&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
که‌رکوک: پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێکرد و هاوڵاتیانیش به گوڕوتینه‌وه
به‌شداری تێدا ده‌که‌ن

وه‌ک ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شاری
که‌رکوک پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ده‌ستیپێکرد و هاوڵاتیانیش به گوڕوتینه‌وه به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.سه‌عات
7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7/3/2010 سه‌رجه‌م ناوه‌ند و
بنکه‌کانی ده‌نگدان له شاری که‌رکوک، به روی ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه و
هاوڵاتیانی پێکهاته جیاوازه‌کانی شاره‌که‌ش به جۆش و خرۆشه‌وه رو له
بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌که‌ن.فه‌رهاد تاڵه‌بانی به‌رپرسی ئۆفیسی که‌رکوکی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، به‌سبه‌ی راگه‌یاند:
ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له سنوری پارێزگای که‌رکوک 875 هه‌زار و 967 که‌سه و
52 هه‌زار هاوڵاتی دیکه‌ش زیادکراون، که پێشتر ناویان تۆمار
نه‌کرابو.وتیشی: له سنوری پارێزگای که‌رکوکدا 299 ناوه‌ندی ده‌نگدان
کراونه‌ته‌وه، که 184 ناوه‌ندیان له ناو شاری که‌رکوک و 115
ناوه‌ندیشیان له سنوری قه‌زاو ناحیه‌کاندان.هاوکات له‌گه‌ڵ راگرتنی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه، لیستی
هاوپه‌یمانی و به‌تایبه‌ت یه‌کێتی به‌رده‌وامه له خروقات و پێشێلکاری له
نزیک ناوه‌ند و بنکه‌کانی ده‌نگدان له شاری که‌رکوک.هه‌روه‌ها داواش له
هاوڵاتیان ده‌که‌ن ده‌نگ به کاندیده‌کانی یه‌کێتی بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به هه‌ڵکردنی ئاڵای لیستی هاوپه‌یمانی و کاندیده‌کانی یه‌کێتی نزیکی
ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ده‌بنه‌وه، هاوکات هێزه‌کانی پۆلیسیش وه‌ک پێویست
ئیجرائاتیان نه‌کردوه.له هه‌مان کاتدا ره‌وشی ئه‌منی شاری که‌رکوک له
ژێر کۆنتڕۆڵێکی ئه‌منی توندوتۆڵدایه، هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌رکه‌کانیان
له سنوری پارێزگای که‌رکوک و له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگداندا به باشی
راده‌په‌ڕێنن.
جێی ئاماژه‌یه له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه ئه‌مه بۆ
یه‌كه‌مینجاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت و
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش سه‌باره‌ت به‌و پارێزگایه گرنگییه‌كی به‌رچاوی
هه‌یه به تایبه‌ت له كاتێكدا كه چاره‌نوسی كه‌ركوك و ناوچه
دابڕاوه‌كانی دیكه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه به‌هۆی ناكۆكیی نێوان
پێكهاته‌كانی عێتراقه‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ درایه به‌رگولـله
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له
نزیك شارۆچكه‌ی به‌رتله به هه‌ڵه ده‌ستڕێژی لێكراو ئێستاش له
نه‌خۆشخانه‌ی موسڵ له بارێكی خراپی ته‌ندروستی دایه. له‌مباره‌یه‌وه
رۆژنامه‌نووس (سه‌عید مه‌موزینی) پێی رایگه‌یاندین كه به‌ره به‌یانی
ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به ناوی (قوسه‌ی عه‌باس) كه
ئه‌ندامی لیستی حه‌دبایه له رێگه‌ی چوونی بۆ شارۆچكه‌ی به‌رتله له
بازگه‌ی (بازیوه) كه له كۆنتڕۆڵی هێزه هاوبه‌شه‌كاندایه، رای
نه‌گرتووه و ئه‌وانیش به تیرۆریست تێی گه‌یشتوون و داویانه‌ته به‌ر
ده‌ستڕێژی گولـله و به سه‌ختی برینداریان كردووه.هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی لیستی حه‌دبا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ئێستا له
نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكدایه و ئه‌گه‌ری مردنی
لێده‌كرێت.له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه ئاماژه‌یانداوه
كه ده‌ستڕێژی كردنه‌كه‌یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و
كه‌سه (قوسه‌ی عه‌باس) به خێرایی نیازی گوزه‌ركردنی له بازگه‌كه‌دا
هه‌بووه و رای نه‌گرتووه، بۆیه ئه‌وانیش به تیرۆریست تێگه‌یشتوون و
ده‌ستڕێژیان لێی كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رێگه
له‌چاودێری تۆڕی رۆژ ده‌گیرێت بچێته مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین

تۆڕی رۆژ بۆ
هه‌ڵبژاردن، هۆگر چه‌تۆ رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا كه له
كاتژمێر 7ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێبێت،
به‌ڵام تا ئێستاش ته‌یاری سه‌در له به‌غدا له‌بانگه‌شه‌كردن به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له ناسریه‌و زیقار وێنه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق ده‌سوتێنرێت. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق
خروقات ده‌كرێت"هۆگر چه‌تۆ وتیشی "له هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ رێگه نه‌درا كه چاودێری رۆژ سه‌ردانی پیرمام بكات بۆ گواستنه‌وی
هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبژاردن"تۆڕی رۆژ سێ هه‌زار كارمه‌ندی بۆ چاودێری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌رخان كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له موسڵ سێ بنكه‌ی ده‌نگدان داخران
به‌هۆی
په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان رێژه‌ی به‌شداربووانی ده‌نگده‌ران له
سه‌نته‌ری شاری موسڵً كه‌مبۆته‌وه و تا ئێستاش سێ بنكه‌ی ده‌نگدان دوای
ئه‌وه‌ی چه‌ند بریندارێكی لێكه‌وته‌وه، داخران. له‌مباره‌یه‌وه
رۆژنامه‌نووس (سه‌عید مه‌موزینی) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی
راگه‌یاندین كه به هۆكاری هه‌ڕه‌شه و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان
دانیشتووانی موسڵ به رێژه‌یه‌كی كه‌م و ترسه‌وه روویان له بنكه‌كانی
ده‌نگدان كردووه.هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، به‌هۆی په‌لاماردانی بنكه‌كانی
ده‌نگدان له سه‌نته‌ری شاری موسڵ تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه سێ
بنكه‌ی ده‌نگدان له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی سه‌نته‌ری شاری موسڵ
داخران، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تێیدا
برینداربوون.هه‌روه‌ها گووتی: بۆ به‌رگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده
تیرۆریستییه‌كان له سه‌نته‌ری شاری موسڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ
كاری پێكراوه، به‌ڵام له چه‌ند شوێنێكی جودا جودا ته‌قه‌كردن
روویانداوه.رۆژنامه‌نووس (سه‌عید مه‌موزینی) پێی راگه‌یاندین كه پرۆسه‌ی
ده‌نگدان له ناوچه‌كانی باشیك، به‌رتله، شێخان و شه‌نگال به شێوه‌یه‌كی
فراوان و كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گووتیشی: له‌م
ناوچانه‌دا كار به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ نه‌كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.