کۆمەڵەی کوردی بوار
کۆمەڵێك کورسی زانکۆ وەردەگرێت لە 17 زانکۆ و 13 ووڵاتی جیهان

کۆمەڵەی کوردی بوار دوای هەوڵێکی زۆر‌و ماندوونەبوونی بەردەوام توانی
کۆمەڵێك کورسی لە حەڤدە زانکۆی جیهان و سیازدە ووڵاتی جۆراو جۆر وەربگرێت
بۆ کوردانی دانیشتووی بەریتانیا، جێگەی ئاماژە پێ کردنە گشت زانکۆکان و
ئەو بوارەی کە کورسیەکانی تێدا وەرگیراوە هەمووی لە بەشی دیراساتی ئیسلامی
و زمانی عەرەبی دایە.
هەر کەس ئارەزووی خوێندن دەکات دەتوانێت پەیوەندی بکات بە ئۆفیسی سەرەکی
بوار کە ناونیشانەکەی لە خوارەوە نوسراوە.
ئەو ووڵاتانەی کە کۆمەڵی کوردی بوار کورسیەکانی تیدا وەرگرتووە بریتین لەم
ووڵاتانە.
1-بەریتانیا.2-فەرەنسا.3-ئیسپانیا.4-مالیزیا.5-سوریا.6-پاکستان.7-میسر.8-هندستان.9-سودان.10-ئوردن.11-مۆریتانیا.12-یەمەن.13-مەغریب.
لە هەریەك لەو ووڵاتانە تەنها زانکۆیەك، جگە لە سووریا دوو زانکۆ، پاکستان
سێ زانکۆ، وە هندستان دوو زانکۆ کە کۆی هەموو حەڤدە زانکۆ دەکات.
ئەو خوێندکارانەی کەوا کۆمەڵی کوردی بوار دەیان نێرێت هەموو خەرجیەکانی
دەگرێتە ئەستۆ.
پرسیار مەرجی وەرگرتن چی یە؟
وەڵام: دەبێت دەرچووی ئامادەیی بێت.
پرسیار: ئایا تەمەن گەورەی و بچوکی نابێتە ڕێگر؟
وەڵام: دەبێت لەسەروی بیست و یەك ساڵەوە بێت.
پرسیار: چۆن داوا پێشکەش بکەم؟
وەڵام: سەردانی کۆمەڵی کوردی بوار بکە لە بەرواری 15.06.2010 کاتژمێر
10:00ی سەرلەبەیانی تا 04:00 پاش نیوەڕۆ.
Bwar Kurdish Society
10 Holyhead Road
Handsworth
Birmingham
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مالكی داوای له كوتله‌كان كرد پابه‌ندی برِیاری دادگای ئیتحادی بن
سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی داوای له كوتله سیاسییه‌كانی عێراق كرد،
پابه‌ندی برِیاری دادگای ئیتحادی بن له باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی
په‌رله‌مانییه‌وه. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئیئتلافی
ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی رایگه‌یاند،
كوتله‌كه‌ی به كۆی ده‌نگ رازی بووه ئیئتلافێكی هاوبه‌شی نیشتمانی له‌گه‌ڵ
ئیئتلافی نیشتمانی عێراق پێكبهێنێت.گوتیشی " پێویسته لایه‌نه‌كان پشتیوانی
ته‌واومان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز
پێكبهێنیین".روونیشیكرده‌وه، پێویسته كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كانی
عێراق به برِیاری دادگای ئیتحادی رازی بن كه رێگه‌ی داوه گه‌وره‌ترین
كوتله‌ی په‌رله‌مانی حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت.دادگای باڵای ئیتحادی له
لێكدانه‌وه‌ی بۆ ماده‌ی 76ی ده‌ستووری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و كوتله‌یه‌ی
زۆرترین ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بێت ده‌توانێت حكومه‌ت
پێكبهێنێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌مڕۆ شاندی ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان به‌ره‌و به‌غدا
به‌رێده‌كه‌ون
بڕیاره ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) شاندی ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان به‌ره‌و
به‌غدا به‌رێبکه‌ون بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراق
ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هاوکات ئه‌ندامێکی به‌شداریش
له گفتوگۆکانی پێشوی فراکسیۆنه کوردییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که
په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجه‌عی شاندی دانوستانكهری كوتله
كوردستانییه‌كان ده‌بێت.زانا رۆستایی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی لیسته
كوردستانیه‌كان له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: وا بڕیاره ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)
شاندی ئیئتیلافی لیسته كوردییه‌كان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبكه‌وێت،
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عێراق بۆ
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.وتیشی: به‌پێی ئه‌ندازه‌ی پێویست شانده‌كه
له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه‌و گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ش كه ئێمه وه‌كو
ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان باسی لێوه ده‌که‌ین، بریتیه له‌وه‌ی
كورد دوه‌م نه‌ته‌وه‌یه له عێراق و پێویسته له 25%ی پۆسته‌كانی
عێراقی به‌ر بكه‌وێت.زانا رۆستایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، ئیتئلافی
لیسته كوردستانیه‌كان نوێنه‌ری كوردن و به‌یه‌ك پارچه به‌شداری
حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: ئه‌م شانده به‌رنامه‌یه‌كی
ئاماده‌كراوی هه‌یه له چواچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا کار و
بڕیاره‌کانی ده‌ستنیشان ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی
عێراقدا.له‌لایه‌کی دیکه‌وه حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی
په‌رله‌مان و به‌شدار له گفتوگۆکانی پێشوی کوتله کوردییه‌کان ئاشکرایکرد:
په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجه‌عی شاندی دانوستانكهری كوتله
كوردستانییه‌كان ده‌بێت و دواجار ده‌رئه‌نجامی وتوێژ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی
تر له به‌غدا په‌سه‌ند ده‌كات.حاکم شێخ له‌تیف به (ئه‌سوات عێراق)ی
راگه‌یاند، شاندی كوتله كوردستانییه‌كان بۆی نییه رێكككهوتنامهی
