&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- شاره‌زایان: قاعیده كێشه‌ی دارایی هه‌یه
شاره‌زایانی
ئه‌مه‌ریكی له بواری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان رایانگه‌یاند، قاعیده له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ خۆی په‌یدا بكات‌و ئه‌و رێكخراوه
تووشی قه‌یرانی دارایی بووه. له راپۆرتێكدا كه له سایتی ستراتفۆری
ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه شاره‌زا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایانگه‌یاندووه،
كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی قاعیده بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئابوورییه‌كان و بانك
و كۆگا بازرگانییه‌كان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه قاعیده تووشی گرفتێكی
دارایی بووه و ده‌یه‌وێت خۆی سه‌رچاوه‌ی ئابووری بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه
تیرۆریستییه‌كانی بدۆزێته‌وه.له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی قاعیده له كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌ره‌وه بێبه‌شكرا،
ئێستا له به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ
درێژه‌دان به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی بدۆزێته‌وه و نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی
دارایی هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه چیدیكه كه‌سانی عه‌قائیدی له ده‌وری
كۆنه‌بنه‌وه و قاعیده له ژینگه‌ی خۆی دوور بكه‌وێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
زانکۆی ئه‌زهه‌ر ساڵانه (30) كورسی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی هه‌رێم
ته‌رخان ده‌كات

به‌پێی ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلێکی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی
هه‌رێمی کوردستان و زانکۆی ئه‌زهه‌ر، ئه‌و زانکۆیه ساڵانه (30) كورسی
خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات.مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی،
لێپراسراوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی
سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی
هه‌رێم بۆ قاهیره و دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (عه‌لی عه‌بدولباقی
شحاته)ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵگای زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی
له‌مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر، پرۆتۆكۆلێك له‌نێوان ئه‌زهه‌ر و وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافدا ئیمزاكرا.نه‌قشبه‌ندی، ئاشکراشیکرد: به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆله
بڕیاره ساڵانه 20 كورسی به‌كالۆریۆس و 5 كورسی ماجستێر و 5 كورسی
دكتۆرا بۆ قوتابی و خوێندكارانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی
كوردستان ته‌رخان بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌م پرۆتۆكۆله‌دا مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر
بڕیاریداوه كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ په‌یمانگاكانی ئه‌زهه‌ر
له‌هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، هه‌روه‌ها قوتابی و خوێندكارانی
په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له‌كوردستان ده‌توانن دوای ته‌واوكردنی قۆناغی
سێیه‌می خوێندن، له‌پۆلی چواره‌مه‌وه له‌قاهیره درێژه به‌خوێندن
بده‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سویسرا: خۆپیشاندانێكی گه‌وره بۆ
وه‌ستانی دیپۆرت ئه‌نجامدرا
خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری
له‌لایه‌ن 100 ڕێكخراو‌و لایه‌ن له پایته‌ختی سویسرا ئه‌نجامدرا.سكرتێری
فدراسیۆنی په‌نابه‌ران، ده‌شتی جه‌مال ڕایگه‌یاند "له پێنا‌و
یاساییكردنه‌وه‌ی پێناسنامه‌كان‌و وه‌ستانی دیپۆرت‌و هه‌لی كار
به‌هه‌موان‌و دژی هه‌لومه‌رجی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران خۆپیشاندانێكی
گه‌وره له پایته‌ختی سویسرا به به‌شداری 5000 هه‌زاركه‌س ئه‌نجامدرا
كه 100 لایه‌ن‌و ڕێكخرا‌و هه‌ستاوه به ڕێكخستنی".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
له پاركی كلاینه شانسه خۆپیشانده‌ران مانیانگرت ئه‌نجامدرا‌و له‌وێدا
چه‌ند خێمه‌یه‌ك هه‌ڵدرا‌و چێشتخانه‌و پێداویستی تیادا ئاماده‌كرا بۆ
به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه.وتیشی "له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه مۆڵه‌تی
كاتی‌یان پێدراوه له ئێستادا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردندان‌و سه‌رجه‌م
تیمه‌كان به‌باشی كار‌و باره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌نا‌و میدیاكانی ئه‌و ولاَته‌دا
دایه‌وه"ده‌شتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان
ڕاگه‌یاندنێكی بلاَوكردۆته‌وه كه داوایان له دانیشتوانی "بیًرن"
ده‌كات سه‌ردانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن‌و پشتیوانیان بكه‌ن‌و كۆمه‌كیان
بكه‌ن.وتیشی "فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی داوا له
ته‌واوی په‌نابه‌ران ده‌كات كه بێن به‌شداری واقعی ئه‌م بزوتنه‌وه‌و
چالاكیه بكه‌ن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غدا.. له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی كچان ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه

له گه‌رِه‌كی
خه‌زرای خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرِێژكراو ته‌قیه‌وه و
تا ئێستا زانیاری له باره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی كچان له
ناوچه‌ی خه‌زرای خۆرئاوای به‌غدا ئۆتۆبێلێكی بۆمبرِێژكراو ته‌قیه‌وه.به
گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی ئیپا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی
رووداوه‌كه و گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه.تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی ره‌سمی
له باره‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌وه هیچ
زانیارییه‌كییان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.به هۆی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان
لایه‌ن و كوتله‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی عێراق له
ئارادایه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
شاندی كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی شاری سه‌رده‌شت ده‌كه‌ن
ئه‌مرۆ به
یاوه‌ری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و
كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی شاری
سه‌رده‌شت ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه "لوقمان عه‌بدولقادر" به ئاژانسی
په‌یامنێری راگه‌یاند، به‌یاوه‌ری قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵێك له
كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به بۆنه‌ی یادی
كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت سه‌ردانی ئه‌وشاره ده‌كه‌ن و به‌شداری
مه‌راسیمی 23یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی ئه‌وشاره ده‌كه‌ن.لوقمان
عه‌بدولقادر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌مان وه‌فد سه‌ردانی شاری تاران
ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه قڕكراوه‌كان
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحالاَنی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه به وێنه‌و دۆكیۆمێنتئاماده‌بوان ئاشنا به‌شاری هه‌ڵه‌بجه
ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: پیاوێک هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت و خۆشی ته‌سلیمی هێزه‌کانی پۆلیس کرد

سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه) پیاوێک له‌گه‌ڕه‌کی به‌کره‌جۆی شاری
سلێمانی ژنه‌که‌ی خۆی کوشت و هاوکات پاش روداوه‌که‌ش خۆی ته‌سلیمی
هێزه‌کانی پۆلیس کرد.نه‌قیب جه‌زا حه‌مه ئه‌مین، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له
بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند:سه‌عات 8ی
ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه) 26/6/2010 له روداوێكی كوشتن
ئاگاداركراینه‌وه له سنوری به‌كره‌جۆ، كه تۆمه‌تبارێک به‌ناوی (ك. ح.
ر.) له‌دایكبوی ساڵی 1978 و دانیشتوی به‌كره‌جۆیه به‌پێی
ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی خه‌ڵكی قوله‌ی رانیه‌یه، هه‌ستاوه به کوشتنی
هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی به‌ناوی (س. ئ. م)ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ.وتیشی: به‌پێی
لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانمان، تۆمه‌تبار له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌ی
کوشتوه که سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی خواردنی ئێواره بوه‌و به
ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (تاریق 9 میلیم) دو فیشه‌كی ناوه
به‌سه‌رییه‌وه‌و كوشتویوتی.نه‌قیب جه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که دواتر
تۆمه‌تباره‌كه خۆی ته‌سلیمی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ کردوه‌و دانی
ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی
به‌كره‌جۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی (406)ی سزادانی
عێراقی به‌ندکراوه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌روه‌ها
تائێستا ورده‌کاری روداوه‌که و هۆکاری کوشتنه‌که‌ی نه‌زانراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی