&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌یاد
عه‌لاوی ئاماده‌یی ده‌ربڕی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی مالیكی‌دا ببه‌ستێت
له‌میانه‌ی
چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی وه‌ته‌ن ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه
رایگه‌یاند: ئاماده‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كاندا ببه‌ستین, وتیشی له‌گه‌ڵ لیستی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسادا
هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستین و پێمان وایه پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش كه سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن سودی بۆسه‌رجه‌م عێراقییه‌كان ده‌بێت.
عه‌لاوی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: پێویسته حكومه‌ت داهاتو گرنگی بدات به به‌ره‌و
پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئێران و ئه‌مریكا
چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی مالكی: دژی دوورخستنه‌وه‌ی كوردین له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی

لیستی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، دوورخستنه‌وه‌ی كورد له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
له بیری ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌و بۆچوونه له
عێراقی نوێ‌دا جێی نابێته‌وه. به‌رپرسی باڵا له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
وه‌لید ئه‌لحلی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كورد له
پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن بۆچوونییان له ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئێمه ئه‌و لێدوانانه‌ی باس له دوورخستنه‌وه‌ی كورد
ده‌كه‌ن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و نابێت ئه‌و بۆچوونانه له عێراقی نوێ‌دا
بوونییان بمێنێت.ئه‌لحلی له لێدوانی‌دا بۆ ئه‌سوات عێراق گوتیشی "سه‌رۆك
تاڵه‌بانی له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا ره‌ونه‌قی
به‌خشیوه‌ته ئه‌و پۆسته و له‌و ئاسته‌دا هه‌ر خۆی پارێزه‌ری یه‌كێتی و
یه‌كبوونی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بووه".روونیشیكرده‌وه،
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شدارییه‌كی كارایی له قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كێتی
له عێراق كردووه و حزبی ده‌عوه به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی و لیستی
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به هه‌موو جۆرێك دژی ئه‌و لێدوانانه
ده‌وه‌ستێته‌وه چونكه ئه‌و لێدوانانه‌ی باس له بێبه‌شكردنی
پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی وڵات ده‌كه‌ن لێدوانی تائیفیانه و
شۆڤینیانه‌ن".سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له ماوه‌ی قۆناغی
گواستنه‌وه‌دا واته 2005-2006 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی كرد و دوای
ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراقدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژاردرایه‌وه و له 2006 بۆ جارێكی
دیكه و بۆماوه‌ی چوار ساڵ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاورده‌كردنی كاڵای ئێرانی بۆ هه‌رێم زیادیكردوه
رێژه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا و به‌رهه‌می كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سنوری
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه.له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌ندی
به‌دواداچونی ئابوری ئێران بڵاویكردوه، ئاستی هه‌نارده‌كردنی كاڵا و
شمه‌كی ئێرانی له‌رێی سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان تا
كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌گاته 800 ملیۆن دۆلار.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاستی هه‌نارده‌كردنی
كاڵای ئێرانی له‌رێگای سنوری حاجی ئۆمه‌ران بۆ هه‌رێم، به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ساڵی رابردودا، به‌رێژه‌ی له 110% به‌رزبوه‌ته‌وه و پێشبینیش
ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زۆر زیاتر زیاد بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا زیندانی تاجی راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه

برِیاره رۆژی
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سوپای ئه‌مه‌ریكا زیندانی تاجی و نزیكه‌ی 3 هه‌زار
ده‌ستگیركراوی زیندانه‌كه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه. ئه‌مرِۆ
پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند،
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو زیندانی تاجی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق
ده‌كاته‌وه.به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، سوپای ئه‌مه‌ریكا هاوكات له‌گه‌ڵ
راده‌ستكردنه‌وه‌ی زیندانه‌كه، 2 هه‌زار و 900 به‌ندكراویعێرقی راده‌ستی
حكومه‌ت ده‌كاته‌وه.ئه‌و زیندانه له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه
بنیاتنراوه و برِی 110 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی تێچووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.سبه‌ی