كرێكارێكی هندی له‌سلێمانی به‌بلۆك گیانی
له‌ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای UI كۆری رایگه‌یاند كاتژمێر یانزه‌ی
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه كرێكارێكی كۆمپانیاكه‌مان له‌قاتی
پێنجه‌می بینایه‌كه‌وه بلۆكێك كه‌وت به‌سه‌ریداو گیانی
له‌ده‌ستدا.سه‌رچاوه‌كه به‌سایتی ئاوێنه‌ی ووت كرێكاره‌كه ناوی
زاگادی شرمایه‌و هندییه‌و ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و خاوه‌نی
دوومنداڵه.به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی ئاوێنه ئه‌م كرێكاره ماوه‌ی
پێنج مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و ماوه‌ی دوو مانگیشه كۆمپانیاكه‌ی
ئاگادار كردۆته‌وه كه بیگه‌رێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.كرێكاره‌كه
له‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵییه‌كه‌ی شاری سلێمانی
كاری ده‌كردو وابریاره سبه‌ینێ له‌رێ‌و ره‌سمێكدا له‌فرۆكه‌خانه‌ی
سلێمانییه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌سعود بارزانی: كورده‌كانی عێراق چاوه‌ڕێی
پشتگیری زیاتریان له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كورده‌كان له‌پاش
روخانی رژێمی پێشوی عێراق، هیوایه‌كی زۆریان هه‌بو به‌وه‌ی كه
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم كه له‌و كاته‌دا حوكمی زاتی بو، فراوانتر بێت،
به‌ڵام پشتگیری ته‌واویان لێنه‌كرا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ویلایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كه له مێژه‌وه هاوپه‌یمانی كورد بو.
بارزانی وتیشی: واشنتۆن شكستی هێنا له پێشكه‌شكردنی پشتگیری به‌هێز
بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه كورده‌كان له ده‌ستوری 2005 دا پشتگیری‌یان لێ
ده‌كرد كه ئه‌ویش له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوكدا خۆی
ده‌بینییه‌وه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كورده‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی
دۆستانه‌ی مێژوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام چاوه‌ڕێی پشتگیری
زیاتریان له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرد، چونكه ئه‌مه‌ریكا له دوای
پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ده‌یتوانی رۆڵێكی زۆر زیاتر ببینێت له
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان كێشه‌ی قه‌رز و قه‌ره‌بووه‌كانی كوێت
و ئیسرائیلی تاوتوێكرد
لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگری
وه‌زیری ده‌ره‌وه، پرسی قه‌رزه‌كانی كوێت و بڕیاری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی عێراق له‌لایه‌ن
ئیسرائیله‌وه، تاوتوێكرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"،
لیژنه په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌سه‌رۆكایه‌تی "هه‌مام حه‌مودی" و به ئاماده‌بوونی جێگری وه‌زیری
ده‌ره‌وه، كۆبوونه‌وه بۆ تاو توێكردنی چه‌ند بابه‌تێك.له
به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنه‌كه رایگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت و هه‌ڵوێستی حكومه‌ت له‌مه‌ڕ شكاته‌كانی گه‌لی
ئه‌مه‌ریكا دژی وڵات تاوتوێكراون.هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌دا باسی بڕیاری
ژماره 487ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل
قه‌ره‌بووی هێرشه‌كه‌ی ساڵی 1981بداته‌وه به عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تا ئێستا لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستور له سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گرنگ
رێكنه‌كه‌وتوون

ئه‌ندامێكی
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند،
لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستور له‌سه‌ر هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك
رێكه‌وتوون، بۆچونێكیش هه‌یه به‌وه‌ی پارله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و
بڕگانه بدات.
PNA-
ئه‌ندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
رایگه‌یاند، لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستور له‌سه‌ر هه‌مواركردنی چه‌ند
بڕگه‌یه‌ك رێكه‌وتوون، بۆچونێكیش هه‌یه به‌وه‌ی پارله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر
ئه‌و بڕگانه بدات.ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان "دكتۆر مه‌حمود عوسمان" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی
په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس رایگه‌یاند، بیر و بۆچوونێك هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌و
ماده ده‌ستورییانه‌ی كه تا ئێستا لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستور له
سه‌ریان رێكه‌وتووه، بنێردرێنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌كو ده‌نگیان
له‌سه‌ر بدرێت.گوتیشی: ئه‌و بڕگانه‌ی دیكه‌ش كه تا ئێستا هه‌موار نه‌كراون
و رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ری وه‌كو ماده‌ی 140 و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان و
یاسای نه‌وت و گاز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و
زۆری‌تریش، ئه‌گه‌ر له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌ندا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرێت
هه‌ڵبگیرێن بۆ خولی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رپرسێكی كوردی له كه‌ركوك: یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی فیرقه‌ی 12،
به‌رپرسه كورده‌كان ده‌كه‌نه ئامانج
نه‌جات حه‌سه‌ن كه‌ریم ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك،
یه‌كه هه‌واڵگرییه‌گانی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراقی تۆمه‌تبار كرد به
هێرشكردنه سه‌ر به‌رپرسانی كورد له شااری كه‌ركوك.له‌لێدوانێكیدا بۆ
رۆژنامه‌نوسان، نه‌جات حه‌سه‌ن رونیكرده‌وه: له شاری كه‌ركوك یه‌كه
هه‌واڵگرییه‌كانی فیرقه‌ی 12 زانیاری له‌سه‌ر بنكه و باره‌گای حیزبه
كوردییه‌كان و هه‌روه‌ها ماڵی به‌رپرسه كورده‌كان كۆ
ده‌كه‌نه‌وه.وتیشی: هاوڵاتیانی كورد له هه‌ندێك له گوند و قه‌زاكانی
كه‌ركوك ترسیان لێ نیشتوه له جموجۆڵی هێزه ئه‌منی وهه‌واڵگرییه‌كانی
فیرقه‌ی 12 كه هیچ هاوسه‌نگییه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له
پێكهێنانی ئه‌و سوپایه‌دا په‌یڕه‌و نه‌كراوه.به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی
هه‌واڵی ئه‌ڵمانی (DBA)، ئه‌و به‌رپرسه كورده ته‌ئكیدیكردۆته‌وه
حیزبه كوردییه‌كان بڵاوبونه‌وه‌ی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق له شاری
كه‌ركوك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تی له ناوچه ئارامه‌كانی وه‌كو
ناوچه جێی ناكۆكه‌كان.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: ده‌ستنیشانكردنی
عه‌بدولئه‌میر زوبه‌یدی وه‌ك فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق،
به‌پێی ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مان ئه‌نجامنه‌دراوه، كه ئه‌وه‌ش
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره و زیان به ئاسایشی كه‌ركوك ده‌گه‌یه‌نێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كارمه‌ندێكی رۆژنامه‌ی سه‌وت ئه‌لعێراق له
به‌غدا كوژرا‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژنامه‌ی سه‌وت ئه‌لعێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه،
رایگه‌یاند كارمه‌ندێكی به‌شی كارگێڕی رۆژنامه‌كه‌یان له ناوه‌ڕاستی
به‌غدا كوژرا‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.سه‌رچاوه‌كه نه‌یویست ناوی
بڵاوبكرێتـه‌وه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “چه‌ند چه‌كدارێكی
نه‌ناسراو، ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه) له نزیك باڵه‌خانه‌ی كۆشكی سپی له
شه‌قامی نیزاڵ(ناوه‌ڕاستی به‌غدا)،ده‌ستڕێژییان له دوو كارمه‌ندی
كارگێڕی رۆژنامه‌ی سه‌وت ئه‌لعێراق كردوو یه‌كێیكان ده‌ستبه‌جێ كوژرا‌و
ئه‌ویتریشیان برینداربوو.”
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانی گه‌رمیاندا ده‌كرێت

حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی ئیداری سنوری گه‌رمیاندا
ده‌كات و به‌رپرسی رێكخراوێكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"ئه‌و گۆڕانكارییانه
ئه‌وانه نه‌بون، كه خه‌ڵكی گه‌رمیان داوایان كردوه". به فه‌رمانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆستی
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و پۆلیس و ئاسایشی سنوری گه‌رمیاندا ئه‌نجام
ده‌درێت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌عید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی
گه‌رمیان به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند:"ئه‌و رێوشوێنه ئیدارییه بۆ
چالاككردنی ئه‌و ده‌زگایانه‌یه". وتیشی:"ئه‌و كه‌سانه‌ی لابراون
زۆربه‌یان پێشتر سه‌ركه‌وتو بون له‌كاره‌كانیاندا".بڕیاری ئه‌نجامدانی
ئه‌م گۆڕانكارییانه له سه‌ر پێشنیازی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوه و له
مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی (2008)ه‌وه ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وه‌رگیراوه و سه‌باره‌ت به
هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان
وتی:"به هۆی تاوتوێكردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه له
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یان راگرتبو نه‌كا یاساكه له كاتی
خۆیدا ده‌رنه‌چێت".ئه‌و گۆڕانكارییانه دوای ئه‌وه دێت، كه گروپی به
گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له گه‌رمیان له پاره‌وه دوجار پڕۆژه‌یه‌كیان
پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی
له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پۆستی ئیداری له‌و سنوره‌دا.
عادل قوربانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی په‌یمانی گه‌رمیان
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه"ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له
ئیداره‌ی گه‌رمیاندا كراوه ئه‌وه نه‌بوه كه خه‌ڵك داوایكردوه و له
راپۆرته‌كه‌ماندا ئاماژه‌یان پێداوه".وتیشی: پێویسته هاوڵاتیانی
گه‌رمیان له هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاگادار بكرێنه‌وه، نازانن
حكومه‌ت بۆ ئه‌و كاره‌ی كردوه؟عادل قوربانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه
ئه‌وان وه‌ك رێكخراوێكی گه‌رمیان ده‌زانن كێ گه‌نده‌ڵه كه پێویسته
نه‌مێنێته‌وه و وتیشی:"ناكرێت كه‌سانی باش و خراپ له‌و گۆڕانكارییانه‌دا
تێكه‌ڵ بكرێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت شاندێكی پارتی ده‌عوه سه‌ردانی كوردستان بكات
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن سودیان له ساردی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا وه‌رگرتووه،
گوتیشی: پێویسته هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان "دكتۆر
مه‌حمود عوسمان" له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی
زاگرۆسی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی ئه‌مه‌ریكی چوونه‌ته لای مالكی و
له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیشدا له هه‌ولێر كه شاندێكی
حزبی ده‌عوه به‌شداربوون و دیدار سازكراوه، دوێنێ نوری مالكی رایگه‌یاند
كه گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دوای شه‌ش مانگ له ساردی و
پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت پێكه‌وه
كۆببنه‌وه و كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن
سودیان له ساردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی
به‌غدا وه‌رگرتووه.له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووشه‌وه، مه‌حمود عوسمان
دركاندی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تادا شاندێكی حزبی ده‌عوه سه‌ردانی
هه‌رێم بكات و ئنجا كوردیش هه‌نگاوی خۆی ده‌نێت.له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی
ئه‌مه‌ریكیه‌كانیشه‌وه، گوتی: ئه‌وان تێكه‌ڵاو نابن ده‌یانه‌وێت له عێراق
ده‌رچن و بكشێنه‌وه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ن بارودۆخه‌كه گونجاو و رێكه‌وتن
له ناو عێراقدا هه‌بێت تاوه‌كو بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه عێراق
جێبێڵن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی