دواكه‌وتنی حیساباتی خیتامی كه‌مته‌رخه‌می
حكومه‌ته"
م. ئارام قادر: دواكه‌وتنی حیساباتی خیتامی (ته‌واوی پڕۆژه‌و
مه‌سسروفی ساڵی 2009) گومان و پرسیار لای ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و
خه‌ڵكی دروست ده‌كات هۆكاری دواكه‌وتنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت خوێندنه‌وه‌ی خیتامی بودجه‌و دواكه‌وتنی یه‌ك
مانگ له‌واده‌ی خۆی بیده‌نگبوونی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا گومان و پرسیارێكی زۆری لای خه‌ڵكی دروست
كردووه‌ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی خیتامی بودجه م. ئارم قادر سه‌رۆكی
كوتله‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان به ستاند‌ه‌ری ڕاگه‌یاند: كه‌وا
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه جێگیره‌و ئیشی پێده‌رێت وه
به‌پێی پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی 2010 و یه‌كێك له‌یاساكان ده‌بێت تاكو
15\4\2010حیساباتی خیتامی بگاته په‌رله‌مان و بخوبَنرێته‌وه كه خۆی
حیساباتی خیتامی بریتییه له‌مه‌سروفاتی ساڵی 2009 له‌جیدا سه‌رف
كراوه‌و چۆن سه‌رف كراوه‌ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر واده‌ی
خوێندنه‌وه‌ی حیساباتی خیتامی بودجه‌ی 2009 تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌وه‌ش
گرفتێكی زۆر دروست ده‌كات گومانیش ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێكرانی
پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی 2009 له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمه‌ڵ
وتی"دبوایه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر حیساباتی خیتامی بناردرایه بۆ
په‌رله‌مان دواتریش په‌رله‌مان ده‌یداته چه‌ند لیژنه‌یه‌ك و تحقیقی
له‌سه‌ر ده‌كرێت وه ده‌بێت په‌رله‌مانیش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات بۆئه‌وه‌ی
بودجه‌كه‌و حیساباتی خیتامی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و چه‌ندیه‌تی چۆنیه‌تی
سه‌رفكردنی ڕونبكرێته‌وه پاشان بنێردێته‌وه بۆ حكومه‌ت به‌ڵام
به‌داخه‌وه تا ئێستا حیساباتێكی كامڵ نه‌هاتووه له‌كاتێكدا ئه‌و حیسابه
خیتامیه یه‌كێكه له‌یاساو بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندامێكی ئه‌لێعراقییه: نابێت عه‌لاوی و مالكی به ته‌نیا
كۆببنه‌وه

- ئه‌ندامێكی
ئیئتیلافی ئه‌لێراقییه ( د.ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات)
ڕایگه‌یاند؛ نابێت عه‌لاوی و مالكی به ته‌نیا كۆببنه‌وه. (شاكر كتاب)
ئه‌ندامی ئیئتیلافی ئه‌لێراقییه به دووری زانی ئه‌مڕۆ مالكی و عه‌لاوی
كۆببنه‌وه.ناوبراو گوتی: عه‌لاوی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه و
ئێستا له ده‌ره‌وه.هاوكات گوتیشی: كوتله‌كه‌یان هیواخوازه ئه‌و دیداره‌ی
عه‌لاوی و مالكی ئه‌نجام بدرێت، كه زیاتر له مانگ و نیوه‌ێكه چاوه‌ڕێی
ئه‌نجامدانی ده‌كرێت.ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌لێعراقیه ڕاشیگه‌یاند؛ ده‌بێت
ئه‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوان كراوه، ته‌نیا له نێوان عه‌لای و مالكی
نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌مو پێكهاته‌كانی نێو ئه‌و دوو ئیئتیلافه بگرێته‌وه،
تاوه‌كو هه‌موومان ڕۆڵی خۆمان بگێڕن و ڕێككه‌وتنه‌كه له نێوان هه‌ردوو
كوتله‌كه بێت، نه‌ك ئه‌و دوو كه‌سه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عومه‌ر فه‌تاح
ماڵئاوایی له یه‌كێتی ده‌كات
دوبه‌دوای ئاماده‌كارییه‌كان و كۆنفراسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆنگره‌ی
سێی یه‌كێتی نزیك ده‌بێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا
بكرێت ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه" عومه‌ر فه‌تاح خۆی بۆ هیچ پۆستێك كاندید
ناكات. سه‌رچاوه‌كه كه ئه‌ندامی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی سێی
یه‌كێتیه به كوردستانیوزی وت" به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان زۆرێك
له‌و كه‌سانه بونه‌ته ئه‌ندامی كۆنگره كه كه‌سی تازه‌ن و پێشتر
ئه‌ندامێتی كۆنگره‌یان نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش به وته‌ی خۆی گوڕوتین به
یه‌كێتی ده‌دات.له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" هه‌ر یه‌كه له عومه‌ر فه‌تاح و فوئاد مه‌عسوم و
چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه به‌نیازنین خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن و
ڕه‌نگه به كاری تایبه‌تی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵبن.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی
نه‌شارده‌وه" به‌هۆی دروستبوونی ده‌نگۆی ناڕه‌زازیی له‌نێو
سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر ئه‌دای كاری عومه‌ر
فه‌تاح ئه‌وكاته‌ی جێگری نیچیرڤان بارزانی بووه ، ئه‌و چانسه‌ی نابێت
كه ببێته‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالیكی سوره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و ئیئتیلافی
نیشتیمانیش هه‌وڵی کاندیدکردنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و
پۆسته

ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه ئاشکرایکرد كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازده‌كات و
نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه
كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی نوێ له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا
ده‌رناچێت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئیئتیلافی
نیشتمانی هه‌وڵده‌دات ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر بۆ
كێشه‌ی ده‌ستنیشانكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدبكات.له ئێستادا
سه‌رجه‌م لیسته‌كان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان دادگای ده‌ستوری عێراق،
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندبكات بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانی جدی له
سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی ده‌ستپێبكه‌ن.
عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕایی، ئه‌ندامی لیستی عێراقیه له لێدوانێكیدا بۆ
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق بۆ هه‌واڵ رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی ئادار، مافی لیستی عێراقیه‌یه که حكومه‌تی نوێ
پێبكهێنێت. ئه‌وه‌شی وت، له دانوستانه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
لیسته‌كانی دیكه‌دا هه‌ستیان كردوه كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیازی
ئه‌وه‌ی نییه عێراقیه په‌راوێزبخات و ببنه رێگری له‌به‌رده‌م
پێكهێنانی حكومه‌تدا.سامه‌ڕایی ئاشكراشیكرد، که دوای په‌سه‌ندكردنی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه پێده‌چێت
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ یه‌كه‌م
كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازبكات.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لیستی عێراقیه
خۆی به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌قه‌ڵمده‌دات و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
مافی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی
هه‌یه، لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
ئیئتیلافی نیشتمانیدا، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای بۆ خولی
نوێ كاندیدكردۆته‌وه.
دوای به‌شداریكردنی له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كان له كۆشكی
سه‌لام له چاوپێكه‌وتێنیكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، نوری
مالیكی جه‌ختیكرده‌وه كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا
ده‌بێت و له‌و ئیئتیلافه ده‌رناچێت.سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی عێراقیه و
ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئیئتیلافی
نیشتمانیش كه به پله‌ی سێیه‌م دێت له ژماره‌ی كورسیه‌كانیدا له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
ده‌دات.مۆفه‌ق روبه‌یعی ئه‌ندامی باڵای ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق،
رایگه‌یاند، به‌پێچه‌وانه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاساوه كه نوری مالیكی
بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردوه، تا ئێستا
ئیئتیلافه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه كه‌سێكی دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و
پۆسته كاندید بكات.روبه‌یعی باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ند بیروبۆچونێك له‌ناو
ئیئتیلافی نیشتمانیدا خوازیارن كه زیاتر له‌یه‌ك كه‌س بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و
پۆسته دیاریبكرێت.به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی روبه‌یعیه‌وه،
چه‌ندسه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقیان راگه‌یاند،
ئیئیتیلافی نیشتمانی به نیازه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی
نیشتمانی عێراق و ئه‌ندامی ئیئتیلاف له لیژنه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك
وه‌زیران بكێشێته‌وه‌و وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی
كێشه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدی بكات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سەرۆكایەتی هەرێم
داوا له ئێران و توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ بۆردرومان ڕابگرن

ماوەیەكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای وڵاتی توركیا
بەفرۆكەوتۆپخانەكانیان بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق
دەكەن و بەهۆیەوە زەرەرووزیانێكی زۆری گیانی و مادییان گەیاندۆتە گوندنشین
و جوتیاران و خەڵكی سیڤیلی ئەودەڤەرانە .هه‌ربەهۆی توندی و چری
ئەوبۆردومانانە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان ئاوارەبون و ناچاركراون لەبەر
مەترسی گیان و دەست نەپارێزی ئەو هێزانە بۆسەر ماڵ و حاڵیان شوێنی نیشتەجێ
بوونیان جێبهێڵن،لەهەمان كاتدا بەردەوامی ئەو كردەوانە رەوشی ئەو دەڤەرانەی
بەگشتی دووچاری پشێوی و نائارامی كردووە.سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
لەكاتێكدا بەتوندی پرۆتستۆی ئەو بۆردومان و پەلاماردانەی هێزەكانی كۆماری
ئیسلامی ئێران و وڵاتی توركیا دەكات بۆسەرهاوڵاتیان و ناوچەسنوریەكانی
هەرێم،لەهەمان كاتدائەوكردەوە سەربازیانە بەدەست درێژی بۆ سەرسیادەی
دەوڵەتی عێراق دەزانێ و بەكارێكی نابەجێیان وەسف دەكات،داواش دەكات دەست
بەجێ ئەو بۆردوومانانە رابگیرێن. هەروەها لەبری دروستكردنی ترس و نیگەرانی
هەوڵ بدرێت بەرێگەی دایەلۆگ كێشەوگرفتەكان رێگەچارەی گونجاویان
بۆبدۆزرێتەوەو هەموولایەك بگەنە ئەو بروایەی بەتوندوتیژی و هێرش و
پەلاماردان هیچ ئامانجێكنایەتە دیووتەبێژێك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
هەولێر 20/5/2010
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چواره‌مین كۆمپانیای تۆڕی مۆبایل له عێراق، مۆڵه‌تی کارکردنی
وه‌رگرت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پێدانی
مۆڵه‌تی كاركردن به‌چواره‌مین كۆمپانیای تایبه‌ت به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی
تۆڕی مۆبایل له‌عێراقدا.كه‌ناڵی عێراقییه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق
بڵاویكردوه، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق داوای پێدانی مۆڵه‌تی كرد
به‌كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌خزمه‌تگوزاری تۆڕی مۆبایل، بۆ
ئه‌وه‌ی له‌نرخ‌و باشی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سێ
كۆمپانیاكه‌ی دیكه‌دا بكات له‌عێراقدا.پێشتر ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراق
رازینه‌بو پێشنیاره‌كه بخاته به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا ئه‌و
كاته‌ی حكومه‌تی نوێی پێكده‌هێنرێت، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردودا
حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مۆڵه‌تی چواره‌مین كۆمپانیا
ده‌ربڕی
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی