له‌گه‌ڵ
نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی بانگه‌شه‌كردنی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیار وایه یه‌كێتی و پارتی به یه‌ك لیست
به‌شداری تێدا بكه‌ن، هه‌ر بۆیه له‌و پێناوه‌شدا كه‌وتونه‌ته
كاركردنێكی جدی بۆ لیسته‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر لیسته‌كانی تری
گۆڕه‌پانه‌كه و له‌وانه‌ش به‌تایبه‌تی لیستی گۆڕان، كه له‌لایه‌ن
هاوڵاتیانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگی زۆر به‌ده‌ست بێنێت و ببێته
جێگای ئومێد و خه‌ونێكی زۆری خه‌ڵك بۆ گۆڕانكاریه‌كی جدی له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگای
مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا،
یه‌كگرتنی چوار حیزبه‌كه و به‌شداریكردنیانه به یه‌ك لیست له ژێر
ناوی كابینه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاكسازیدا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن،
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش دو حیزبه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له پێناوی
به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران له‌نێو خه‌ڵك و
كارمه‌ندانی حكومه‌ت و پێشمه‌رگه‌دا.سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ئێمه
وه‌ك پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌مان پێكراوه كه ده‌بێت هه‌مومان له‌كاتی
ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ین و ده‌نگ به‌لیستی
هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی بده‌ین و ئاگاداریش كراوینه‌ته‌وه كه
نابێت هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك دوابكه‌وێت له كاتی هه‌لبَژاردنه‌كاندا و
ده‌بێت ده‌نگیش ته‌نها به‌لیستی كوردستانی بدات كه هاوپه‌یمانی
یه‌كێتی و پارتیه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت: ئاگادار
كراوینه‌ته‌وه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان بده‌ین و
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكردوین كه له كاتی ئاشكرابونی هه‌ر
پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ده‌نگی به لیستی گۆڕان یان هه‌ر لیستێكی تر جگه
له لیستی كوردستانی دابێت، ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌ی توندی له به‌رامبه‌ر
ده‌كرێت.سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته محه‌مه‌د حه‌كیم جه‌بار ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا
به‌سبه‌ی رایگه‌یاند: له‌راستیدا هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی كوردستانییه
كه ده‌بێت هێزێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێت و ئینتیمای بۆ وڵات و
نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌بێت نه‌ك بۆ حیزب، پێویستیشه له‌كاتی ده‌نگداندا
پێشمه‌رگه ئازاد بێت له‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌نگ به‌چ كه‌س و لیستێك ده‌دات،
بۆیه ناكرێت هه‌ڕه‌ش ه‌و چاو سوركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌كاربهێنرێت،
چونكه ئه‌وه نه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به‌ڵكو
پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافه‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤه له‌جیهاندا.هه‌ر
له‌وباره‌یه‌وه سبه‌ی هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به شێخ جه‌غفه‌ر شێخ
مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام
په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست نه‌بو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوری مالیكی خوازیاری خۆی پیشاندا بۆ كۆتاییهێنان به دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات له نێوان كورد و سوننه
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایكرد سه‌نگی هه‌ردو ئه‌و
رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته كه‌م بكرێته‌وه كه له ساڵی
2003وه قورسیاییه‌كی زۆری داوه به هه‌ردو لایه‌نی كورد و سوننه له
پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا وتیشی: له‌كاتێكدا كه عێراق هه‌وڵده‌دات
له‌پێناو نه‌هێشتنی دیارده‌ی تایه‌فه‌گه‌ری، به‌رده‌وامبونی ئه‌و دو
رێككه‌وتنامه‌یه كه هێز و توانای به‌خشیوه به ته‌وافوق، ده‌بێته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌سات، چونكه له‌ئێستادا عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه
حوكمی زۆرینه په‌سه‌ند بكات.ئه‌و لێدوانانه‌ی مالیكی له كاتێكدایه
كه خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دانوستاندانی چڕوپڕدایه له‌گه‌ڵ
هومام حه‌مودی كه له‌لایه‌ن عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمی سه‌رۆكی لیستی
ئیئتیلاف راسپێردراوه بۆ دانوستان له‌پێناو مانه‌وه‌یان له ئیئتیلاف و
به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراقدا به هه‌مان ناوی
ئه‌و لیسته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و
دانوستانانه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه.به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی
(زه‌مان)، پێده‌چێت لێدوانه‌كانی مالیكی گومان لای كورد و عه‌ره‌به
سوننه‌كان دروست بكات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی حوره رایگه‌یاند كه
ته‌وافوق له سه‌ره‌تادا بۆ عێراق پێویست بو، به‌ڵام له‌مه‌ودوا گه‌ر
له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ته‌وافوق به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كێشه و گرفت
دروست ده‌بێت و دواتر كاره‌سات سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی
دیموكراسی به‌دیلی ته‌وافوقه كه ئه‌وه‌ش به مانای حوكمی زۆرینه
دێت.له‌ماوه‌ی رابردودا پۆسته باڵاكانی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان و
سه‌رۆكی عێراق له نێوان گروپه ئیتنی و تایه‌فییه‌كانی عێراقدا
دابه‌شكرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستوردا هیچ ماده‌یه‌ك نییه
له‌وباره‌یه‌وه تاوه‌كو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان باوه‌ڕیان پێ بهێنرێت و
قایل بكرێن.هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا نوری مالیكی داواشیكرد كه
ناكۆكییه‌كان به‌رێگاچاره‌ی ئاشتیانه و به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستور
چاره‌سه‌ر بكرێت له‌بری لێدوانی زبرئامێز و په‌نابردن بۆ هێز، هه‌روه‌ك
ته‌ئكیدشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ
وڵاتانی دراوسێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا
له كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه

سه‌رۆكی ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شه‌ممه،
رایگه‌یاند رێكخراوه‌كه‌یان به هاوكاریی چه‌ند لایه‌ن‌و رێكخراوێكی
نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێك له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا له كوردستان
بڵاوده‌كاته‌وه، رونیشیكرده‌وه كه راپۆرته‌كه لایه‌نه پۆزه‌تیڤ‌و
نێگه‌تیڤه‌كانی بارودۆخی میدیا له كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.عه‌لی كه‌ریم
به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ به هاوكاریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
زانست‌و كه‌لتور (UNSCO)و یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و رێكخراوی (IREX)ی
ئه‌مه‌ریكی - ئۆفیسی واشنتۆن، راپۆرتێك له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا له
كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو راپۆرتێكی
هاوشێوه له‌سه‌ر ره‌وشی میدیا له عێراق بڵاوكرایه‌وه”، وتیشی
“راپۆرته‌كه له ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا به هه‌رسێ زمانی كوردی‌و
عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و تێیدا لایه‌نه باش‌و
خراپه‌كانی ره‌وشی میدیا له كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.”عه‌لی كه‌ریم
رونیشیكرده‌وه “لایه‌نه باشه‌كان وه‌ك زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و
راگه‌یاندكارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی كارده‌كه‌ن‌و بیر‌وبۆچوونی
خۆیان هه‌یه، لایه‌نه خراپه‌كانیش وه‌ك سه‌ركوتكردنی ئازادی‌و كوشتنی
رۆژنامه‌نوسان‌و پێنه‌دانی زانیاری.”ئه‌نستتیوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه، ساڵی 2008 له هه‌ولێر
دامه‌زراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پژاك : سه‌رۆك جاشێكمان كوشت

پارتی ژیانی ئازاد له‌راگه‌یاندنێكیاندا ئاشكرایان كرد كه
گه‌ریلاكانیان سه‌رۆك جاشێكیان به‌ناوی "نیرۆ گه‌نگه‌چین" یان له‌هه‌رێمی
برادۆست كوشتووه.: له‌راگه‌یاندنه‌كه‌یاندا پارتی ژیانی ئازاد ئاماژه
بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن سه‌رۆک به‌کرێکگیراوێکیان به ناوی "نوره‌دین" ناسراو به
" نێرۆ گه‌نگه‌چین" که له‌و ماوه‌یه‌ی دوایدا ده‌ستی هه‌بووه له ئازار و
ئه‌زییه‌تدانی دانیشتوانی هه‌رێمه‌کانی سۆما و برادۆست و هاوکات ببۆوه هۆی
گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین گه‌ریلای پژاک له هه‌رێمه‌که‌دا، سزا دراوه".
پژاک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که سه‌ره‌ڕای وشیارکردنه‌وه‌ی" به‌کریگیراوه‌کانی
ڕژیم له‌وه‌ی که ده‌ست له چه‌که‌کانیان به‌رده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ڕیزی
گه‌له‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌و به‌کریگیراوه درێژه‌ی به خراپکارییه‌کانیان
دا و سه‌رئه‌نجام گه‌ریلاکانی پژاک ناچار بوون، سزای بده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له نه‌جه‌ف دۆزرایه‌وه رووفاتی سه‌دان کوردی تێدایه
به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافه‌کانی
مرۆڤ له نه‌جه‌ف دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی له باشووری رۆژئاوای
شاری (نه‌جه‌ف)دا راگه‌یاند، که رووفاتی سه‌دان هاوڵاتی کوردی تێدایه.
سایتی (رادیۆ سه‌وا) له
ئاژانسی هه‌واڵی (فڕانس پرێس)ی گواستۆته‌وه، که دوێنێ شه‌ممه به‌رپرسی
نووسینگه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌جه‌ف (فازڵ غه‌راوی) رایگه‌یاندووه، که
به‌ر له چه‌ند رۆژێک خه‌ڵکی شاره‌دێی (قادسییه)ی باشووری رۆژئاوای شاری
(نه‌جه‌ف)، گۆڕێکی به کۆمه‌ڵییان له سنووره‌که‌یان‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، که
رووفاتی سه‌دان هاوڵاتی کوردی تێدایه و له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
رابردوودا، له‌وێ خراونه‌ته چاڵه‌وه.
(فازڵ غه‌راوی) راشیگه‌یاندووه، که ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌دێیه‌که
پاسه‌وانیان بۆ شوێنه‌که داناوه و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی
مافی مرۆڤن بۆ ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که تاکو ئێستا 49 گۆڕی به کۆمه‌ڵ له
سنووری پارێزگای (نه‌جه‌ف)دا، دۆزراونه‌ته‌وه.جێی ئاماژه‌یه، رۆژی
پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری (دیوانیه) گۆڕێکی به
کۆمه‌ڵیان له سنووره‌که‌یان‌دا دۆزییه‌وه، که رووفاتی ده‌یان هاوڵاتی
کوردی تێدایه.جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌ساڵی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
رابردوودا، رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له چوارچێوه‌ی پیلانێکی داڕێژراودا،
به هه‌شت قۆناغ پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌دا به تایبه‌تی
گونده‌کانی سنووری گه‌رمیان جێبه‌جێکرد، به هۆیه‌وه زیاتر له 182 هه‌زار
که‌س که زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون له‌ناوبران، له‌پاش پڕۆسه‌ی
ئازادی عێراقیشه‌وه، ناوه ناوه گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه و به
بێ ئه‌نجامدانی پشکنین و له رێی جل و به‌رگه‌کانیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت
که هاوڵاتی کوردن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده فه‌یلییه‌كان
پێكده‌هێنێت
ماوه‌یه‌كه حوكمه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو
گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده فه‌یلیه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و له‌و
میانه‌یه‌شدا ئێستا لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراقه‌وه پێكهێنراوه به‌مه‌به‌ستی قایلكردنی ئه‌و هاوڵاتییه
فه‌یلیانه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مافی بنه‌ڕه‌تی خۆیان و وه‌ك هه‌ر
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی عێراق له حكومه‌تدا به‌شدار بن.عه‌بدولخالق
زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی
ئاواره‌كان له‌په‌رله‌مان به‌سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده فه‌یلیه‌كان.
زه‌نگه‌نه وتیشی: لیژنه‌كه پێكهاتوه له نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و نوێنه‌ری
وه‌زاره‌تی‌بازرگانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه باری
شارستانی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.ناوبراو
وتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه له ئێستادا به‌نیازن سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن
به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده‌كان.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه
حكومه‌تی عێراق به‌نیازه قه‌ره‌بوی ئه‌و كورده فه‌یلیانه بكاته‌وه و
سه‌رجه‌م مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌ره‌كه‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له
هندستانه‌وه ده‌هێنرێت

سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ممه، رایگه‌یاند
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رده‌وامه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی له
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێت له هندستانه‌وه ده‌هێنرێت‌و له
جۆرێكی زۆر باشه كه مه‌ترسیی سڕینه‌وه‌ی نییه.عه‌لی قادر سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاژانسی (ئه‌سوات
ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان، بڕیارمان داوه تیمێكی
تایبه‌ت پێكبهێنین تا بتوانێت له ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا بچێته
هندستان‌و مه‌ره‌كه‌بی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان بهێنێت”،
رونیشیكرده‌وه “هندستان به‌و جۆره مه‌ره‌كه‌به به‌ناوبانگه كه جۆرێكی
زۆر باشه‌و مه‌ترسیی سڕینه‌وه‌ی نییه.”عه‌لی قادر باسی له
ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی تری هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرد.بڕیاره
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له
25ی ته‌موزی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا بودجه‌ی
تایبه‌ت به پرۆسه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی
دیاریكراوی خۆیدا به‌رده‌وامه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان لێدوانه‌كه‌ی مالكی ره‌ت
ده‌كه‌نه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق داوای كرد سه‌رله‌نوێ سیستمی
سه‌رۆكایه‌تی له عێراق په‌یڕه‌و بكرێت له جیاتی سیستمی پارله‌مانی،
زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌و لێدوانانه‌یان ره‌ت كرده‌وه..له‌و باره‌یه‌وه
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، رایگه‌یاند:
ته‌نها پارله‌مان ده‌توانێت بریاری ئه‌وه‌بدات سیستمی به‌رێوه‌بردنی
عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت یان پارله‌مانی.
وتیشی: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركۆمار و له
لیژنه‌ی هه‌موار كردنی ده‌ستور پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت.
هاوكات به‌ره‌ی ته‌وافوق رایگه‌یاند ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی نوری مالكی
چه‌ندین نیازی شاراوه‌ی له پشته‌وه‌یه ئه‌گه‌رنا مالكی چۆن ده‌توانێت
ئه‌و كاره بكات و ده‌ستور هه‌مورا بكات.له‌و باره‌یه‌وه عه‌دنان دلێمی
رایگه‌یاند: داواكه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری
عێراقه و هیچ سودێكی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی تیا نی یه .وتیشی: به
پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی مالكی و ئه‌وانی تر، سیستمی عێراق دیموكراتی
ته‌وافوقی یه كه باشترین چوارچێوه‌یه بۆ ئێستای عێراق، باشتریشه كه
پارله‌مان سه‌رۆكی كۆمار دیاری بكات له جیاتی ده‌نگدانی راسته‌وخۆ ،
چونكه دواتر هه‌ر پارله‌مان ده‌توانێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.چه‌ند
پارله‌مانتارێكی تریش رایانگه‌یاند: گه‌رانه‌وه‌ی عێراق بۆ سیستمی
سه‌رۆكایه‌تی له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌رانه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت چونكه
ئه‌و كاته كه‌س له سه‌روی سه‌ركۆمار نابێت، و رۆڵی چاودێری
پارله‌مانیش ناهێڵێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی