مه‌لا
به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند:"یه‌كێتی‌و
هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان مانگانه 30 ملیۆن دۆلار
له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن".له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی ئاوێنه، مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
من هه‌مه، هه‌ر یه‌كه‌مان كه‌متر له 30ملیۆن دۆلار وه‌رناگرین
هه‌رچه‌نده زانیاری وردم نییه".ه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانیشه‌وه، لێپرسراوه باڵای یه‌كێتی رایگه‌یاند: "پێشبینیكردنی
ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌خته‌و به‌شبه‌حاڵی خۆمان به‌رپرسین له‌وه‌ی
كه‌شێكی ئازاد و ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دابین بكه‌ین، بڕوامان وایه
ئازادی لیستی كوردستانی له‌و سنوره‌دا ته‌واو ده‌بێت كه سنوری ئازادی
لیسته‌كانی تر ده‌ستپێده‌كات".له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا
سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت به‌تۆمه‌تی
په‌یوه‌ندی به‌لیستی گۆڕانه‌وه، مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:
"له‌پۆلیسێكه‌وه تا فه‌رمانبه‌رێكی گه‌وره مادام كاندیدی یه‌كێتین،
یه‌كێتی بۆی هه‌یه سزایان بدات‌و متمانه‌یان لێبكێشێته‌وه".هه‌رچه‌نده
باس له‌وه‌ده‌كات كه یه‌كێتی‌و پارتی بودجه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن
دانه‌ناوه، به‌ڵام دانی به‌وه‌داناوه كه"یه‌كێتی له‌پێش هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن، پاره‌و ئیمتیازات به‌خه‌ڵك ده‌دات‌و ئه‌وه‌یشی به‌پاره‌ی پێش
هه‌ڵبژاردن له‌قه‌ڵه‌مداوه".
رونیشیكردوه‌ته‌وه "پۆستی سه‌رۆكی داهاتو حكومه‌تی هه‌رێم مافی
یه‌كێتییه"و له‌و باره‌وه وتویویه‌تی:" وتومانه و ده‌یڵێینه‌وه
ئه‌مجاره‌یان سه‌رۆكی حكومه‌ت مافی خۆمانه، براده‌رانی پارتیش له جه‌نابی
كاك مه‌سعوده‌وه بۆ ئه‌وانی تریان گوێمان له قسه‌كانیان بوه، لارییان
له‌و مه‌سه‌له‌یه نییه" .له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
ده‌ڵێت: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر
په‌سه‌ندكراون‌و ئه‌و دوانه‌كه‌ی تریشیان داوای مۆڵه‌تیان كردوه".
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردو ئه‌ندامه‌كه (عوسمانی حاجی محمود و مسته‌فای
سه‌ید قادر) ئه‌و قسه‌یه‌ی مه‌لابه‌ختیار ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به
ئاوێنه‌یان وتوه "داوامان نه‌كردوه ئیستقاله‌كه‌مان بكرێته مۆڵه‌ت".جێی
ئاماژه‌یه، لێدوانه‌كه‌ی مه‌لابه‌ختیار له‌باره‌ی ده‌ركردنی
فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتین
پێچه‌وانه‌ی لێدوانێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه.رۆژی 5ی
ئه‌م مانگه، بارزانی‌رایگه‌یاند: "هیچ كه‌سێك بۆی نییه موچه‌ی هیچ
فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت ببڕێت ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان
بدات".له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌رله‌مانتار عوسمان بانیمارانی كه
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌بڕرێت ده‌نگ
به‌لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن، بارزانی وتی:"موچه‌ی هیچ كارمه‌ندێكی حكومه‌ت
نابڕرێت‌و حكومه‌تی هه‌رێم هی هه‌مو لایه‌كه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نجێفی مه‌رجی نوێ بۆ برایه‌تی داده‌نێت
ئوسامه نجێفی برای پارێزگاری ئێستای موسڵ ئه‌سیل نجێفی رایگه‌یاند
"بۆ به‌شداركردنی لیستی برایه‌تی له‌ئیداره‌ی موسڵ، پێویسته هه‌رێمی
كوردستان به‌فه‌رمی دان بنێت به‌وه‌ی سنوری نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌ی به‌ر له
13/3/2003یه‌و دان بنێن به ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی نوێی نه‌ینه‌وا
به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سنوری ئیداریی پارێزگاكه له‌ڕووی ئه‌منی‌و
ئیدارییه‌وه‌و میلیشیا كورده‌كان بكشێنه‌وه له‌پارێزگاكه". له‌وه‌ڵامی
ئه‌م لێدوانه‌ی نجێفیدا، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه،
قسه‌كه‌رێك له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان به‌ئاژانسی نینوای
راگه‌یاند "ئێمه رێگا ناده‌ین تیرۆریستان دزه بكه‌نه ناوچه
كوردییه‌كانه‌وه‌و هه‌مولایه‌ك ده‌زانن ئه‌و ناوچانه‌ی هێزی تایبه‌ت
(پێشمه‌رگه)ی لێ نییه حاڵی چۆنه به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه. سه‌باره‌ت
به‌سنوری ئیداریی پارێزگاكه‌ش قسه‌كه‌ره‌كه وتی "با نجێفی باش ده‌ستور
بخوێنێته‌وه ئه‌وجا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت دیاریكردنی سنوری پارێزگا
له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵه نه‌ك ئیداره‌ی پارێزگا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد

له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه خۆپاڵاوتن
بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی
پێكرد و تا رۆژی 25/5 به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌لێدوانێکی تایبه‌ت‌دا،
به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان (عه‌لی قادر) به
(ئاژانسی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند: له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه، پڕۆسه‌ی تۆماركردن
و خۆ
پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و تا رۆژی 25/5
به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بۆ پۆستی
سه‌رۆكی هه‌رێم
ده‌پاڵێوێت، پێویسته جگه له دانانی بڕی25ملیۆن دینار وه‌ك دڵنیایی لای
كۆمیسۆن، دانیشتووی هه‌رێم بێت و ته‌مه‌نی له40ساڵ كه‌متر نه‌بێت،
هه‌روه‌ها رابردووی
سیاسی پاك بێت و به هیچ
تاوانێکی شه‌ڕه‌ف سزا
نه‌درابێت. جێی
ئاماژه‌یه، بڕیاره له 25ی مانگی ته‌مووزی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هاوکات ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی
هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران ناوچه‌سنوریه‌كانی حاجی ئۆمه‌رانی تۆپباران كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، تۆپخانه‌كانی ئێران ناوچه‌ی برایم شیلانه‌یان له
سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران تۆپباران كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه رایگه‌یاند:"سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ، ئێران ناوچه‌ی برایم شیلانه‌ی له پشتی ماوه‌تانی حاجی
ئۆمه‌رانی بۆماوه‌ی (2) سه‌عات به خه‌ستی تۆپبارانكردوه".وتیشی:
"تۆپبارانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بوه، به‌ڵام
دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی دوچاری ترس و دڵه راوكێ كردوه‌و رێگره
له‌وه‌ی جوتیاران بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان‌و زه‌وییه‌كانیان بكێڵن‌و
خزمه‌تی ره‌ز‌و باخه‌كانیان بكه‌ن".جێگای ئاماژه بۆكردنه، ماوه‌ی
مانگێكه ئاڵۆزیی‌و پشێوی له ناوچه سنوریه‌كاندا زیادیكردوه، به
تایبه‌ت دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی به پاڵ پشتی تانك
و تۆپی دورهاوێژ له سه‌ر سنور له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و دامه‌زراندنی
تۆپخانه‌یه‌ك له (قه‌بری حسێن) ی نزیك گوندی كۆنه‌لاجانی سنوری
خانێی كوردستانی ئێران، كه رۆژانه ناوچه سنورییه‌كان تۆپباران ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌و سه‌ره‌ڕای تۆپبارانكردن، شه‌وانه‌ش به چه‌كی
(دۆشكاو بیكه‌یسی) ته‌قه له سه‌ر سنوره‌كان ده‌كرێت و به هۆشیه‌وه له
ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا (2) كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی بونی به‌راز له‌سنوره‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه
تیمێكی وشیاركردنه‌وه‌ی پێكهێناوه
به‌هۆی بونی به‌راز له‌سنوری قه‌زای كۆیه‌و ده‌وروبه‌ری،
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه تیمێكی بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی
دانیشتوانی سنوره‌كه پێكهێناوه.ئارام رۆسته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
ته‌ندروستی كۆیه به‌سبه‌ی راگه‌یاند:"دوای بڵابونه‌وه‌ی نه‌خۆشی
ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌جیهان وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئه‌و په‌تایه تیمێكی هۆشیاركردنه‌وه‌مان پێكهێناوه كه‌سه‌ردانی
گونده‌كان ده‌كه‌ن".وتیشی:"بۆیه ئه‌و تیمه‌مان پێكهێناوه
له‌گونده‌كانی سه‌ر زێی بچوك و هه‌ندێك گونده‌كانی دۆڵی سماقوڵی
به‌رازێكی زۆر هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ندێك له‌گوندنشینه‌كان
راوی به‌رازیان كردوه‌و ده‌مانه‌وێت له‌ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
له‌به‌راز نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌و راونه‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئینتیمای مه‌زهه‌بی له‌سه‌رژمێریی لاده‌برێت

حكومه‌تی عێراق بڕیارده‌دات،
خانه‌ی تایبه‌ت به ئینتیمای مه‌زهه‌بیی له‌فۆرمی سه‌رژمێریی گشتیی
دانیشتوان لاببات كه بڕیاره 24/ 10/2009، له‌سه‌رانسه‌ری عێراق،
ئه‌نجامبدرێت.به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت به‌سه‌رژمێری
دانیشتوان، مه‌هدی موحسین عه‌لاق رایگه‌یاند "فۆرمی سه‌رژمێرییه‌كه هیچ
پرسیارێك له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب له‌خۆناگرێت‌و پێشتریش هه‌ر تێیدا نه‌بووه‌و
راگه‌یاندنه‌كان له‌خۆیانه‌وه دروستیانكردوه". ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ها رێككه‌وتوین فۆرمه‌كه پرسیارێك له‌سه‌ر ئاین‌و
پرسیارێكیتر له‌سه‌ر نه‌ته‌وه له‌خۆبگرێت‌و هیچ كات پرسیار له‌مه‌زهه‌ب
ناكرێت".به‌بڕوای هه‌ندێك په‌رله‌مانتار، ناوبردنی تایفه له‌فۆرمی
سه‌رژمێریدا "دابه‌شكردنی عێراقه"و داواده‌كه‌ن سه‌رژمێری ئه‌مساڵیش
له‌سه‌ر هه‌مان پێودانگه‌كانی ساڵی 1957، به‌ڕێوه‌بچێت. له‌لای
خۆشییه‌وه حه‌وزه‌ی ئاینیی شیعه‌كان له‌نه‌جه‌ف، پێشوازیی له‌لابردنی
پرسیاری مه‌زهه‌ب كرد له‌فۆرمی سه‌رژمێری.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌كرا
دادگای كه‌تنی سۆران سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی
به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌كرد، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دو به‌رپرسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرابو.پاش ئه‌وه‌ی
له‌ژماره (150)ی رۆژی دوشه‌ممه 9/6/2008ی هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجیدا
هه‌واڵێك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی بڕی (50) ملیۆن دینار له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵدا بڵاوكرایه‌وه، كه بوه‌ته هۆی دروستبونی
كێشه له‌نێوان مه‌روان گه‌ڵاڵی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ‌و
نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ. دواتر ئه‌و دو
به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ له‌دادگای كه‌تنی سۆران سكاڵایان له‌سه‌ر سه‌رنوسه‌ری
زاری كرمانجی تۆماركرد‌و پاش چه‌ند دانیشتنێك رۆژی یه‌ك شه‌ممه 17/5/2009
دادگای ناوبراو بڕیاریدا ئیسماعیل ئیبراهیم سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌كه‌ی
زاری كرمانجی به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی