بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و
كه‌مكردنه‌وه‌ی گله‌یی هاولاَتیان له‌سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌كه، كۆنگره‌ی
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هاوكاری سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌كه‌وه
ئه‌نجامده‌درێت.گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، به‌سایتی هاولاَتی
وت"له‌به‌رنامه‌ماندایه كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
شاره‌كه‌و ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ته‌واونه‌كراون".
ئه‌دهه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كۆنگره‌كه به‌هاوكاری سه‌رمایه‌دار‌و
وه‌زیر‌و لێپرسراوه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، باسی به‌شێك له‌ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه كرد كه
كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تێیدا ده‌خرێته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی
بۆ درێژبكرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مه‌ریكا 11 ملیۆن پاوه‌ن زبڵی كیمیاوی
له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ
ئاشكرایده‌كات، له‌دوای رووخانی سه‌دامه‌وه ئه‌مه‌ریكا عێراقی كردووه
به‌زبڵخانه‌ی ماده‌ی كیمیایی كوشنده‌و به‌ڵێنده‌رێكیش ئاشكرایكردوه
له‌پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (11) ملیۆن پاوه‌ند خاشاكی كیمیایی
به‌جێده‌مێنێت.به‌پێی ئه‌و راپۆرت‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست (نیویۆرك
ده‌یلی نیوز) كه‌وتووه له‌پاش كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین
پارچه قوتوی ئه‌سید، به‌رمیلی نه‌وت، هه‌یكه‌لی تانك، پاشماوه‌ی
یۆرانیۆمی پیتێنراو له‌عێراق به‌جێده‌مێنێت‌و ئه‌مانه‌ش مه‌ترسیی
ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه هۆی دروستبونی حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌و
شێرپه‌نجه‌ی خوێن. روپێوێكی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیش له (5)
پارێزگای عێراق، ئاشكرایده‌كات پاشماوه كیمیاییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا
له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ خاكدا كارلێك ده‌كات‌و به‌ڵێنده‌رێكیش كه كاری
كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ كیماییه‌كانی پێ سپێردراوه بڕی پاشه‌ڕۆكانی به
(11) ملیۆن ته‌ن خه‌مڵاندووه. له‌لای خۆشییه‌وه وته‌بێژی سوپای
ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، ستیڤن لانزا، ئاشكرایكردووه "ئێمه پشت به‌سیستمێكی
به‌دیل ده‌به‌ستین بۆ قوتاربوون له‌خاشاكی كیمیایی له‌كۆمه‌ڵێك جێگه‌ی
دیاریكرا‌و".بڕیاره تا كۆتایی ساڵی داهاتو‌و جگه له‌به‌شێكی كه‌م
سه‌رجه‌م سوپای ئه‌مه‌ریكا بنكه‌و باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن‌و چه‌ندینجار
ئیداره‌ی ئۆباما جه‌ختی له‌پابه‌ندیی به‌م واده‌یه‌وه كردۆته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ناجی: پشتگیری وه‌زیرێك ناكه‌ین پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بێت
محه‌ممه‌د ناجی
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ
ڕایگه‌یاند؛ پشتگیری له وه‌زیرێك ناكه‌ین، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی
به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌بێت. محه‌ممه‌د ناجی له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاره‌با پێدوایستیه‌كی گرنگه و
حكومه‌تی عێراقی گرنگی تایبه‌تی پێداوه و بودجه‌ی تایبه‌ت و گه‌وه‌ره‌شی
بۆ دابین كردووه، به‌ڵام وه‌زیری كاره‌با خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانی خۆی
نه‌بووه، كه به حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی داوه‌ناجی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌له‌كانی گه‌رما گه‌یشتۆته سه‌روی 50 پله و
هاوڵاتیان مافی خۆیانه داوای كاره‌با بكه‌ن، چیتریش ئارامیان نه‌ماوه و
بۆیه مافی خۆیانه‌خۆپێشاندادن ئه‌نجام بده‌ن.ناوبراو خۆپێشاندانه‌كانی
ئه‌م دواییه‌ی به په‌رچه كردارێكی سروشتی وه‌سفكرد و پێشبینی كرد ڕوو
له زیادبوونبكات.ه چه‌ند رۆژی رابردوودا، که‌میی کاره‌با له باشووری
عێڕاق، بوه هۆی خۆپێشاندان له پارێزگاکانی باشووری عێڕاق و ئه‌م
خۆپێشاندانه کوژراوێک و ده‌یان برینداری لێکه‌وته‌وه.به پێی
راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی کاره‌با، ئێران ناردنی کاره‌بای له رێگه‌ی
وێستگه‌ی کرماشان بۆ پارێزگای دیاله راگرتووه."که‌ریم وه‌حید" وه‌زیری
کاره‌بای عێڕاق دوای ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه‌ی ئه‌م دواییه، ده‌ستی
له‌کار کێشاوه.پێشتر ئێران 250مێگاوات کاره‌بای ده‌دات به عێڕاق.له
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بادا باس له هۆکاری راگرتنی کاره‌با
له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ عێڕاق نه‌کراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالیكی: سه‌رقاڵبون به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هۆكاری
بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی كوردستانه له‌لایه‌ن ئێران‌و
توركیاوه

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند سه‌رقاڵبونی قه‌واره سیاسییه‌كان به
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و بێتوانایی له كۆنتڕۆڵكردنی حیزبه
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا‌و ئێران، هۆكاری بۆردومانكردنی ناوچه
سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوێنێ له شاری به‌غدا
سازیكرد رایگه‌یاند: توركیا و ئێران ناوچه سنورییه‌كان تۆپباران
ده‌كه‌ن‌و پێیانوایه عێراق لاوازه‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ناكامڵه.وتیشی:
عێراق له‌دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌و وڵاته له كۆتایی ساڵی 2011دا، سه‌روه‌ری ته‌واوی خۆی هه‌یه.
مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که حكومه‌تی عێراقی له‌مباره‌یه‌وه نامه‌ی
ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی هه‌ردو وڵات كردوه، كه‌چی هه‌ردو وڵات تاكو ئێستا
له بۆردومان‌و تۆپبارانه‌كه‌دا به‌رده‌وامن به‌بیانوی لێدان له پێگه‌و
باره‌گاكانی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.ناوبراو ئه‌وه‌سی خسته‌ڕو، که
بێتوانایی له كۆنتڕۆڵكردنی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیا‌و ئێران
كه چالاكی چه‌كداریی له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاتانه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن،
واده‌كات سوپای هه‌ردو وڵات ئه‌م كرده‌وه سه‌ربازییانه
ئه‌نجامبده‌ن.سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
"پێویسته رێگه بگیرێت له دزه‌كردنی چه‌كداره‌كانی حیزبه
ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه له سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر‌و دهۆكدان."هه‌ر
له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مالیكی داواشی له توركیا‌و
ئێران كرد رێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگرن‌و تۆپباران و بۆردومانی ئه‌و
ناوچانه بوه‌ستێنن كه ده‌بێته هۆی كوژران‌و ده‌ربه‌رده‌ربونی
هاوڵاتیانی ناوچه سنوریه‌کان، رونیشیکرده‌وه که رێگه چاره‌ی
دیبلۆماسی شیاوتره له هه‌وڵی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی
گرفته‌كان.له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی تپبارانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم
له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌بیانوی
لێدانی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، توركیا هێرشی
سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ده‌ستپێكردوه و به‌رده‌وام فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان به ئاسمانی ئه‌و
ناوچانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
''وه‌كو فشارێك بۆ
راگرتنی تۆپببارانه‌كان''
شیوعی: با هاوڵاتیان سه‌ردانی پێشانگا ئێرانییه‌كه نه‌كه‌ن
وه‌كو نیشاندانی فشارێك بۆ راگرتنی تۆپببارانی ناوچه
سنورییه‌كان، كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی حیزبی شیوعی كوردستان، داوا
له‌هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانی پێشانگا ئێرانییه‌كه نه‌كه‌ن كه بڕیاره
ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ، به‌به‌شداری 150 كۆمپانیا له‌ناحیه‌ی تاسوڵجه‌ی سه‌ر
به‌پارێزگای
سلێمانی بكرێته‌وه.له‌به‌یاننامه‌كه‌ی
كۆمیته‌ی پارێزگای سلێمانی حیزبی
شیوعی، ئاماژه به‌تۆپببارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم كراوه
له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و به‌پێشێلكردنێكی ئاشكرا‌و نیاز خراپی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته به‌رانبه‌ر به‌خاك‌و خه‌ڵك‌و سه‌روه‌ری كوردستان‌و عێراق وه‌سف
كراوه.
هاتووه"داواكارین له‌هاوڵاتیان‌و بازرگان‌و خاوه‌ن كۆمپانیاكان نه‌چنه
ئه‌و پێشانگایه‌و كاڵای ئێرانی نه‌كڕن‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك بۆ
راگرتنی
تۆپببارانه‌كان".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مـه‌حـمود عـوسـمان: گـفتـوگـۆكـان نـیـمچـه پـه‌كـكـه‌وتـوون

ئه‌ندامی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان دكتۆر مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند، گفتوگۆی نێوان
لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نیچه په‌ككه‌وتوون. له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانییدا كه رادیۆی دیجله لێیگواستوه‌ته‌وه، مه‌حمود عوسمان گوتی
" ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌نجامده‌درێت له وتوێژ و دانوستان زۆر سنووردارن و
هه‌موو كوتله‌كان په‌یوه‌ستن به مافی خۆیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتووی وڵاته‌وه".گوتیشی " له ناو ئیئتلافی هاوپه‌یمانی نیشتمانییدا
كێشه هه‌یه له‌سه‌ر پاڵاوتنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و تا ئێستا
ئه‌وان ئالیه‌تی دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانییان ده‌ستنیشانـنه‌كردووه‌و
لیستی عێراقیه‌ش سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی ئالیه‌تی
نوێ و چاره‌سه‌ری نوێ بخاته‌رِوو".هه‌روه‌ها گوتی " چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
پێكهێنانی حكومه‌ت له ئارادا نییه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر
ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و خزمه‌تگوزاری وڵات دروستكردووه".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
کاری پێناکرێت
له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، سزادانی سیاسی
به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه‌ی
كه له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی له كاره‌كانیان دورخرابونه‌وه، دوای
ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنی خۆیان، دوباره له كاره‌كانیان
دورخرانه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هه‌ركه‌سێك سزای سیاسی درابێت
ده‌توانێت له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه سكاڵا پێشكه‌ش بكات.سزادانی
سیاسی له سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له نوسراوێكدا به ژماره 22517
دوباره به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌كار لاده‌باته‌وه كه
پێشتر به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت خرابونه‌وه شوێنی كاره‌كانیان و ئه‌م
کێشه‌یه‌ش دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له 20 رۆژ تائیستا وه‌کوخۆی ماوته‌وه‌و
چاره‌سه‌رنه‌کراوه.له‌وباره‌یه‌وه یه‌کێک له مامۆستا دورخراوه‌کان، به
(سبه‌ی) راگه‌یاند: پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر
رۆشنایی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به
گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆکاره‌کانی پێشومان، به‌ڵام دوای 19 رۆژ له‌و بڕیاره‌ی،
هه‌مان به‌ڕیوه‌به‌رێتی بڕیاره‌که‌ی راگرت.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که
رێکه‌وتی 19/4/2010 نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانێكی
تایبه‌تی به ئیمزای (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د) ده‌ركرد که تیایدا هاتوه به
مه‌به‌ستی "چه‌سپاندنی چه‌مكی هاوڵاتیبون دور له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و
به‌كارهێنانی حكومه‌ت بۆ كاری سیاسی"، له پێنج خاڵدا فه‌رمانێكی به‌سه‌ر
گشت وه‌زاره‌ت و شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بڵاوكردوه‌ته‌وه، بۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه سزای سیاسی دراون.
هاوکات ئه‌و مامۆستا دورخراوه وتیشی: ئێمه وه‌کو ئه‌و مامۆستا
دورخراوانه پێمان وایه ئه‌مه بڕیارێکی سیاسی له پشته‌وه‌یه‌و ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت که بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت له سلێمانی کاریان
پێناکرێت.له هه‌مانکاتدا ئازاد به‌رواری، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان دوای نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ جه‌ختكردنه‌وه
له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌و نه‌هێشتنی سزای سیاسی له هه‌رێمی
كوردستاندا، به نوسراوی ژماره 1304 ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هه‌ر
فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی سیاسییه‌وه ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا كرابێت ده‌بێت
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و وه‌زاره‌ته‌كان به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی.هاوكات، د.
نوری عوسمان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
به knnی راگه‌یاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سیاسی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه سزای سیاسی دراون بڕیارێكی ره‌سمیه‌و
پێویسته جێبه‌جێبكرێت.وتیشی: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه سزای سیاسی
دراون و نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ده‌توانن له‌رێگای
وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه مراجه‌عه بكه‌ن.له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی ده‌نگدان
به لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی لیستی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌شێكی
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سلێمانی وه‌ك سزادانی سیاسی له‌كار
دورخرانه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی