هێزه‌كانی سوپای توركیا هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كرد بۆ كێوماڵ كردنی
ناوچه‌كانی شێرناخ و بنگوۆل و ده‌رسیم، به مه‌به‌ستی راوه‌دونان و
ده‌ستگیر كردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان..به‌گوێره‌ی
هه‌وال سوپای توركیا له‌و ناوچانه ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی ده‌ست پێ
كردوه و هه‌زاران سه‌رباز به‌شداری تیا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك هێزه‌كانی
چه‌كداری ناوخۆش( جاش) به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌كه‌ن كه له
شاخه‌كانی جودی و گابار ده‌كرێن.له‌لایه‌كی تره‌وه پارتی كۆمه‌لگه‌ی
دیموكرات، سه‌له‌نوێ داوای له حكومه‌تی توركیا كرد، پرۆژه‌یه‌كی فراوان
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد رابگه‌یه‌نێت و هه‌لێكی باش بۆ كۆتایی هێنان
به كێشه‌كه بره‌خسێنێت.له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی توركیا
هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد بنێت به تایبه‌ت كه ئێستا
زه‌مینه‌كه له‌باره بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه.وتیشی: له ماوه‌ی ڕابردوودا
په‌یامی زۆر باش له حكومه‌ته‌وه راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام خوازیارین ئه‌و
په‌یامانه به‌رجه‌سته بكرێن و به پراكتیكی پیاده بكرێن بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی كورد، له ساڵی 1993 هه‌لێكی باش هه‌بوو به‌ڵام له‌ده‌ست درا
ئێستاش هه‌له‌كه له‌و كاته باشتره و ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم ده‌كات

بڕیاره ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه)، په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ بكات له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌روه‌ها
درێژكردنه‌وه‌ی خولی ئێستای په‌رله‌مان كه بڕیاره له رێكه‌وتی 4ی
مانگی داهاتو كۆتایی پێبێت.تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی ئه‌سواتلعێراقی راگه‌یاند:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه
یاسای بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كات و جگه له‌وه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بڕیاری
درێژكردنه‌وه‌ی خولی ئێستای په‌رله‌مان ده‌كرێت كه له 4ی مانگی
داهاتو كۆتایی دێت.وتیشی: خولی یاسایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم له رێكه‌وتی 4ی مانگی داهاتو ئكۆتایی دێت و بڕیاریشه له
رێكه‌وتی 25ی مانگی ته‌موز هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌نجامبدرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بانكی ناوه‌ندیی عێراق: دۆلار داده‌به‌زێت
بانكی
ناوه‌ندیی عێراق هاوڵاتیانی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه پابه‌نده
به‌پاڵپشتی كردنی نرخی دیناره‌وه له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا‌و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی كرد كه دوای ئه‌وانه نه‌كه‌ون ئاڵوێر به‌دراوه‌وه ده‌كه‌ن،
چونكه نرخی دینار دانابه‌زێت.راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی، دكتۆر
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند كه «بانكی
ناوه‌ندیی له‌سه‌ر خستنه بازاڕه‌وه‌ی دۆلار به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای
ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوودا راگیرا بوو». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه
كرد كه له‌ڕۆژانی ئاینده‌دا خستنه بازاڕه‌وه‌یه‌كی مێژوویی
ئه‌نجامده‌دات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی نرخی
دینار ده‌بێت، چونكه یه‌ده‌كی بانكی ناوه‌ندیی عێراق 70 ملیار
دۆلاره.جێی ئاماژه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی راگرتنی فرۆشی
دۆلاره‌وه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه نرخی دۆلار چووه
سه‌روو 1200 دیناره‌وه، له‌كاتێكدا نرخی ره‌سمی فرۆشتنی له‌لایه‌ن
بانكی ناوه‌ندییه‌وه 1170 دیناره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حزبی به‌عس رێكخستنه‌كانی بۆ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده ده‌كات

پاش زیادبونی
كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان، پاشماوه‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌ستیان
كردوه به ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیان به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌كاربون له دوای
كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا، له كاتێكدا هاتنی تیرۆریستانی بیانی سه‌ر
له‌نوێ ده‌ستی پێ كردۆته‌وه..له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی شه‌رقول
ئه‌وسه‌ت له زاری به‌رپرسێكی باڵای به‌عسه‌وه رایگه‌یاند: ئێمه
ریزه‌كانی خۆمان ڕێك خستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه
كه به هۆی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا دروست ده‌بێت.وتیشی :
ده‌مانه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌ست بگرینه‌وه به‌سه‌ر عێراق و
گشت به‌كرێگیراوان ده‌ربكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ش گشت لقه‌كانی حزبی به‌عس
ڕێكخراوه‌ته‌وه و ئه‌ركه‌كانیان پێ سپێردراوه بۆ كاتی خۆی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی به‌عسی بووه‌و پێویست ناكات بیكه‌ینه دێوه‌زمه‌یه‌كی
گه‌وره
وته‌بێژی
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند؛ ده‌ستێك
هه‌یه له دواوه لیوا ڕوكن "عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی" فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی
12ی كه‌ركوك ده‌جولێنێت و پێویستیش ناكات بیكه‌ینه دێوه‌زمه‌یه‌كی
گه‌وره. وته‌بێژ و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی
كوردستان لیوا "جه‌بار یاوه‌ر" له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) گوتی: فه‌رمانده‌ی هه‌ر 14 فرقه‌كه‌ی سوپای
عێراقی فیدراڵ، راسته‌خۆی به فه‌رمانی "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق دانراون، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه و پێشێلكردنی ده‌ستووره، چونكه
به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوی
فه‌رماندی فرقه‌كان كاندید بكات و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی
له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت. لیوا "جه‌بار یاوه‌ر" گوتی: زۆربه‌ی
ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، له‌وانه‌ش
فه‌رمانده‌ی فه‌رقه‌كان به لیوا "عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی" فه‌رمانده‌ی
فرقه‌ی 12 كه‌ركویشه‌وه، پێشتر به‌عسی بوونه و فه‌رمانده‌ی پله‌درابوونه
له سوپای پێشووی عێراق. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، ناتوانین هه‌موو كێشه‌كان
له "عه‌بدولئه‌میر" چڕبكه‌ینه‌وه، وه‌ك ده‌بینین زۆربه‌ی ده‌زگا
ڕاگه‌یانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان لیوا "عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی" فه‌رمانده‌ی
فرقه‌ی 12یان له خۆی زیاتر قه‌به كردووه و من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیمه
ئه‌وه‌نده باسی بكه‌ین و بیكه‌ینه دێوه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره.گوتیشی:
عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 12 پلانێكی گه‌وره‌تر له خۆی
جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ستێك هه‌یه له داوه فه‌رمانی ده‌داتێ و
ده‌یجولێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆمسیۆن نه‌درێت، ئه‌وا پرۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
رایگه‌یاند: "تائێستا بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
نه‌دراوه به‌كۆمسیۆن‌و ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و
پاره‌یه خه‌رج نه‌كرێت ئه‌وا پرۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت".
حه‌یده‌ری به كه‌ناڵی KNN وت: "ئه‌گه‌ر تا سێ رۆژی تر بودجه‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌كۆمسیۆن نه‌درێت ، ئه‌وا ناچارده‌بین
هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخه‌ین".وتیشی: "پتر له‌یه‌ك مانگه داوامان
له‌حكومه‌تی ئیتیحادی كردوه بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه خه‌رج بكات،
هه‌رچه‌نده نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
خه‌رجكردنی نیشانداوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی گشتیی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بوه‌ته كێشه كه‌ئایا له ریژه‌ی 17%ی پشكی
هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه پاره‌كه خه‌رج
نه‌كرێت ئه‌وا كێشه بۆ كۆمسیۆن دروست ده‌بێت‌و ناتوانێت پرۆسه‌كه
له‌واده‌ی خۆیدا سازبدات".رۆژی 5ی ئه‌م مانگه، مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "رۆژی 25ی مانگی ته‌موزی
داهاتو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سازده‌كرێت".جێی ئاماژه‌یه،
له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا 42 قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن‌و به
رای چاودێران پرۆسه‌كه نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ته‌رمی دوو شوفێر دۆزرایه‌وه كه پێش دوو رۆژ
له رێگای‌كفری - دووز رفێنرابوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی دوزخورماتو رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیس، رۆژی
سێشه‌ممه، ته‌رمی ئه‌و دوو شوفێره‌یان دۆزییه‌وه كه دوو رۆژ
له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له سه‌ر رێگای دووز - كفری
رفێنرابوون.سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند
“ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی ئه‌و دوو شۆفێره‌یان دۆزییه‌وه كه
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه
له‌سه‌ر رێگای گشتی دوزخورماتو - كفری له نزیك گوندی قاهیره
رفێنرابوون.”وتیشی “ته‌رمی ئه‌و دوو هاولاَتیه له نزیك ناحیه‌ی سڵێمان
به‌گی سه‌ر به قه‌زای دوزخورماتو فڕێدرابوون‌و ئاسه‌واری گوله به
جه‌سته‌یانه‌وه دیاربوو.”پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رۆژی
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (10/5) به را‌یگه‌یاندبوو كه دوو شۆفێری
بارهه‌ڵگر له دوزخورماتو له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه رفێنراون.قه‌زای
دوزخورماتو 100كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی تكریته‌وه دووره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان، ژماره‌یه‌ك له‌په‌نابه‌ره عێراقییه‌كانی
فینله‌ندا رێپێوانێكیان سازدا
له‌دژی بڕیارێكی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان نییه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی له فینله‌ندا رێپێوانێكیان سازدا.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یاندراوێكی رێكخراوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
له فینلاندا "له ژێر دروشمی (نا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران،
كوا مافه‌كانی مرۆڤ ) ئه‌مڕۆ 12 / 5 / 2009 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی له شاری ئیماترا رێپێوانێكی له كه‌مپی یۆنسووه
به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاری ئیماترا رێكخستوه‌و به‌شداربوان له‌به‌رده‌م
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كۆبوونه‌ته‌وه".
رێپێوانێكه كه ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تێكی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانه له‌دژی بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، هاوكات
بوه له‌گه‌ڵ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری خێزانێك بۆ یۆنان.ئاماژه‌ی
به‌وه‌شداوه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ رێپێوانه‌كه‌دا، پۆلیس دو په‌نابه‌ری
ده‌ستگیركردوه به‌ڵام دوای ده‌نگۆی ئه‌م رێپێوانه له‌میدیاكانی ئه‌و
وڵاته، ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ره‌كان ئازادكراون.پێشتر وه‌زاره‌تی كۆچی
فینله‌ندا رایگه‌یاند: به‌نیازه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتودا، 1500
په‌نابه‌ری عێراق كه‌مافی مانه‌وه‌یان نییه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خۆیان
بكاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی