&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوخۆی و جیهانیشی
به‌دوای خۆیدا هێنا

رفاندن و پاشان تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری لاو سه‌رده‌شت
عوسمان له شاری هه‌ولێر و فڕێدانی ته‌رمه‌كه‌ی له موسڵ له
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوخۆی و جیهانیشی
به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران
له‌رۆژی ئاشكرابونی تاوانه‌كه‌وه هاتنه ده‌نگ و له سه‌ر ئاستی
ده‌ره‌وه‌ش چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه قسه.ده‌ركه‌وتنی
به‌رهه‌م و چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی (سه‌رده‌شت عوسمان)،
رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیرانی كوردستانی له‌ده‌وری میدیا و میدیای
ئازاد كۆكردوه‌و رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی
و گه‌نجان و لاوان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش به سازكردنی چالاكی
جۆراوجۆر(خۆپیشاندان و رێپێوان و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا) له‌دژی
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان رای گشتی له‌دژی تاوانی تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت عوسمان فراوانتركرد، به‌تایبه‌ت كه رۆژنامه‌نوسانی
كوردستان ئه‌زمونیان هه‌یه له ونكردن و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی
تیرۆری رۆژنامه‌نوسان که ئه‌نجامده‌درێت، كه ئه‌وه‌ش
به‌سه‌لمێنراوی له دۆسییه‌كانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سۆرانی
مامه‌حه‌مه و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفدا له‌به‌رچاون و كۆن
نه‌بون.له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌نگدانه‌وه‌ی تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت عوسمان هیچ كه‌متر نه‌بو له‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ئاستی ناوخۆ هه‌یبو به‌تایبه‌ت كه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و
رێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤی نێوده‌ڵه‌تی له چه‌شنی
ئه‌منستی ئه‌نترناسیۆنال و رێكخراوه‌كانی رۆژنامه‌وانی له‌چه‌شنی
په‌یامنێرانی بێ‌سنور و رۆژنامه‌نوسانی جیهانی ئیدانه‌ی ئه‌و
تاوانه‌یان كرد و حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانیان به لێپرسراوی
پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران زانی، به
رای چاودێرانیش ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه له هه‌ولێردا
گومانی لای كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهانی دروستكردوه
به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجامده‌رانی هێشتا له‌ناوگوماندا
ده‌ستگیرنه‌كراون.چالاكی و به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌كردن له‌سه‌رجه‌م
شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامن و هێشتا هه‌فته‌ی چالاكی
بێده‌نگ نابین نیوه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی ته‌واونه‌كردوه، له پێناو
فشارخسته سه‌رده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌نجامده‌رانی تاوانی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، پارتی
دیموكراتی كوردستان دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ناره‌زایی به‌رفراوانی
خه‌ڵك و رای گشتی له رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییانه‌وه
تاراده‌یه‌ك نیگه‌رانی رۆژنامه‌نوسان و رۆشبیرانی لێكه‌وتۆته‌وه
به‌تایبه‌ت كه ئه‌و حزبه لێپرسراوێتی گه‌وره‌ی له‌دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌نجامده‌رانی تاوانی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆ .
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان له دولایه‌نی رۆژنامه‌وانی و
مرۆییه‌وه به‌ده‌ر له سیاسی كردنی دۆسیه‌كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ
ده‌كرێت، یه‌كه‌میان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانی و میدیا و
ده‌نگی جیاواز و ئازاد و دوه‌میشیان لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و
له‌ناوبردنی مرۆڤێك، كه زۆربه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان و هێزو
لایه‌نه خه‌مخۆره‌كان له‌و دو روانگه‌یه‌وه پێداگری له‌بێده‌نگ
نه‌بون له‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌حمود عوسمان داوای له كوتله براوه‌كان كرد نه‌رمی بنوێنن

د. مه‌حمود
عوسمان) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی، داوای له كوتله
براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن كرد، له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌رمی
بنوێنن. (مه‌حمود عوسمان) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی
فیدراڵ سه‌ر به فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی، داوای له كوتله
براوه‌كان كرد، له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌رمی بنوێنن د.مه‌حمود
عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا گفتوگۆی فه‌رمی ده‌ستیان
پێنه‌كردووه و چاوڕه‌وێی په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت،
له‌لایه‌ن دادگاوه‌هاوكات ڕاشیگه‌یاند؛ كاتێك دانووستان و گفتوگۆ
فه‌رمییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ر كوتله‌یه‌ك داواكارییه‌كانی خۆی
پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ
بكرێت.دوێنێش مه‌حمود عوسمان تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆ
زاگرۆسی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی که دوو لیسته‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و
ئه‌لعێڕاقییه ئه‌وه‌یان خستبێته روو که پێکه‌وه هاوپه‌یمانی ساز بکه‌ن
و پۆسته‌کان له نێوان خۆیان‌دا دابه‌ش بکه‌ن، شته‌که هه‌بووه و له
نێوانیان‌دا باس کراوه، به‌ڵام به شێوه‌ی فه‌رمی رانه‌گه‌یدنراوه.دکتۆر
مه‌حمود گوتی: ئه‌و قسانه له لایه‌ن عه‌لاویشه‌وه گوتراوه که گوایه
مالکی داوای لێکردووه پێکه‌وه حکومه‌ت دروست بکه‌ن و پۆسته‌کان له
نێوان خۆیان‌دا دابه‌ش بکه‌ن و گوایه ئه‌و رازی نه‌بووه.تا ئێستا هیچ
کام له لایه‌نه‌کان ئه‌مه‌یان به فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه و ته‌نیا
مالکی لێدوانی له‌سه‌ر ئه‌مه داوه که له‌وانه‌یه قسه‌ی ئه‌و راست‌تر
بێت.ئه‌ندامی ئه‌نجمومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: مالکی هه‌وڵ ده‌دات که خۆی
له کورد نزیک بکاته‌وه، چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر له
حکومه‌ته‌که‌ی به‌رده‌وام بێت و داواشی کردووه که کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ
کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام گوتوویه‌تی پێویستیان به ماوه هه‌یه،
چونکه ئه‌وان ده‌زانن که بوونی کورد له حکومه‌ت له‌گه‌ڵیان، بۆ حکومه‌ت
گرینگه و کاریگه‌رییه‌کی باشی ده‌بێت.مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی دا:
لیسته‌کان به قسه وا ده‌ڵێن به‌ڵام به شێوه‌ی عه‌مه‌لی کورد ده‌بێت
تاقیان بکاته‌وهدکتۆر مه‌حمود گوتی: شاندی کورد ده‌بوا زۆر زوو
بچووبانه به‌غدا و نه‌ده‌بوا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کان بکه‌ن، چونکه
ئێستا کوتله‌کان زۆریان رێک‌که‌وتوون و ده‌بێت کورد زووتر بهاتبا و
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆبباوه و دره‌نگ کردن هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی
کورددا نییه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
کفری: هه‌وڵێک بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان شکستیهێنا
پاش ئه‌وه‌ی نارنجۆکێک فڕێده‌درێته نزیک باره‌گاکه و ناته‌قێته‌وه،
هه‌وڵێک به مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای فراکسیۆنی گۆڕان له
قه‌زای کفری شکستیهێنا.له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵسوڕاوێکی گۆڕان له قه‌زای
کفری به (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه)
له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نادیاره‌وه نارنجۆکێک فڕێدراوه‌ته نزیک باره‌گای
فراکسیۆنی گۆڕان له قه‌زای کفری و خۆشبه‌ختانه
نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.وتیشی: تائێستا نازانرێت کێ له پشت ئه‌نجامدانی
ئه‌و هه‌وڵه‌وه بوه‌و هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی
روداوه‌که‌و ده‌ستیان کردوه به لێکۆڵینه‌وه.
لای خۆشیه‌وه په‌یام ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له
په‌رله‌مانی کوردستان و لێپرسراوی نوسینگه‌که، له‌لێدوانێکیدا بۆ
(سبه‌ی) ئاشكرایکرد: له‌ئێستادا هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش سه‌رقاڵی
ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ن له چۆنێتی روداوه‌که‌و تائێستاش هیچ
ده‌رنه‌که‌وتوه.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، له ئێستادا گومانیان له
که‌س نییه‌و چاوه‌ڕوانی لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش
ده‌که‌ن.نوسینگه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان له قه‌زای کفری له رێکه‌وتی 13ی
کانونی دوه‌می ئه‌مساڵ وه‌ک یه‌که‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانتار
کرایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیان بۆ
به‌رده‌م په‌رله‌مان و داكۆكیكردن له‌سه‌ر مافه‌كانی هاوڵاتیان
به‌گشتی و دانیشتوانی شاری كفری به‌تایبه‌تی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یاداشتێك ده‌ده‌نه
سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌ت
" بێده‌نگ نابین" چاوی كه‌وت به نوێنه‌ری یونامی
(له
درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی هه‌فته چالاكی بێده‌نگ نابین،
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مرۆ لیژنه‌كه چاویان كه‌وت به نوێنه‌ری رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
(یونامی)
له‌سلێمانی، هاوكات یاداشتێك له‌باره‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس
سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ده‌نه سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌ت.له‌چاوپێكه‌وتنی
هه‌فته‌ی (بێده‌نگ نابین) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخه‌ری یونامی، باس
له‌تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس(سه‌رده‌شت عوسمان) كرا، هه‌روه‌ها كار‌و
چالاكیه
مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین خرایه روو.نوێنه‌ری
یونامی
ئاشكرای كرد كه" ئاماده‌ین ببینه ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه كه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
پێكیهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت
عوسمان، ئه‌گه‌ر
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بانگهێشت
بكرێین".بڕیاریشه
ئه‌مڕۆ هه‌فته‌ی( بێده‌نگ نابین) یاداشتێكیان له‌باره‌ی
تیرۆركردنی ئه‌ورۆژنامه‌نوسه‌وه بده‌ن به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی
كورردستان‌و
سه‌رۆكی حكومه‌ت.له‌یاداشته‌كه‌دا
داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت
ده‌كه‌ن، "له‌پێناو دڵنیابوونی رای گشتی‌و خێزانی رۆژنامه‌نوسسه‌رده‌شت
عوسمان له
بێلایه‌نی‌و سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌یه، بانگهێشتی
رێكخراوی
ناوبراو بكه‌ن بۆ به‌شدار بوون له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه بۆ
ئه‌م
مه‌به‌سته پێكهێنراوه".ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قی
یاداشته‌كه‌یه
یاداشتنامه
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه له رێگای ئه‌م یاداشته‌وه داوا له
به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، له‌پێناو
دڵنیابوونی رای
گشتی‌و خێزانی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له بێلایه‌نی‌و
سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه، بانگهیشتی رێكخراوی ناوبراو بكه‌ن بۆ به‌شدار
بوون له‌و
لیژنه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
لیژنه‌ی
ئاماده‌كاری هه‌فته چالاكی بێده‌نگ نابین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
.-
ئه‌مڕۆ كوێت روفاتی چه‌ند سه‌ربازێك راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی به‌سره رایگه‌یاند، له رێگه‌ی
خاڵی سنوری سه‌فوانه‌وه، ئه‌مڕۆ كوێت روفاتی 55 سه‌ربازی عێراقی
راده‌ست ده‌كاته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی
مرۆڤی به‌سره "مه‌هدی ئه‌لته‌میمی" رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازانه له
شه‌ڕی ساڵی 1991 كوژراون و ئه‌مڕۆ له خاڵی سنوری سه‌فوانه‌وه
ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێنه‌وه.ه‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
ناوخۆیكوێت كاروباره‌كانیان ته‌واوكردوه و ئاماده‌ن بۆ ئه‌و رێ
وڕه‌سمه.جێی ئاماژه‌یه دوو هه‌فته پێش ئێستا حكومه‌تی كوێت روفاتی
ده‌یان سه‌ربازی عێراقی دۆزیوه كه له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا
تیاچووبون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی