خه‌ڵوه‌تی نادری
روحم
لێ مه‌شێوێنه
ئه‌ی ده‌روێش
دڵم هه‌نجیری
دڕکاوی بیابانه‌و
له‌شم
پێده‌شتێکه پڕ
ئێش
گورزه بای
ناوه‌ختی عومریش
ڕوو له‌شیوو
که‌نده‌ڵانه
عه‌جه‌ب یاران ،
کوله‌که‌ی ناخ
ده‌ڵێی بێشکه‌ی
مناڵانه
ته‌ماسێکم
له‌پرچی خۆر
وه‌لێ شه‌وگارم
یه‌ڵدایه
شه‌راره‌ی
مه‌شخه‌ڵی زامی
سه‌رمه‌دیم و
کڕێوه‌ی ترسی
ئایینده‌م دوایی
نایه
وه‌کو قومری
ده‌ناڵێنم
وه‌کو بولبول
غه‌زه‌ل خوانم
که‌چی له‌گوێی
کپی ده‌هرا
نه‌شازترین ژێی
که‌مانم
نیگارێکم بێ
ڕه‌نگ و بۆن
هه‌وارێکم بێ
ناونیشان
خه‌مێکم هه‌ر
خۆمک ئه‌خۆم و
له‌شێکم بێ
سه‌رابی گیان
ڕێژنه بارانێکی
شێتم
له‌وه‌رزێکی
که‌ڕو کوێ‌را
سه‌دای نوزه‌ی
غه‌زالێکم
له‌ئه‌شکه‌وتی
قوڕگی شێرا
به‌حوکمی به‌ژن و
باڵابێ
ده‌نکه
موورویه‌کی ووردم
نیشتیمانم
سه‌ده‌فێکی بن
دره‌یایه‌و
شه‌پۆل ووردوخاشی
کردم
له‌و ڕۆژه‌وه ،
وێڵم به‌شوێن
پارچه گچکه‌کانی
خۆما
له‌هێلانه
شێواوه‌که‌ی
روحی قاشقاشی
نغرۆما