وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی
عێراقی مۆڵه‌ت ده‌داته چواره‌مین كۆمپانیای مۆبایل
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیی نواند
له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌چواره‌مین كۆمپانیای تایبه‌ت
به‌خزمه‌تگوزاریی
مۆبایل له‌عێراقدا.كه‌ناڵی
عێراقییه حكومیی بڵاویكرده‌وه كه
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق داوای پێدانی مۆڵه‌تی كرد به‌كۆمپانیایه‌كی
نیشتمانیی
تایبه‌ت به‌خزمه‌تگوزاریی مۆبایل، تا ببێته ركابه‌رێكی بازاڕ
له‌به‌رانبه‌ر سێ
كۆمپانیاكه‌ی تایبه‌ت به‌و بواره كه ئێستا له‌عێراقدا كارده‌كه‌ن.به‌پێی
وته‌ی فاروق عه‌بدولقادر وه‌زیری
گه‌یاندنی عێراقی، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌و زه‌ین له‌هه‌ژده پارێزگاكه‌ی
عێراق
كارده‌كه‌ن، به‌ڵام كۆڕه‌ك ته‌نیا له‌به‌شی باكوری عێراق كارده‌كات.ناوبراو
وتیشی"دامه‌زراندنی كۆمپانی چواره‌م
بۆئه‌وه‌یه تا له‌نرخ‌و باشیی خزمه‌تگوزارییدا مونافه‌سه‌ی سێ
كۆمپانیاكه‌ی دیكه
بكات".جێی
باسه پێشتر ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراقی
رازینه‌بوو پێشنیازه‌كه بخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی وه‌یزران تا
ئه‌وكاته‌ی
حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێ. به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه، حكومه‌تی عێراق
ره‌زامه‌ندیی
له‌سه‌ر مۆڵه‌تی چواره‌مین كۆمپانیا ده‌ربڕی.
جه‌بار یاوه‌ر: به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌رپرسه
له پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێم و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه
كه داوا له‌و وڵاتانه بكات تۆپبارانه‌كان رابگرن
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه تۆبخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌چڕی بۆردومانی
ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه
حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم و نه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی
عێراقیش به‌ڕه‌سمی ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌یان نه‌كردوه، ئه‌مینداری
گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به‌پێی یاسا‌و
ده‌ستور حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێم
و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه كه داوا له‌و وڵاتانه بكات
تۆپبارانه‌كان رابگرنلیوا جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژو ئه‌مینداری گشتی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ
(سبه‌ی) رایگه‌یاند: هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌بێت،
نه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.وتیشی: به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور
ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كه هه‌ڵوێست ده‌رببڕێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و
تۆپبارانه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر
سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌پێی ده‌ستورو یاسا پاراستن و
به‌ده‌نگه‌وه هاتن و رێكکه‌وتن له‌سه‌ر سنوری وشكانی و ئاوی هه‌ر
ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته
فیدراڵییه‌كه، چونكه ئه‌مانه هه‌مویان پێیان ده‌وترێت كاروباری سیادی،
له‌به‌رئه‌وه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌ده‌نگ بێت.جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه هه‌مو جارێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له
حكومه‌تی عێراق كردوه، كه به‌و شێوازه یاساییه‌ی كه هه‌یه‌و به‌پێی
ده‌ستور ئه‌وان هه‌ڵوێستێك بنوێنن به‌رامبه‌ر به بۆردومانكردنی سنوره‌كانی
هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێم خۆشی داوای
له‌و وڵاتانه كردوه كه چیتر ئه‌و بۆردومانانه رابگیرێت له سه‌ر ناوچه
سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه زیاتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بن لێی.وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی
وت: جگه له‌وه‌ش له هه‌مانكاتدا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی جێگیری
هه‌یه كه رێگه نادات به هیچ شێوه‌یه‌ك سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی
عێراق، كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه ببنه بنكه‌یه‌ك بۆ تێكدانی
ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، چونكه ناكرێت ده‌ستبه‌رداری ناوچه
سنورییه‌كانمان ببین بۆ هه‌ندێك گروپ و رێكخراو كه به‌كاری بهێنن بۆ
په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، بۆیه له روی یاساییه‌وه چۆن
تۆپبارانه‌كانی ئه‌وان پێشێلكارییه‌كی یاساییه بۆ سه‌ر سنوری ده‌وڵه‌تی
عێراق، كاری ئه‌و رێكخراوانه‌ش ده‌بێته پێشێلكاری یاسایی بۆسه‌ر وڵاتانی
دراوسێی عێراق.ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، كه
به‌ده‌نگه‌وه هاتن له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی
عێراق ئه‌ركێكی سیادییه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق، بۆیه پێویسته
لانی كه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و داواكارییه‌كی ره‌سمی هه‌بوایه
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
كه چیتر ئه‌و تۆپبارانه نه‌كرێنه سه‌ر سنوره‌كان.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شكرد، كه ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند له‌و تۆپباران و بۆردومانانه خه‌ڵكی
مه‌ده‌نی ناوچه سنورییه‌كانه، وه‌ك ده‌بینین به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه
خه‌ڵك برینداربون و ئاواره‌بون و گونده‌كانیان سوتاوه قوتابخانه‌كان
داخراون.
نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌میانی
دانوستانه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبونی له
یه‌كێتییه‌كه‌دا، به‌نیازن داوا له ئه‌نكه‌ره بكه‌ن پشكی ئاوی عێراق
له‌هه‌ردو روباری دیجله‌و فورات زیادبكه‌ن.سوزانه هالید، نێردراوی یه‌كێتی
ئه‌وروپا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرسی
دابه‌شكردنی پشكی ئاو پرسێكی نێوده‌وڵه‌تیی نیه‌و له‌نێوان وڵاتانی
په‌یوه‌ندیداردا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه رێگر نابێت له‌به‌رده‌م
یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی داوای زیادكردنی پشكی ئاوی عێراق له‌هه‌ردو
روباری دیجله‌و فورات له توركیا بكات.نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه زیادكردنی پشكی ئاوی عێراق چاره‌سه‌ری قه‌یرانی
وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌و وڵاته‌دا ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئەمنستی بۆبەدواچون له‌کوشتنی سەردەشت دێته
کوردستان
بریار وایە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە وەفدێکی باڵای ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال،
سەردانی کوردستانی باشور بکات بۆئەوەی لەنزیکەوە چاودیری رەوشی مافی مرۆڤ
لەکوردستان‌و عێراق بکات‌و به‌دواداچوون له که‌یسی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسماندا بکاتئەندام‌و هاوکاری ئەم ڕێکخراوەیە، قادر نادر
به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئەمنستی نامەی بۆ دەزگا ئیداریەکانی هەرێم
ناردوە کە ئەوان لە ٢٨ی ئەم مانگەوە لەلەندەن کەبارەگای سەرەکی ئەم
ڕیکخراوەیە، بەرەو کوردستان بەڕێ دەکەون‌و یەکێک لەئامانجە سەرەکیەکانیان
بەدواچونی مەیدانیی‌و نزیکبونیانە لەرەوشی مافی مرۆڤ‌و ئازادی سیاسی لە
هەرێمی کوردستانقادر وتی "لەو خاڵانەی لەسەری دەوەستن‌و بەدواچونی
لەسەردەکەن، مەسەلەی تیرۆری شەهید سەردەشتە کەبڕیاروایە سەردانی
بنەماڵەکەی‌و دەزگا ئەمنیەکان‌و هاوڕێیانی شەهید ورۆژنامەنوسان بکەن،
بۆئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی راستیەکان‌و شێوازی لێکۆڵینەوەکان بن".
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌منستی وتی "بەردەوام زانیاری لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ
دەگەیەنرێتە ئەو ڕیکخراوەو ئەوان بەجدی بەدوای دۆسیەی شەهید سۆرانی مامە
حەمە‌و سەردەشت‌و سەرجەم تیرۆر‌و ئازاردانی رۆژنامەنوسان هەن‌و ساڵانەش
کردویانەتە راپۆرت‌و بڵاویدەکەنەوەئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال سەرباری ئەوەی
ڕیکخراوێکی جیهانیە‌و داکۆکی لەمافی مرۆڤ لەهەموو جیهان دەکات‌و بەملیۆنان
ئەندامی هەیە، هاوکات راپۆرت‌و بەیاننامەکانی ئەورێکخراوە یەکێک لە
سەرچاوە گرنگ‌و پڕۆڤیشناڵەکان لە ناوەندە ڕۆژنامەوانی‌و سیاسیەکانی
ئەوروپی‌و ئەمه‌ریکییە مامەڵەی پێ دەکرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حه‌فتا پارێزه‌ر
خۆبه‌خشانه پارێزگاری له‌كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ن
له‌شاری سلێمانی حه‌فتا پارێزه‌ر ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و به‌بێ به‌رامبه‌ر پشتگیری له‌كه‌یسی
رۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌ن‌و داوا له‌سه‌رجه‌م پارێزه‌ره‌كانی كوردستانیش
ده‌كه‌ن
هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌رببڕن.ئه‌و
پارێزه‌رانه له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی
هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان‌و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و عه‌بدولستار
تاهیر
شه‌ریفیان كردووه، داوایان لێده‌كه‌ن رێگه‌یان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بریكاری
كه‌یسی
ئه‌و سێ رۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه بكه‌ن‌و له‌رووی یاساییه‌وه
به‌دواداچوونی
بۆ بكه‌ن.كاروان
كه‌مال كه یه‌كێكه له‌و پارێزه‌ره
خۆبه‌خشانه رایگه‌یاند كه له‌یه‌ك رۆژدا حه‌فتا پارێزه‌ر ئیمزایان
له‌سه‌ر ئه‌و
نوسراوه كردووه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ
به‌رامبه‌ر
پشتگیری له‌كه‌یسی رۆژنامه‌نووسه شه‌هیده‌كان بكه‌ن.كاروان
ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه ئه‌و
هه‌نگاوه هه‌وڵێكی خۆرسك‌و بێلایه‌نانه‌ی ناو پارێزه‌رانه‌و هیچ كه‌س‌و
گروپ‌و
لایه‌نێك له‌پشتیه‌وه نییه‌و هه‌وڵی پارێزه‌رانیش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و
كه‌یسانه
به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی چاره‌سه‌ر بكرێن‌و تاوانباری تیرۆری
رۆژنامه‌نووسان
بدۆزرێنه‌وه، هه‌مانكات داوای له‌كه‌سوكاری ئه‌و سێ رۆژنامه‌نووسه كرد
وه‌ڵامی داواكه‌یان بده‌نه‌وه‌و بریكارنامه‌یان بۆ بكه‌نه‌وه هه‌تا
رێوشوێنی
یاسایی له‌كه‌یسه‌كاندا بگرنه به‌ر.كاروان
كامیل داوای له‌سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی
هه‌رێمی كوردستان كرد به‌هه‌مان شێوه پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌م داوایه
ده‌رببڕن‌و
روونی كرده‌وه كه هه‌ر پارێزه‌رێكی تر ده‌یه‌وێت خۆبه‌خشانه پشتگیری
له‌م
كه‌یسانه بكات، ده‌توانێت ناوی سیانی خۆیی‌و ژماره‌ی
(په‌روه‌ند)ه‌كه‌ی
له‌سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یله
parezaranyqalam@yahoo.com
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مانی كوردستان ماده‌ی شه‌شه‌می له پڕۆژه یاسای سه‌ربه‌خۆیی
مافی مرۆڤ په‌سه‌ندكرد

دوێنێ (چوار شه‌ممه) سه‌عات 3 پاشنیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان درێژه‌ی
به‌دانیشتنه‌كانی خۆیداو تیایدا ماده‌ی شه‌شه‌م له پڕۆژه یاسای
سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ په‌سه‌ندكراو به‌هۆی زۆری پێشنیاره‌کانیشه‌وه
ماده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه یاساکه دواخرا بۆ دانیشتنی داهاتو.
ڤیان عه‌بدول ره‌حیم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان به(سبه‌ی) راگه‌یاند: له دانیشتنی دوێنێدا ماده‌ی شه‌شه‌می
پڕۆژه یاسای سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی پێشنیاری زۆر هه‌بو له‌سه‌ر ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه یاسای
سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ، بۆیه گفتوگۆكان دواخران بۆ رۆژی دوشه‌ممه‌ی
داهاتو، بۆ ئه‌وه‌ی تاتوێی پڕۆژه یاساكه بکرێت و دواتر بخرێته
به‌رده‌می ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و په‌سندبكرێت.ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی
مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه یاساكه باس
له پێیكهاته‌ی ده‌سته‌كه ده‌كات، كه‌پێك دێت له‌چوار یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی
بۆ راپه‌ڕاندنی ده‌سته‌كه، كه‌بریتین له سه‌رۆكی ده‌سته‌و چوار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چوار راوێژكار و له‌گه‌ڵ
فه‌رمانبه‌رانه‌کانی.ناوبراو باسی له‌به‌ڕه‌ێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی
ده‌سته‌كه كرد كه له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوه، یه‌كه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش ئیداری داراییه به‌داواداچونی كاروباری ده‌سته‌و
موڵك و دارایی ده‌سته‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و
به‌داواداچونی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. ڤیان عه‌بدول ره‌حیم
رونیشیکرده‌وه، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش شكات له‌خه‌ڵك و داموده‌زگاكان
و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات و به‌داوداچونی بۆ ده‌كرێت،
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایش به‌داوداچونی ئه‌و
شكاتانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه
هه‌یه، چواره‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش ناوی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنه،
كه راگه‌یاندن له‌باره‌ی مافی مرۆڤ بڵاوده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ
ئاماده‌كردنی راپۆرت ده‌رباره‌ی پێشێلكرنی مافی مرۆڤ.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، فراكسیۆنی گۆڕان چه‌ند تێبینیه‌كی هه‌بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی داده‌نرێن دیاری نه‌كراوه له‌لایه‌ن كێوه
دیاری ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌رۆكی ده‌سته له‌بواری مافه‌كانی
مرۆڤ كاری كردبێت و ده‌سته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت هۆشیاری بڵاوبكاته‌وه،
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌مافه‌كانی خۆیان شاد بكات له‌گه‌ڵ
چه‌ندین تێبنی تر.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان
ده‌كات

مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان
دووباره تیرۆركردنی قوتابی (سه‌رده‌شت عوسمان)ی ریسوا‌و شه‌رمه‌زاركرد و
داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد كه به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ره‌فتار
بكه‌ن و به ئازادی راو ره‌خنه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
ره‌وشتی كوردایه‌تی و رۆژنامه‌نووسی بپارێزن و بێ ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌ش
كه‌س تۆمه‌تبار نه‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه: هاوڵاتیانی بەڕێز،
خوشك و برایانی خۆشەویست
ئێمە لە كاتێكی هەستیارداین و زۆر بابەتی گرنگی نەتەوەیی پەیوەست بە
بەرژەوەندیی گەلەكەمان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقدا لە كایەدان. كە لە
پێناویان‌دا پێویستیمان بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی و هەستكردن بە
بەرپرسیارەتی مێژوویی هەیە. مەترسی و پیلان و هەڕەشەی تێكدانی بارودۆخی
عێراق بە گشتی و كوردستان بەتایبەتیش لەناو نەچوون و پێویستیمان بە وریایی
و هاودەنگی هەیە.لەو كاودانەدا، بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا دەستی تیرۆر،
گەیشتە گیانی قوتابی سەردەشت و رووداوەكە هەموومانی دڵگران كرد و لێرەوە
جارێكی تریش تیرۆركردنی قوتابی سەردەشت و هەموو جۆرە كردەوەیەكی تیرۆریستی
ریسوا‌و شەرمەزار دەكەم.هەر چەندە بەداخەوە لە ناوچەكانی دیكەی عێراقدا
رۆژانە شەپۆلی رەشی تیرۆر، گیانی چەندین رۆڵەی ئەم وڵاتە دروێنە دەكات،
كوردستان‌مان ئاسایش و سەقامگیرییەكی بەرچاوی پێوە دیارە. راهاتنمان لەم
كەشە سەقامگیرە، وایكرد لە دەستدانی گەنجێكی ئەم وڵاتە ببێت بە رووداوێكی
كاریگەر و بەرجەستە و كاربكاتە سەر ناخی هەموو تاكێكی ئەم
كۆمەڵگایە.چاوەڕوانیی هەموومان لە دامودەزگاكانی بەرپرس لە ئاسایش و
هێمنایەتی وڵاتەكەمان ئەوەیە، كە رێگە نەدەن بە هیچ شێوەیەك رووداوی لەم
چەشنە دووبارە ببنەوەو دامودەزگاكانی بەرپرس، بەو پەڕی لە خۆ بوردن و
بەرپرسیاریەتیەوە ئەنجامدەرانی ئەم كردەوە قێزەوەنانە ئاشكرا بكەن و
رادەستی یاسایان بكەن.
بەرپرسی یەكەم لە ئاسایشی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی هەرێم و
حكومەتی هەرێمە. بەرگریكردن لە ماف و پاراستنی ژیانی هەموو كەسێك، چ
ئەوانەی پاڵپشت و هاوهەڵوێستن لە گەڵیدا و چ ئەوانەی هەڵوێستی پێچەوانەیان
هەیە، بە ئەركی خۆمی دەزانم و با كەس موزایەدەمان لەسەر نەكات. بۆیە
هیوادارم هیچ كەس و لایەنێك لەمپەر نەخاتە بەردەم كاری ئەو دەزگا فەرمیانەی
ئەركی بەدواداچوونی ئەمجۆرە كەیسانەیان لە ئەستۆیە.هەست دەكرێت لە ئەنجامی
تۆمەتباركردنی بێبنەما و بێبەڵگە و بە سیاسی كردنی رووداوەكە، بارێكی
هەستیار خوڵقاوە و هەروەها كاروكاردانەوەی راگەیاندنیش گەیشتۆتە ئاستێك كە
نیگەرانیی لێكەوتۆتەوە.لەكاتێكدا داوا دەكەم هەموو لایەك بە هەستی
بەرپرسیاریەتیەوە رەفتار بكەن و بە ئازادی راو رەخنەكانی خۆیان دەرببڕن، لە
هەمانكاتیشدا رەوشتی كوردایەتی و رۆژنامەنووسی بپارێزن و بێ ئاشكراكردنی
بەڵگەش كەس تۆمەتبار نەكرێت.هەر كاتێ بەڵگەی سەلمێنەریش لەسەر هەر كەس و
رێكخراو و پێكهاتەیەك خرایە روو، دەبێ گشت لایەك لەمنەوە تا هەر تاكێكێ
كۆمەڵگا ملكەچی یاسا بن و گەر بخوازێت لەبەردەم دادگا ئامادە بن. كەسیش لە
سەرووی یاسایەوە نییە و ئەوانەی تۆمەتی بێبنەما بۆ لایەن یان كەسێك دروست
دەكەن بەهەمان شێوە پێویستە بەرێگەی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.لە
كۆتاییدا داوا دەكەم رێز لە یاسا و بەرهەمی خوێنی شەهیدان بگیرێت و هەموو
لایەكیش دڵنیابێت كە كوردستان سەقامگیرە و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراوەو
رێگە نادەین هیچ كەس و لایەنێك مەترسی لەسەر ئەزموونەكەمان دروست بكات.
هیوادارم بۆ رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەی هاتوونەتە ناوە، هەموو لایەك
بەدان بەخۆدا گرتن و پەیڕەوكردنی لۆجیك، هەوڵی هێوركردنی ئەم كەشە بدەن و
لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و هاووڵاتیانیش بەوپەڕی تواناوە هاریكاری
لێژنەی لێكۆڵینەوە بكەن بۆ گەیشتن بەو راستییەی كە هەموومان مەبەستمانە.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ڵمانیا: کۆڕێکی ماته‌مینی بۆ تیرۆرکردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس
(سه‌رده‌شت عوسمان) له به‌رلین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس
(سه‌رده‌شت عوسمان)، کۆڕێکی ماته‌مینی له شاری به‌رلینی پایته‌ختی
ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.کۆڕه‌که رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 22/5/2010 له ژێر
ناونیشانی (ئازادی ڕۆح ده‌به‌خشێ ڕۆح ناكێشێ) سازده‌کرێت، تیایدا کوردانی
ئه‌و وڵاته داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ده‌که‌ن هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت و
به سزاگه‌یاندنیان
کات و شوێنی کۆڕه‌که:
رۆژی شه‌مه رێکه‌وتی ٢٢/٥/٢٠١٠ سه‌عات 17:00
له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا
Adresse:
Friedrichstr. 246
10969
Berlin
U-Bahnhof Hallesches Tor
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی