له‌په‌یامنێرێكی تری هاوڵا‌تی ده‌درێت
جاری سێیه‌مه په‌لاماری په‌یامنیرانی هاوڵا‌تی ده‌درێت

هاوڵا‌تی
بۆ جارێكی تر‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، كاتژمێر 7:50ی ئه‌مشه‌و شه‌ممه،
له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزێكی
تێكه‌ڵ له‌ده‌زگا ئه‌منی‌و چه‌ك به‌ده‌سته نایاساییه‌كانه‌وه،
هێرشكراوه‌ته سه‌ر په‌یامنێرێكی هاوڵا‌تی، دوای لێدان‌و ده‌ستگیركردن‌و
بردنی مۆبایل‌و پێناسی كاری رۆژنامه‌وانی‌و میمۆری كامێراكه‌ی،
ئازادكراوه‌سۆران ئه‌حمه‌د په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵا‌تی، له‌باره‌ی
رووداوه‌كه‌وه وتی"كاتێك خه‌ریكی رووماڵكردنی كاری رۆژنامه‌وانی بووم
له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سانی كه تێكه‌ڵ
بوون له‌ئاسایش‌و چه‌ك به‌ده‌ستی جل مه‌ده‌نی‌و خه‌ڵكی تره‌وه، زۆریان
لێداموتیشی"دواتر له‌ژێر تێهه‌ڵدان‌و ئه‌و قسه ناشرینانه‌ی به‌رانبه‌ر
خۆم‌و ده‌زگاكه‌م كرا، كامێراكه‌م‌و پێناسی كاری رۆژنامه‌وانی‌و
مۆبایله‌كه‌یان لێسه‌ندمپه‌یامنێره‌ی هاوڵا‌تی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه
دواتر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین فڕێیان داوه‌ته سوچێكه‌وه له‌ناو
ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئاسایش‌و بردوویانه بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایشی
رزگاری نزیك گردی ئه‌ندازیارانسۆران ئه‌حمه‌د، وتی"نزیكه‌ی نیو كاتژمێر
له‌و بنكه‌یه‌ی ئاسایش هێڵرامه‌وه‌و دواتر فۆڕمێكی زانیاری ووردی
كه‌سێتیم پێپڕكرایه‌وه‌و ته‌نیا كامێراكه‌م كه میمۆرییه‌كه‌ی تێدا
نه‌مابوو پێمدرایه‌وه‌و ئازاد كرامدوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵا‌تی
له‌رووداوه‌كه، سه‌نووسه‌ری هاوڵاتی‌و ئه‌و په‌یامنێره‌ی لێیدراوه
له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یامنێرێكی تری هاوڵا‌تی، سه‌ردانی بنكه‌ی ئاسایشی
رزگاری كرد، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌بنكه‌كه‌دا بوون، رایانگه‌یاند
كه به‌بڕیاری به‌رپرسی بنكه‌كه‌یان فۆڕمیان به‌و په‌یامنێره
پڕكردووه‌ته‌وه‌و دواتر ئازادیانكردووه‌هاوكات كارمه‌ندانی بنكه‌ی
ئاسایشی رزگاری، بێ ئاگایی خۆیان له‌مۆبایل‌و پێناسی كاری
رۆژنامه‌وانی‌و میمۆری كامێراكه‌ی په‌یامنێری هاوڵا‌تی نیشاندادواتر
سه‌رنووسه‌ری هاوڵا‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێمی
له‌سلێمانی له‌رووداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و شتانه
نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی لێدان‌و په‌لاماردانیدا
له‌په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵا‌تی براوه.ئه‌مه بۆ سێیه‌م جاره له‌كاتی
رووماڵكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، په‌لاماری په‌یامنێرانی هاوڵا‌تی
ده‌درێت‌و پێداویستییه‌كانیان لێده‌سه‌نرێت، له‌چه‌ند شه‌وی رابردووش‌دا
هێرشكرایه سه‌ر به‌رپرسی په‌یامنێرانی هاوڵاتی‌و دوای لێدانی
كامێراكه‌ی لێسه‌ندرا، تائێستاش نه‌گه‌رێنراوه‌ته‌وه