه‌پۆشێ

کراسی ئاوریشمی به‌ری

پۆست مۆدێرنه

یان عه‌بای پیرۆزی والی

جه‌سته‌ی ڕزیوه‌ ، ئه‌و لاکه

هه‌ر ئه‌پروێ

له‌کاغه‌زی بریقه‌داریه‌وه‌ بپێچی و

به‌قردێله‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی دیاری

بی به‌ستیه‌وه

یان له‌نێو سندوقی خشڵ و

زێڕی بنێی

کوپه‌یه‌کیش

گران به‌هاترین عه‌تری

به‌ناوبانگی پێدا بڕژێ

جه‌سته‌ی ڕزیوه‌ ، ئه‌و لاکه

هه‌ر ئه‌پروێ

روحی ره‌حمانی له‌به‌رکه‌ی

یان له‌پێستی شه‌یتانا بێ
جه‌سته‌ی ڕزیوه‌ ، ئه‌و لاکه‌

هه‌ر ئه‌پروێ

 

 

مافي ئةم ساييتة ثارصزراوة بؤ ئاراس©2006