فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێم
ده‌كه‌ن
بیست فڕۆكه‌ی سه‌ر به‌هێزی ئاسمانی توركیا، بۆردومانی چه‌ندین ناوچه‌ی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن): به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (ئێن تی ڤی)، بیست
فڕۆكه‌ی توركی دوینی نزیكه‌ی 50 شوێنیان له
ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد. به وته‌ی سایته‌كه،
له هێرشه‌كه‌دا مووشه‌كی به (له‌یزه‌ر) ئاڕاسته‌كراو به‌كارهێنراوه،
هێزی زه‌مینی به‌كار نه‌هێنراوه، به‌ڵام "سه‌رچاوه‌ی زانیارییه
موخابهراتییهكان ئه‌مه‌ریكا بووه".
ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك: ئیدانه‌ی
روونكردنه‌وه‌و بڵاوكراوه‌كانی ئاسایش‌و ده‌زگا دژه تیرۆری یه‌كێتی
ده‌كه‌ین

رۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك له
ئاشكراكردنی بكوژانی (محه‌مه‌د شێخ تاهیر چوێسه)
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی (26/4/2010) هاوڵاتی (محمد
شیخ تاهیر چوێسه) له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به جلی
سه‌ربازی و به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویوتا كرولا ڕه‌نگی سپی ژماره
(3945/ته‌ئمیم)
رفێنرا و له‌دوای یه‌ك هه‌فته وتووێژ له نێوان كه‌س و كاری رفێنراوه‌كه
و
بانده‌كه بوو رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری رفێنراوه‌كه بڕی
(500,000)
پێنچ سه‌د هه‌زار دۆلار بدات به ئه‌و گروپه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی رفاند و
به‌مه‌رجێك
پاره گۆڕینه‌وه‌كه له‌شاری كه‌ركوك بێت له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ر دۆمیزی شاره‌كه
ئه‌مه
له‌كاتێكدا له‌پێناو پاراستنی گیانی منداڵه‌كه كه‌س و كاری رفێنراوه‌كه
هیچ
ده‌زگایه‌كی ئه‌منیان له‌مه ئاگادار نه‌كردبوو، بۆیه له رۆژی (6/5/2010)
له‌كاتێكدا كه كه‌س و كاری رفێنراوه‌كه له‌گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك
پاره‌كه
ته‌سلیم به‌و كه‌سه ده‌كه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵی رێكه‌وتبوون له‌و كاته‌دا
ته‌قه
له‌و كه‌سه ده‌كرێت و ده‌كوژرێت كه‌سێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت
ده‌یه‌وێت
هه‌ڵبێت به هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ئه‌و گه‌نجه‌ی پێ رفێنرابوو
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كان نزیك یه‌كێك له‌باره‌گاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان
ده‌بێت
له‌كه‌ركوك به‌په‌له ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه ودهبینن ئه‌و
ئۆتۆمبێله‌ی كه
ئه‌و گه‌نجه‌ی پێ رفێنراوه و له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ كرد ده‌یه‌وێت
هه‌ڵبێت،
به‌ڵام هێزه‌كانمان توانیان دوای بكه‌ون پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستی
به‌سه‌ردا بگیرێت شۆفێره‌كه‌ی توانی هه‌ڵبێت، به‌ڵام له‌ناو
ئۆتۆمبێله‌كه‌دا
هێزه‌كانمان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئامێرێكی مۆبایل كه هی كه‌سی
كوژراو بوو،
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئێمه سه‌ر به ده‌زگای دژه
تیرۆری
یه‌كێتیین ئه‌وه‌ی جێگای گومانه كه‌س وكاری رفێندراوه‌كه هیچ
ده‌زگایه‌كیان
ئاگادار نه‌كردبووه ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بوونه بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی
شاری
كه‌ركوكیان ئاگادار نه‌كرده‌وه، یان بۆ به‌جلی مه‌ده‌نیه‌و هاتبوونه ئه‌و
شوێنه
له پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌و هه‌روه‌ها ئامێری مۆبایل
وژماره
ته‌له‌فونی ئه‌و كوژراوه و ئاشكرا كردنی ناوی كوژراوه‌كه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانمانه‌وه، ئاسایش و ده‌زگای دژه تیرۆری (یه‌كیتی)توانیان ئه‌و
بانده
ئاشكرا بكه‌ن پاشان له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاویان كرده‌وه كه‌چی
به
داخه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك
نه‌دا
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی زانیارییه‌كان زانیاری ئاسایشی كه‌ركوك بوون ئه‌گه‌ر
ئه‌و
ئۆتۆمبێله‌و مۆبایلی ئه‌و كۆژراوه نه‌بووایه هه‌رگیز ئه‌و بانده ئاشكرا
نه‌ده‌بوون به پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاشكراكردنی
بكوژانی
(محه‌مه‌د
شێخ تاهیر) ناوی هێزه‌كانی ئێمه‌یان به "هێزێكی نه‌ناسراو" ناوزه‌د
كردوو به‌كارێكی "ناشیاویان" ناوبرد بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی
كه‌ركوك به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و روون كردنه‌وه ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ئاسایش
و
ده‌زگا دژه تیرۆری یه‌كێتی ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ئێمه هێزێكی فه‌رمین
له‌ناو شاری
كه‌ركوكدا ئه‌وان نه‌ناسراون و ته‌واوی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ئه‌م
راستییه باش
ده‌زانن.
بۆیه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته (شێخ تاهیر چوێسه)ده‌كه‌ین كه ده‌كاته
باوكی
شه‌هید محه‌مه‌د كه له‌رۆژی روداوه‌كه ئه‌و په‌ڕی هاوكاری هێزه‌كانمانی
كرد
وداواكارین له‌خوای گه‌وره جێگای شه‌هید به به‌هه‌شت شاد بكات
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی
بنكه‌كانی (حه‌مرین ، گوڵان )ده‌كه‌ین كه رۆڵی سه‌ربه‌رزانه‌یان هه‌بوو
له‌و
رووداوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی كه‌ركوك
سه‌ر به ئاژانسی پاراستنی
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
كریستۆڤه‌ر هێڵی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رێكه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان ئێران و
ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا رێگا بدات به ئێران بۆ
به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم له به‌رامبه‌ر به‌ڵێندانی حكومه‌تی تاران
به ده‌ستبه‌رداربونی له ده‌ستێوه‌ردانی عێراق.له لێدوانێكیدا بۆ
رۆژنامه‌نوسان، هێڵ رایگه‌یاند: دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، مه‌سه‌له‌یه‌كی
جیاوازه له دۆسیه‌ی عێراق و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌و دو
كێشه‌یه‌دا نیه.له‌باره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یگێڕێت له‌پێناو
په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كریستۆڤه‌ر هێڵ
رونیكرده‌وه: ئێمه داوا له دۆسته عێراقیه به‌شداربوه‌كانی ناو
پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین به‌زوترین كات ناكۆكییه
سیاسییه‌كانی نێوانیان وه‌لابنێن و پشتگیری له پرۆسه‌ی دیموكراتی
بكه‌ن.وتیشی: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
مه‌سه‌له‌یه‌كی نامۆ نیه، چونكه ئه‌و كاته پێویستی به كاتێكی زۆر
هه‌یه بۆ رێكه‌وتن له‌باره‌ی پێكهاته و سروشتی قۆناغی داهاتوی سیاسی
وڵات و چۆنێتی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و
بوژانه‌وه له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق سه‌رسامیی خۆی پیشاندا له‌باره‌ی ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی
ئه‌مریكا به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كردبێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبونی
ئیداره‌ی ئه‌مریكاشی دوپات كرده‌وه له كشانه‌وه‌ی هێزه
سه‌ربازییه‌كانی له عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان هیوای خواست كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر وه‌ك
كه‌ركوك نه‌بێت

د. مه‌حمود
عوسمان، وێڕای پێشوازیكردن له بڕیاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان،
هیواشی خواست ئه‌و كونسوڵهی كه داده‌نرێت، وه‌ك كونسوڵی كه‌ركوك نه‌بێت.
(د. مه‌حمود عوسمان) سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی
كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، له لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) وێڕای پێشوزایكردن له بڕیاره‌كه‌ی
كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی، له‌مه‌ڕ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و
بڕیاره‌شی به هه‌نگاوێكی باش وه‌سفكرد.گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك
بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات كه خۆی به دۆستی كورد ده‌زانێت، ده‌بێت كونسوڵخانهش
له‌هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، (د.مه‌حمود
عوسمان)، داوایكرد به زووترین كات ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌وێته بواری
جێبهكردن و ئه‌و كونسوڵهشی كه داده‌نرێت له هه‌ولێر، وه‌ك كونسوڵكهی
كه‌ركوك نه‌بێت، كه (مه‌حمود عوسمان) به دژایه‌تیكردنی كورد
وه‌سفیكرد. هاوكات د.مه‌حمود عوسمان هیواشی خواست ئه‌و كونسوڵهی كه
داده‌نرێت دۆست و نزیكی كوردبێت و كێشه‌ی زیاتر بۆ كورد دروست نه‌كات، وه‌ك
كونسوڵكهی شاری كه‌ركوك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی
ناكۆییه‌كانی نێوان پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه
سلێمانی: لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارێزگا ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنو هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارگژیو
ناكۆكییه‌ی له‌نێوان پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا
دروستبوو، وه‌فدێكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان،
سه‌ردانی پارێزگاكه‌ی كرد.سه‌میر سه‌لیم
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی
په‌رله‌مان، له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بۆ
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ناكۆكییه بووه،
به‌تایبه‌ت رودانی كێشه‌كانی ئه‌م
دوایه، تاوه‌كو راپۆرتێك ئاماده‌بكه‌ین
به‌وه‌رگرتنی سه‌رنجی هه‌ردوولاو
ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو
په‌رله‌مانی بكه‌ین".وتیشی
"كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ردولا
لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ یاساكان هه‌یه،
سه‌باره‌ت به‌دانانی جه‌نابی
پارێزگار، ئه‌وه‌یش بووه‌ته جێگه‌ی
ناكۆكییه‌كه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاسایشی سلێمانی 18 "تیرۆریست"
ده‌ستگیرده‌كه‌ن

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
له‌ڕاگه‌یاندنێكدا بۆ سه‌رجه‌م كاناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ده‌ستگیركردنی 18
تیرۆریست سهرگروپێكی رفێنهرو تیرۆریست بڵاوده‌كاته‌وه.له
راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه كراوه كه ئه‌م گروپه سه‌ربه گروپی
ئه‌نسارولئیسلام بوون‌و ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌وڵی رفاندنی حاجی
محه‌مه‌دی بامۆكی، مه‌لا جه‌بارو محه‌مه‌د شێخ تاهیری چوێسه كه دواتر
محه‌مه‌د شێخ تاهیر به ده‌ستی ئه‌م گروپه ده‌كوژرێت.راگه‌یاندنه‌كه‌ی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له كۆتاییدا ده‌نوسێت "داواكارین له
دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست و ده‌وروبه‌ری كه‌چۆن له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا هاوكارمان بوون، بۆ ڕێگرتن له كاری تیرۆریستی و ڕفاندنی
هاوڵاتیانی بێ‌تاوان له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستاش هاوكارمان بن بۆ
ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر به‌و گروپه، بۆ ئه‌وه‌ی
به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك بتوانین هێمنی و ئارامی هه‌رێمی گوردستان
بپارێزین و له ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر‌و تیرۆریستان به‌دووری بگرین.
هاولاَتیان ده‌توانن له‌كاتی ده‌ستكه‌وتنی ههرزانیارییهك له‌سه‌ر
تیروَرسته داواكراوه‌كان ، ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره
ته‌له‌فونانه‌وه (106 )و (3231475)".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نیویۆرك تایمز: رێگای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، درێژ و
گوماناوییه
رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مریكی رایده‌گه‌یه‌نێت:
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هانده‌رێكی باش بون، ئه‌گه‌رچی كێشمه‌كێشی
سیاسی زۆر سه‌ریهه‌ڵدا بۆ دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند پاڵێوراوێكی سوننه
ههزمهب، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند
كه پاش پرۆسه‌ی دوباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای به‌غدا،
ده‌ركه‌وت كه هیچ ته‌زویر و یاریكردنێك به ئه‌نجامه‌كان روی نه‌داوه،
به‌و هۆیه‌شه‌وه ئیئتیلافی ئه‌لعێراقیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد
عه‌لاوی به دو كورسی پێش ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌وت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه نه‌بونی جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ده‌نگی
كاندیده‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی ئاڵۆز،
هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی 9 پاڵێوراوی براوه
له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزییه‌وه به‌تۆمه‌تی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به
حیزبی به‌عسه‌وه، هانده‌رێكی باش بو بۆ سیسته‌می سیاسی عێراق.هاوكات
نیویۆرك تایمز پێی وایه ئه بڕیارانه ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه
عێراق له‌سه‌ر پێیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی شه‌رعی، هه‌ر بۆیه
پێویسته به‌رپرسه عێراقی و ئه‌مریكییه‌كان گرنگی بده‌ن به
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاش
به‌پێی ئه‌و خشته كاتییه‌ی دایانناوه، هێزه‌كانی له‌كاتی خۆیدا له
عێراق بكشێنێته‌وه.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نوسیویه‌تی: "حكومه‌تی نوێی عێراق روبه‌ڕوی
كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی دیكه ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له تێپه‌ڕاندنی
یاسای نه‌وت و گاز و داهاتوی شاری كه‌ركوك، هاوكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
كه ئیئتیلافی ئه‌لعێراقیه زۆرترینی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی
به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت عه‌لاوی ببێته سه‌رۆك
وه‌زیرانی داهاتوی عێراق، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی نوری مالیكی
هاوپهیمانێییهكی پێكهێناوه له‌گه‌ڵ ئیئتیلافێكی دیكه‌ی شیعه
مه‌زهه‌ب و به‌وه‌ش ته‌نها پێویستی به 4 كورسی هه‌یه بۆ پێكهێنانی
حكومه‌تی عێراق
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عزه‌ت شابه‌نده‌ر: كێشه‌ی سیاسی وڵات به خوانێك چاره‌سه‌ر ناكرێت

ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی، بانگهێشته‌كه‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لیسته براوه‌كان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ
درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات لێكده‌داته‌وه.عزه‌ت شابه‌نده‌ر،
ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بانگهێشته‌كه‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند: كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دۆخی سیاسی عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌كۆكردنه‌وه‌ی
70 كه‌س له سه‌ر خوانێك چاره‌سه‌ر ناكرێت.له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی
خه‌به‌ر، شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سازكردنی ئه‌و خوانه له
لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو ئه‌و
ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه بڵێت كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كان بۆ بانگهێشته‌كه‌ی، بهڵێندانێكی گشتییه بۆ ئه‌وه‌ی
جارێكی دیكه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌ربگرێته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی