&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئـه‌مه‌ریـكا خـۆشحاڵـه بـه پـێشكه‌وتنی پـرۆسـه‌ی سـیاسی عـێراق
حكومه‌تی
ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆی له باره‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی
دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربرِی. گوته‌بێژی ره‌سمی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیلیپ كراولی له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربرِی ئه‌و راستییه‌یه كه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق
له‌سه‌ر رێگه‌ی راستی خۆیه‌تی.گوتیشی " ئه‌مه‌ریكا هیواداره ئه
پێشكه‌وتنه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌دیهاتووه ببێته هۆی
پێكهێنانیحكومه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیری ئه‌وتۆ كه نوێنه‌رایه‌تی
ته‌واوی گه‌لی عێراق بكات".دوێنێ به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تازه هه‌ڵبژێردراوی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خولی
دووه‌می خۆی سازكرد و له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: پیلانێکی ئیقلیمی بۆ له‌باربردنی ده‌ستکه‌وت و
سه‌روه‌رییه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ww22.jpg)
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان
ئاشکرای ده‌کات، پیلانێکی ئیقلیمی بۆ له‌باربردنی ده‌ستکه‌وت و
سه‌روه‌رییه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌رچوار پارچه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت و
هاوکات حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی کورد له ناوه‌رۆكی پیلانه‌كه
ئاگا‌دارده‌کاته‌وه‌ئه‌حمه‌د ده‌نیز، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:
ئه‌و هێرش و گه‌له‌كۆمه‌كیه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و ده‌كرێته سه‌ر گه‌لی
كورد و هه‌رێمی كوردستان، جۆرێكه له‌و پیلانانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی
ئیقلیمی (توركیا‌و ئێران وسوریا)وه به‌رێوه‌ده‌چێت، که هه‌مو زمان و مێژو
و خاك و خه‌باتی گه‌لی كورد له هه‌رچوار پارچه‌که روبه‌روی مه‌ترسی
ده‌بێته‌وه.ئه‌حمه‌د ده‌نیز، وتیشی: ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌کییه هاوپه‌یمانی و
پیلانێكه له لایه‌ن وڵاتانی ئیقلمیه‌وه‌و ده‌چێته خانه‌ی
دژایه‌تیكردن و پاكتاوكردنی تێكۆشانی ئازادی خوازی گه‌لی كورد‌و،
نه‌هێشتنی قورسایی و سروشتی كێشه‌ی كورد له وڵاته‌کانیان و بێ
بایه‌خکردنی سه‌روه‌رییه‌كانی باشوری كوردستان. لێپرسراوی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكاران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه
له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و هاوپه‌یمانی و پیلانه تێگه‌یشتوین و هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش به هه‌ستیاریه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌ت ده‌كه‌ین،
ئومێده‌واریشین حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی کورد له ناوه‌رۆكی
پیلانه‌كه تێبگه‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاكو رێككه‌وتن
له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت دانیشتنی په‌رله‌مان
به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه"
ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند"
دانیشتنی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتن
له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت.جه‌عفه‌ریی كه هاوكات سه‌رۆكی
ره‌وتی چاكسازی نیشتیمانییه‌و له‌ناو لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی
عێراقیدایه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “پۆستی سه‌رۆك كۆمار
وابه‌سته‌یه به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه”. روونیشیكرده‌وه كه
دانیشتنی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی
رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پۆستانه ده‌كرێت”.وتیشی “ئێمه ده‌مانه‌وێت
كه‌سه به‌تواناكانی سه‌رجه‌م لیسته كان له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا
به‌شداری پێبكه‌ین”.ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی باش
له‌لیسته‌كانی عێراقییه‌و كوردستانی‌و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بن به به‌شێك
له‌پێكهاته‌ی حكومه‌ت”.جێی باسه فواد مه‌عسوم ئه‌مڕۆ وه‌ك
به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی كرد كه دوای سوێندخواردنی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامان، كۆتایی
به دانیشتنه‌كه هێنا‌و به كراوه‌یی هێشتیه‌وه.په‌رله‌مانی نوێی
عێراق له چه‌ند هێزێكی سه‌ره‌كی پێكدێت كه دیارترینیان هاوپه‌یمانیی
نیشتیمانییه كه له‌كۆی 325 كورسی 159 كورسیی هه‌یه (ده‌وڵه‌تی یاسا
به سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالیكی 89 كورسی‌و ئیئتیلافی نیشتیمانی 70
كورسی)، ئیئتیلافی عێراقییه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی (91
كورسی)و هاوپه‌یمانیی كوردستانی (43 كورسی).هاوكات لیستی گۆڕان له
په‌رله‌مانی نوێ‌دا 8 كورسیی هیه‌و لیستی ته‌وافوق 5 كورسی‌و
هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌واد بۆلانی 4
كورسی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان 4 كورسی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی
كوردستان 2 كورسی، ئه‌مه جگه له هه‌شت كورسیی كۆتای تایبه‌ت به
كه‌مینه‌كان
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ولێر: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی
سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15/6 له هۆڵی پێشه‌وای شاری
هه‌ولێر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و به‌به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
رێوه‌ڕه‌سمی چله‌مین رۆژی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان
به‌ڕێوه‌ده‌چێتبه‌شدار عوسمان، برای رۆژنامه‌نوسی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت
عوسمان به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له مه‌راسیمی ئه‌مڕۆدا بانگهێشتی
ره‌سمی كه‌س نه‌كراوه‌و هه‌مووان بۆیان هه‌یه به‌شداری بكه‌ن له یاد‌و
چله‌ی سه‌رده‌شتدابه‌شدار عوسمان ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له‌هه‌ندێك
له‌میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و رێوه‌ڕه‌سمه له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌ولاوان‌و به‌هاوكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت،
به‌ڵكو ته‌نیا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سۆسیالست و زه‌حمه‌تكێشان: ناچینه ناو یه‌كێتی نیشتیمانییه‌وه

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی
سیاسیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه
ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن حیزبه‌كانیان دوای كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
بچنه ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
به (رۆژنامه)ی راگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن
سۆسیالست ده‌چێته ناو یه‌كێتییه‌وه راست نییه، چونكه هیچ كه‌سێك له
سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیی به‌ئێمه‌وه
نه‌كردوه‌و هاوكات ئێمه‌ش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌مان نییه".لای
خۆشیه‌وه فه‌تاح زاخۆیی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وتی: "هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن
یه‌كێتییه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كراوه، ئێمه‌ش هیچ
بڕیارێكی له‌و شێوه‌مان نییه".زاخۆیی وتیشی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌و
باره‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بكات، ئه‌وكات ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر
بكه‌ین‌و گفتوگۆ و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی