ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باوه
به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌که‌ش ئاماژه بۆ
ئه‌وه ده‌کات له چركه‌یه‌كدا 140 بۆ 150 مه‌تر سێجا ئاو له‌به‌نداوه‌که
به‌رده‌درێته‌وه.ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان
رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باوه فشارێكی زۆریان
له‌سه‌ره‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه له به‌نداوه‌که له چركه‌یه‌كدا 140 بۆ 150
مه‌تر سێجا ئاو به‌رده‌درێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندوه.وتیشی: له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردودا
به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان زۆر دابه‌زیبو، به‌ڵام
له‌مساڵدا به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه، 2 ملیار‌و 500 مه‌تر سێجا ئاو
گلدراوه‌ته‌وه.به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بۆ knn ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕو، که پلانێكیان داناوه بۆ چۆنێتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له مانگه‌كانی وه‌رزی هاویندا .ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا، به‌پێی پلانه‌كه ئاوی پێویست بۆ كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی
ناوچه‌كه دابین ده‌كرێت، چونكه ئامانجی سه‌ره‌كی له دروستكردنی به‌نداوی
ده‌به‌رندیخان كشوكاڵه نه‌ك به‌رهه‌مهێنانی وه‌زی كاره‌با.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانى.. به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه 10 هاووڵاتى
ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن
به‌هۆى ئه‌و
خۆڵبارینه‌ى كه چه‌ند رۆژێكه سنورى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت پارێزگاى
سلێمانى گرتووه‌وه، چه‌ندین هاووڵاتى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان
كراون.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى له ده‌چه‌رى شاره‌زوور
راگه‌یاند: له ماوه‌ى رابردوودا، به‌هۆى ئه‌و خۆڵبارینه چڕه‌ى كه
ناوچه‌كه‌یانى گرتووه‌ته‌وه، 10 هاووڵاتى گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه
نه‌خۆشخانه.ماوه‌ى دوو رۆژه خۆڵبارینێكى چڕ رووى له هه‌رێمى كوردستان
كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى سلێمانیش رایگه‌یاندووه
خۆڵبارینه‌كه تا رۆژى شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئاسایشی كه‌ركوك ورده‌كاری كوژرانی
سه‌ربازێكی سوپای عێراق بڵاوده‌كاته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا
رایده‌گه‌یه‌نێت پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازێك به‌هۆی روداوێكی
نادیاره‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات‌و وابڵاوده‌كرێته‌وه كه ئاسایش
كوشتویه‌تی، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌ه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سه‌ربازه به‌هۆی
كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك (پارتی)، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سێ
سه‌ربازی سوپای عێراقی سه‌ر به لیوای (48)ی فیرقه‌ی چوار، كه خه‌ڵكی
خوارووی عێراق بوون، روَژی 19/6/2010 ، له ماڵی خوشكی یه‌كێك له‌و
سه‌ربازانه له گه‌ره‌كی (واستی) شاری كه‌ركوك شه‌وێك پێكه‌وه
ده‌میننه‌وه. له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/6/2010،
بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له‌و شه‌وه‌دا یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه به‌ناوی
(سه‌عه‌د عه‌دنان عوبێد) به‌هوَی روداوێكی نادیاره‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دا.
له‌پاش ئه‌و رووداوه ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی دیكه، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه
بلاَوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كوژراوه".
ئاسایشی كه‌ركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت "پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش
زانیاری ورد كۆده‌كه‌نه‌وه‌و یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه دانا، كه له‌ترسی ده‌ستگیكردنی ئه‌و
پڕوپاگه‌نده‌ی بڵاوكردۆته‌وه... چونكه ئه‌و سه‌ربازه به‌هوَی
كاره‌باوه، گیانی له‌ده‌ستداوه".له‌كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه
"ئه‌و پروپاگه‌ندانه بوَ ناشرینكردنی ده‌زگای ئاسایش‌و شاردنه‌وه‌ی راستی
رووداوه‌كه بووه. پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربازه كوژراوه‌كه له‌بری
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و پروپاگه‌ندانه، داوای لێبوردنیان له هێزه‌كانمان كرد.
توَمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كران".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڤارێکی ئه‌مه‌ریکایی: سێ گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریکاییه‌که له‌ناو خاکی
هه‌رێمی کوردستان رفێندراون
گۆڤارێکی
ئه‌مه‌ریکایی ئاشکرای کردووه، ئه‌و سێ گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریکاییه‌که‌ی هاوینی
پار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران ده‌ستگیر کرابوون، به فه‌رمانی جاشێکی
ئێرانی له‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه رفێندراون. به پێی هه‌واڵێکی
بی‌بی‌سی، هه‌فته‌نامه‌ی "نێیشن"ی ئه‌مه‌ریکایی دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
پێنج مانگی له راپۆرته‌کی خۆی‌دا نووسیویه‌تی، دوو شایه‌ت حاڵ گوتوویانه که
هێزه‌کانی ئێران دوای دیتنی ئه‌م سێ ئه‌مه‌ریکاییه له نزیک سنوور،
هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌وانیان به ده‌یل
گرتووه.حکومه‌تی ئێران، "شین بائێر" 27ساڵان، "سارا شۆرد" 31ساڵان و "جاش
فێتال" 27ساڵانی به سیخوڕی تۆمه‌تبار کردووه.گۆڤاری نێیشن له‌سه‌ر زاری
ئه‌م دوو شایه‌ت حاڵه که نه‌یانویستووه ناویان ئاشکرا بکرێت، نووسیویه‌تی،
کاتێک هێزه‌کانی ئێران ئه‌م سێ که‌سه‌یان دیتووه که رواڵه‌تێکی رۆژئاواییان
هه‌بووه، به ته‌قه‌ی هه‌وایی هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و
ئه‌وانی گرتووه.دوو له‌م سه‌رچاوانه به گۆڤاری نێیشن‌یان گوتووه، ئه‌م سێ
گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریکایی به فه‌رمانی ئه‌فسه‌رێکی سوپای پاسداڕان رفێندراون
که ئێستا ئه‌م ئه‌فسه‌ره به تاوانی بازرگانیی ماده هۆشبه‌ره‌کان، رفاندن و
کوشتن ده‌ستگیر کراوه و سزای سێداره‌ی بۆ ده‌رچووه.ئه‌م سه‌رچاوانه
گوتوویانه که ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی سوپا که جاشه، ناوی "هیوا تاب" فه‌رمانده‌ی
ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانه له پارێزگای "کوردستان"(سنه) و فه‌رمانی
ده‌ستگیر کردنی ئه‌م سێ گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریکاییه‌ی داوه و دواتر ئه‌وانی بۆ
شاری "مه‌ریوان" له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ تاران
گوازتۆته‌وه.ئه‌م جاشه دواتر به تاوانی کوشتنی "مسته‌فا شێرزادی" کوڕی
خه‌تیبی هه‌ینیی مه‌ریوان ده‌ستگیر کراوه.بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سێ گه‌شتیاره
ئه‌مه‌ریکاییه ده‌ستخۆشیان له لێکۆڵینه‌وه‌کانی گۆڤاری نێیشن کردووه و
گوتوویانه، سارا، جاش فێتال و شین بائێر به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه
کردۆته‌وه که ئه‌وان نه‌یانویستووه بچنه ناو خاکی ئێران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
حکومه‌تی عێراق به‌شه كاره‌بای نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی

حکومه‌تی عێراق ته‌واوی به‌شه کاره‌بای نیشتیمانی هه‌رێمی کوردستانی بڕی و
کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌مبونه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهاتوی کاره‌ابی هه‌رێم
دروستکردوه.له‌وباره‌یه‌وه دیار بابان، به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق ته‌واوی به‌شه
كاره‌بای نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، كه له‌دوای ئه‌و
هه‌موساڵه بڕی 30 مێگاواتی هێشتبۆوه.
ناوبرا‌و وتیشی: بڕینی ئه‌و به‌شه‌کاره‌بایه کاریگه‌ری و لۆدی له‌سه‌ر
یه‌كه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ دروستكردوه‌و بڕی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای که‌م
کردوه‌ته‌وه.دیار بابان بۆ knn ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا بڕی
كاره‌بای به‌رهه‌مهاتو به‌هه‌مو یه‌كه به‌رهه‌مهاتوه‌كانه‌وه
له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌نها 1055 مێگاواته، به‌ڵام خواستی كاره‌با له
هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ده‌گاته 1690مێگاوات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌رمادا
كێشه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با دوباره ده‌بنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی به‌رهه‌مهێنان له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باش، حكومه‌تی عێراق
به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕه كاره‌بای نیشتیمانی
هه‌رێمی كوردستاندا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق: هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆك وه‌زیران سنوردار
ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی له‌لیژنه‌ی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك
وه‌زیران له‌ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌كاندا رێكکه‌وتنی له‌سه‌ركراوه،
ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی له‌داهاتودا ده‌بێته كاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه
بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، په‌یوه‌ست بێت به چه‌ند
مه‌رجێكه‌وه، له دیارترینیشیان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتو
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی متمانه‌ی لێسه‌نده‌وه.دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه
له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و نیشتیمانی یه‌كگرتنی خۆیان له
چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌ناوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی راگه‌یاند،
له‌ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه نه‌یتوانیوه بگاته
رێكکه‌وتنێك بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام
لیژنه‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ناو
ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا كۆتایی به قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كانی خۆی
هێناوه و چه‌ند مه‌رجێكیشی بۆ ئه‌و كه‌سه دیاریكردوه كه له داهاتودا
ده‌بێته كاندیدی ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی
وه‌زیران.له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌حیم ده‌راجی،
ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی و یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی
دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان
له‌سه‌ر 25 به‌ند رێککه‌وتون كه تێیدا جه‌خت خراوه‌ته سه‌ر دانانی
میكانیزمی ده‌ستوری بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دیاریكردنی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ك و دانانی كارنامه‌یه‌ك بۆ
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و كوتله‌ی
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌لایه‌كی تر.هاوکات به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی
ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌ماوه‌ی ئه‌م
هه‌فته‌یه‌دا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوی عێراق
یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه.له‌هه‌مانکاتدا ره‌وتی سه‌در که موقته‌دا سه‌در
رێبه‌رایه‌تی ده‌کات و به‌شێکی گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانییه پێکده‌هێنێت،
سورن له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سه‌رۆک
وه‌زیرانی داهاتو.به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ره‌حیم ده‌راجی ئاماژه‌ی بۆ
كردوه، گرنگترینی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه لیژنه‌ی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ری رێكکه‌وتون خۆیان ده‌بیننه‌وه له په‌یوه‌ست
بون به ده‌ستور و به‌رنامه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و كاراكردنی
رۆڵی چاودێری پارله‌مان و دانانی په‌یره‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و به‌هێزكردنی ئه‌دای سه‌رۆك وه‌زیران.ده‌راجی،
ئاشكراشیكردوه، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی كه رێكه‌وتنی
له‌سه‌ر كراوه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا
ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ركاتێك هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه متمانه‌ی
لێوه‌رگرته‌وه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌و ده‌بێت په‌یوه‌ستیش بێت به
پاڵپشتیكردنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری.هه‌ر به‌پێی ئه‌و
به‌ندانه‌ی كه لیژنه‌ی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران
له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌سه‌ری رێكکه‌وتون، ده‌بێت ئه‌و
كه‌سه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید ده‌كرێت
ئیمزا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بكات و ئه‌وه‌ش بۆ
خۆی مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه، هه‌روه‌ك
ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیش له پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه
پێكبهێنرێت بۆ گره‌نتی كردنی چالاكردنی ئه‌دای حكومه‌ت به‌پێی ره‌وشی
سیاسی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئۆباما باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له عێراق گۆڕی

سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ، جیمس جیڤری وه‌كو باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له
عێراق ده‌ستنیشانكردوه تاوه‌كو جێی كریستوڤه‌ر هێڵ بگرێته‌وه. له
به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتی
نوێی دامه‌زراند، له‌نێویاندا جیمس جیڤری وه‌كو باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا
له عێراق ده‌ستنیشان كراوه.له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئۆباما نوسیویه‌تی:
ئێمه گومانمان له توانا و لێهاتووی ئه‌و كه‌سانه نیه و له چه‌ند مانگ
و ساڵی داهاتوودا ئاگاداری كاره‌كانی ئه‌وان ده‌بین.جیڤری به‌وه ناسراوه
له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شاره‌زایی باشی هه‌یه و پێشتری
چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه، ئێستاش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له توركیا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی