&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كوه‌یت: كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراق

رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، كه كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی زۆر
له‌نێوان به‌غداد و كوه‌یتدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق مانای سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان
ناگه‌یه‌نێت.رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زۆرێك له كێشه‌ی
هه‌ڵواسراو له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا هه‌یه، كه دیارترینیان ئه‌و
قه‌ره‌بوانه‌یه كه عێراق به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یته‌وه له ساڵی 1991 دا
ده‌یدات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كوه‌یت بۆ ده‌رچونی عێراق له‌ژێر به‌ندی
حه‌وته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌روه‌ها پرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
فرۆِكه‌یه‌كی عێراقی له شاری له‌نده‌ن له‌سه‌ر داوایه‌كی كوه‌یت، ئه‌و
ناكۆكییانه‌ی زیاتر كردوه.
ئاشکراشیکردوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق و
فرۆشتنه‌وه‌ی به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه
قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی كۆمپانیاكه نامێنن.رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی
خستوه‌ته‌ڕو، ده‌بێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت دور له لێدوانه
ئاگرینه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له پێنج مانگدا حه‌وت هه‌زار عێراقی
بونه‌ته قوربانی
نێرده‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 7000 عێراقی بوونه‌ته قوربانی. له‌مباره‌یه‌وه،
سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق "ئاد میلكه‌ر" له
راپۆرتێكیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا
رایگه‌یاند، بارودۆخێكی ئه‌منی دژوار له وڵات‌دا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و
بارودۆخه‌شه‌وه 2000 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.له به‌شێكی دیكه‌ی
راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 5000هه‌زار كه‌س له رووداوه
توندوتیژییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا برینداربوون.ئاد میلكه‌ر داوایشیكرد
كه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه توندوتیژییانه و بكه‌ره‌كانیان بكرێت، تاوه‌كو
ژینگه‌یه‌كی له‌بار پێكبهێنرێت بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئۆجه‌لان: له‌كۆتایی
ئه‌م مانگه‌وه، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا راده‌گرم

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی
كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه، واز
له‌هه‌وڵه‌كانی
ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا.له‌دیدارێكیدا
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئۆزگور
پۆله‌تیكا" كه له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئۆجه‌لان
رایده‌گه‌یه‌نێت كه درێژه‌دان به‌هه‌وڵی دانوستان، هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه.روونیشیكرده‌وه
كه "له31ی ئایاره‌وه، ده‌ست
له‌وتووێژ هه‌ڵده‌گرم، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی وتووێژكاری به‌رانبه‌ر بوونی
نییه".له‌باره‌ی
هه‌ڵوێستی له‌مه‌ودوای پارته‌كه‌ی،
ئۆجه‌لان وتی به‌رپرسیارێتی له‌مه‌ودوا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی
پارتی
كرێكارانی كوردستان‌و پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی.سه‌رۆكی
به‌ندكراوی په‌كه‌كه هۆشیاریی ئه‌وه‌شی
دا كه وازهێنانی له‌دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا، مانای ئه‌وه‌نییه
بانگه‌شه‌ی جه‌نگ ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌وڵه‌تی یاسا: له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی گه‌یشتوینه‌ته
میكانزمێكك بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه‌یان
ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشکرایکرد، كه لیسته‌كه‌یان
له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی گه‌یشتۆته دیدگایه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت
به میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی ناوی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه كه
له‌نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافدا پێكهێنراوه، هاوکات ئه‌ندامێکی ره‌وتی
سه‌دریش ته‌ئکیدی کرده‌وه که ره‌وته‌که‌یان ته‌حه‌فوزی له‌سه‌ر
کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه.
عه‌بدولهادی حه‌سانی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند:
ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتیمانی گه‌یشتونه‌ته دیدگایه‌كی
هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی ناوی ئه‌و
هاوپه‌یمانێتییه نوێیه كه له‌نێوان هه‌ردو ئیئتیلافدا پێكهێنراوه، له‌و
ناوانه‌ش كه تائێستا پێشنیاركراون، هاوپه‌یمانیی عێراقی یان
هاوپه‌یمانیی یاسا یان هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی. وتیشی: له‌دوای
رێكکه‌وتنی هه‌ردو ئیئتیلاف له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ئه‌و کات ده‌نگ
له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ناوانه ده‌درێت.ده‌رباره‌ی میكانزمی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك وه‌زیران‌و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌تا ئێستا،
حه‌سانی بۆ (ئه‌سوات عێراق) راشیگه‌یاند: پێویسته هه‌ردو ئیئتیلاف پێش
یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان
بكه‌ن، چونكه هه‌ر دواكه‌وتنێكی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه واده‌كات هه‌ردو
ئیئتیلاف ماوه‌ی ده‌ستوریی دیاریكراو درێژبكه‌نه‌وه.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،
ئه‌گه‌ر هه‌ردو ئیئتیلاف له‌نێو ناوه پێشنیاركراوه‌كاندا له‌سه‌ر ناوێك
رێك نه‌كه‌ون، ئه‌وكات ده‌بێت پاڵێوراوێك به ته‌وافوق ده‌ستنیشان بكه‌ن
یان ناوه پێشنیاركراوه‌كان بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌و پاڵێوراوه‌ی
80%ی ده‌نگی لیژنه 14 كه‌سییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو ئیئتیلافی به‌ده‌ست
هێنا، بكرێته ته‌نها پاڵێوراوی ئیئتیلافه نوێیه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا پێویسته میكانزمێكی نوێ بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته دابنرێت.حه‌سانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌و نه‌رمییه
زۆره‌ی ره‌وتی سه‌در (وه‌ك به‌شێك له ئیئتیلافی نیشتیمانی) به‌م
دواییه نواندویه‌تی بۆ قبوڵكردنی هه‌ر پاڵێوراوێكی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ
پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سه‌له‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی
سه‌رۆك وه‌زیران‌و پێكهێنانی حكومه‌ت ئاسانتر ده‌كات.له‌لایه‌کی دیکه‌وه
قوسه‌ی سوهه‌یل، ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در که یه‌کێکه له پێکهێنه‌ره‌کانی
ئیئتیلافی نیشتیمانی، رایگه‌یاند؛ ره‌وتی سه‌در ته‌حه‌فوزی هه‌یه
له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ كاندیدكرنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك
وه‌زیران. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که پێشتریش ته‌حه‌فوزیان
له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌بوه‌و پێمان راگه‌یاندوه.پاش ده‌ركه‌وتنی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی حه‌وتی ئازار، مشتومڕ‌و
ناكۆكییه‌كی زۆر له‌نێوان لایه‌ن جیاوازه‌كانی عێراقدا سه‌ری هه‌ڵداوه،
سه‌باره‌ت به‌و لیسته‌ی مافی پێكهێنانی حكومه‌تی ده‌بێت و تا ئێستاش
نه‌یاتوانیوه بگه‌نه رێککه‌وتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌ستووری عێراق
كێشه‌و كه‌موكورتی تێدایه
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان راگه‌یاند"
وه‌ك باوه له‌هه‌موو وڵاتانی جیهان كه‌سانی پسپۆری یاسای ده‌ستووری
وڵاته‌كانیان ده‌نووسن، و دوای ئه‌وه پێشكه‌شی سیاسیه‌كان ده‌كرێت بۆ
ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ راپرسی و
په‌سه‌ندكردنی.وتیشی" ئه‌وان و سیاسیه‌كانی دیكه ده‌ستووری ئێستای عێراق –
یان نوسیوه و هیچ شاره‌زایه‌كی وایان له‌رووی یاسا و ده‌ستووره‌وه نیه،
و هه‌ربۆیه ده‌ستووری ئێستای عێراق كێشه و كه‌موكورتی زۆری تێدایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كه‌ركوك: ره‌وتێكی عه‌ره‌بی قه‌ومی دامه‌زراندنی خۆیان راگه‌یاند و
ئاماژه به کۆتایی هاتنی ماده‌ی 140 ده‌که‌ن

ژماره‌یه‌ك گروپ و كه‌سایه‌تی سیاسی عه‌ره‌بی له‌شاری كه‌ركوك ره‌وتێکی
عه‌ره‌بی قه‌ومیان راگه‌یاندو یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ره‌وته‌ش
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ماده‌ی 140 ده‌ستوری عێراق کۆتایی
پێهاتوه.ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی، یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ره‌وته به
knnی راگه‌یاند: ره‌وته‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی قه‌ومیه و عه‌ره‌ب
له چوارچێوه‌ی گوتارێكی هاوبه‌شدا كۆده‌كاته‌وه.
ناوبراو وتیشی، که له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ماده‌ی 140ی ده‌ستور
كۆتایی پێهاتوه‌و، پێویسته عه‌ره‌ب و توركمان و كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوك رێكبكه‌ونه‌وه، له‌و روه‌شه‌وه هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی
ده‌ستوری به پێویستزانی.عوبه‌یدی ئاشكراشیكرد، ره‌وتی عه‌ره‌بی
قه‌ومی له‌كه‌ركوك ( ته‌یاری ئه‌حرار و ته‌یاری عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ و
ته‌حالفی عه‌ره‌بی عێراقی، جه‌بهه‌ی كه‌ركوكی عێراقی و چه‌ند
كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ له‌نێویاندا محه‌مه‌د خه‌لیلی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ) له‌خۆ ده‌گرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئه‌وروپا دژبه
سێداره‌دانی چالاکانی كوردی رۆژهه‌ڵات
رۆژی هه‌ینی 4ی ژوئه‌ن كوردانی دانیشتویی وڵاتانی ئه‌وروپا له ژێر
دروشمی (نا بۆ ئێعدام) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
وڵاتانی ئه‌وروپایی سازده‌كه‌ن.هاتووه
"جارێکی تر کۆماری مافیای ئیسلامی ئێران رۆله‌کانی گه‌له‌که‌مانی کردۆته
ئامانج و له هه‌مو مێتۆده‌کانی سه‌رکوت که‌لک وه‌رده‌گرێت بۆ دژایه‌تی
کردنی هه‌مو بیرجیاوازێک و دژی هه‌مو ره‌وتێکی دیمۆکراتیک له
وڵاته‌که‌مانه".به‌یاننامه‌كه به دروشمی "وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه پێشی
ئێعدامه‌كان بگرین" داوا له‌كوردانی دانیشتوی ئه‌وروپا ده‌كات رۆژی هه‌ینی
داهاتوو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپایی
كۆببنه‌وه.ده‌قی به‌یاننامه‌كه ده‌خوێننه‌وه:نا بۆ ئێعدام!
تێ‌بکۆشین تا لابردنی حوکی ئێعدامه‌کان سیاسی له ئێران نه‌سره‌وین( رۆژی
هه‌ینی ریکه‌وتی 4 ژوئین کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی کوردان له به‌ر ده‌رگای
پارلمان ، له هه‌مو ئوروپا ) کوردوستانیان و هه‌مو ئازادیخوازانی دانیشتوی
ئوروپا ! جارێکی تر کۆماری مافیای ئیسلامی ئێران رۆله‌کانی گه‌له‌که‌مانی
کردۆته ئامانج و له هه‌مو مێتۆده‌کانی سه‌رکوت که‌لک وه‌رده‌گرێت بۆ
دژایه‌تی کردنی هه‌مو بیرجیاوازێک و دژی هه‌مو ره‌وتێکی دیمۆکراتیک له
وڵاته‌که‌مانه.مانگرتنی گشتی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان دژی
له سێداره‌دانی 5 ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری گه‌ل، هه‌وێنێکی باشی ره‌خساند
بۆ کۆده‌نگی و هاوده‌نگی گه‌له‌که‌مان له دژی دیکتاتۆریه‌ت و
به‌ربه‌ریه‌تی ده‌ستگاکانی حکومه‌تی، و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌بو
له هه‌مو جیهاندا.زیاتر له 30 که‌س له ئێران حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌ر
دا سه‌پاوه و له مه‌ترسی ئێعدام داهه‌ن، رۆژی 17 مانگ بڕیاری به
جێگه‌یاندنی هێندێک له‌م حوکمانه دراون ،حه‌بیبوڵا له‌تیفی یه‌کێک له‌م
که‌سانه‌یه که گیانی له مه‌ترسی دایه که حوکمه‌که‌ی به‌ڕیوه بچیت .
وه‌رن به یه‌که‌وه پێشی ئێعدامه‌کان بگرین .کوردوستانیان و تێکۆشه‌رانی
به‌ئه‌مه‌ک له ئوروپا ! له ده‌ستپێکی کۆبونه‌وه‌ی گشتی ناونه‌ته‌وه‌یی
و له مه‌حکومکردنی پیلانی به‌رنامه‌کانی وزه‌ی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی
ئیران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، وه‌رن با پێکه‌وه به
یه‌کده‌نگ هاوار و ناره‌زایه‌تی خۆمان له دژی کۆماری مافیای ئیسلامی ئێران
له به‌ر ده‌م پارلمانی وڵاتانی ئوروپایی به‌رز بکه‌ینه‌وه و ڕۆژی هه‌ینی
4 ژوئین کاتژمێر 15 هاتکو 18ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌نگی توڕه‌یی خۆمان به گوێ
نوینه‌رانی خه‌لکی ئوروپا و خه‌لکی پێشکه‌وتنخواز بگه‌یه‌نین !واژۆکه‌رانی
ئه‌م داوخوازیه به له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌ترسی ئێعدامه‌کان و هاوکات
پێشگرتنی ئه‌م جینایه‌تانه به سه‌ر زیندانیانی سیاسی‌دا ، هه‌مو
کوردوستانیان و خه‌لکی ئازادیخواز له ئوروپا بانگهێشت ده‌کات به کۆده‌نگی
به‌شداری ئه‌م حه‌ره‌که‌ته دیمۆکڕاتیکه‌ی نا بۆ ئێعدام ببن و ببنه
ئامرازێک بۆ نه‌جات دانی گیانی تێکۆشه‌رانی به‌ندکراو.سه‌رکه‌وتوبێت هێزی
به‌توانای گه‌له‌که‌مان
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ – ئوروپا
کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی دانیشتوی بریتانیا
کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ (ئاڵمان)
رێکخراوی کوردوساید (چاک)
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی