هه‌موو ڕۆژێک له‌سلێمانی 8 کاره‌ساتی هاتووچۆ
ڕووده‌دات و هه‌ر دووڕۆژ جارێکیش که‌سێک به‌و کاره‌ساتانه گیان
له‌ده‌ستده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ئامارێکیدا
بڵاویکرده‌وه، ڕۆژانه
له‌سلێمانی 8 ڕووداوی هاتووچۆ ڕووده‌دات و هه‌ر دوو ڕۆژ
جارێکیش که‌سێک به‌هۆی
کاره‌ساتی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌دات.به‌گوێره‌ی
ئه‌و ئاماره که
له‌لایه‌ن به‌شی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی
سلێمانییه‌وه ئاماده‌کراوه،
له‌ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا 241 حاڵه‌تی
هاتوچۆ ڕوویداوه‌و
له‌سه‌رجه‌میان 70 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 1046
که‌سیش برینداربوون، به‌و
پێیه‌ش تێکڕا ڕۆژانه 8 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوه‌و
هه‌ر ڕۆژناڕۆژێکیش که‌سێک
گیانی له‌ده‌ستداوه به کاره‌ساتی هاتوچۆ.به‌پێی
ئاماره‌که، له‌کۆی ئه‌و
که‌سانه‌ی به هاتوچۆ9 گیانیان له‌ده‌ستداوه 50 نێر
بوون و 20 ئافره‌ت بوون،
هه‌روه‌ها له‌برینداره‌کانیش 715یان نێر بوون و 331یان
ئافره‌ت بوون.
ئه‌ندامێكی حه‌دبا: پێدانی پۆست به لیستی برایه‌تی په‌یوه‌سته به
ده‌رچوونی هێزی پێشمه‌رگه
ئه‌ندامێكی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له سه‌ر لیستی حه‌ده‌با ڕایگه‌یاند؛ پێدانی
پۆست به لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا، په‌یوه‌سته به ده‌رچوونی هێزی
پێشمه‌رگه له موسڵ. (عیسام عاید) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ
له‌سه‌ر لیستی حه‌ده‌با له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند؛ له باره‌ی مانه‌وه‌ی
هێزه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دانووستانكار یاخود ڕێكخه‌ری لیستی
برایه‌تی نه‌ینه‌وا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێكناوبراو گوتیشی:
پێدانی هه‌ر پۆستێك به لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا، به ده‌رچوونی هێزی
پێشمه‌رگه له موسڵه‌وه په‌یوه‌سته.گوتیشی: ئه‌و لێدوانانه‌ی كه له
باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و حه‌ده‌با دراون، به‌بێ
پاشه‌كشه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه له موسڵ، ناته‌واوه‌و وورد نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شابه‌نده‌ر: بارزانی
به‌ڕه‌که‌ی له‌ژێر پێی عه‌لاوی ده‌رهێنا
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر
ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون، قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ده‌رباره‌ی مافی لیستی عێراقیه
و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیسته‌که بۆ پێکهێنانی
حکومه‌تی نوێ، به ده‌رهێنانی به‌ڕه‌که وه‌سفکرد
له‌ژێر پێی لیستی ع؟ێراقیه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی دیبلۆماسییانه.شابه‌نده‌رووتی:
بارزانی ویستی هه‌لێک بداته عێراقیه چونکه ده‌زانێت به‌ختی
پێکهێنانحکومه‌تی زۆر که‌مه و به‌گوێره‌ی راڤه‌کردنه‌که‌ی دادگای فیدراڵیی
مافی پێکهێنانی حکومه‌ت بۆ
هاوپه‌یمانیی هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی
قانونه.هه‌روه‌ها
جه‌لاله‌دین سه‌غیر ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی ڕایگه‌یاند،قسه‌کانی
بارزانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که عه‌لاوی ناتوانێت خۆی پێشکه‌شی په‌رله‌مان
بکات وه‌ک کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌و قسانه
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه
به‌رای تایبه‌تی بارزانی لێکدراوه‌ته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی:
هونه‌رمه‌ندێك باس له‌راگرتنی فیلمه‌كه‌ی ده‌كات

دوای 6 ساڵ له‌راگرتنی فیلمی ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند،
هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ست ره‌سوڵ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، باس
له‌و راگرتنه ده‌كات‌و پێیوایه ده‌ستێك له‌پشت
راگرتنی فیلمه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.ئێواره‌ی
دووشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی، هونه‌رمه‌ند
سه‌ربه‌ست ره‌سوڵ ده‌رهێنه‌ری فیلمی ته‌می
سه‌رخه‌ره‌ند، باسی راگرتنی فیلمه‌كه‌ی كرد.هونه‌رمه‌ند
سه‌ربه‌ست ره‌سوڵ، پێیوابوو هۆكاری
راگرتنی فیلمه‌كه‌ی له ساڵی 2006 و 2005دا
بۆتێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی بووه.وتیشی"ئێمه
ماوه‌ی ساڵێك كارمان له‌فیلمه‌كه‌دا
كرد، به‌بۆنه‌ی تێكه‌ڵاوبوونه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی هه‌رێم،
كاره‌كه‌ی ئێمه راگیرا‌و دواتر له مانگی 5 ساڵی
2006 ئێمه داوامان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری كرد بۆ
ده‌ستبه‌كار بوونه‌وه، كاك فه‌له‌كه‌دین ره‌زامه‌ندی
ده‌ربڕی، به‌ڵام كاتێ هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌كه
وه‌رگرین، ده‌ستێك كاره‌كه‌ی ئێمه‌ی وه‌ستاند".
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی به‌شێك
له‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه، سه‌ربه‌ست ره‌سوڵ
وتی"راسته یه‌كه‌م قیستی 175 ملیۆن دینار وه‌رگیراوه‌و
به‌شێكی گه‌ڕایه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت‌و بڕیاردرا
بودجه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی خه‌رج بكرێت"ئه‌و
هونه‌رمه‌نده پێیوایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
تائێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه بۆ راگرتنی ئه‌و
فیلمه‌و ئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه سه‌رف بكات.ره‌خنه‌شی
له ه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان گرت كه هیچ
هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه له راگرتنی كاره‌كه‌یدا، وه‌كو
ئه‌و وتی"پێموانییه هیچ شاره‌زایه‌كی بواری
سینه‌ما تائێستا له‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا هه‌بێت بۆیه
رێگه له‌كاری ئاكادیمی ده‌كرێت".ه‌مباره‌یه‌وه،
كاوه مه‌حمود وه‌زیری
رۆشنبیری، ئاماده‌نه‌بوو له‌باره‌ی هۆكاری راگراتنی ئه‌و فیلمه‌وه، هیچ
لێدوانێك بدات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
موسڵ.. ئه‌ندامێكی لیستی العراقیة
تێرۆرده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ 24\5، ئه‌ندامێكی
سه‌ركه‌وتووی لیستی العراقیة بۆ ئه‌نجومه‌نینوێنه‌رانی عێراق، له
به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری موسڵ تێرۆركرا.له‌وباره‌یه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌كه ئاشكرایكرد، ئه‌و ئه‌ندامه
سه‌ركه‌وتووه‌ی لیستی العراقیة كه ناوی (به‌شار حامید گعێدی)یه، له
به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی (حه‌ی عامل) له‌لایه‌ن چه‌ند
چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و برینداركراوه، دواتر
گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه
گیانی له ده‌ستداوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌باغ:
پێویسته له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رێگای یاسایی
بگرینه به‌ر

ئه‌ندامی
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند، پێویسته له
ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوودا پابه‌ندی رێككاره یاساییه‌كان
ببین. عه‌لی ده‌باغ یه‌كێكه له رێبه‌رانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه
نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له باره‌ی پرسی دیاركردنی كه‌سێك بۆ
وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتووی وڵات گوتی" پێویسته ئێمه
وه‌كو ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌كان پێش به رێككاره یاساییه‌كان و
ده‌ستوور ببه‌ستین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان".گوتیشی "ده‌ستووری
عێراق و دادگای باڵای ئیتحادی مه‌سه‌له‌یی دیاركردنی كه‌سێكی بۆ وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی چاره‌سه‌ر كردووه و پێویسته پابه‌ندی
ئه‌و برِیاره‌ی دادگای باڵای ئیتحادی بین".به گوێره‌ی لێكدانه‌ی دادگای
باڵای ئیتحادی بۆ ماده‌ی 76ی ده‌ستووری عێراق، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی
په‌رله‌مانی ئه‌و كوتله‌یه ده‌گرێته‌وه كه زۆرترین كورسی له په‌رله‌مان
هه‌یه نه‌ك زۆرترین كورسی له هه‌ڵبژاردن ده‌توانێێت حكومه‌تی داهاتووی
وڵات پێكبهێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كوژراوه‌كانی
ئه‌مریكا له عێراق 5000ی تێپه‌ڕاند
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایكرد" سه‌ربازێكی
سوپاكه‌ی له عیراق له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیدا كوژراوه‌و به
كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه‌ش، ژماره‌ی كوژراوانی سوپای ئه‌مریكا له
سه‌ره‌تای جه‌نگی عیراقه‌وه گه‌یشته 4 هه‌زار و 399 سه‌رباز كه
29یان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كوژراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌بدوڵڵا گوڵ: دۆزی
كورد گرنگترین دۆزی توركیایه

عه‌بدوڵڵا
گوڵی سه‌رۆككۆماری توركیا
دووپاتیكرده‌وه كه دۆزی كورد، له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و دۆزانه‌دایه كه
رووبه‌ڕووی
توركیا ده‌بێته‌وه‌و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.له‌لێدوانێكیدا
كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا به‌ره‌و
كازاخستان بۆ رۆژنامه‌نووسانی دا، گوڵ جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته
دۆزی كورد
به‌هێمنی‌و پابه‌ندبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به‌تیرۆر، چاره‌سه‌ر
بكه‌ین.سه‌رۆككۆماری
توركیا وتی"چه‌ند دۆزێك رووبه‌ڕووی
توركیا بوونه‌ته‌وه، له‌وانه كێشه‌ی قوبرس‌و كێشه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان،
ئه‌م كێشانه
زۆر
گرنگن بۆ وڵات، به‌ڵام گرنگتر له‌وه، بریتییه له‌پته‌وكردنی سیسته‌م
یه‌كه‌مجار له‌ناو ماڵدا"، له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ دۆزی كورد له‌ناوخۆی
توركیادا.پارتی
داد‌وگه‌شه‌پێدانی توركیا كه عه‌بدوڵڵا
گوڵ
ئه‌ندامیه‌تی، له‌هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی دیموكراتییدایه به‌رانبه‌ر
به‌كێشه‌ی كورد
له‌توركیادا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی