دونیایه‌کی سه‌یره ،
گوڵم
چیایه‌کیان
له‌که‌لله‌سه‌ر
هه‌ڵچنیوه‌و
پێی ئه‌ڵێن
..
میحرابی ئیمان
ڕووبارێکی قرمزیی
خه‌ست
له‌چۆڕاوی ڕوحی گوڵه
گوشراوه‌کان
به‌دامه‌نیا شه‌پۆل
ئه‌داو
پێی ئه‌لێن
..
جۆگه‌ی حه‌مامی
جه‌سته چڵکداره‌کانی
جورم و گوناح
گڕدانێکیان
له‌خه‌ڵوزی قه‌ترانیی
ناخ
هه‌ڵکردووه‌و
به‌تێزابی بیردۆزی ڕق
جۆشی ئه‌ده‌ن
پێی ئه‌ڵێن
..
ته‌نووری دۆزه‌خ
باسی شه‌قامێکیش
ئه‌که‌ن
له‌قاتێکی نهۆمه‌کانی
ئاسمانا
که‌هه‌ر حۆریه
که‌مه‌ر ته‌نگ و
به‌ژن به‌رزه‌کان
به‌نێویا گوزه‌شت
ئه‌که‌ن
پێی ئه‌ڵێن
..
شه‌قامی به‌هه‌شت
سێدارو
ملوانکه‌یه‌کیش
هه‌ڵخراوه
بۆ پاساریه
لاساره‌کان ،
که‌جریوه‌یان
باوێشک
به‌ئایه‌توڵایه‌ک
ئه‌پچڕێنێ
له‌خه‌ڵوه‌تی
خه‌وێکیدا
له‌گه‌ڵ حۆریه‌کی چاو
جوان
ئای ، چ به‌خته‌وه‌ری
، ئێران