كۆتایی له‌گه‌ڵ لیست‌و كوتله سیاسییه‌كانی عێراق ئیمزابكات تا
نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دواتر بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ست
په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆك بۆ شانده‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و
بڕیاره‌كانیش به وتوێژو به كۆتی ده‌نگ دهدرێنو دوا بڕیاریش له‌ده‌ست
په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌بێت.رێکه‌وتی 9/5/2010 ئیئتلافی فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان له چوار لیسته براوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (گۆڕان و
یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی) پێکهێنرا، که له پێنج هێزو كوتله‌ی
سیاسیی پێكهاتوه‌و هه‌ر لایه‌نێكیان سێ ئه‌ندامی ده‌بێت له
شانده‌که‌دا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوو ته‌رمی نه‌ناسراو له كه‌ركوك
ده‌دۆزرێته‌وه
دوێنێ هه‌ینی 11/6/2010،
له دوو روداوی جیاوازدا له گوندی چیمه‌ن 25 كیلۆمه‌تری باكوری
كه‌ركوك به ئاراسته‌ی سلێمانی، دوو ته‌رمی نه‌ناسراو
دۆزراوه‌ته‌وه.سه‌رچاوه‌كه، رونیكرده‌وه هه‌ردوو ته‌رمه‌كه دهستو
چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه‌و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یانه‌وه
دیاربووه. بۆیه پاش دۆزینه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ته‌رمه‌كانیان
ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك كراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ
ناسینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاند له‌ناوچه‌ی
هێجلی سه‌ر به‌ناحیه‌ی زاب 100 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای كه‌ركوك، دوو
چه‌كدار به نارنجۆك په‌لاماری بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سه‌حوه‌یان داوه‌و
به‌و هۆیه‌وه سێ چه‌كداری سه‌حوه كوژراون. ئه‌و ناوچه‌یه،
به‌ناوچه‌یه‌كی جێگه‌ی چالاكی چه‌كداره‌كانی قاعیده دادهنرێتو
تائێستا چه‌ندین په‌لامارو رفاندنی هاوڵاتیانو ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه
نه‌وته‌كانی به‌خۆوه بینیوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گروپێكی رفاندن‌و دوو داواكراو ده‌ستگیر ده‌كرێن
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له‌شاری كه‌ركوك، گروپێكی چوار
كه‌سی رفاندنی هاوڵاتیانو دوو داواكراو ده‌ستگیر ده‌كرێن
هێزێكی هاوبه‌شی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتیمانی له‌كه‌ركوك‌و
بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه، هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیان له گه‌ڕه‌كی عه‌مه‌له
شه‌عبی رۆژئاوای كه‌ركوك ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی دوو
داواكراو.سه‌رچاوه‌كه، وتی "له‌و هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌دا توانراوه دوو
كه‌سی داواكراو به‌پێی مادده‌ی 421 ده‌ستگیر بكرێن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس
توانیان هاوڵاتیه‌ك له‌ده‌ست رفێنه‌ره‌كانی ئازاد بكهنو هه‌ر چوار
رفێنهرهكهش ده‌ستگیر بكه‌ن.سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، وتی "له
گه‌ڕه‌كی حه‌جاجی باشوری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك، توانراوه هاوڵاتیه‌ك
له‌ده‌ستی رفێنه‌ره‌كانی ئازاد بكرێت‌و گروپه رفێنهرهكهش كه له‌چوار
كه‌س پێكهاتون ده‌ستگیركراون".سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له
لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا، ئه‌و چوار كه‌س دانیان به‌وه‌داناوه كه
ئه‌و هاوڵاتیه‌یان رفاندوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه بۆ
زانینی ئه‌وه‌ی ئایا له‌رابردودا كه‌سی تریان رفاندوه یان نا.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
لیستی عێراقییه: دژ به تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییرکانی هه‌رێم،
وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی نهژادو ئاڵای ئێران ده‌سوتێنین

ئه‌ندامێكی لیستی عێراقییه رایگدهیهنێت، لیسته‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌ك له
پارێزگای به‌سره دژ به تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه‌و سازده‌كات‌و تێیدا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی
نهژادو ئاڵای ئێران ده‌سوتێنرێت.عه‌بدولئیلا كازم، ئه‌ندامی لیستی
عیراقییه که ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، رایگه‌یاند: لیستی
عێراقییه ئه‌مڕۆ(شه‌ممه) له ناوچه‌ی بهڕازعییهی سه‌ر به پارێزگای
به‌سره به‌ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر كۆنگره‌یه‌ك ساز دهكاتو
تێیدا بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكه‌دا
به‌رزده‌كرێته‌وه.
وتیشی: له‌میانی چالاكییه‌كه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین ده‌ستپێده‌كات
بۆ بریندارانی تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.عه‌بدولئیلا كازم، له لێدوانه‌که‌یدا بۆ
(ده‌نگه‌کانی عێراق) ئه‌وه‌شی وت: هه‌ر له‌میانی مه‌راسیمه‌که‌دا وه‌ك
ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،
وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی نهژادو ئاڵای ئێران ده‌سوتێنرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی