فریاد
ره‌واندزی وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق
ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌غدا گرت له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی
گرێبه‌ستی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بۆ ئه‌وروپا له‌رێی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نابكۆوه.
فریاد ره‌واندزی حكومه‌تی به‌غدای تۆمه‌تبار كرد به گرتنه‌به‌ری
بڕیاری تاكڕه‌وانه له‌باره‌ی كێشه‌ناكۆكه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و
غاز.
رونیشیكرده‌وه: ماده‌ی 112 له ده‌ستوری عێراق ئاماژه به
به‌شداریكردنی حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له
دیاریكردنی سیاسه‌تی ئیداره‌ی نه‌وت و غاز.هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا
ره‌واندزی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبونی حكومه‌تی
به‌غدا به ناوه‌رۆكی ره‌شنوسی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له ساڵی 2007دا
له نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا له باره‌یه‌وه ئیمزا كرا.وتیشی: هه‌ریه‌ك
له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و كاته‌دا
ره‌زامه‌ند بون به‌وه‌ی كه له حاڵه‌تێكدا گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و
به‌غدا تاوه‌كو مانگی ئایاری ساڵی 2007 نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك
له‌باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه، ئه‌وا مافی حكومه‌تی هه‌رێمه كه گرێبه‌ست
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیمزا بكات و په‌ره به كێڵگه
نه‌وتییه‌كانی بدات.جێی ئاماژه‌یه رۆژی دو شه‌ممه‌ی رابردو حكومه‌تی
به‌غدا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی
هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا له
رێی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نابكۆوه و عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی
حكومه‌تی عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه: حكومه‌تی عێراق هه‌ر گرێبه‌ستێك ره‌ت
ده‌كاته‌وه كه ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غدای له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرابێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ده‌ڤه‌ری سۆران

نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
ده‌ڤه‌ری سۆران ئه‌مرِۆ گه‌یشته شارۆچكه‌ی سۆران. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی به یاوه‌ری پارێزگاری
هه‌ولێر نه‌وزاد هادی به سه‌ردانێك گه‌یشته شارۆچكه‌ی سۆران.له
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه هه‌ریه‌ك له قایمقامی قه‌زاكانی سۆران، چۆمان،
ره‌واندوز، مێرگه‌سۆر تێیدا ئاماده‌بوون و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه و
به‌رِێوه‌چوونی كاره‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه.چاوه‌رِوان ده‌كرێت دوای
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بكات و پرِۆژه‌كانی حكومه‌ت له‌و ده‌ڤه‌ره به‌سه‌ر
بكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حیزبی دیموكرات پێشوازی له‌به‌رنامه‌كه‌ی
كه‌ڕوبی ده‌كات

حیزبی دیموكراتی كوردستان
به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ڕوبی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی كه‌مایه‌تییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ئاینییه‌كان به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانێ‌و
پێشوازی لێده‌كات.ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان
قادر وریا له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه حیزبه‌كه‌یان به‌چاوی
ئه‌رێنییه‌وه له‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕوانێت له‌لایه‌ن كاندیدای
سه‌رۆكایه‌تی ئێران مه‌هدی كه‌ڕوبییه‌وه سه‌باره‌ت به‌مافی
كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ئایینییه‌كان رایگه‌یاندووه. وریا وتی
«له‌دوای یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه كه ئه‌وكات مه‌سعودی ره‌جه‌وی پشتیوانی له‌داخوازییه‌كانی
گه‌لی كورد كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كاندیدێك به‌مجۆره له‌به‌رنامه‌ی
هه‌ڵبژاردنی خۆیدا مافی كه‌مایه‌تیه‌كان له‌نێویشیاندا كورد بورژێنێ‌و
بڵێت ئه‌وان خاوه‌نی مافن‌و مافه‌كانیان پشتگوێ خراوه‌و پێویسته چاو
به‌ده‌ستوری ئێران‌دا بخشێنرێته‌وه‌و له‌مافه‌كانی خۆیان بێبه‌ش
نه‌بن».وریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان له‌مباره‌وه خۆشباوه‌ڕ نین‌و
ده‌زانن له‌سایه‌ی رژێمی ئێستای ئێران‌دا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی
دیموكراسی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام پێویسته به‌واقیعبینییه‌وه له‌م
مه‌سه‌له‌یه بڕوانین‌و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌خه‌باتی مه‌ده‌نییه، ئه‌مه
ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه
هه‌بێت.هه‌روه‌ها وریا وتی «تا ئێستا ئێمه بڕیاری یه‌كجاری خۆمان
ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌داوه‌و له‌ڕۆژانی داهاتوودا بڕیار‌و
رای خۆمان له‌مباره‌یه‌وه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ره‌ته‌په... موختاری گوندێك تیرۆركرا
موختاری یه‌كێك
له گونده‌كانی سنووری ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په له رووداوێكی نادیاردا
كوژراو پۆلیسی عێراق لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
ئێواره‌ی رابردوو موختاری گوندی (چن چاڵ)ی سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په
یوسف شوكر له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێكراو له ئاكامدا
ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدابه‌رِێوبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په سیروان شوكر
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رایگه‌یاند "لێكۆڵینه‌وه له
رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و به هۆی ئه‌وه‌ی گونده‌كه دوورترین گونده له
سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په پۆلیسی عێراق ئه‌ركی ئه‌نجامدانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و رووداوه گرتۆته ئه‌ستۆ".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی (به‌لده)ی شاری كه‌ركوك له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری
بو

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌لده‌ی كه‌ركوكدا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی
بریندار بو.
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م كامیل ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی
پۆلیسی میقداد به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ
(چوارشه‌ممه)، له كاتی تێپه‌ڕبونیدا له نزیك گه‌ڕه‌كی 1ی ئازاری شاری
كه‌ركوك، عه‌مید حاجی بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌لده‌ی شاری كه‌ركوك
روبه‌ڕوی په‌لامارێكی تیرۆركردن بوه‌وه.وتیشی: په‌لاماره‌كه له رێگه‌ی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بو به كاروانه‌كه‌یدا و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له
پاسه‌وانه‌كانی بریندار بون و خۆشی له‌و هه‌وڵه به سه‌لامه‌تی رزگاری بو
و زیانێكی مادی زۆریش به ده‌وروبه‌ری روداوه‌كه گه‌یشت.موقه‌ده‌م كامیل
راشیگه‌یاند: دواتر هێزه‌كانی پۆلیس كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌یان كرد‌و
ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه
له‌و روداوه ده‌ستی پێكردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 23
ده‌كه‌ن
ماوه‌یه‌كه كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ماده‌ی 23 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك
سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه له باره‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات
و پۆسته‌كان له پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لیژنه‌كه
نه‌گه‌یشتۆته هیچ چاره‌سه‌رێك و لایه‌نی كوردی رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ر
بێت‌و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ماده‌ی 23 ده‌كه‌ن.ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی
لیستی برایه‌تی پارێزگای كه‌ركوكرایگه‌یاند: لایه‌نی كوردی دو مه‌رجی
خستۆته به‌رده‌م لیژنه‌كه و رایده‌گه‌یه‌نین گه‌ر تاوه‌كو رۆژی
یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه ده‌كه‌ین.ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا لیژنه‌ی ماده‌ی 23 نه‌گه‌یشتۆته هیچ
چاره‌سه‌رێك له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له پارێزگای
كه‌ركوك.ناوبرا‌و رونیكرده‌وه: مه‌رجه‌كانمان دو خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت
ئه‌وانیش بریتین له: گه‌ڕانه‌وه‌ی 13000 فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای خه‌ڵكی
شاری كه‌ركوك كه له ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی بێكارییه‌وه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دامه‌زراون، ده‌بێت سه‌رجه‌میان بخرێنه‌وه سه‌ر
میلاكی حكومه‌تی به‌غدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له
پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانیشان له نێواندایه كه خه‌ڵكی
كه‌ركوكن.وتیشی: مه‌رجی دوه‌ممان بریتییه له دابینكردنی گره‌نتی له
به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له پارێزگای كه‌ركوك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
جه‌وهه‌ر نامیق به‌نهێنی سه‌ردانی نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌كۆتایی
هه‌فته‌ی رابردودا جه‌وهه‌ر نامیق سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و چاوی به
نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وتووه. ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد كه
هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ناوبرا‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ لیستی گۆڕان
راده‌گه‌یه‌نێت. ئاوێنه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندیكرد
به جه‌وهه‌ر نامیقه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌ندێك میدیاوه بڵاوكرایه‌وه كه جه‌وهه‌ر
نامیق سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان،
ئه‌ندامی كاندیدكراوی لیستی (گۆڕان)، لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فایه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ئه‌م
هه‌واڵه دووره له‌ڕاستییه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت ناوبرا‌و
له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا پشتگیریی ئه‌و لیسته بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&