&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
به‌رده‌وامیی هه‌یه

تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه و ئێواره‌ی دوێنێش
بۆ جارێكی دیكه گونده‌كانی بناری قه‌ندیل تۆپباران كران و به‌و
هۆیه‌شه‌وه زیانێكی ماددی زۆر به‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه
كه‌وت.ئازاد وسو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ر به قه‌زای
پشده‌ر به سبه‌ی راگه‌یاند: سه‌عات 6:00ی ئێواره‌ی دوێنێ
(شه‌ممه) هێزه‌كانی ئێران به‌خه‌ستی و بۆ جاری دوه‌م گونده‌كانی
توتمه و شناوه و ماره‌دو و سوره‌گوڵه و ئاڵیه‌ڕه‌ش و چه‌ند گوندێكی
تری ناوچه‌كه و كوێستانه‌كانی ده‌وروبه‌ریان تۆپباران
كرده‌وه.ئازاد وسو وتیشی: تۆپبارانه‌كه تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به‌رده‌وامیی هه‌بو، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانێكی
ماددی زۆر به‌ر ره‌ز و باخی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه كه‌وتوه و
له گوندی توتمه‌ش تۆپ به‌ر دو رانه‌مه‌ڕی هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌وێت و
به‌و هۆیه‌وه چه‌ند سه‌رمه‌ڕێك ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.ناوبراو
راشیگه‌یاند: ماوه‌ی 4 رۆژه سوپای ئێران زۆر به خه‌ستی بوردومانی
ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی
گونده‌كانی بناری قه‌ندیل و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكی ناوچه توشی
ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بون.جێی ئاماژه‌یه به‌بیانوی
راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه،
به‌رده‌وام ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی
توركیا و سوریاوه روبه‌ڕوی بۆردومان ده‌بنه‌وه و به‌و هۆیه‌وه
زیانێكی ماددی زۆر به‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه كه‌وتوه و
دانیشتوانی ژماره‌یه‌كی زۆر له گونده‌كانیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتوه
و رویان له ناوچه ئارامه‌كان كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چوار لیسته سه‌ره‌كییه‌كه به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه
چوار لیست
و قه‌واره‌ی سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن برِیاریاندا به
یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتنێك له
باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له
لیستی ئیئتلافی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، برِیاره له چه‌ند رۆژی
داهاتوودا نوێنه‌ری چوار لیست و قه‌واره‌ی سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن كۆببنه‌وه.گوتیشی " له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه وتوێژی دوو
لایه‌نه و هه‌وڵی یه‌كلایه‌نه زۆر دراون بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتووی وڵات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به ته‌نها سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوونه و له ئێستادا پێویستی وتوێژكردنی چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی
پرۆسه‌كه هاتوه‌ته ئاراوه".روونیشیكرده‌وه، له دوو رۆژی رابردوودا
بۆچوونی كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌و ئاقاره‌دا رۆیشتووه،
كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ساز بكرێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا
و به یه‌كه‌وه له پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت
بكۆڵدرێته‌وه".ئاشكراشیكرد، ئه‌و چوار لیسته هه‌وڵده‌ده‌ن
به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق دابنێن و پرسی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
نه‌زاهه: به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی سیاسییه‌وه، نه‌مانتوانیوه
لیژنه‌كه‌مان ئه‌كتیڤ بكه‌ین
سه‌عید حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی
نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات كه به‌هۆی
ده‌ستێوه‌ردانی
سیاسییه‌وه، نه‌یانتوانیوه لیژنه‌كه‌یان ئه‌كتیڤ بكه‌ن.سه‌عید
حه‌مه عه‌لی، به هاولاَتی وت »وه‌كو
لیژنه‌ی نه‌زاهه نیگه‌رانین له‌و ده‌ستێوه‌ردانه».ئه‌ندامه‌كه‌ی
لیژنه‌ی نه‌زاهه، ئاماژه
به‌وه‌ده‌دات، كه جگه له‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و دیوانی
چاودێری
وه‌كو پێویست هاوكارییان ناكه‌ن به‌پێدانی زانیاری،
له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ردوو
حیزبی ده‌سه‌لاَتدار، ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له‌ئیشوكاره‌كانیاندا.وتیشی
»هاوكاری نه‌كردن‌و ده‌ستێوه‌ردانی
سیاسی له‌ئیشوكاره‌كانمان، وایكردووه لیژنه‌كه‌مان وه‌كو پێویست
چالاك
نه‌بێت».ناوبراو،
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مان هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی لایه‌و داوای كردووه، به‌لاَم
وه‌لاَمی
داواكارییه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: ئه‌و خوێندكارانه‌ی له 4 وانه که‌وتون،
ده‌توانن به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌وکان بکه‌ن

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ
تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندن ئه‌و خوێندكاره‌ی گه‌ر 4 وانه‌ش
که‌وتبێت بۆی هه‌یه به‌شداری له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاریدا بكات،
هه‌روه‌ها خوێندكاره ده‌ره‌كیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه گه‌ر( 5
)ده‌رسی که‌وتبێت بۆیان هه‌یه تاقیكردنه‌وه‌كان
ئه‌نجامبده‌نه‌وه.ئیسماعیل به‌رزنجی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:
له‌به‌رئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان و خوێندكاران به‌تایبه‌تی
ده‌ره‌كیه‌كان مابونه‌وه، بۆیه بڕیارماندا ئه‌وانه‌ی به رۆژ و
به‌ئێواران ده‌وام ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له3 وانه كه‌وتبون بۆیان
بكرێته چوار وانه‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کان
بکه‌ن. ئیسماعیل به‌رزنجی، وتیشی: به‌نیسبه‌ت ده‌ره‌كیه‌كانیش ئه‌وان
تاكو 4 ده‌رس مۆڵه‌تیان هه‌بو به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام
له ئێستادا ئه‌وانیش بۆیان کراوه‌ته 5 وانه و ده‌توانن به‌شداری
تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌ن.لێپرسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌وشکرد، ئم بڕیارانه‌ش
ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی له چه‌ند وانه‌یه‌کدا که‌وتون،
بۆئه‌وه‌ی قۆناغیکی خوێندنیان ببڕن، چونكه ساڵی ئاینده
پڕۆگرامه‌كانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی ده‌گۆڕێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عادل به‌رواری: داواكاری ئێران بۆ قه‌ره‌بوو له‌جێی خۆیدا نیه
ئه‌ندامێكی
پێشووی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند، داواكاری ئێران بۆ
قه‌ره‌بوو له عێراق داوایه‌كی نایاساییه و وتیشی: پێویسته له‌م
كاته سه‌خته‌دا ئێران یارمه‌تیده‌ربێت نه‌ك قه‌ره‌بووی بوێت.
له‌مباره‌یه‌وه، عادل به‌رواری به ئیپای راگه‌یاند، ئێمه چاوه‌ڕێی
ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئێران یارمه‌تی گه‌لی عێراقی هاوسێی بدات بۆ ئه‌وه‌ی
له ئاكامه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو رزگاری بێت، نه‌ك داوای قه‌ره‌بوو
بكاتوتیشی: داواكاری ئێران له‌جێی خۆیدا نیه و باوه‌ڕیش ناكه‌ین
حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی بداته‌وه و رازیبێت.ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو كه ئێران ده‌توانێت شكات له به‌رپرسانی رژێمی پێشوو بكات
كه په‌رت و بڵاوبوون و پاره و سامانه‌كه‌یان بلۆك بكات.جێی
ئاماژه‌یه به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند، له‌جیاتی قه‌رزه‌كانی سه‌ری،
پێویسته عێراق كێڵگه‌ی نه‌وتمان بداتێ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی