نێردراوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت
شكستهێنانی حكومه‌تی داهاتو ده‌بێته هۆی پاشه‌كشه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له
عێراقدا.وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئاد
مێڵكرد نێردراوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق
رایگه‌یاند: پێكهێنانی حكومه‌تێك كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شدار
بن، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گه‌لی عێراق.
دوپاتیشیكرده‌وه كه هه‌ر شكستێك بۆ حكومه‌تی داهاتوی عێراق له
دابینكردنی پێداویستیه‌كانی گه‌لی عێراقدا، ده‌بێته هۆی تێكچون و
پاشه‌كشه له پرۆسه‌ی دیموكراسی دا.نێردراوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئاماژه‌ی به‌و توندوتیژیانه‌ش كرد كه له عێراقدا
رویانداوه و ته‌نها له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 2 هه‌زار كه‌س كوژراون و
زیاتر له 5 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.
له رێكه‌وتی 7/3/2010 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجامدراو لیستی ئه‌لعێراقیه 91 كورسی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا
89 كورسی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانوستانی پێكهێنانی
حكومه‌تی داهاتوی عێراق به‌رده‌وامیی هه‌یه و ئه‌نجامه‌كان
نه‌گه‌یشتونه‌ته خاڵی كۆتایی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانى.. ده‌ستگیركردنى تیرۆریستێك
رۆژى
پێنجشه‌ممه 27\6، هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى له هه‌ڵمه‌تێكدا
تێرۆریستێكیان ده‌ستگیر كردووه.به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و
تیرۆریسته ناوى له‌نێو ئه‌و تیرۆریسته داواكراوانه‌دا نیه كه پێشتر
له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه وێنه‌كانیان بڵاوكرابۆوه، به‌ڵام
په‌یوه‌ندى به‌و بانده تێرۆریستییه‌وه هه‌یه. به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
له داهاتوودا زانیارى زیاتر له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه بڵاو
ده‌كرێته‌وه.شایه‌نى باسه تائێستا هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى له چه‌ند
هه‌ڵمه‌تێكدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌ر به‌تاقمى
تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلامن‌و ویستویانه خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌و پیلانى
تیرۆریستى دابرێژن
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در: موچه‌ی خانه‌نشینی نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، 30 ملێون دۆلاری ئه‌مریكیه

له
لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا سه‌ركرده‌یه‌كی كوتله‌ی سه‌در رایگه‌یاند:
موچه‌ی خانه‌نشینكردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 30 ملیۆن
دۆلاری ئه‌مریكیه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه به‌رگری لێده‌كه‌ن به
ئه‌ندازه‌ی لیوایه‌كی سوپا ده‌بن. سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در باسی
له‌وه‌شكردوه، له ئێستادا به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق شوقه و
باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌فرۆشنه‌وه به‌چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مان
و به‌رپرسێكی ناو حكومه‌تی عێراق.دوێنێ (چواشه‌ممه) له لێدوانێكدا بۆ
رۆژنامه‌ی (العالم)، سه‌ركرده‌یه‌كی كوتله‌ی سه‌در كه نه‌یویستوه ناوی
ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندوه: موچه‌ی خانه‌نشینی نوری مالیكی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق، 30 ملێون دۆلاری ئه‌مریكیه و ژماره‌یه‌كی سه‌ربازیش
كه به لێوایه‌كی سوپا مه‌زه‌نده ده‌كرێن، پارێزگاری لێده‌كه‌ن.ئه‌وه‌شی
وتوه: تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی له پله‌ی به‌رزی حكومه‌تدان، موچه‌ی
راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌شارنه‌وه و هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی ترسیان هه‌یه موچه‌كانیان ئاشكرابكرێت به‌و رێژه زۆره له
كاتێكدا ملیۆنه‌ها عێراقی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان.سه‌ركرده‌كه‌ی كوتله‌ی
سه‌در باسی له‌وه‌شكردوه: به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی چه‌نده‌ها
زیاده‌ڕه‌ویان كردوه‌ته سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت و له ئێستاشدا باڵه‌خانه و
شوققه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز به‌نرخێكی كه‌م و به قیست ده‌فرۆشن به
هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵیۆزی ئه‌مریكا لهUN داوا له عه‌لاوی ده‌كات حكومه‌ت پێكبهێنێت
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له ئه‌یاد عه‌لاوی
سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌كات له زوترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
سوزان رایس باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی داوایكرد
عه‌لاوی به زوترین كات حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێت. له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیشدا رایس عێراقیه‌كانی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی له زوترین كاتدا
حكومه‌تێك پێكبهێنن كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان بكات، وه‌ك
ئاماژه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تێكی نیشتیمانی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا
به‌شدار بن.رایس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له
واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا كه مانگی ئابی داهاتوه عێراق جێده‌هێڵن و،
وتیشی له كۆتایی ساڵی 2011دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا خاكی عێراق جێده‌هێڵن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه له ده‌ستگیركردنی منداڵانی كورد له‌توركیا

به‌هۆی ده‌ستگیركردنی منداڵانی كورد و زیندانی كردنیان، یه‌كێتی
ئه‌وروپا ره‌خنه له توركیا ده‌گرێت.
تۆماس هامربرگ، نێرده‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤ نیگه‌رانه
له به‌رده‌وامی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ده‌ستگیركردن و
دادگایكردنی ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان
ده‌كه‌ن. هامربرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له به‌ندیخانه‌ی شاری
دیاربه‌كردا چاوی به 18 منداڵی كورد كه‌وتوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان
15 بۆ 18 ساڵی بوه، كه له‌نێویاندا دوانیان كچ بون و ماوه‌ی 6 بۆ 7
مانگ زیندانی كراون.راشیگه‌یاند: ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی منداڵانی
كورد له‌لایه‌ن توركیاوه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و
رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵانه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
راپۆرتێكی ئه‌مریكی: باشبوونی په‌یوه‌ندی توركیا و هه‌رێمی كوردستان
كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه
له راپۆرتێكدا
په‌یمانگه‌ی ئاشتی ئه‌مه‌ریكا باسی له په‌یوه‌ندی توركیا و عێراق كردووه
و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیی كوردستانی عێراق و توركیای به مایه‌ی سه‌قامگیری
ئاسایشی ناوچه‌كه وه‌سفكردووه. راپۆرته‌كه له ژێر ناونیشانی "بایه‌خی
نوێی توركیا له عێراق، له ئامێزگرتنی كوردستانی عێراق" بڵاوكراوه‌ته‌وه
و له 20 لاپه‌رِه پێكهاتووه و تێیدا باس له سیاسه‌تی نوێی توركیا
به‌رامبه‌ر به عێراق كراوه و هۆكاره‌كانی گۆرِینی سیاسه‌تی توركیا
روونكراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌مه‌ریكا و
كوردستانی عێراق خراونه‌ته به‌ر باس.له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له
به‌رایی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
توركیا و كوردستانی عێراق گۆرِانێكی گه‌وره‌یان به‌ره‌و باشتر بوون به
خۆوه بینییوه".هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه
باشبوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و كوردستانی عێراق كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت
له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه به گشتی و تۆكمه‌تر بوونی
په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ واز هێنان له جگه‌ره‌كێشان

رۆژی 31ی
ئایار كه به رۆژی جیهانی وازهێنانی جگه‌ره‌كێشان ناسراوه، له‌شاری
سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ واز هێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌ست
پێده‌كات.باهه‌موان ژینگه‌مان خۆش بوێت ئیدی جگه‌ره نه‌كێشین هه‌ناسه
په‌مه‌ییه‌كانی منداڵیش ژه‌هر باران نه‌كه‌ین ئه‌مه وته‌ی منداڵان و
مێردمنداڵانی كوردستانه له رۆژی جیهانی وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان،
له سلێمانی ئه‌یڵێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی
سلێمانیش هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره دژ به جگه‌ره كێشان ده‌ست پێده‌كات،
(د.فه‌ره‌یدون فه‌همی ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌و به‌ڕێوبه‌رێتییه رایگه‌یاند:
هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان كه 31-5 رۆژی جیهانی
جگه‌ره نه‌كێشاندا كه‌ساڵانه له هه‌موو جیهاندا، هۆشیاری ته‌ندروستی
بۆ كۆمه‌ڵگا بڵاو ده‌ركرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین رێژه‌ی توشبوان ساڵ
به ساڵ كه‌م بكه‌ینه‌وه، سه‌باره‌ت به كاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان
ئێمه 4 خولمان هه‌یه، خولی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ مامۆستایانی ئاینی
كه بتوانن له وتاری هه‌ینیدا ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م باسه پاشان بۆ
مامۆستایانی قوتابخانه‌كان و توێژه‌ره كۆمه‌ڵپیه‌تیه‌كان، دواتر
كردنه‌وه‌ی خول بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو چین و توێژه‌كان
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له هۆڵی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانیش 31-5 چه‌ند
خولێكی هۆشیاری هه‌یه".
به پێی راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ساڵانه 5 ملیۆن
كه‌س به هۆی ژه‌هری جگه‌ره‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ش كه
جگه‌ره ده‌كێشیێت 400 جۆر گازی ژه‌هراوی ده‌كاته ژوور و ماڵ و
ژینگه‌وه ده‌با جگه‌ره‌كان فڕێبده‌ین و له‌گه‌ڵ رادیۆی نه‌وادا گوڵ و
پاراستنی ژینگه به‌رز بكه‌ینه‌وه كه‌واته "نا بۆ جگه‌ره‌كێشان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی