وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا
سه‌ردانى په‌رله‌مان ده‌كات
رۆژى پێنجشه‌ممه كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازی
له كرستیان تێرنر به‌رپرسی سیاسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا بۆ
كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست‌و جۆن جنگیز باڵیۆزى بریتانیا له عێراق‌و
جێرمى مه‌ككادى كونسوڵى گشتى بریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.له
دیدارێكدا كرستیان تێرنر، خۆشحاڵى خۆى به‌سه‌ردانى كردنى په‌رله‌مانى
كوردستان نیشاندا‌و بۆچونه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى ده‌رباره‌ى بارودۆخى
سیاسى ئه‌مرۆى عیراق به‌گرنگ زانى.لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى
كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به‌دیدارى شانده‌كه نیشاندا‌و رۆڵى
بریتانیاى له پرۆسه‌ى ئازادى عێراق به‌رز نرخاند‌و ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندن
كه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ئێمه گرنگه‌و هه‌رێمى كوردستان‌و ناوچه
كێشه‌داره‌كانیش گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌حوكمى ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ
په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه هه‌یه.سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له
گرنگى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140و چاككردنه‌وه‌ى بارى دیمۆگرافى شارى
كه‌ركوك‌و سه‌رژمێرى‌و كێشه‌ى پێشمه‌رگه‌و بودجه‌و ئه‌نجومه‌نى فیدراڵ
كرد.
چه‌ند رۆژی رابردودا گه‌نجێكی كۆمه‌ڵگای شكارته‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی
بێتواته گیانی له‌ده‌ستدا و به‌پێی راگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌و گه‌نجه توشی په‌تای خوێنبه‌ربون بوه كه
له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، بۆیه گیانی له‌ستداوه،
منداڵێكی دیكه‌ی هه‌مان خێزانیش له‌شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری
ته‌ندروستیدا بو، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداری نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن كه‌س و
كاره‌كه‌یه‌وه هێنرایه‌وه كۆمه‌ڵگای شكارته و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی
شكارته له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه،
هاوكات هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی شكارته‌ش له دڵه‌ڕاوكێدان و نیگه‌رانن
له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه بۆ
به‌رگرتن له‌و په‌تایه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئاژه‌ڵێكی زۆر له
كۆمه‌ڵگای شكارته هه‌یه و به‌بێ پشكنینی ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕدرێن و
هیچ رێنماییه‌كیشیان بۆ نه‌هاتوه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن.له‌و
باره‌یه‌وه هاوڵاتی عومه‌ر مه‌لا به سبه‌ی راگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشییه
له شكارته بڵاوبۆته‌وه و تاكو ئێستاش كه‌س به‌لاماندا نه‌هاتوه و هیچ
زانیارییه‌كمان نییه له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه. وتیشی: هیچ رێگایه‌ك
نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌تای خوێنبه‌ربون ته‌شه‌نه نه‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌د وسو قائیمقامی رانیه رایگه‌یاند: ئه‌وان خه‌ریكی
گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنن بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای
خوێنبه‌ربون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاریانداوه له‌ده‌ره‌وه‌ی
سه‌ربڕینخانه ئاژه‌ڵ سه‌رنه‌بڕدرێت و ده‌زگاكانی چاودێری ته‌ندروستی
كارا بكرێن و قه‌سابه‌كان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیش رێنمایی تایبه‌تیان بۆ
ده‌رده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵگای شكارته سه‌ر به شارۆچكه‌ی بێتواته‌یه له سنوری قه‌زای
رانیه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی به‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌وه خه‌ریكن و هیچ
سه‌ربڕینخانه‌یه‌كیش له سنوری بێتواته‌دا نییه و به‌بێ پشكنینی
پزیشكی ڤێرتێرنه‌ری، ئاژه‌ڵان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سه‌رده‌بڕدرێن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ریتانیا چل و سێ دووخراوی عێراق بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
گه‌ڕانده‌وه
له
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا فرۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی
به‌ریتانیایی (43) دوورخراوی عێراقی له‌له‌نده‌ن راده‌ستی هێزه
ئه‌منییه‌كانی عێراق كرده‌وه كه داواكاری مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا
ره‌تكراوه‌ته‌وه. له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یه‌ویستووه ئاماژه
به ناوی بدرێت رایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منی و مه‌ده‌نییه‌كانی عێراق
له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه ڵێشوه‌حته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌ریتانیاوه به‌هاتنی فرۆكه‌یه‌كی به‌ریتانیایی ئاگادار كرانه‌وه
به‌وه‌ی كه ئه‌م فرۆكه‌یه ژماریه‌ك سه‌رنشینی عێراقی دوورخراوی له‌گه‌ڵ
خۆیدا بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوورخراونه له‌رێگه‌ی ڵێداچوونه‌وه و
ووردبوونه‌وه به به‌ڵگه‌نامه‌كانیان له‌لایه‌ن هه‌واڵگری عێراقی و
به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی فیزه و نوسینگه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ر به فرۆكه‌خانه
و دواتریش ئازاد كران به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراقه‌وه داواكراو نه‌بن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ورده‌كاری پلانی تیرۆركردنی عه‌للاوی
ئاشكرا ده‌كرێت

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
ورده‌كاری پلانی تیرۆركردنی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه‌و سه‌رۆك
وه‌زیرانی پێشوتری عێراق، د.ئه‌یاد عه‌للاوی بڵاوده‌كاته‌وه.به‌پێی
هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/6/2010، رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوی
كردۆته‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقیه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ئاشكرایان
كردوه، سه‌ره‌تای پلانی تیرۆركردنه‌كه به‌وه ده‌ستی پێكردوه رێگه
له‌هه‌ر فڕۆیه‌كه‌كی مه‌ده‌نی بگیرێت، كه عه‌للاوی بۆ گواستنه‌وه له
فڕۆكه‌خانه‌ی بنكه‌ی موسه‌ننای سه‌ربازی عێراقی له نزیك
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌كاریده‌هێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی
عه‌للاوی ناچار بكرێت رێگای ئاسایی گه‌شتكردن له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی
به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی به‌كاربهێنێت.به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، پاش
ئه‌وه‌ی عه‌للاوی ناچارده‌كرێت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد
به‌كاربهێنێت، له‌یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی‌دا بۆ ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له‌دوره‌وه به‌چه‌كی قه‌ناسی بێده‌نگ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت‌و
ده‌كوژرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پلاندانه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌بن.سه‌رچاوه
ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاندوه لایه‌نی حكومی له‌سه‌ر ئاستی باڵا‌و گرنگ،
له‌م پرۆسه‌ی پلاندانانه بۆ تیرۆركردنی عه‌للاوی تێوه‌گلاون.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ده‌زگای پاراستنی عه‌للاوی له‌كاتێكی دره‌نگی
شه‌ودا، رێنمایی ئه‌وه‌یان بۆ هاتووه فڕۆكه‌خانه‌ی بنكه‌ی موسه‌ننای
ئاسمانی به‌كارنه‌هێنن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه. هه‌رچه‌نده
عه‌للاوی تائێستاش له‌به‌ر پاراستنی ژیانی خۆی، زۆرتر ئه‌و
فڕۆكه‌خانه‌یه به‌كارده‌هێنێت".به‌ر له‌هه‌فته‌یه‌ك، هه‌مان رۆژنامه
له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه
ده‌زگا هه‌واڵگرییه عه‌ره‌بی‌و عێراقی‌و ئه‌مریكیه‌كان به پلانی
تیرۆركردنی عه‌للاویان زانیوه‌و ناوبراویان لێ ئاگادار كردۆته‌وه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌ریتانیا 13 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی عێراق
ده‌كاته‌وه
حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌بڕی 13 ملیۆن دۆلار
قه‌ره‌بوی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی پرۆسه
سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیاوه له عێراق دوچاری زیان‌و برینداربون
هاتوون.حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه 13 ملیۆن دۆلاری وه‌كو
قه‌ره‌بوو ده‌داته ئه‌و هاوڵاتیه عێراقییانه‌ی له‌ده‌ره‌نجامی پرۆسه
سه‌ربازییه‌كانی شه‌ش ساڵی رابردووی سوپای به‌ریتانیا دوچاری زیان‌و
بریندار بون هاتون. به‌پێی به‌یاننامه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری،
به‌ریتانیا 4.17 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
1145 هاوڵاتی خه‌رجكردووه، كه له ناوه‌وه‌ی عێراق له‌نێوان ساڵانی
2003-2009 سكاڵایان پێشكه‌ش كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانیان پێگه‌یشتوه
یاخود توشی بریندار بون هاتون، به‌هۆی روداوی هاتوچۆ له شاری
به‌سره‌ی عێراق، چونكه سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له‌و شاره‌و
ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن.به‌یاننامه‌كه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌نێوان
ساڵانی 2008و 2009، له دادگای باڵای له‌نده‌ن 21 هاوڵاتی عێراقی
سكاڵایان تۆماركردوه‌و حكومه‌تی به‌ریتانیا 4.64 ملیۆن جونه‌یهی
ئیسته‌رلینی قه‌ره‌بووی پێداون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی ناقانونیان
له‌گه‌ڵدا كراوه، یاخود له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان له زیندانه‌كانی
به‌ریتانیا ئه‌شكه‌نجه‌دراون. هه‌روه‌ها حكومه‌تی به‌ریتانیا بڕی 2.83
ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی داوه به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی عێراقی، دوای
ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان كه له‌یه‌كێك له ئوتێله‌كانی شاری به‌سره كاری
ده‌كرد ده‌ستگیركراو له‌مانگی ته‌موزی 2008 له‌ناو زیندانی
به‌ریتانییه‌كاندا گیانی له‌ده‌ستدا
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌هۆی تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم، ته‌نها
خه‌ڵكی سیڤیل زیانی پێگه‌یشتوه

سه‌رباری به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان،
رۆژانه له بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌چه‌كی قورس ته‌قه
له‌هاوڵاتیان ده‌كرێت و به‌پێی زانیاریه‌كانیش تائێستا ئه‌ندامانی پژاك
هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌بناری قه‌ندیل كه نه‌یویست ناوی خۆی
ئاشكرابكات، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند:
له‌لایه‌ن ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له‌سه‌ر
سنور كراونه‌ته‌وه، به‌چه‌كی دۆشكه‌و قه‌ناس ته‌قه له‌هاوڵاتیان
ده‌كرێت.
وتیشی: دوێنێ (پێنجشه‌ممه)ش فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌ئاسمانی بناری
قه‌ندیلدا سوڕاوه‌ته‌وه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هاوڵاتیانی ناوچه‌كه
دروستكردوه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه: سه‌ره‌ڕای
به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئێران به بیانوی راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی پژاك،
به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه زیانی
پێنه‌گه‌شتوه.به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئێران بۆسه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیلی
هه‌رێم له كاتێكدایه، پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاغای عیبادی جێگری
كۆنسوڵگه‌ری ئێران له‌دانیشتنێكدا دوا گۆڕانكاریه‌كانی جێبه‌جێكردنی
هه‌ردو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنامه‌ی نێوان پارێزگای سلێمانی و
پارێزگاكانی كرماشان تاوتوێ ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كوردستانی ده‌خوازێ به‌بێ په‌راوێزخستنی ئه‌لێعراقیه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
نیشتیمانی بكات
هاوپه‌یمانی
كوردستانی ده‌خوازێت، به‌بێ په‌راوێزخستنی ئه‌لێعراقیه هاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌نجام بدات. (مه‌حما خه‌لیل) ئه‌ندامی
فڕاكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ
ڕایگه‌یاند؛ هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌خوازێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌نجامبدات، كه له به‌رئه‌نجامی یه‌كگرتنی
هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتیمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهاتووه، به‌ڵام به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، لیستی ئه‌لێعراقیه په‌راوێزبخات.ناوبراو
ڕاشیگه‌یاند؛ هاوپه‌یمانی كوردستانی له هه‌موو كوتله‌كان، وه‌ك یه‌ك
نزیكه و هێلی سووری بۆ هیچ لایه‌ك نییه، به‌ڵام ئاره‌زومان به‌لای
ئه‌وانه‌یه كه ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به‌وه‌ی به زووترین
كات حكومه‌ت پێكبهێنن.(مه‌حما خه‌لیل) سه‌ر له‌نوێ دووپاتیكرده‌وه،
هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتیمانی و
په‌رله‌مانێكی به‌هێزدایه.له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌و
نوێنه‌ره‌ی كورد جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ئه‌لێعراقییه خاوه‌ن
جه‌ماوه‌رێكی زۆره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت پاراوێزبخرێت .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی