&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ڕاگه‌یاندراون ته‌نها پێشبینی
لیسته‌كانه
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئێواره‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) ڕێكه‌وتی7/3/2010 له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌نوسیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: ئه‌و رێژانه‌ی قه‌واره
سیاسیه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رایانگه‌یاندوه ته‌نها پێشبینیه‌و
رێژه‌ی راسته‌قینه ته‌نها لای كۆمیسیۆنه.له به‌شێكی كۆنگره
رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمیسۆن داوای كردوه هه‌مو لایه‌ن و
قه‌واره سیاسیه به‌شداربوه‌كان پابه‌ندبن به‌و رێژه‌یه‌ی به ده‌ستیان
هێناوه.سه‌باره‌ت به واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش
له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه حه‌یده‌ری هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه‌و ئه‌مه‌ش
نیگه‌رانی لای هه‌ندێك له لیسته‌كان دروستكردوه‌و داوا ده‌كه‌ن به ژماره
نه‌ك به رێژه كۆمیسیۆن ده‌نگی براوه‌ی لیسته‌كان ئاشكرا بكات بۆئه‌وه‌ی
یاری به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نه‌كرێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موقته‌دا سه‌در : گه‌لی عێراق بریارده‌دات كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران

ره‌وتی سه‌در
جله‌وی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن
ده‌كه‌وێته سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی عێراق . سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در" موقته‌دا
سه‌در" رایگه‌یاند، گه‌لی عێراق بریارده‌دات كێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ده‌گرێته ده‌ست دوای هه‌لبژاردن . له‌لایه‌كی دیكه موقته‌دا
سه‌در داوای یه‌كریزی له‌گه‌لی عێراق كرد‌و هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندام
په‌رله‌مانه نوێیه‌كان كرد له خزمه‌تی گه‌لی عێراق بن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ
ده‌ركردنی داگیركاران له عێراقدا . سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
ئیتلافی نیشتمانی عێراقی یاخود له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی دیكه جه‌ختی
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق كرده‌وه زیاتریش جه‌ختی
له‌سه‌رهاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان دوپاتكرده‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌قه‌ی خۆشی له كه‌ركوك 6 كه‌سی بریندار كرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له پۆلیسی شاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند؛ به ته‌قه‌ی خۆشی له كه‌ركوك 6 كه‌س
بریندار بوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ڕوونیكرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی
ده‌نگدان، كیانه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی خۆیان ڕژوانه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌كان و له لایه‌ن هه‌ندێ خه‌ڵكه‌وه ته‌قه‌ی خۆشی
كراوه.سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: به‌هۆی ئه‌و ته‌قانه‌ی شه‌وی ڕابردوو، (6)
هاوڵاتی برینداربوون و به مه‌به‌ستیچاره‌سه‌ركردنیان گه‌یه‌ندراونه‌ته
نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره.هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.