&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رپرسێكی ئیداری ره‌تیكرده‌وه 5 كه‌س كوژرابن و 12ش برینداربووبن
له هێرشه‌كانی توركیادا
-
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، ره‌تیكرده‌وه كه 17 كه‌س بووبنه
قوربانی هێرشه ئاسمانیه‌كانی سوپای توركیا. له‌مباره‌یه‌وه،
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان له قه‌زای چۆمان "ئه‌حمه‌د قادر" تایبه‌ت
به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ سوپای
توركیا بۆردوومانی گردمه‌لا و خواكوڕكیان كرد، ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه 5 كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌ش بریندارنوتیشی:
به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ته‌نها یه‌ك كچی گه‌نج
به‌ناوی زاهیده موحه‌مه‌ده‌وه شه‌هید بووه و برایه‌كی بچوكیشی به‌ناوی
شاخه‌وان و دایكیشی به‌ناوی گه‌لاوێژ برینداربوون.ه‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
دوێنێ سوپای پاسداران ته‌قه‌یان له چه‌ند مه‌ڕدارێك كردوه كه نزیكیان
بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی
دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پۆسته‌ره‌کانى هه‌ڵبژاردن تا ئێستا له دیوار و شه‌قامه‌کانى کۆیه
لێنه‌کراونه‌ته‌وه

له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى نزیکه‌ى بۆ چوار مانگ ده‌چێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌ى نوێنه‌رانى
عێراق ته‌واو بووه، به‌ڵام تائێستا پۆسته‌ر و لافیته‌ى بانگه‌شه‌ى
هه‌ڵبژاردنى زۆربه‌ى قه‌واره سیاسیه‌کانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له قه‌زاى کۆیه به‌دیوار و
شه‌قامه‌کانه‌وه ماوه‌تنه‌وه و لێنه‌کراوه‌تنه‌وه و به‌مه‌ش سیمایه‌کى
ناڕێک و ناشیرینى به‌خشیوه به شار. "هیمداد مه‌جید" سه‌رۆکى شاره‌وانیى
کۆیه به ئاژانسى په‌یامنێرى راگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تاى ته‌واو بوونى
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنه‌که‌وه نووسراویان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م قه‌واره
به‌شداربووه‌کانى هه‌ڵبژاردن کردووه که ده‌بێت له ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا
سه‌رجه‌م ئه‌و ریکلامانه لێبکه‌نه‌وه که له شوێنه جیاجیاکان هه‌ڵیان
واسیوه، به‌ڵام وه‌ک و پێویست به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتن و به‌شێکى زۆرى
ڕیکلامه‌کانیان لێنه‌کرده‌وه.
هیمداد مه‌جید گوتى: له‌لایه‌ن کرێکاره‌کانمانه‌وه هه‌ڵمه‌تێکمان
به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام به‌هۆى پته‌وى ئه‌و له‌زگه‌ییه‌ى که بۆ هه‌ڵواسینى
تابلۆکان به‌کارهاتبوو، نه‌توانرا ته‌واوى پۆسته‌ره‌کان لێبکه‌ینه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نه‌جیبه عومه‌ر: حیزبه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كاربه‌رو چاوبرسی و مادیی بردوه
چالاکوانێکی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که حیزبه‌كان له‌هه‌رێمی
كوردستان کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌كاربه‌رو چاوبرسی و مادیی
بردوه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا داوا
بكه‌ن چیتر سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له‌پێناو مه‌رام و خواستی حیزبی‌دا
به‌كارنه‌یه‌ت.نه‌جیبه عومه‌ر، چالاکوانی سیاسی و بواری مافه‌کانی مرۆڤ
له لێدوانێكدا) رایگه‌یاند: خزمه‌تكردنی كادیران و ئه‌ندامانی حزب
به‌رامبه‌ر گه‌ل به‌ئیمتیاز پاره حساب ناكرێت، چونكه كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی
تاكه‌كه‌س كه‌وته‌پێش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و پێشكه‌وتن و
گۆراندنی كۆمه‌ڵگاو خزمه‌تكردن به‌گه‌ل، ئه‌و كاته ناتوانین باس
له‌پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییش بکه‌ین.هه‌روه‌ها، وتیشی: به‌داخه‌وه
له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی
به‌كاربه‌رو چاوبرسی و مادیی بردوه پارته‌كانن، له‌به‌رئه‌وه بۆ نه‌مانی
ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه و بۆ راستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا پێویستمان
به‌زیندوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی تێكۆشان و خزمه‌ت هه‌یه.نه‌جیبه عومه‌ر، هێمای
بۆ ئه‌وه‌شکرد: هه‌رگیز كادیر‌و ئه‌ندامانی حزب ناكرێت به‌پاره خزمه‌ت
به‌گه‌له‌كه‌ی بكات، له‌كاتێكدا حیزب ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و
ئاراسته‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه به‌ئاراسته‌یه‌كی
راست و دروستدا نه‌ك جێگای پاره په‌یداكردن.ناوبراو رونیکره‌وه، پێویسته
خه‌ڵكی هه‌رێم پرسیاربكات که ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته حیزبه‌کان و
که‌سانی حیزبی پاره‌ی كێیه، ئایا هه‌ر هی گه‌ل نیه.ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شکرد، پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا داوا بكه‌ن چیتر
سه‌روه‌ت و سامانی گشتی له‌پێناو مه‌رام و خواستی حیزبی‌دا
به‌كارنه‌یه‌ت، هه‌روه‌ها پاره‌و موچه‌ی ئه‌ندامانی حیزب تادوا راده
كه‌مبكرێته‌وه، چونكه كه‌سێك پاروی گه‌لی خواردبێت قه‌د نا‌توانیت به‌دڵ و
به‌ویژدان خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتیمان بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پاریس: ناڕه‌زایی
كورده‌كان‌و فارسه‌كان دژی ئێران
دژی كرده‌وه
دژه‌مرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ
شه‌ممه،
به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌كورده‌كانی ئه‌وروپا، ئێرانییه‌كانی
دانیشتووی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌مه‌یدانی سه‌نت
میشێلی
پاریسی
پایته‌ختی فه‌رنسا ئه‌نجامدا.
له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه چه‌ندین
لایه‌ن‌و
ره‌وتی جۆراوجۆری سیاسی كورد‌و ئێرانی‌و فه‌ره‌نسی به‌شدارییان تێدا كرد،
تێیدا
به‌بڵاوكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی په‌یام‌و به‌یانی سیاسی، ئیدانه‌ی
تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له كارگه‌ی شه‌كر، چوار پۆلیسی
ئاگركوژێنه‌وه برینداربون

ئێواره‌ی دوێنێ (شه‌ممه) سه‌عات 7.30، ئاگرێك له كارگه‌ی شه‌كر له
سلێمانی كه‌وته‌وه و به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه‌وه 4 پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه
به دوكه‌ڵ و گه‌رمی ئاگره‌كه و به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كران، جگه له‌وه‌ش زیانێکی مادی زۆری لێکه‌وته‌وه.یادگار
محه‌مه‌د مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سلێمانی، له
شوێنی روداوه‌كه راگه‌یاند: سه‌عات 7.30ی سه‌رله‌ئێواره ئاگاداریان كردین
كه ئاگرێك که‌وتوه‌ته‌وه له‌ناو كارگه‌ی شه‌كری سلێمانی، ئێمه‌ش سه‌رجه‌م
بنكه‌کانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نزیك له روداوه‌كه‌مان ئاگاداركرده‌وه و زیاتر
له 5 ئۆتۆمۆبێلی ئاگركوژێنه‌وه له‌گه‌ڵ 4 ته‌نكه‌ری ئاو هاتن به‌ده‌م
روداوه‌كه‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: له‌كاتی ئاگركوژاندنه‌وه‌كه‌دا 4 پۆلیسی
ئاگركوژێنه‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌س بون و له‌هۆش خۆیان چون و
ده‌ستبه‌جێره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران بۆ ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری
پێویست.به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سلێمانی ئاشکراشیکرد:
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردوه به‌ڵام تائێستا هۆكاری
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ستنیشان نه‌كردوه، به‌ڵام ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه
هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که ته‌نها
چه‌ند تایه‌یه‌كی ئۆتۆمۆبێل كه كۆنببون و نزیك بون له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه
دانرابون ئاگریان گرتوه له‌گه‌ڵ ته‌نكیه‌كی به‌نزیندا، هێشتا خه‌مڵاندنمان
بۆ دیاریكردنی زیانه‌كان ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زیانی
مادی به‌دواوه بوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه
هاوڵاتییه‌ك ده‌ڕفێندرێت
ئێواره‌ی دوێنی هاوڵاتییه‌ك له‌شاری هه‌ولێر كه بڕی 6 ده‌فته‌ری
پێده‌بێت ده‌ڕفێندرێت‌و پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به بێ هۆشیی
ده‌دۆزرێته‌وه‌هاوڵاتی سامان شوان عه‌زیز ئێواره‌ی شه‌ممه كه بڕی 6
ده‌فته‌ر دۆلاری پێده‌بێت به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه كه جۆرێ ئۆمێگا ده‌بێت
ده‌ڕفێندرێت‌و بۆ رۆژی دواتر له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر
له‌حاڵێكدا بێ هۆش كرابوو، ده‌دۆزرێته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی