سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له عێراق ئاشکرایکرد،
زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین،
رونیشیكرده‌وه كه ژماره‌ی هه‌ژاران له ناوچه گوندنشینه‌كاندا له
شاره‌كان زیاتره.مه‌هدی عه‌لاق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای
كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند،
ده‌ستنیشانكردنی هێڵی هه‌ژاریی نیشتیمانی پشتی به تێچونی ئه‌و
كالۆرییانه به‌ستوه كه پێویستن بۆ درێژه‌دان به ژیانێكی ته‌ندروست بۆ
تاكی عێراقی شانبه‌شانی زانیارییه‌كانی روپێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوریی خێزان، كه به‌وپێیه تێچونی پێداویستیه خۆراكیه
سه‌ره‌كییه‌كانی تاك به 34250 دینار (29 دۆلار) خه‌مڵێنراوه.
رونیشیكرده‌وه، که ئه‌وه ده‌كاته هێڵی هه‌ژاری بۆ خۆراك.ناوبراو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێڵی هه‌ژاریی كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه
ناخۆراكییه‌كان به 42646 دینار (36.2 دۆلار) بۆ یه‌ك كه‌س له‌مانگێكدا
خه‌مڵێنراوه، به‌وه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی تێچونی پێویستیه خۆراكیه
سه‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ تێچونی پێداویستییه ناخۆراكییه‌كان ده‌گاته
76896 دینار (65.2دۆلار) بۆ یه‌ك كه‌س له‌مانگێكدا.سه‌رۆكی لیژنه‌ی
باڵای كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری وتیشی: به‌م پێیه 9.22%ی دانشتیوانی
عێراق، واته 9.6 ملیۆن كه‌س له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، كه
رێژه‌ی هه‌ژاری له گونده‌كاندا ده‌گاته 39% و له شاره‌كانیشدا
رێژه‌که 16%یه.لیژنه‌ی باڵای ستراتیژی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی هاوكاریی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی
پلاندانان‌و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2007دا دامه‌زرا، لیژنه‌كه
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و نوێنه‌ری
وه‌زاره‌ت‌و زانكۆكان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی داتا‌و ئامار سه‌باره‌ت به باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابوریی خێزان له عێراق.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ره‌وتی سه‌در نایه‌وێت مالكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران

گوته‌بێژی
ره‌سمی ره‌وتی سه‌در جارێكی دیكه پارێزگاری خۆی بۆ دووباره پاڵاوتنه‌وه‌ی
نوری مالكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو دووپات كرده‌وه.
گوته‌بێژی ره‌وتی سه‌در سه‌لاح عوبه‌یدی رایگه‌یاند، ره‌وتی سه‌در تا ئێستا
سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزیی خۆی له باره‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
نوری مالكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.گوتیشی " هه‌ردوو
لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئیئتلافی نیشتمانی عێراق به‌رده‌وامن له
وتوێژه‌كانییان بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌تی داهاتووی وڵات".له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوبه‌یدی
داوایكرد، لایه‌نه عێراقییه‌كان رێگه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نی
ده‌ره‌كی خۆش نه‌كه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵات و هێز و لایه‌نێك
ده‌ستوه‌ربداته ناو كاروباری ناوخۆی وڵاته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چوارتانه له‌هه‌ژماركردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كانی به‌غداد گیراوه

ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران، چوار تانه‌ی ده‌رباره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و ئه‌و تانانه‌ش، له‌لایه‌ن
لیستی عیراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا پێشكه‌شكراونبه‌رپرسی په‌یوه‌ندیه
جه‌ماوه‌ریه‌كانی كۆمسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
عه‌بدولره‌حمان خه‌لیفه له لێدوانێكداله دواهه‌مین ڕۆژی وه‌رگرتنی
تانه‌كان له‌سه‌ر دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی شاری به‌غدد
به‌ده‌ست ته‌نهاچوار تانه هه‌بووه ناوبراو وتیشی "تانه‌كان له‌لایه‌ن
ئه‌و كاندیدانه‌وه دراوه كه ناوه‌كانیان گۆڕاوه له دوباره
هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا كه گۆڕانكاریه‌ك كه‌وته ناو ڕیزبه‌ندی
كاندیده‌كانه‌وه هه‌ندێكیان براوه‌بون به‌لاَم له دووهه‌م جاری
هه‌ژماركردنه‌وه ده‌نگه‌كاندا بون به‌دۆڕاو وه هه‌ندێكیان دۆڕابون بون
به براوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاڵه‌بانی: پێكهێنانی حكومه‌ت كاتێكی زۆری ناوێت
سه‌رۆك كۆماری
عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به دووری زانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی وڵات
كاتێكی زۆری پێویستبێت. سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له
وته‌یه‌كدا له باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌وه
ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و پرسه كاتێكی زۆر درێژی پێویستبێت.سه‌رۆك كۆمار
گوتیشی"ره‌نگه به‌منـــزیكانه هه‌ردوو ئیئتلافی شیعه له باره‌ی
دیاركردنی یه‌ك پاڵێوراو بۆ ئه‌و پۆسته رێكبكه‌ون، یاخود ژماره‌یه‌ك
پاڵێوراو دیار بكه‌ن و به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كوتله‌كانییان كه‌سێكێك
ده‌ستنیشانــبكه‌ن".تاڵه‌بانی ره‌تیـــكرده‌وه، هیچ كوردێك وه‌كو
پاڵێوراوی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو دیار بكرێت و
گوتی " ئه‌و پۆسته ته‌نها مافی شیعه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی عێراق پێكده‌هێنن"
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌لی به‌لو: دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت‌و گاز، هه‌رێم مافی
ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌بێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و گاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرایده‌کات، به‌پێی
پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا
هاتوه، حكومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت ئیمزابكات.عه‌لی حسێن به‌لو، سه‌رۆكی
لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی
راگه‌یاند: به پێی پرۆژه یاسای نه‌وت‌و گاز و به پێی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتوه، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای
نه‌وت و گاز حكومه‌تی هه‌رێمی مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر گرێبه‌ستێكی نه‌وت
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت ئیمزا بكات.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، به پێی ده‌ستوری عێراق حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق
ناتوانن هیچ رێگرییه‌ك بكه‌ن له ئیمزاكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که پێشتر حسێن شه‌هرستانی
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندبو، به‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای
نه‌وت‌و گاز هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا بیانییه‌كاندا نابێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران سَی
ئه‌ندامیPKKى ته‌سلیمی توركيا كرده‌وه
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه" كۆماری ئیسلامی ئێران
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 22-5-2010 ، سێ هاوڵاتی كوردستانی توركیای له
ده‌روازه‌ی سنووری "ئه‌سه‌نده‌ره"وه ته‌سلیمی توركیا كردۆته‌وه.
هه‌ر به پێی ئاژنسی هه‌واله‌كان " پێشتر ئه‌و سێ هاولاَتیه كورده
به تاوانی ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه‌دا ده‌ستگیركرابوون و ته‌مه‌نیشیان
له 17 بۆ 20 ساڵه و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌ده‌نه و گه‌ڤه‌ر كراون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی