&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وته‌بێژی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی: له رۆژی هه‌ڵبژاردندا
سنوره‌كانی هه‌رێم داده‌خرێت

زانا حه‌مه ساڵح، قایمقامی مه‌ركه‌زی سلێمانی و وته‌بێژی لیژنه‌ی
باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی
پارێزگای سلێمانی هه‌مو رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی گرتۆته‌به‌ر له رۆژی
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزی پێویست له
پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان
دابینكراوه.له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا زانا، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات ئه‌ركی
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت و
له ناو بنكه‌كاندا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
كارده‌كات. وته‌بێژی لیژنه‌ی ئه‌منی مه‌ركه‌زی شاری سلێمانی وتیشی: له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئازاده، بۆیه دروستكردنی باج بۆ
هاتوچۆی ئۆتۆمبێل پێویست نه‌بو، هه‌روه‌ها له نێوان پارێزگاكانی
هه‌رێمی كوردستانیشدا هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت.
له‌باره‌ی داخستنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
ناوه‌ندا، قایمقامی سلێمانی رونیكرده‌وه كه داخستنی سنوره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: له
سه‌عات(10)ی شه‌وی (6له‌سه‌ر7ی ئادار) تاوه‌كو سه‌عات (5)ی
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (8/3) داده‌خرێت.له‌مه‌ڕ داخستنی سنوره‌كانی
هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی هاوسنوری هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی وتی: سنوره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا له سه‌عات( 12)ی شه‌وی(6له‌سه‌ر7ی
ئادار) تاوه‌كو سه‌عات(5)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (8/3) داده‌خرێت.
ده‌رباره‌ی راوه‌ستانی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌ی
سلێمانی له سه‌عات (12)ی شه‌وی (6له‌سه‌ر7ی ئادار) تاوه‌كو سه‌عات (8)
سه‌رله‌به‌یانی (8/3)، گه‌شته‌كانی راده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش هه‌مو عێراق
ده‌گرێته‌وه و ته‌نها تایبه‌ت نییه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیسیۆن: ده‌نگه‌كان ئاشكرا ناكرێت
نووسینی ناوی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر زه‌رفێك كه فۆڕمی ده‌نگدانی
تێده‌كرێت، ترسی ئاشكرابوونی ده‌نگه‌كانی لای ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت
دروستكردووه، كۆمیسیۆنیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی هیچ كه‌سێك
ئاشكرا نییه‌و به‌نهێنی ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌نگه‌كه‌ی ئاشكرابێت،
له‌یه‌كێك له‌بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سلێمانی، وتی«هاوڕێكانم
وتیان ناومان ده‌نوسرێت له‌سه‌ر زه‌رفی ده‌نگدانه‌كه، بۆیه ته‌واو ترسی
ئه‌وه‌م هه‌یه ده‌نگه‌كه‌م ئاشكرابێت كه بۆ چ لایه‌نێكی
ده‌ده‌م«.له‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمیسیۆن، به‌هاوڵاتی وت«له‌ده‌نگدانی
تایبه‌تدا دوو زه‌رف دانراوه، زه‌رفی یه‌كه‌م ده‌نگی تێدا ده‌دات‌و
هه‌موو زانیارییه‌كی كه‌سی تێدایه، ئه‌مه داده‌خرێت‌و هه‌ڵناپچرێت،
دوای ئه‌وه ده‌كرێته ناو زه‌رفێكی تره‌وه‌و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی
له‌سه‌ر ده‌نوسرێت«.جه‌ختیشیكرده‌وه«له‌رۆژی جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كاندا، ناوی ئه‌و كه‌سه له‌كۆمپیوته‌ر ده‌درێت ئه‌گه‌ر له‌رۆژی
ده‌نگدانی گشتیدا ده‌نگی دابوو، ده‌نگدانی رۆژی تایبه‌تی بۆ حساب
ناكرێت‌و ئه‌و زه‌رفه پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه«.ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆن،
هاوڵاتیانی دڵنیاكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنه بۆ رێگریكردنه
له‌دووباره ده‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگی هاوڵاتیان ئاشكراناكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لاوی: به 20%ى ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ڕازین

دكتۆر (ئه‌یاد
عه‌لاوی) سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو،
ڕایگه‌یاند؛ به 20%ى ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن ڕازین. عه‌لاوی له
لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی چاپی له‌نده‌نی جه‌ختی له‌سه‌ر
پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ر كرده‌وه.هاوكات گوتیشی:
ئه‌گه‌ر هاتوو، له هه‌ڵبژاردن له 20%یش ساختاركاری بكرێت، ئه‌وا هه‌ر به
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕازی ده‌بن.له لێدوانێكی تردا، بۆ ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن دوێنێ سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه، نیگه‌رانی و په‌ژاره‌ی خۆیی
له‌مه‌ڕ كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند و وتی: بارودۆخه‌كه نا
سه‌لیم و نا ته‌ندروسته. سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه، ئه‌یاد عه‌لاوی
رایگه‌یاند، بارودۆخه‌كه خراپه و گرژی و ناكۆكی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت
و شتی ناڕاست و بێبه‌شكردنی هه‌ندێك خه‌ڵكی تاراوگه و په‌راوێزخستنی
هه‌ندێكی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه وتیشی: رێ و شوێنی له‌ناوبردن دژی هێزه
شه‌ریفه‌كان له كوتله‌ی عێراقیه و ره‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نه‌كانی
رابوون گیراوه‌ته‌به‌ر.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چالاكی هێزه تیرۆرستیه‌كان
له ته‌قینه‌وه و كوشتن زیاتربووه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له سه‌عات 7ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ (شه‌ممه)وه بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌گیرێت
لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به‌پێی یاسا‌و
ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (24)
كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویسته هه‌مو جۆره
بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره
سیاسیه‌كانه‌وه ڕابوه‌ستێت.تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسی ئۆفیسی
سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكیدا
بۆ سبه‌ی ڕایگه‌یاند: به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی بالاَی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (24) كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویسته هه‌مو جۆره بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه ڕابوه‌ستێت.لێپرسراوی ئۆفیسی
سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌شی
ڕونكرده‌وه، كه له كاتژمێر (7)ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ (شه‌ممه)وه،
هه‌مو بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌وستێت.به‌پێی به‌ندی یه‌كی
ماده‌ی (5)ی یاسای هه‌مواركراوی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژماره
(26)ی ساڵی (2009) و به‌ندی (1)ی به‌شی دوه‌می سیستمی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره (19)ی ساڵی (2009)، كۆمسیۆنی بالاَی
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له هه‌مو لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان
ده‌كات كه پێش (24) كاتژمێر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕابگرن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.