هێزه‌کانی ئه‌مریکا له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریدا له ناوچه‌ی
حه‌مرینی خۆرهه‌ڵاتی تکریت، (زیا‌و محه‌مه‌د مهیدی) سه‌رکرده‌ی رێکخراوی
قاعیده‌یان کوشت.له به‌یاننامه‌یه‌کدا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق
رایانگه‌یاند، دوێنێ (شه‌ممه) له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریدا له
ناوچه‌ی حه‌مرینی خۆرهه‌ڵاتی شاری تکریت، توانیویانه (زیا‌و محه‌مه‌د)
یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی رێکخراوی قاعیده له عێراق بکوژن.ئاشکراشیان
کردوه، که ناوبراو یه‌کێک بوه له سه‌رکرده دیاره‌کانی رێکخراوی
قاعیده و به‌رپرس بوه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی توندوتیژی و
رفاندنی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌کان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له عێراق،
هه‌روه‌ها داواکراوی هێزه‌کانی عێراق و ئه‌مریکاش بوه.هاوکات ئاماژه‌یان
بۆ ئه‌وه‌شکردوه که (زیا‌و محه‌مه‌د) به‌رپرسی چالاکییه‌کانی رێکخراوی
قاعیده بوه له خۆرهه‌ڵاتی تکریت، دواتریش ته‌رمه‌که‌ی له پزیشکی
دادوه‌ری ئه‌و شاره راده‌ستی خانه‌واده‌که‌ی کراوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مرۆ تیر و پشک بۆ به‌شداربووانی حه‌ج
ئه‌نجام ده‌درێت
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تیروپشك بۆ به‌شداربووانی
حه‌ج تا سێ ساڵ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له 100
هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرێنوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری
ئاینیكاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 30/5 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
حه‌جی به ئاماده بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
په‌رله‌مانی کوردستان و یه‌کێتیی زانایانی کوردستان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
و به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ئه‌وقاف عومه‌ره تیر پشک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ناوی
خۆیان بۆ جێ‌به‌جێ کردنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ تۆمار کردووه، ئه‌نجام
ده‌دات‌و چاوه‌ڕانه ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه تا چوار كاتژمێر بخایه‌نێت
چونكه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووانی سێ ساڵی داهاتوو حه‌ج
تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت كه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن كه هه‌ر
ساڵه نزیك به 45 هه‌زاریان سه‌ردانی حه‌ج ده‌كه‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
فراكسیۆنی گۆڕان:
چاوه‌ڕێمان ده‌كرد سه‌رۆكی هه‌رێم باس له‌مه‌ترسییه‌كانی خراپ
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیش بكات

فراكسیۆنی
گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،
پێیانوایه خراپ به‌كارهێنانی ئازادی دیوی دووه‌می خراپ به‌كارهێنانی
ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد سه‌رۆكی هه‌رێم
به‌هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی باسی له‌خراپ به‌كارهێنانی ئازادی
كردووه، باسی
له‌مه‌ترسییه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیش بكردایه.دوابه‌دوای
ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی كوردستاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد،
تێیدا
بێجگه
له‌باسكردنی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی بۆ وڵاتانی توركیا‌و
فه‌ره‌نسا، باسی له‌ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و بارودۆخه كرد كه
رووبه‌رووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه.له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا
ده‌رباره‌ی
وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، فراكسیۆنی گۆڕان
ئاماژه
به‌وه‌ده‌ده‌ن كه ته‌نیا به‌شێكی دیاریكراوی وتاره‌كه ته‌رخان بووه بۆ
باسكردنی ئه‌و دوو گه‌شته، به‌شی زۆری وتاره‌كه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی
ئاماژه‌دار
بووه بۆ
پاشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاش شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت
عوسمان.له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا،
هاتووه"له‌دۆخێكی
ئاوهادا
ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد مه‌به‌ست له‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره
هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و زه‌مینه‌سازی بێت بۆ دروستكردنی كه‌شێكی
گونجاو".هه‌روه‌ها
هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه
چاوه‌ڕێبوونه، سه‌رۆكی هه‌رێم باس له‌و مه‌ترسییانه بكات كه له‌مڕۆدا
روبه‌ڕوی
ئاسایش‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه، به‌دیاریكراویش
مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ئاسایش‌و ژیانی
رۆژنامه‌نوسان.فراكسیۆنی
گۆڕان، ده‌ڵێن"هه‌ستمان كرد ئه‌و
گوتاره
گوزارشتی له‌و فره‌ڕه‌نگی‌و فره ده‌نگییه نه‌كرد كه ئه‌مڕۆ له
كوردستاندا به‌رقه‌راره".له‌به‌شێكی
تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا،
هاتووه"چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌مان ئه‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی
باس له
خراپ به‌كارهێنانی ئازادی ده‌كات باسی له مه‌ترسییه‌كانی خراپ
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیش بكردایه، چونكه ئه‌وه ته‌نها هاوڵاتیان نین
كه
به‌رپرسیارن له‌ئاست پێشێلكردنی یاساكاندا به‌ڵكو داموده‌زگاكانی
ده‌سه‌ڵاتیش
پشكێكی
سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رپرسایرێتییه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، به تایبه‌تی له
هه‌رێمێكدا كه تا ئێستا ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی حیزبیی
ناشه‌فافه‌و بڕێك
له
بودجه‌ی گشتی هاوڵاتیانیش بۆ داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و
پڕوپاگه‌نده‌ی
حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كاردێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
رێوڕەسمێکی
هاوبەش لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوەدەچێت
بۆ ڕێز گرتن لە پێنج تێکوشەری سیاسی
کە ڕوژی ١٩ مانگی گۆڵان لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران لە سێدارە
دران‌و بۆ وڵام دانەوەیەکی شیاو بە مانگرتنی بەرین و سەرکەوتوانەی خەڵکی
کۆردستان لە ڕوژی ٢٣ مانگی گۆڵاندا سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ڕیوڕەسمێکی شکودار
و هاوبەش لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەچێت ده‌قی یاداشته‌که
بۆ ڕێز گرتن لە پێنج
تێکوشەری سیاسی کە ڕوژی ١٩ مانگی گۆڵان لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران
لە سێدارە دران، بۆ وڵام دانەوەیەکی شیاو بە مانگرتنی بەرین و سەرکەوتوانەی
خەڵکی کۆردستان لە ڕوژی ٢٣ مانگی گۆڵاندا، بۆ به‌رسیڤدانه‌وه‌ی ئاکاری
دژه‌مرۆڤی ڕژیمی ئێران و بردنە سەرێ ورەی خەباتکارانەی هەموو خەڵکی
کوردستان و ئیران بۆ خستنە بەرچاوی ئەرکەکانی داهاتوومان لە خەبات دژ بە
ئیعدام، بۆ تێکوشانی زیاتر و یەکگرتوتر بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و
دەربڕینی ئازادی بیروڕا و ... لە ئیران و کوردستان، بە بشداری چەند حێزبی
سیاسی ڕۆژهەڵاتی کۆردستان و چەند کۆر و کۆمەڵ سیاسی سەر بە خۆ و چالاک لە
بواری مافی مروڤ، ژنان، هونەری و فەرهەنگی رۆژی یەکشەمە ٣٠ مانگی مەی ٢٠١٠
ڕیوڕەسمێکی شکودار و هاوبەش لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەچێت."
كات: ١٨ – ١٦
شوین: Stockholm /
Bredängskolan /Bredäng
T-Bana
:
لە هەموو بەشداربووان تکا دەکەین کە پێش کاتژمێر ١٦ لەوی حازر بن.
لیستی ناوی حیزب و ڕیکخراوەکان لێرەدا بە لۆتۆ (شانسوەرگرتن) رەدیف کراون و
نوسراون.
ئەو حیزب و ڕیکخراوانە کە تا ئیستا ناویان بە ئیمە گێشتوە کە لەو
ڕیووڕەسمەدا بەشداری دەکەن بریتین لە:
١- کۆمەڵە زەحمەتکیشانی کوردستان
٢- حیزبی دێموکراتی کوردستان
٣- ریکخراوی مافی ژنی کورد- مافی مروڤ لە سوئد
٤- کۆڕی یاران لە ستوکهۆڵم
٥- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٦- ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە (فراکسیون)
٧- کۆمەڵەی مافی مروڤی کورد لە ئوروپا
٨- کۆمەڵە شوڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران
٩- رادیو ژنان لە ستوکهۆڵم
١٠- کۆمەڵە پارتی سوسیال دێموکراتی کوردستان
11- چاودێری کوردۆساید /چاک
کومیتەی ئامادەکار٢٨/٥/٢٠١٠ ستۆکهۆڵم
Koriyarran@gmail.com
پێوندی:
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان: ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان هه‌ر سه‌ره‌تاکه‌ی
باشبوه‌و له‌ئێستادا به‌هۆی کێشه ناوخۆییه‌کانیانه‌وه، لاوازی پێوه
دیاره

ئه‌ندامێکی به‌شدار له کۆبونه‌وه‌کانی ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان هه‌ر
سه‌ره‌تاکه‌ی باشبوه‌و له‌ئێستادا به‌هۆی کێشه ناوخۆییه‌کانیانه‌وه
لاوازی پێوه دیاره، هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو که پێویسته له زوترین
کاتدا نوێنه‌ریان سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی
هه‌ڵبژێردراوی خولی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكیدا به
(سبه‌ی) راگه‌یاند: پێکهێنانی ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان له
ماوه‌ی رابردودا هه‌نگاوێكی باش و ئیجابی بو بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوی
نێوماڵی كورد بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی
ناوه‌ند، به‌ڵام هه‌ر سه‌ره‌تاکه‌ی به رێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌چوه‌و له ئێستادا
به‌هۆی ناکۆکیانیانه‌وه لاوازی و سارد و سڕی پێوه دیاره.وتیشی: گه‌ر
ئه‌و گوڕوتینه‌ی له سه‌ره‌تاوه به پێکهێنانی ئیئتیلافی فراکسیۆنه
کوردییه‌کانه‌وه دیاربو به‌رده‌وام بوایه، کاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بو له
قورسایی و سه‌نگی كورد له‌به‌غداو گفتوگۆ و وتووێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق. مه‌حمود عوسمان،
ئاشکراشیکرد: له ئێستادا ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان لاوازیه‌كی
زۆری پێوه‌دیاره، چونكه دوای زیاتر له سێ هه‌فته له راگه‌یاندنی
تائێستا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان نه‌کردوه‌و و كار‌و پرۆژه‌كه‌شی دیار
نیه.ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که پێویست بو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
نوێنه‌ریان سه‌ردانی به‌غدای بکردایه‌و باره‌گایه‌كی ره‌سمیان
بکردایه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كوتله‌كانی
به‌غدابكه‌ن و رۆڵ و قورسایی وكارو داواكاریان دیاربێت، له‌کاتێکدا تا
ئێستاش له هه‌رێمی کوردستان باره‌گایه‌کی ره‌سمیان نییه.ئه‌و ئه‌ندامه
هه‌ڵبژێردراوه‌ی خولی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد،
ده‌بێت لیست و لایه‌نه كوردییه‌كان درک به‌و راستیه بكه‌ن که به‌هۆی
ئه‌و بێ به‌رنامه‌یی و لاوازیه‌یانه‌وه، زیان به‌كورد ده‌گات و رۆڵی
كورد له به‌غدا لاواز‌و كه‌م بایه‌خ ده‌كات.هاوکات به پێویستیزانی
ئیئتیلافی فراکسیۆنه کوردییه‌کان واز له ناكۆكیه ناخۆییه‌كانیان بهێنن
و چاو به‌ئیتلافه‌كه‌دا بگێڕنه‌وه و له زوترین كاتدا نوێنه‌ریان
سه‌ردانی به‌غدا بکات، چونكه ئاماده‌ییان زۆر پێویست و گرنگه و
له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و ته‌واوی كێشه‌كانیدایه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زوممار له هه‌وڵێكی تیرۆرستی رزگاریبوو
به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی زوممار له هه‌وڵێكی تیرۆرستی رزگاریبوو، به‌ڵام چوار له
پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زوممار تایبه‌ت به
ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و له‌و
كاته‌ی به‌مه‌به‌ستی هێنانی مووچه‌ی پۆلیسه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
زوممار "عه‌قید عه‌بدولمه‌جید" به‌ره‌و ته‌لعه‌فه‌ر به‌ڕێكه‌وت، له نزیك
ئه‌و شاره دوو بۆمبی چێنراو به كاروانه‌كه‌یاندا ته‌قییه‌وه.له
ئه‌نجامدا چوار پۆلیس له پاسه‌وانه‌كانی برینداربوون، دواتر خێرا
گه‌یه‌نرانه ته‌لعه‌فه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌وڵه‌تی یاسا: داوامان لێنه‌كراوه پاڵێوراوی خۆمان بگۆرِین

ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ئیئتلافی نیشتمانی عێراق داوای لێمان
نه‌كردووه پاڵێوراوی خۆمان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بگۆرِین.
ئه‌ندامی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌یده‌ر عبادی رایگه‌یاند، هه‌ردوو
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی نیشتمانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر
وتوێژه‌كانییان و هه‌نگاوی گرنگ له سه‌ر رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتووی وڵات نراوه.گوتیشی "تا ئێستا ئیئتلافی نیشتمانی عێراق داوای
گۆرِینی پاڵێوراوی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نه‌كردووه".هه‌روه‌ها گوتی "
سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتووی وڵات".عبادی ره‌تیكرده‌وه، به هۆی
دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه ره‌وشی ئه‌منی وڵات تێكبچێت و ئه‌وه‌شی
دوووپاتكرده‌وه، كه ئیئتلافه‌كه‌یان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌رچیی
زووه حكومه‌تی داهاتووی وڵات پێكبهێنرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی