&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رپرسی سریه‌ی پارێزگاری له‌مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی، به‌بۆنه‌ی لیستی "گۆران"وه لابرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند دوێنێ چوارشه‌ممه
به‌بریاری مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان رائید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، ناسراو به "ئه‌حمه‌دی بازیان"
له‌پۆسته‌كه‌ی لابرا.سه‌رچاوه‌كه بۆ سایتی ئاوێنه‌ی رونكرده‌وه
كه‌هۆكاری لابردنی رائید ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه
كه‌لایه‌نگری لیستی "گۆران"ه كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی
ده‌كات.سه‌رچاوه‌كه وتی"دوێنی مه‌لا به‌ختیار له‌رێگه‌ی عه‌مید
سه‌لامه‌وه ئاگاداری كردۆته‌وه كه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی به‌جێبهێڵێ بۆ كوێ ده‌روات بروات". رائید ئه‌حمه‌د
عه‌بدوڵاوه، ناوبراو سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشت
راستكرده‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه
بڵێت.سه‌رچاوه‌كه وتی" رائید ئه‌حمه‌د داوای له‌مه‌كته‌بی سیاسی
كردووه كه به‌ره‌سمی‌و به‌نوسراو هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی
لابردنه‌كه‌ی بۆ رونبكه‌نه‌وه".رائید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا له‌مانگی شه‌شی
ساڵی 1985وه په‌یوه‌ندی كردووه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
كوردستانه‌وه‌و دوای راپه‌رینیش پله‌ی ئه‌ندام كۆمیته‌ی وه‌رگرتووه‌و
له‌ساڵی 1998 كراوه به‌به‌رپرسی ئاسایشی بازیان‌و ئێستا ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی ئاسایش‌و پۆلیسه له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی
سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان، چه‌ند
هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له‌عێراق پێكده‌هێنرێن
به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان،
كه‌بڕیاره سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو سازبدرێت، چه‌ند هاوپه‌یمانێتیه‌كی
نوێ له‌نێوان لایه‌ن‌و گروپه سیاسییه‌كانی عێراق
پێكده‌هێنرێت.په‌رله‌مانتار خه‌له‌ف عه‌لیان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حیواری
نیشتمانی رایگه‌یاند: "به‌م نزیكانه هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ
راده‌گه‌یه‌نێت كه‌چه‌ند هێز‌و كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی
له‌خۆده‌گرێت".له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
عه‌لیان رونیكرده‌وه "تائێستا چه‌ند لایه‌نێك ئاماده‌ییان نیشانداوه
ببنه به‌شێك له‌هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌وانه ئه‌نجومه‌نی حیواری
نیشتمانی، جه‌بهه‌ی ئیسڵاح‌و گه‌شه‌پێدان، گروپی عوله‌ما‌و رۆشنبیرانی
عێراق، ته‌كه‌تولی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ به‌سه‌ركردایه‌تی په‌رله‌مانتار
نه‌دیم جابری‌و جه‌بهه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی عێراق".ئاشكراشیكرد
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی نه‌یاری پرۆسه‌ی
سیاسی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پێشوی
په‌رله‌مان‌و نه‌دیم جابری سه‌ردانی میسریان كردوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانێتییه‌كی تر
به‌ناوی "هاوپه‌یمانێتی دیموكراتی" كه‌چه‌ندین لایه‌ن‌و قه‌واره‌ی
لیبرالی‌و عه‌لمانی‌و دیموكراسی له‌خۆده‌گرێت راگه‌یه‌نرا.له‌لایه‌كی
تره‌وه، لایه‌نه‌كانی لیستی ئییئتلافی عێراقی یه‌كگرتو گه‌وره‌ترین
هاویه‌یمانێتی شیعه‌كان سه‌رقاڵی گفتوگۆكردن به‌مه‌به‌ستی
یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان كه دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان دوچاری لێكترازان بوه‌ته‌وه.سایتی ئیلاف بڵاویكردوه‌ته‌وه
"رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانه كه‌تیایدا حیزبه ئیسلامییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌ددومی ئیشتراكی
لوبنانی كرد

(مه‌سعود
بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی له جێگری
سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌ددومی ئیشتراكی لوبنانی (دوره‌ید یاغی) كرد. دوێنێ پێنج
شه‌ممه (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین
پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌ددومی ئیشتراكی لوبنانی (دوره‌ید
یاغی) كرد.له دیدارێكدا، تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی
كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و باسیش له خۆئاماده‌كردنی
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی
ته‌مموزی داهاتوو كرا.هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌رێمی كوردستان و حزبی ته‌قه‌ددومی ئیشتراكی لوبنانی كرا و به
په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و برایانه وه‌سفكرا.(دوره‌ید یاغی) وێڕای
خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ره‌وشی
ئه‌منی وسیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كرد كه له گشت
بواره‌كاندا، هاتوونه‌ته دی.تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لوبنان و
هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی
دیداره‌كه بوون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕەخنە لە زمانی كوردیی كەناڵی تی ئار تی شەش
دەگیرێت
نووسەران و زمانزانانی كوردی توركیا ڕەخنە لە زمانی كوردیی بەكارهێنراو لە
كەناڵی تی ئار تی شەشی سەر بە دەوڵەت دەگرن. سەرۆكی كۆمەڵەی نووسەرانی كورد
عیرفان بابە ئۆغڵو لە لێدوانێكدا گوتی "ئەو كەسانەی لە بوارەكانی خۆیاندا
پسپۆڕن، زمانی كوردی بەباشی بەكار دەهێنن، بەڵام لە بەرنامەكانی موزیك و
كات بەسەربردندا بەشێوەی ناوچەیی قسە دەكرێت و بەشدارانی ئەو بەرنامانە زۆر
وشەی توركی بەكار دەهێنن". بابا ئۆغڵو پێی وایە ئەو كەناڵە بەپەلە و
بەمەبەستی سیاسی هاتووتە دامەزراندن و خەمی پێشخستنی زمانی كوردیی نییە،
گوتی "پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم پرسە بێتە دۆزینەوە و زمان بەپێی
یاسا بپارێزرێت. ئەگەر وا بكرێت، دەشێ كەسانی خاوەن توانای زمانەوانی لەو
كەناڵە بێتە دامەزراندن".هاوكات سەرۆكی ئەنستیتووی كوردی لە ئەستەنبوڵ سامی
تان ڕای گەیاند لە سەروبەندی دامەزراندنی كەناڵەكەدا داوایان لە ئەنستیتوو
كردووە كاری وەرگێڕانیان بۆ بكات و گوتی "داخوازەكەی تی ئار تی شەشمان
هەڵسەنگاند و داوامان كرد بە نووسراو ئاگادارمان بكەنەوە. بەڵام لەوە
بەدواوە هیچ پێوەندییان بەئێمەوە نەكردەوە. هەمواركردنی ئەو كەناڵە پێوەستە
بەچارەسەركردنی پرسی كوردەوو". تان پێی وایە ئەوانەی كە لە تی ئارتی شەش
دۆبلاجیش دەكەن "كوردی نازانن" و بەپێویستی زانی حكوومەت لە ڕووی
بەكارهێنانی زمانی كوردییەوە لە ڕاگەیاندندا ڕاوێژ بە كەسانی شارەزا و
پسپۆڕ بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به هۆیه‌كی نه‌زانراو كچێك خۆیی كوشت
كچێكی ته‌مه‌ن
18 ساڵ، گولله‌یه‌كی له خۆی داوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی سپاردوه، تا
ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه. ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، له گوندی
"دۆڵه چه‌وت" له ناحیه‌ی "ناڵپارێز"ی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن، كچێكی
گه‌نج كه ته‌مه‌نی له ده‌ورووبه‌ری 18 ساڵدابووه، گولله‌یه‌كی له‌خۆی
داوه و له ئه‌نجامدا گیانی سپاردوه‌له‌لای خۆیه‌وه به‌رپرسی بنكه‌ی
پۆلیسی ناڵپارێز "نه‌قیب عه‌بدولحسێن" به "په‌یامنێر"ی راگه‌یاند،
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی كراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له لێكۆڵینه‌وه
تاوه‌كو راستی رووداوه‌كه ئاشكرابێت، گوتیشی: به‌و تۆمه‌ته‌وه كه‌س
ده‌ستگیرنه‌كراوه و كه‌سیش تاوانبار نه‌كراوه و تا ئێستاش هیچ هۆكارێك
له‌و رووداوه‌دا دیار نیه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خزم و كه‌سی كچه‌كه بێ
ئاگایی خۆیان له روداوه‌كه دووپاتكرده‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه له‌دوزخورماتو كوژران‌و
برینداربون

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌نزیك خاڵێكی پشكنین ته‌قه له‌چه‌ند ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه كراو‌و له‌ئاكامدا چواریان كوژران‌و
برینداربون.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه به‌سبه‌ی راگه‌یاند:
"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌خۆرئاوای شاری كه‌ركوك، له خاڵێكی پشكنین
ته‌قه له‌ئه‌ندامانی سه‌حوه كراوه‌و له‌ئاكامدا ئه‌ندامێك كوژراوه‌و
سیانیش برینداربون".له‌لایه‌كی تره‌وه، شه‌وی رابردو چه‌ند چه‌كدارێك
ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتییه‌كی توركمان كرد‌و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا
كوشتیان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی