&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندیم به‌میت‌و
په‌كه‌كه‌شه‌وه هه‌یه

به‌پێی ئاژانسی DHAی
توركی، تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق وتویه‌تی كه «ئه‌و په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ میتی توركی‌و په‌كه‌كه‌شدا هه‌یه».ئاژانسی
DHA: به‌پێی هه‌واڵی ئه‌م
ئاژانسه، تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌دانیشتنێکی تایبه‌تی
خۆیدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كورده‌كانی باكوردا وتویه‌تی «په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه هه‌یه».تاڵه‌بانی له‌م
دانیشتنه‌دا وتویه‌تی كه «پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، نامه‌یه‌كیان له‌لای
ئه‌وه‌وه بۆ هێناوه، ئه‌میش نامه‌و داخوازییه‌كه‌ی ئۆجه‌لانی بۆ
ده‌وڵه‌تی توركیا ناردووه». هه‌روه‌ها وتویه‌تی كه ئه‌و په‌یوه‌ندی
به‌كاربه‌ده‌ستانی میت‌و په‌كه‌كه‌شه‌وه هه‌یه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له دوای شه‌ڕی ئێران-عێراقه‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار، هه‌لیكۆپته‌ره
جه‌نگیه‌كانی ئێران سنوری هه‌رێمیان به‌زاند
بۆ
یه‌كه‌مینجار و له دوای شه‌ڕی ئێران-عێراقه‌وه، هه‌لیكۆپته‌ره
جه‌نگیه‌كانی ئێران سنوری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاند و به به‌رزییه‌كی
زۆر نزم به ئاسمانی بناری قه‌ندیلدا سوڕانه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ناوچه‌كه، تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری
راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو چوار هه‌لیكۆپته‌ری ئێرانی له به‌رزاییه‌كی
نزمه‌وه به ئاسمانی ناوچه سنورییه‌كان و بناری قه‌ندیل و ئه‌و پێگانه‌دا
سوڕاونه‌ته‌وه كه ئێران به‌مدواییه له ناو خاكی هه‌رێمدا داگیری
كردوون.سه‌رچاوه‌كه وتیشی: فڕۆكه‌كان ئه‌وه‌نده نزمبوون به دروشم و
هێماكانی سه‌ریدا زانراوه كه ئێرانین.ئه‌و فڕۆكانه هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی
نامۆیان نه‌كردوه و كه‌سیش ته‌قه‌ی لێنه‌كردوون.جێی ئاماژه‌یه دوای
وه‌ستانی جه‌نگی عێراق- ئێران له ساڵی 1988، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره فڕۆكه‌ی
جه‌نگی ئێرانی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا بسوڕێته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ موجامه‌له‌کردنی ئێران، نایانه‌وێ رێکخراوه
خێرخوازییه‌کان هاوکاری هاوڵاتیانی ئاواره‌بو‌ی تۆپبارانه‌کان بکه‌ن

پارێزگای سلێمانی مۆڵه‌ت ناداته دامه‌زراوه‌ی خێزان بۆئه‌وه‌ی
هاوكاریی‌و كۆمه‌ك بگه‌یه‌نێته ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل و هاوکات
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم
به موجامه‌له‌کردنی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.سه‌لام كه‌ریم،
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی خێزان بۆ رۆژنامه‌وانی‌و بڵاوكردنه‌وه :
که ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كان‌و
ده‌ربه‌ده‌ربونی هاوڵاتیانی گوندنشین له‌سه‌ر سنوره‌كان‌و جێهێشتنی ماڵ
و حاڵیان بانگه‌وازێكمان بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا داوامان له‌حكومه‌ت‌و
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه‌كان كردبو كه به‌هانای
ئاواره‌كانه‌وه بچن، كه له‌خراپترین باردا ژیانیان ده‌گوزه‌راند.وتیشی:
دواتر به‌مه‌به‌ستی خێراكردن له‌به‌هاناوه‌چونی لێقه‌وماوانی
تۆپبارانه‌كه ستافێكی خۆبه‌خش له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی خێزاندا
هه‌وڵه‌كانمان چڕكرده‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له‌جۆری خۆراك و ئاوی
كانزایی‌و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان.سه‌لام
كه‌ریم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا زیاتر له‌دو هه‌فته‌یه مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تمان
له‌پارێزگای سلێمانییه‌و هه‌ر رۆژه‌و به‌بیانویه‌كه‌وه دوای ده‌خه‌ن،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جارێك مامه‌ڵه‌كه‌یان ونكرد، جارێكی‌تر مامه‌ڵه‌كه‌مان
پێشكه‌شكرده‌وه‌و داوای مۆڵه‌تمان كرده‌وه، تا گه‌یشته به‌رده‌م
پارێزگار ئاگامان لێی بو، له‌دوای ئه‌وه مامه‌ڵه‌كه راگیراوه.ئه‌وه شی
خسته‌ڕو، که سكرتێری پارێزگاری سلێمانی پاش چه‌ند جارێك سه‌ردان پێی
راگه‌یاندین كه به‌ته‌له‌فون له‌ئه‌نجامه‌كه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه،
به‌ڵام دیاره ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕاوه، بۆیه وه‌ڵامی
نه‌داوینه‌ته‌وه.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که له‌شاری هه‌ولێریش گروپێکی
هاوشێوه كێشه‌ی مۆڵه‌تیان بۆدروستكردون‌و ئه‌و پێنج رێكخراوه‌ی
كه‌مپینیان بۆكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆئاواره‌كان دروستكردبو حكومه‌ت
ئاماده نه‌بووه مۆڵه‌تیان بداتێ.له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕیوه‌به‌ری
دامه‌زراوه‌ی خێزان ده‌ڵێت: به‌بڕوای من ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ك
موجامه‌له‌یه‌ك بۆكۆماری ئیسلامی نایه‌وێت كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی
ئێران‌و توركیا زۆر به‌زه‌قی ده‌ربكه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌سنوری سلێمانی
ته‌نانه‌ت رێگه به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یش نه‌دراو ئاواره‌كانی سنوری
سلێمانی له‌چاو ئاواره‌كانی سنوری هه‌ولێر خزمه‌تگوزاریی‌و هاوكاریی
كه‌متریان پێگه‌یشتوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بـاخچـه‌لی داوا ده‌كـات بـاری لـه‌نـاكاوی له بـاكـووری كـوردسـتان
رابـگه‌یـه‌نـدرێـت
سه‌رۆكی
بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورك ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی داوای له سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌ركانی سوپای توركیا كرد؛ باری له ناكاوی له باكووری كوردستان
رابگه‌یه‌نێت. دوای پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا و هێزه‌كانی پارتی
كرێكارانی كوردستان سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورك ده‌وڵه‌ت
باخچه‌لی رایگه‌یاند، پێویسته (باری له‌ناكاوی) له ناوچه‌كانی "باشووری
خۆرهه‌ڵاتی توركیا" واته باكووری كوردستان رابگه‌یه‌نرێت و بۆ هه‌میشه
كۆتایی به جموجۆڵی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بهێنرێت.له
ناوه‌ند سیاسییه‌كانی توركیادا كاردانه‌وه‌ی جیاجیا له باره‌ی هه‌ڵوێستی
حكومه‌ت و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری
كوردستان هاتوونه‌ته‌گۆرِێ.كوژرانی زیاتر له 10 سه‌ربازی توركیا له
ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی
نارِه‌زایه‌تی پارته نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌تی پارتی
داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی و ئه‌و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییانه داوای
كۆتاییهێنان به پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێشتا به‌غدا له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م دایه و یوئێن بۆی هه‌یه پێشنیاز بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت بكات
ئه‌گه‌ر
بارودۆخ به‌مجۆره‌بێت پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بێته ناو
بابه‌ته‌كه‌وه و گوشار بخاته سه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانی
حكومه‌ت. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیستی كوردستانی دكتۆر مه‌حمود عوسمان
تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێكنه‌هێنرا و
بارودۆخ هه‌ر به‌مجۆره مایه‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مافی
هه‌یه‌پێشنیاز بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێشكه‌ش بكات.وتیشی: هێشتا عێراق
له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌مینه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندایه و بۆیه ئه‌و
رێكخراوه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیاز پێشكه‌ش بكات.ئه‌وه‌شی راگه‌یاند،
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بۆ لایه‌نه عێراقیه‌كان جێبهێڵرێت ئه‌وان كه‌س سازش
ناكات و ناگه‌نه ئه‌نجامێك، ناشكرێت وڵات به‌مجۆره و بێحكومه‌ت بێت،
كه‌واته پێویسته گوشار بخرێته سه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌كان.وتیشی: من
باوه‌ڕم وایه پێویسته یوئێن بێته ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌عقوبه: ته‌قینه‌وه‌ی پاسكیلێكی بۆمبڕێژكراو، کوژران و برینداربونی 9
که‌سی لێكه‌وته‌وه

له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی پاسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نێو ژماره‌یه‌ك
هاوڵاتیدا له ناوه‌ڕاستی به‌عقوبه، كوژرانی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی‌و
برینداربوونی هه‌شتی دیكه‌ی لێکه‌وته‌وه.سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی
به‌عقوبه به (سۆمه‌ریه نیوز)ی راگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
(سێشه‌ممه) پاسکیلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌عقوبه‌ی سه‌ر
به‌پارێزگای دیاله ته‌قیه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نی کوژراو
و 8ی دیکه‌ش برینداربون.سه‌رچاوه‌که‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پاسكیله
بۆمبڕێژكراوه‌که له‌نێو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و سێ
ئافره‌تیش له‌نێو برینداره‌کاندان.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی