&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كاوه مه‌حمود: ئه‌وكه‌سانه‌ی داده‌مه‌زرێن، به‌زۆری له‌وانه‌ن كه چه‌ند
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر قۆناغی خوێندنیان ته‌واو كردوه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا بڕیاری وه‌رگرتنی 10 هه‌زار كه‌سی
داوه له‌دامو ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كاندا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی
دامه‌زراون، دامه‌زراندنیش زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه بوه كه‌درچوی
قۆناغه‌كانی خوێندنی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌رن.له‌لێدوانێكی كاوه
مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تاوه‌كو كۆتایی
مانگی 5ی ئه‌مساڵ، دامه‌زاندن راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه‌وه ده‌كرا، دوای كۆتایی مانگی 5یش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بڕیاریدا ئه‌و میلاكاتانه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه له‌دامه‌زراندن بگه‌ڕێته‌وه
بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌وان لای خۆیانه‌وه دامه‌زراندن رابگه‌یه‌نن و
به‌پێی كۆمه‌ڵیك بنه‌ماو پێوه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن. وته‌بێژی حكومه‌ت
وتیشی: تاوه‌كو مانگی 5 له‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك میلاكات دامه‌زراون،
له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌ته‌كان كۆمه‌ڵێك میلاكات وه‌رده‌گرن، یه‌كێك له‌و
پێوه‌رانه‌ش كه ره‌چاو ده‌كرێت بریتییه له دامه‌زراندنی ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر قۆناغه‌كانی خوێندنیان ته‌واو
كردوه.ناوبروا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دامه‌زراندن له وه‌زاره‌ته‌كاندا
به‌پێی میلاك و بودجه ده‌بێت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
ده‌رده‌چێت. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه چه‌ند ساڵێك بو حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دامه‌زراندنی له‌دام و ده‌زگا حكومی و وه‌زاره‌ته‌كاندا
راگرتبو، به‌م هۆیه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین خۆپیشاندان كراوه
له‌لایه‌ن ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه داوای دامه‌زراندنیان
كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
داواكاری گشتی
له‌كوشتنی په‌رله‌مانتارێك ده‌كۆڵێته‌وه
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر كوژرانی په‌رله‌مانتار
(فرانسیس یوسف شابۆ) له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی
سلێمانی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی ده‌كات.په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی
خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان (شابۆ)، له‌كاتێكدا به‌ره‌و
ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه 1/6/1993 كوژراوه‌و تائێستا دۆسیه‌كه‌ی
به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له2ی
حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
بكوژانی په‌رله‌مانتار (شابۆ) له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی پارتیدا ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ
دۆسییه‌كه ده‌كات.فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی هه‌مان رۆژی
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه، به‌نوسراوی ژماره (24)، داوای ئه‌و
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی رژێمی به‌عس له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌كات، كه ناوی
مه‌فره‌زه چه‌كداره تۆمه‌تباره‌كه‌ی به بكوژانی په‌رله‌مانتار
(شابۆ)ی تێدا هاتووه.له‌نوسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی
سلێمانیدا، كه ئاراسته‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كراوه و ئیمزای ناز نوری
عارف، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه »هه‌واڵێك
بلاَوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی (حه‌ڤده ساڵه دۆسیه‌ی كوشتنی
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان پشتگوێ خراوه)، داواتان لێده‌كه‌ین ئه‌و
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌زگای موخابه‌راتی به‌عس كه‌باستان لێوه‌كردووه،
بۆمان بنێرن... بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆبكه‌ین‌و بیده‌ینه دادگا‌و
لایه‌نی جێبه‌جێكردنه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ وه‌رگرتنی كاری پێویست».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌ماوه‌ی 5 مانگدا 7 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچو له‌ده‌ربه‌ندیخان له‌ناوبراون

به‌پێی ئامارێكی مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی ده‌ربه‌ندیخان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست
(سبه‌ی) كه‌وتوه، له 1/1/2010وه تاوه‌كو 1/6/2010، بڕی 7 ته‌ن خۆراكی
ماوه‌به‌سه‌رچو له‌ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و له‌ناوبراون
كه ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردو رێژه‌كه‌ی زیاتر
بوه له كاتێكدا ساڵی رابردو كه 4 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچو له‌و
ماوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
شێرباز حسێن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی ده‌ربه‌ندیخان به(سبه‌ی)
راگه‌یاند: به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌كه‌مان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه
تاوه‌كو یه‌كی ئه‌م مانگه، 7 ته‌ن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچومان
له‌ناوبردوه.وتیشی: زۆربه‌ی زۆری خۆراكه‌كان له‌ناو دوكانه‌كاندا ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیراوه و بریتی بون له‌مه‌وادی جپس و بیبسی و دۆ و خوارده‌مه‌نی
دیكه.رونیشیكرده‌وه: هه‌فتانه تیمه‌كانیان دوكانه‌كان
به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و هه‌رچی خۆراكێكی به‌سه‌رچوش به‌دی بكه‌ن، ئه‌وا
ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و دواتر ده‌یسوتێنن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا، شاندێكی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته سنوری هه‌رێم
بۆ
لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان، یونامی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه و ره‌وانه‌ی ناوچه
سنورییه‌كانی كردوه. "ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د" قائیمقامی قه‌زای
ئامیَدی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنیَری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه پێكهاتبوو له نوێنه‌ری هه‌ردوو نوسینگه‌ی
به‌غدا و هه‌ولێری یونامی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی كه توركیا
بۆردومانی كردوون.وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كۆبوونه‌وه‌مان سازدا و
ئامانجی سه‌ردانی ئه‌وانیش ئه‌وه‌بوو كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای توركیا بكه‌ن و قه‌باره‌ی زیانه‌كان دیاریبكه‌ن و
راپۆرتیش بۆ سه‌روی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی دركاند، به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی
توركیاوه خه‌ڵكی 102 گوند نا‌وێرن بچنه سه‌ر ره‌ز و باخه‌كانی خۆیان.جێی
ئاماژه‌یه ئه‌و شانده سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له مێرگه‌سور و سیده‌كان
ده‌كه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تارق هاشمی ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
ئه‌ندامێكی
دیاری لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌ڵێت : جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق (تارق
هاشمی) حه‌ز ده‌كات بكرێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق. ئه‌ندامی دیاری لیستی ئه‌لعێراقییه (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) رایگه‌یاند،
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ (تارق هاشمی) ئاره‌ووی ئه‌وه‌ی هه‌یه
ببێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.حه‌سه‌ن عه‌له‌وی
ئاشكرای كردووه كه هیچ هه‌وڵێك له‌لایه‌ن لیستی ئه‌لعێراقییه له‌ئاردا
نییه بۆ كاندیدكردنی ئه‌ندامانی، به‌ڵام تارق هاشمی خۆی حه‌ز ده‌كات
ببێته سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌ن، چونكه ئه‌و پێشتریش له چه‌ند لێدوانێكیدا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق هیچی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كه‌متر نییه.جێی
ئاماژه بۆ كردنه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش باس و خواسێكی وا له‌ئاردابوو كه
به‌پێی دابه‌شكردنێكی وورد و پشت به‌ستوو به ده‌سكه‌وتی هه‌ڵبژاردن هه‌ر
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌نێوان كوتله براوكانی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت
به جۆرێك كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش پشكی لیستی
ئه‌لعێراقییه ده‌بێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
په‌رله‌مان: پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی دارایی
په‌سند كرا

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی
په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووریی به كۆی
ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌یدا 5 مادده‌ی له پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابوری په‌سندکرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌دا پرۆژه‌یاسای
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ
په‌سه‌ندكرا.له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌ستی
پێكرد، سه‌ره‌تا هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی ودارایی په‌رله‌مان راپۆرتی خۆیان
له‌باره‌ی پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری خوێنده‌وه‌و دوای
خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ماده‌ی شه‌شه‌می پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌ت بوو
به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌و له دوو برگه پێكهاتبوو، راپۆرتی هه‌ردوو
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار كۆكبوون له‌سه‌ر پێشنیازی لابردنی ده‌سته‌واژه‌ی
"استشاری" له‌سه‌ره‌تای برگه‌ی یه‌كه‌م و دارشتنه‌وه‌ی خاڵی چواره‌می
هه‌مان برگه له‌گه‌ل سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی برگه‌ی دووه‌م، به‌و
پێشنیازه‌وه مادده‌كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.دواتر پاش تاوتوێكردنی باقی
ماده‌كانی پرۆژه یاساكه كۆی پرۆژه‌كه و هۆكاره پێویستییه‌كانی
به‌یه‌كه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
له‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مرۆی په‌رله‌مان چه‌ندین خاڵكی دیكه‌ی له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانتارانه‌وه تاوتوێكران له‌وانه: خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه
یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌كانی ئاو، خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه
یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
دواخاڵیش خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای
یه‌كێتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره(14) ی سالی
1993.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی