&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عه‌ولای دژی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆنه

ئه‌یاد عه‌ولای رایگه‌یاند، پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه‌ی ده‌توانن چاكی بكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سوپاكه‌یان له عێراق
بكێشنه‌وه. سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد ئه‌لعه‌لاوی رایگه‌یاند،
ئه‌و دژی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتۆنه چونكه ناڕۆشنه،
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاماده‌یی سوپای عێراق و به‌ڵگه‌نامه‌ی
چاكسازییه‌وه هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ردا و
هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی عێراق له‌ژێر باری به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان.وتیشی: گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له عێراقدا ئه‌وه‌یه كه پشت
به به‌شبه‌شه‌كێی تایفی و سیاسی به‌ستراوه.ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه
به‌رامبه‌ره‌كانمان به‌وه تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن كه كێشه‌كانمان كردۆته
نێوده‌وڵه‌تی، له كاتێكدا بارودۆخی عێراق له دوای گرتنی كوێته‌وه بۆته
نێوده‌وڵه‌تی.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سامی شۆڕش: چاوه‌ڕوان ناكرێت حكومه‌تی نوێ به‌م
زووانه پێكبێت
پاش چه‌ندین دانیشتنی وه‌فدی
ئیئتلافی لیسته‌كوردییه‌ن له‌گه‌ڵ لیست‌و لایه‌نه براوه‌كانی عێراق،
یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی كوردیی پێیوایه چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌م
زووانه حكومه‌تی نوێی عێراقی پێكبهێنرێتئه‌ندامی وه‌فدی ئیئتیلافی كوتله
كوردستانییه‌كان، سامی شۆڕش به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "دانیشتنه‌كان
له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كان به‌رده‌وامه‌و گفتوگۆكان تا ئێستا سه‌ره‌تایی
بوون‌و زۆرتر بۆ یه‌كترناساندن بووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌گفتۆكانی
داهاتوو زیاتر له‌سه‌ر ورده‌كاریی پێكهێنان حكومه‌ت گفتوگۆ
بكرێت".سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت وتی "به هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی
كه له چه‌ندین شاری عێراق له‌ئارادایه لایه‌نه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
له زووترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام له راستیدا هیچ ئاسۆیه‌ك
به‌دی ناكرێ كه به‌م نزیكانه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی
عێراق له نێو لایه‌نه‌كاندا بكرێت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دژی تۆپبارانکردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم، ره‌وه‌ندی کوردی
نامه‌ی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن

کوردانی دانیشتوی وڵاتی ئه‌مریکا نامه‌ی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی نوێنه‌ر و
سیناتۆری ویلایه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن، دژی تۆپبارانکردنی ناوجه سنورییه‌کانی
هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردو وڵاتی ئێران و تورکیاوه.ئه‌نجومه‌نی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئه‌مریکا، له‌که‌مپینێکیدا دژی تۆپبارانکردنی ناوچه
سنورییه‌کانی هه‌رێم، داوا له‌کوردانی دانیشتوی ئه‌مریکا ده‌کات نامەیەكی
ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی نوێنەر و سیناتۆری ویلایه‌ته‌کانیان بکه‌ن.ئه‌مه‌ش
وه‌ک هه‌وڵێکی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ره‌وه‌ندی کوردی دانیشتوی
وڵاتی ئه‌مریکایه، بۆ راگرتنی تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم و
به‌هاناوه‌چونی زیان لێکه‌وتوان و لێقه‌وماوانی ئه‌و ناوچانه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كێتی مووچه‌ی
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی راده‌گرێت
مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مووچه‌ی چل ئه‌ندامی
مه‌ڵبه‌ندی 28 شاره‌زووی راگرتووه، به‌رپرسی دارایی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ش
ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه كێشه‌كه ئیدارییه‌و له‌ئاینده‌دا مووچه‌كانیان
بۆ خه‌رجده‌كرێت.هاوكار ئه‌حمه‌د، كارمه‌ندی رادیۆی شاره‌زووری
یه‌كێتی، به هاوڵاتی وت »له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، مه‌كته‌بی دارایی
سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندیان كردووه، تا ئاگاداری چۆنێتی دابه‌شكردنی
مووچه‌بن، به‌ڵام كاتێك ویستمان بچین مووچه وه‌ربگرین، پێیاننه‌داین،
چونكه ئه‌و چل ئه‌ندامه موچه‌كانمان به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه‌ئێستا
له‌ناو گۆڕاندان».هاوكار ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌پێشتر داوایان
له‌مه‌ڵبه‌ند كردووه، مووچه‌كانیان بكه‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه، به‌ڵام
نه‌یانكرد‌ووه‌و حساباته‌كانیان به‌و تێكه‌ڵییه
هێشتووه‌ته‌وه.له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی
مه‌كته‌بی دارایی مه‌ڵبه‌ندی 28 شاره‌زووری یه‌كێتی، له‌لێدوانێكدا بۆ
هاوڵاتی وتی »ئه‌وه كێشه‌یه‌كی ئیدارییه، مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی
موچه‌كه‌ی به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ئه‌ندامه‌كاندا راگرتووه، ئه‌و
موچه‌یه‌ش ته‌نیا هی مانگی نیسانه‌و له‌ئاینده‌دا بۆیان خه‌رجده‌كرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هـاوپـه‌یمانی كـوردستان ده‌سـتتێوه‌ردانـی ده‌ره‌كـی ره‌تـده‌كاته‌وه
لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی
ده‌ره‌كی له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ره‌تكرده‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند، له كۆتایی رێگه‌دا كوتله و لایه‌نه
سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی
عێراق و پێویست به ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناكات.سه‌باره‌ت به‌و
لێدوانانه‌ی باس له‌وه ده‌كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته مالكی و سه‌رۆك
وه‌زیران بۆ عه‌لاوی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كورد، مه‌حما
خه‌لیل گوتی " ئه‌وه ته‌نها بانگه‌شه و قسه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه
و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی له‌و بانگه‌شانه‌دا نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌شاری هه‌ولێر، 321
هاوڵاتی به‌هۆی شه‌ڕ‌و رووداوی جۆراوجۆره‌وه برینداربوون

كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر، موحسین
شه‌مزین زراری رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا (6) هاوڵاتی به‌هۆی
رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (45)ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها (86) هاوڵاتی تریش به‌هۆی شه‌ڕ‌و رووداوی جۆراوجۆر
برینداربوون‌و (3) ئافره‌ت‌و (2) پیاویش به‌هۆی سوتان گیانیان
له‌ده‌ستداوه.له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی رۆژهه‌لات له‌هه‌ولێر، نه‌جمه‌دین محه‌مه‌درایگه‌یاند كه
له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا (22) هاوڵاتی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ
برینداربوون‌و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردن. (168) هاوڵاتی دیكه‌ش به‌هۆی شه‌ڕ‌و رووداوی جۆراوجۆر
له‌و ماوه‌یه‌دا بریندار بوون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی