&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی لێدانی
بیری نه‌وته‌وه
مه‌ترسی چۆڵبوونی چه‌ند گوندێك ده‌كرێت

به‌هۆی لێدانی بیری نه‌وته‌وه له‌ژماره‌یه‌ك گوندی شاره‌زوور،
ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا دروست ده‌بێت‌و له‌وه
ده‌ترسن لێدانی ئه‌و بیرانه‌وه چۆڵبوونی گونده‌كانیانی
لێبكه‌وێته‌وه.ئه‌و گوندانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان هه‌یه نزیكه‌ی په‌نجا
گوند ده‌بن له بلۆكی عه‌ربه‌ت.
ئه‌رسه‌لان حاجی حه‌سه‌ن دانیشتووی یه‌كێك له‌و گوندانه، به‌سایتی
هاوڵاتی وت"بڕیاردان له‌لێدانی ئه‌م بیرانه، ده‌بێته هۆی
چۆڵكردنی‌گونده‌كانمان، جگه له‌وه‌ی زیانی كشتووكاڵیش
ده‌كه‌ین".له‌مباره‌یه‌وه، غه‌ریب عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
عه‌ربه‌ت،له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"ئه‌گه‌ر بیری نه‌وت
له‌هه‌ر شوێنێك لێدرا، ئه‌وه به‌پێی یاسا ته‌عویزیان
پێده‌درێت".وتیشی"جارێك ئه‌م كۆمپانیانه له‌سه‌ره‌تای پشكنینن، واته
ده‌ستیان نه‌كردووه به‌لێدانی بیره‌كان".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌رێمی كوردستان: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان داده‌نێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی
له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی واژۆكردوه بۆ دانانی 200 هه‌زار
پێوه‌ری ئاو بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.له‌وباره‌یه‌وه
فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی سلێمانی به (سبه‌ی)
راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان
گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (d.m.c) ئیماراتی واژۆكردوه به
مه‌به‌ستی دانانی 200 هه‌زار پێوه‌ری ئاو له پارێزگاكانی هه‌ولێر و
سلێمانی و دهۆك.وتیشی: وه‌ك تاقیكردنه‌وه، یه‌كه‌م جار له‌شاری
هه‌ولێره‌وه پرۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت و له‌و رێژه‌یه‌ش كه له
گرێبه‌سته‌كه‌دا پێویسته بگاته هه‌رێم، نزیكه‌ی 10 هه‌زار پێوه‌ر
گه‌شتۆته ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی و وه‌ك
تاقیكردنه‌وه‌ش چه‌ند دانه‌یه‌كیان لێ به‌ستراوه.به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی
سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌دانانی ئه‌و پێوه‌رانه ده‌توانرێت
رێژه‌یه‌كی باش ئاو له‌به‌هه‌ده‌ردان بگێڕدرێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق ئاماده‌یه میوانداری لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات
قه‌یس عه‌زاوی
نوێنه‌ری عێراق له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند؛ وڵاته‌كه‌ی
ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا،
میوانداری لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات. عه‌زاوی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
له قاهیره گوتیشی: عێراق په‌یوه‌سته به مافی خۆی له‌مه‌ڕ
میوانداریكردنی كوتله‌یداهاتوویعه‌ره‌بی. ڕاشیگه‌یاند؛ حكومه‌تی عێراقی
ئاماده‌باشی ته‌واو ده‌كات بۆ میوانداریكردن لوتكه‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها
لیژنه‌یه‌كیش پێكهێاتووه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامیه‌تی
زۆربه‌ی وه‌زیرانه‌كان بۆ ئاماده‌كاری و ڕه‌خساندنی كه‌شی پێشوازی له
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی. قه‌یس عه‌زاوی گوتیشی: وه‌ك هه‌نگاوی
یه‌كه‌م، وڵاته‌كه‌ی 100 میلۆن دۆلاری بۆ تێچوون و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و
لوتكه‌یه داناوه و ئێستاش كار بۆ دانانی شوێن و جێگه‌ی پێشوازیكردنی
میوان ده‌كه‌ین
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
توركیا : به
گومانی ته‌قینه‌وه‌ی پاسه‌كه 27كه‌س ده‌ستگیركران
ئاژانسی ڕه‌سمی دهنگوباسی تورکیا ئه‌ناتۆلیا بلاَویكرده‌وه" پـۆلیس 27
که‌سی به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستگیر کردووه،
كه بوه مایه‌ی کوژرانی 4 سه‌رباز و کچی ئه‌فسه‌رێک.ئه‌مه له كاتێكدایه تا
ئێستا ڕوون نیـیه ئایا هێچ که‌سێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و
هێرشه‌یان لێ ده‌کرێت.ڕێکخراوی "هه‌ڵۆكانی ئازادی کوردستان"ی سه‌ر به پارتی
کرێکارانی کوردسـتان به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌یان به ڕیمۆت
کۆنتڕۆڵ گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان , کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئه‌و هێرشه‌یان به
کردارێکی تیرۆرستی لهقهڵه دا.له‌لایه‌كی تره‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی
باشوری ئه‌وروپادا سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وڵاتانی
ئه‌وروپای تاوانبار کرد به‌وه‌ی که به پێی پێویست یارمه‌تی تورکیا له شه‌ڕی دژ
به په‌كه‌كه ناده‌ن.
ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێت" زۆربه‌ی یارمه‌تی دارایی بۆ په‌که‌که له‌لایه‌ن کورده‌کانی
دانیشتوانی ئه‌وروپاوه دێن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سنێد: به نووسین به‌ڵێن ده‌ده‌ین 140 جێبه‌جێ بكه‌ین؛ كورد پێشوازی له‌و
هه‌نگاوه ده‌كات

حه‌سه‌ن سنێد)
ده‌ڵێت:" ئاماده‌ین به نووسین به‌ڵێن بده‌ین ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكه‌ین"؛
هاوپه‌یمانی كوردستانیش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ (حه‌سه‌ن سنێد) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و سه‌ركرده له
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالكی له لێدوانێكدا، ئاماده‌یی
لیسته‌كه‌یانی ده‌ربڕی، كه به‌نووسین به‌ڵێن بدات، ماده‌ی 140ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ جێه‌جێبه‌جێ ده‌كات؛ له‌و باره‌یه‌وه، (سامی
شۆڕش) ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقی فیدراڵ له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر)
گوتی: ئه‌و لێدانه به هه‌نگاوێكی زۆر باشی ده‌زانین و پێشوازی
لێده‌كه‌ین ڕاشیگه‌یاند؛ پێویسته لایه‌كانی تر عێراقی هه‌نگاوی له‌م
شێوه‌یه بنێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه هه‌ر قسه‌یه،به‌ڵام به
هه‌نگاوێكی زۆر باشی ده‌زانین.سامی شۆڕش ئاماژه به‌وه‌شكرد، ئه‌و
لێدوانه‌ی كه ڕاگه‌یاندراوه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یه‌كان ده‌بێته
پابه‌ندبوون و له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كان هه‌موو لایه‌ك به ده‌وڵه‌تی
یاساشه‌وه پێویسته ئه‌و ڕاگه‌یاندنه جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ شاندی
كوردی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی
كورد ئیمزا بكه‌ن.له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستانی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان چه‌ند له‌و مه‌یدانه
بێنه‌پێش و چه‌ند له مه‌یدانی به‌هێزكردنی دیموكراسی و جێبه‌جێكردنی
ده‌ستوور بێنه پێش، ئێمه‌ش له به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتوودا، ده‌ستمان گه‌رمتر ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پیرمام: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو شۆفێری ئوتومبیلێكی بارهه‌ڵگریان
كوشت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن
شه‌وی رابردو له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه، چه‌ند
چه‌كدارێكی نه‌ناسراو رێگه له ئوتومبیلێكی بارهه‌ڵگر ده‌گرن و
ششۆفێره‌كه‌ی ده‌كوژن و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار
هه‌ڵدێن.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاگادار له‌ناوچه‌كه رایگه‌یاند:
شه‌وی رابردو شۆفێری ئوتومبیلێكی بارهه‌ڵگر به ناوی عومه‌ر سیسۆ
عومه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رێگای لێ ده‌گیرێت و
ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێده‌كرێت و دواتر شۆفێره‌كه ده‌كوژرێت.ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا هۆكاری روداوه‌كه نه‌زانراوه و
هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش سه‌رقاڵی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ن
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و، ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی
دادوه‌ری كراوه له هه‌ولێر.جێی ئاماژه‌یه ئه‌و هاوڵاتیه دانشتوی
گوندی باڵه‌كیانی سه‌ر به قه‌زای سۆرانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه
شۆفێری ئوتومبیلی بارهه‌ڵگر بوه له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی
ئۆمه‌ران.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی