&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسڵ... هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی ره‌وشی شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه
له پارێزگای
نه‌ینه‌وا هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی پێویستییان گرتووه‌ته به‌ر بۆ
پاراستنی ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه. قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ زوهێر
موحسن ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن كراوه بۆ
رێكخستن و به‌رِێوبردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی
شاری موسڵ.گوتیشی " هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌رِێوه‌چوونی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هێزه ئه‌منییه‌كان له ته‌واوی ناوچه‌كانی موسڵ
بڵاوبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی رێگرتن له روودانی هه‌رجۆره
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی".برِیاره له رۆژی حه‌وتی ئازار، یه‌كشه‌ممه‌ی
داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق به‌رِێوه‌بچێت به مه‌به‌ستی
هه‌ڵبژاردنی 325 نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق.هه‌ر
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رِێوبه‌ری نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردن له نه‌ینه‌وا
عه‌بدولخالق ده‌باغ له‌لێدوانێكدا، به رادیۆی دیجله‌ی راگه‌یاند، له
سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له
عێراق ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به
كۆتا گه‌یاندووه.گوتیشی "سبه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له
سنووری پارێگاكه و ته‌واوی عێراقدا یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نگدان كه
تایبه‌تكراوه به ده‌نگدانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رِێوه
ده‌بات".هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق به پرِخه‌رجیترین و گرنگترین
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق دێته هه‌ژمار و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق
به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و چاوه‌رِوانده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه
نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی نوێ له عێراق بهێننه كایه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
52 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن چه‌ند خێرخوازێكی
سلێمانی پێشكه‌ش به هائیتی كرا

هێمن مامه‌ند: پاش نیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌رێوه‌سمێكدا له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به‌به‌شداری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، د.فواد حسێن‌و به‌رپرسی
پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، فه‌لاح مسته‌فا‌و به‌رپرسی
ریكخراوی خاچی سوور‌و ژماره‌یه‌ك له كۆنسوڵخانه‌كانی وڵاتان له هه‌رێم،
بڕی 52 هه‌زار دۆلار یارمه‌تی چه‌ندخێرخوازێكی خه‌ڵكی سلێمانی كه
له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه كۆكرابووه‌وه بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی هایتی
نێردرا.یه‌كێك له‌و گه‌نجانه به‌ئاوێنه راگه‌یاند "گرنگ ئه‌وه نیه كه
بڕی ئه‌و یارمه‌تییه چه‌ند بێت، گرنگترین شت له‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه
فرمێسكێك بسڕیته‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌سانی لێقه‌وماو لێشت دووربێت".د. فواد
حسێن وتی "گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی لێقه‌وماو هه‌میشه به‌وه‌ناسراوه كه
خێرخوازه‌و ئه‌م یارمه‌تییه ده‌بێته پردێكی پێوه‌ندی له‌نێوان كورد‌و
وڵاتانی دیكه‌دا".له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌م
كاره مرۆڤانه‌یه كرد.له‌لایه‌كی تره‌وه كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رزنرخاند‌و وتی "گه‌لی كورد خێرخوازه،
كورد نابێت به‌رده‌وام چاو له‌وڵاتان ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وروپا چونكه هایتی
100 جار له كورد هه‌ژارتره".هه‌رله‌و رێوره‌سمه‌دا د.فواد له‌وه‌ڵامی به
پرسیاری رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به رۆڵی كورد له عێراقی داهاتوو وتی
"به به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك دوو كورسی كه‌متر له په‌رله‌مانی عێراق، پێگه‌ی
كورد كه‌منابێته، چونكه چه‌ندین فاكته‌ر هه‌یه كه پێگه‌ی كورد به‌هێز
ده‌كات، له‌وانه ئه‌وه‌ی كه كورد له‌سه‌رخاكی خۆیه‌تی‌و ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه‌ی ده‌چنه به‌غدا نوێنه‌ری حیزب‌و لایه‌نێك نین، به‌ڵكو
نوێنه‌ری گه‌لێكن‌و رۆڵی گرنگ ده‌بینن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان له‌م مانگه‌دا، بڕی 6
هه‌زار و 250 دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت
له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای مۆلیده
ئه‌هلیه‌كان، وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیاریداوه كه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك
كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بڕی 6 هه‌زار و 250 دینار له هاوڵاتیان
وه‌ربگیرێت، ئه‌م خشته نوێیه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه ده‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ سبه‌ی رایگه‌یاند: له
كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با و به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری مۆلیده
ئه‌هلیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیاریدا
كه له رێكه‌وتی (1/3) وه تا (15/3) خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده
ئه‌هلیه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، مۆلیده ئه‌هلیه‌كان رۆژانه (6) سه‌عات
كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ریشدا بڕی 6 هه‌زار و 250 دینار
وه‌رده‌گرن له هاوڵاتیان بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك.سیروان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت:
له رێكه‌وتی (15/3)وه تا (30/3) مۆلیده ئه‌هلیه‌كان رۆژانه (4) سه‌عات
كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان به هه‌مان بڕه پاره، كه ئه‌گه‌ر به
معه‌ده‌لی ئه‌ژماری بكه‌ین رۆژانه مۆلیده ئه‌هلیه‌كان (5)سه‌عات
كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان له مانگی ئازاردا.سه‌باره‌ت به خشته‌ی
كاره‌بای نیشتمانی له‌م مانگه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كرد، كه به‌هۆی خۆشبونی ره‌شی كه‌شوهه‌وا و پێشبینی كردنمان بۆ
دابه‌زینی لۆدی به‌كارهێنانی كاره‌با له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا،
چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانه (14-16) سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بدرێت به
هاوڵاتیان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
192 ملیۆن دیناری خانه‌نشینی رانیه دیار نامێنێت

له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی رانیه، بڕێكی زۆر پاره، كه
ده‌گاته 192 ملیۆن دینار، دیارنامێنێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، لێپرسراوی ژمێریاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه
هه‌ڵهاتووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه گۆڕدراوه، هاوكات لیژنه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه‌ش پێكهێنراوه.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی
ئاشكرابكرێت، به هاولاَتی راگه‌یاند»له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی
رانیه، 192 ملیۆن دینار دیار نییه، دوای ئه‌و رووداوه‌ش لێپرسراوی
ژمێریاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه دیارنه‌ماوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش
گۆڕاوه‌و كه‌سێكی تر به‌وه‌كاله‌ت له‌جێگاكه‌ی دانراوه».ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه وتیشی »تائێستا بڕێكی زۆر له‌و پاره‌یه، كه ده‌گاته
نزیكه‌ی (180) ملیۆن دینار، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌و
چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش له‌و كاره تێوه‌گلاون».سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو »دوو فه‌رمانبه‌ر نزیكی (23) ملیۆن دیناریان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
كه بردبوویان، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێكی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا
ناكرێت، كه تێوه‌گلاون».له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د داود به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی رانیه به‌وه‌كاله‌ت، هه‌واڵه‌كه‌ی
پشتڕاستكرده‌وه‌و له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »دیاره لێپرسراوی
حسابات دیارنیه‌و بزربووه، له‌هه‌مانكاتدا لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چاودێری
ئابوری بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنراوه».هه‌روه‌ها وتیشی
»تائێستا به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، بۆیه
ده‌رئه‌نجامه‌كان نازانرێت».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌دمێڵكه‌رت: له دوای 2003-وه عیراق به‌گرنگترنی ساته‌وه‌ختدا
تێده‌په‌ڕێت
ئه‌مڕۆ
سێشه‌ممه، ئه‌دمێلكه‌رت نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی به‌گرنگترین ساته‌وه‌خت
وه‌سفكرد له‌دوای رزگاركردنی عیراقه‌وه.ئه‌دمیڵكه‌رت نێردراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، له‌لێدوانێكیدا له‌به‌غدا وتی: هه‌ڵبژاردنی عیراق
بۆ په‌رله‌مان گرنگترین ساته‌وه‌خته له‌مێژووی عیراقدا كه‌پیایدا
تێده‌په‌ڕێت له‌دوای رزگاركردنی عیراق له‌ساڵی 2003دا.وتیشی: تائێستا
له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌دا توندووتیژیی سیاسی زۆر به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام خۆشحاڵم
كه‌هیچ توندووتیژیی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تایه‌فی له‌عیراقدا بوونی
نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.