&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غداد: په‌نابه‌رانی عێراقی روبه‌ڕوی لێدان بونه‌ته‌وه

ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه به‌زۆر له به‌ریتانیاوه
نێردراونه‌ته‌وه بۆ عێراق رایده‌گه‌یه‌نن كه له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
روبه‌ڕوی لێدان‌و سوكایه‌تی بونه‌ته‌وه، له كاتێكدا له لایه‌ن
پاسه‌وانه به‌ریتانیه‌كانه‌وه له فڕۆكه هێنراونه‌ته خواره‌وه.به
گوێره‌ی راپۆرته‌كان له كۆی ئه‌و42 عێراقیه‌ی كه به‌زۆر له
به‌ریتانیاوه نێردراونه‌ته‌وه بۆ عێراق هێشتا 36 كه‌سیان له
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌رن، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به
نهێنی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق .یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه كه كورده به
(بی بی سی) راگه‌یاندوه، له‌لایه‌ن پاسه‌وان‌و كارمه‌ندانی ئاسایشی
فڕۆكه‌كه‌وه به‌زۆرو به‌لێدان هێنراونه‌ته خواره‌وه‌و سوكایه‌تی زۆریان
پێكراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ڕێگا مه‌گه‌زین
ڕاگیرا
له ڕاگه‌یاندنێكدا ستافی گۆڤاری ڕێگا مه‌گه‌زین ئاماژه به داخستنی
گۆڤاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بونی پاره
ده‌گێریِێته‌وه.به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه كه ناوی سه‌رنوسه‌رو
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاره‌كه‌ی له‌سه‌ره ڕایده‌گه‌یه‌نن" به‌هۆی
ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ده‌رچوونی (18) ژماره‌ی گۆڤاری
رێگامه‌گه‌زین-دا توشی گۆڤاره‌كه‌مان هاتووه بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین
له‌مه زیاتر ئه‌و زیانه مادییه له‌ئه‌ستۆ بگرین و بڕیاری ڕاگرتنی
گۆڤاره‌كه‌مان ده‌ركرد. له‌به‌شێكی ئه‌ه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه"
توشبوونی قه‌یرانی دارایی گۆڤاری رێگامه‌گه‌زینی به‌وه گه‌یاند كه‌چیتر
نه‌توانین به‌رده‌وام بین له‌بڵاوكردنه‌وه، له‌كاتێكدا كه‌به‌ده‌ستی خۆمان
و به‌ناچاری بڕیاری ڕاگرتنی گۆڤاره‌كه‌مان ده‌ده‌ین زۆر نیگه‌رانین و
به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌زانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵمان به‌وه خۆشه
كه‌ئاماده نه‌بووین و ئاماده‌ش نین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه
ئابورییه‌مان پاره له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ته‌نانه‌ت له‌حكومه‌تیش
وه‌ربگرین. هاوكات سوپاسی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌مه بوێرانه‌ش
ده‌كه‌ن كه له‌م ته‌مه‌نه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری رێگامه‌گه‌زیندا له‌گه‌ڵمان
ماندوو بوون و كاریان كردووه.له كۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه
به‌وه‌كراوه" له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش هه‌ر شتێك بڵاوبكرێته‌وه
ده‌رباره‌ی هۆكاری ڕاوه‌ستانی گۆڤاره‌كه‌مان هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
کۆیه: به‌رپرسانی حکومی یاسا پێشێل ده‌که‌ن
وێڕای بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومی له‌دوای ده‌وامی
فه‌رمیه‌وه، به‌ڵام له سنوری قه‌زای کۆیه به‌شێکی زۆری به‌رپرسان و
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی ئۆتۆمبێلی حکومی بۆ کاری
تایبه‌تی خۆیان به‌کارده‌هێنن.له‌وباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری
فه‌رمانگه‌كانی كۆیه، به (سبه‌ی)یان راگه‌یاند، که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی
رابردودا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای حکومه‌ته‌وه
بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومی له‌دوای ده‌وامی
فه‌رمیه‌وه ده‌رکراوه، به‌ڵام تاکو ئێستا زۆربه‌ی لێپرسراوان و
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کانی کۆیه له دوای ده‌وامی فه‌رمیش ئۆتۆمبێلی
حکومی بۆ کاری تایبه‌تی خۆیان به‌کارده‌هێنن.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شکرد، به‌رپرسان هه‌مو کارێکی
تایبه‌تی و خێزانی خۆیان به ئۆتۆمبێله‌کان ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر
فه‌رمانبه‌رێک له‌کاتی ده‌وامی ره‌سمیدا داوای ئۆتۆمبێل بکات رێگه‌یان
پێ‌نادرێت.ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌و پرسیاره‌ش روبه‌ڕوی به‌رپرسانی حکومه‌ت
ده‌که‌نه‌وه، کاتێک بڕیارێک ده‌رده‌که‌ن، پێویسته به‌دواداچونیشی بۆ
بکه‌ن بزانن تاچه‌ندێک بڕیاره‌کانیان جێبه‌جێده‌کرێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا
سه‌ردانى په‌رله‌مان ده‌كات
رۆژى پێنجشه‌ممه كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازی
له كرستیان تێرنر به‌رپرسی سیاسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا بۆ
كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست‌و جۆن جنگیز باڵیۆزى بریتانیا له عێراق‌و
جێرمى مه‌ككادى كونسوڵى گشتى بریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.له
دیدارێكدا كرستیان تێرنر، خۆشحاڵى خۆى به‌سه‌ردانى كردنى په‌رله‌مانى
كوردستان نیشاندا‌و بۆچونه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى ده‌رباره‌ى بارودۆخى
سیاسى ئه‌مرۆى عیراق به‌گرنگ زانى.لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى
كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به‌دیدارى شانده‌كه نیشاندا‌و رۆڵى
بریتانیاى له پرۆسه‌ى ئازادى عێراق به‌رز نرخاند‌و ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندن
كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ئێمه گرنگه‌و هه‌رێمى كوردستان‌و ناوچه
كێشه‌داره‌كانیش گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌حوكمى ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه هه‌یه.سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له
گرنگى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140و چاككردنه‌وه‌ى بارى دیمۆگرافى شارى
كه‌ركوك‌و سه‌رژمێرى‌و كێشه‌ى پێشمه‌رگه‌و بودجه‌و ئه‌نجومه‌نى فیدراڵ
كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سلێمانی له‌جیاتی پرسیاری تاقیكردنه‌وه
وه‌ڵام دابه‌شكراِ

له ئاماده‌ییه
بازرگانییه‌كانی له شاری سلێمانی له‌كاتی ئیمتیحان به جێگه‌ی وه‌رقه‌ی
پرسیار، وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه ئیمتیحان
راده‌گیرێت.: سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاماده‌یی بازرگانی كچانی سلێمانی
رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌كاتی ئیمتیحانی (مراسله)
كه دوایین ئیمتیحان پۆلی شه‌شی پیشه‌ییه‌كان بووه، كاتێك پرسیاره‌كان
ته‌وزیع ده‌كرێت خوێندكاران ده‌بینین له ژێر هه‌ر پرسیارێكدا وه‌ڵامه‌كه‌ی
نوسراوه.سه‌رچاوه‌كه وتی "پاش ئه‌مه له‌هه‌ولێره‌وه مودیر قاعه‌كه
ئینزاركراو هه‌موو وه‌ره‌قه‌كان كۆكرایه‌وه‌و ئیمتیحان راگیرا‌و كه‌وته
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی