&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له پارێزگای سلێمانی 21 وێستگه‌ی تایبه‌ت به
دووره ده‌نگدره‌كان ئاماده‌كراوه

هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی
له ناوه‌ڕاست‌و خواروی عێراقه‌وه له شاری سلێمانی ده‌ژین‌و ناتوانن
بگه‌نه پارێزگاگانی خۆیان بۆ ده‌نگدا ده‌توانن له‌سلێمانی ده‌نگ
بده‌ن.به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مین وتی "سه‌رجه‌م ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ی له‌ناوه‌ڕاست‌و خواروی عێراقه‌وه هاتونه‌ته پارێزگای
سلێمانی‌و له‌به‌ر باری ئه‌منی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاكانی
خۆیان ده‌توانن له پارێزگای سلێمانی ده‌نگ بده‌ن".ناوبراو ئه‌وه‌شی
رونكرده‌وه كه 21 وێستگه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه له‌سنوری پارێزگای
سلێمانی‌و وه‌ره‌قه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقی تیادایه بێجگه
له‌شاری سلێمانی.به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه ئاشكراكرد له یه‌كه‌م
رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئه‌مڕۆ 35 سكاڵای یاسایی
هه‌بووه‌و پێش هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ش 11 سكاڵا هه‌یه.جێگه‌ی باسه
بڕیاره له 7/3 ده‌نگدانی گشتی له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 152 كه‌س بونه‌ته قوربانی
ته‌نها
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا و له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هوی رووداوی
هاتوچۆ و سوتان و شه‌ڕه‌وه 152 كه‌س بونه‌ته قوربانی. له‌مباره‌یه‌وه،
موحسین شه‌مزین زراری به‌رێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتنی
ناوه‌ندی هه‌ولێر به"په‌یامنێر"ی رِاگه‌یاند، له سێ شه‌ممه‌ی رِابرِدوو
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هوی رووداوی سوتان حه‌وت كه‌س گیانیان
له‌ده‌ستداوه كه دویان پیاو بوون .به‌رێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خوشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتیشی: له‌هه‌فته‌ی رِابردوو 82 هاولاَتی
به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون و 8ی دیكه‌ش به‌هوی سه‌رخۆشیه‌وه
گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خوشخانه‌كه‌یان.زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به
ئه‌گه‌ری شه‌ڕی جۆراجۆرو به‌ر بونه‌وه وه 63 كه‌س به‌شێوه‌ی جیاواز
بریندار بوون.جێی ئاماژه‌یه، دوێنێ له‌شاری هه‌ولێر نه خوشخانه‌یه‌كی تری
فریاكه‌وتن به‌ناوی رِۆژهه‌لات كه‌وته خزمه‌تی هاولاًَتیاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بودجه‌ی پرۆژه‌كانی 2010 هیچی بۆ شارۆچكه‌ی
پیره‌مه‌گرون تێدانییه
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی خشته‌ی دابه‌شكردنی
پرۆژكان‌و به‌شه‌بودجه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كه‌كان كه له‌سایتی په‌رله‌مانی
كوردستان بلاَوكراوه‌ته‌وه، به‌شه‌بودجه‌ی قه‌زای دوكان بۆ ساڵی 2010
نزیكه‌ی 5ملیار دینار‌و 732 ملیۆنه‌و له 8 پرۆژه‌دا سه‌رف ده‌كرێت كه
هیچیان له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروندا نییه.په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی
گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، پێشه‌وا تۆفیق كانی وه‌تمانی
ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرون ده‌گه‌یه‌نێته
په‌رله‌مان وتیشی "ره‌خنه ده‌گرم له عه‌داله‌تی دابه‌شكردنی
پرۆژه‌كان، پیره‌مه‌گرون نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زای دوكان پێك
دێنێت‌و خه‌ڵكی دۆڵی سورداش‌وجافایه‌تین‌و ماڵوێرانی زۆریان بینیوه‌و
چه‌ندساڵێكیشه حكومه‌تی هه‌رێم پشتگوێی خستووه".شایانی باسه ژماره‌ی
دانیشتوانی پیره‌مه‌گرون 24864 كه‌سه‌و كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانی
قه‌زای دوكانیش نزیكه‌ی 51 هه‌زاره‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزی
ڕابردوشدا له‌ناو شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون لیستی گۆڕان 5814 ده‌نگ و
لیستی كوردستانی 5023 ده‌نگ‌و 1872 ده‌نگیش هی لیستی چاكسازی بوو
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆمیسیۆن سێ جۆر پاداشتی بۆ كارمه‌نده‌كان داناوه
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمیسیۆن
له‌رۆژی ده‌نگداندا له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بن، به‌بڕی (250)
بۆ (300) هه‌زار دینار پاداشت ده‌كرێن.
عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه
جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆن، به‌هاوڵاتی وت»سه‌ره‌ڕای موچه‌ی خۆیان،
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه
له‌ڕۆژی ده‌نگداندا له سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بن له‌لایه‌ن
كۆمسیۆنه‌وه پاداشت ده‌كرێن».له‌باره‌ی بڕی پاداشته‌كه‌وه، عه‌بدول
ره‌حمان خه‌لیفه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی
ده‌نگدان بڕی (300) هه‌زار دینار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌كانی ده‌نگدان
بڕی (250) هه‌زار دینار‌و كارمه‌نده‌كانی تری كۆمیسیۆنیش هه‌ریه‌كه‌یان
به‌بڕی (200) هه‌زار دینار پاداشت ده‌كرێن.سه‌باره‌ت به‌پاداشتی
نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان‌و چاودێرانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی‌و چاودێرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆن، وتی»پاداشتی ئه‌و چاودێرانه
په‌یوه‌ندی به كۆمسیۆنه‌وه نییه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
57 ناوهندو 152 وێستگه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه

بڕیاره له 4/3 بۆ
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگدانی تایبه‌تی بۆ
هێزه‌كانی ناوخۆ‌و نه‌خۆشخانه‌كان‌و گرتووخانه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق، هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح سه‌باره‌ت به
ئاماده‌باشییه‌كان بۆ پارێزگای هه‌ولێر به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
"بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌نگدانی تایبه‌تی كه هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی
ناوخۆ‌و نه‌خۆشخانه‌كان‌و به‌ندكراوه‌كان ده‌گرێته‌وه له سه‌عات حه‌وتی
رۆژی 4/3 تا سه‌عات پێنجی هه‌مان ڕۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
له پارێزگای هه‌ولێر جگه له نه‌خۆشخانه‌و به‌ندكراوه‌كان كه
ژماره‌یان له گۆڕاندایه 45هه‌زار كه‌س به‌شدارده‌بن‌و له 57 ناوهندو
152 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن، هه‌ریه‌كه له‌وانه‌ش ده‌نگ به پارێزگایه‌كه‌ی
خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه كارتی پارێزگای خۆی
پێده‌ده‌ینبه‌ڕێوه‌به‌ی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌ها وتیشی: له رۆژی
ده‌نگدانی تایبه‌ت هیچ جۆره قه‌ده‌غه‌كردنێكی هاتوچۆ نابێت‌و سه‌رجه‌م
ناوهندو وێستگه‌كانی ده‌نگدان بۆ میدیاكان كراوه ده‌بێت‌و به‌ئازادانه
روماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك باجی كۆمسیۆنیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مجاره له ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان
له‌ناو وێستگه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو سندوقه‌كان كۆده‌كرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی
ناوه‌ندی هه‌ژماركردن ده‌كرێت‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی گشتی له 8/3 ده‌ست
به هه‌ژماركردنیان ده‌كرێت.هه‌ندرێن محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له
رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی 7/3 ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له لیستی ده‌نگدان
نه‌بێت، به‌لاَم فۆرمی خۆراكیان هه‌ولێر بێت ده‌توانن ده‌نگبده‌ن، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته 29 بنكه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه، به‌لاَم ئه‌و ده‌نگدانه
به‌مه‌رج ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ لیستی ناوی ده‌نگده‌ران به‌راورد ده‌كرێت،
له‌كاتی بوونی ناوی ئه‌وكه‌سانه له لیستی ده‌نگده‌ران ئه‌وا
ده‌نگه‌كه‌ی فه‌رامۆشده‌كرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمسیۆن په‌یوه‌ندی
به كۆمپانیای خۆراكه‌وه ده‌كاتشایه‌نی باسه له‌سنوری پارێزگای
هه‌ولێر 915هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌یه (به‌ده‌نگده‌ری تایبه‌ته‌وه) كه
له 473 بنكه‌ی 2415و وێستگه‌دا ده‌نگده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
هه‌موو ئه‌و بنكانه ده‌سنیشانكراون‌و هه‌مان ئه‌و شوێنانه ده‌بن كه
هه‌ڵبژاردنی 25/7تێدا ئه‌نجامدرا.بڕیاره له7/3 هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت ، بۆئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 19ملیۆن
ده‌نگده‌ر له 10هه‌زار ناوهندو 50هه‌زار وێستگه ده‌نگ ده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌واره‌سیاسییه‌كان 86 قه‌واره‌و هاوپه‌یمانین‌و
6529 پالێوراویان هه‌یه، ئه‌و ژماره‌یه كێبركێ له‌سه‌ر 325 كورسی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
،په‌یامنێر ،.ئاوێنه،
هاوڵاتی.