ئه‌یاری
2009

گه‌مه‌ی ده‌نگدان
به‌ندی عه‌لی
-1-
ده‌هۆڵه‌کان که‌وتنه کوتین
بوکه‌کانیش که‌وتنه سه‌ما
مه‌یدانی جه‌نگ ، بۆنی خوێن و
مه‌رگی حه‌قیقه‌تی لێدێ
ئه‌مجاره‌یان نابووته‌کان
باکی دروێنه‌یان نیه
تۆفان داهات بۆ کوێ ئه‌بات
باهه‌ر بی بات
که‌پوشێکی پاییزیان به‌رنه‌که‌وێ
که‌توره‌که‌ی خاڵیی ده‌ستیان
نوقڵێکی ترشی یه‌قداری تێنه‌که‌وێ
ئه‌بێ له‌سه‌ر زاری ئه‌وان
شه‌وی به‌رات
تامی چی بات
-2-
ڕوخساره‌کان له‌یه‌ک ئه‌چن
هه‌ندێ شۆخێکی بێ وێنه‌و
هه‌ندێ کاڵتر
هه‌موو یه‌ک سترانیش ئه‌ڵێن
له‌ساخته وه‌رزی ناوه‌ختی دروێنه‌یا
که‌م زوڵاڵن یان زوڵاڵتر
زۆرینه‌یان له‌تونێلی
هه‌مان ڕۆژگاره‌وه هاتوون
که‌مێ گه‌نج تر یان به‌ساڵتر
وه‌زوربه‌یان
له‌کانیاوی هه‌مان بناری شاخه‌وه
قوڕگی ووشکی بێ سه‌مه‌ریان
ته‌ڕ ئه‌کردو
له‌ژێر هه‌مان دار هه‌نارا
خه‌ویان به‌شانه هه‌نگوینی
باخی عه‌رشه‌وه ئه‌بینی
وه‌لێ ئه‌وه‌ی لێی دڵنیام
وه‌ک ناوی خۆم
تروسکه‌ی خه‌ونی ئێوه‌یه
نابووته‌کان
له‌شه‌وه قه‌ترانیه‌کانی ئه‌م چه‌رخه‌دا
زه‌لیل تره له‌شه‌وقی مۆم
بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌ڵێم
له‌وه‌رزی سه‌رابی ڕه‌نگا
ده‌نگده‌ن به‌کوێر
له‌ورزی ماته‌می ده‌نگا
ده‌نگده‌ن به‌ڵاڵ
له‌وه‌رزی کۆڕاڵی شوومی
پیلان و شه‌ڕ
ده‌نگده‌ن به‌که‌ڕ