ئه‌لێعراقییه: هێرشكردنه سه‌ر كاندیده‌كانیان زیاتر ده‌بێت
سه‌ركرده‌یه‌كی
ئه‌لێعراقییه ڕایگه‌یاند؛ هێرشكردنه سه‌ر كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌یان له
رۆژانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت. عه‌دنان ده‌نبوس سه‌ركرده له لیستی
ئه‌لێعراقییه ڕایگه‌یاند؛ به ئامانج گرتنی ئه‌ندامی ئه‌لێعراقیه
به‌رده‌وامه و له رۆژانی داهاتووشدا زیاتر ده‌بێتده‌نبوس له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێمه چه‌ندین جار دووپات‌مان
كردۆته‌وه، كه لیستی ئه‌لعێراقیه بۆته ئامانجی تیرۆریستان و هێزی
سته‌مكاران، كه نازانرێت له كوێوه هاتوون و چۆن كار ده‌كه‌ن و بۆچی
ئه‌لێعراقییه ده‌كه‌نه ئامانج.ناوبراو گوتیشی: به مه‌به‌ستی پاراستنی
گیانیان، پێویسته پاسه‌وان بۆ كاندیده‌كانی ئه‌لێعراقییه و سه‌رجه‌م
لیسته‌كانی تر دابنرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌غدا: ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی، کوژران و برینداربونی 17 که‌سی
لێکه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
خۆکوژی‌دا له شاری به‌غدا، 17که‌س کوژران و برینداربون و زۆرینه‌ی
قوربانییه‌کانیش سه‌ر به هێزه‌کانی پۆلیسن.له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی
پۆلیسی شاری به‌غدا به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاند، که سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له (حه‌ی عامل)ی
خۆرئاوای شاری به‌غدا، دو پۆلیس کوژران و 9 دیکه‌یشیان لێ برینداربو،
هاوکات 6 هاوڵاتی مه‌ده‌نیش برینداربون.وتیشی: ته‌قینه‌وه‌که که‌له‌رێگه‌ی
ئۆتۆمبێله‌وه ئه‌نجامدراوه، کاروانێکی هێزه‌کانی پۆلیسی کردبوه ئامانج
که نزیک بوه له بنکه‌یه‌کی پۆلیسی عێراقییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه
که چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له نێو قوربانییه‌کاندان.سه‌رچاوه‌که
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که برینی هه‌ندێک له برینداره‌کان سه‌خته‌و بۆ
چاره‌سه‌رکردنیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک له ناوچه‌ی روداوه‌که
کراون.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
گۆڕان داوای دانیشتنی نائاسایی‌و به‌په‌له‌ی
په‌رله‌مان ده‌كات
فراكسیۆنی گۆڕان له
په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی داوا له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تۆپبارانكردنی ناوچه‌سنوریه‌كانی هه‌رێم
له‌لایه‌ن ئێران سازبدات.كوێستان محه‌مه‌د رایگه‌یاند
"ئێمه پێشتر یاداشتێكمان دابووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها
د. رێبوار فه‌تاح به نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان داواكرا كه
په‌رله‌مان دانیشتنێكی نائاسایی بكات سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئێران
بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و داوایه‌مان پشتگوێخراو كه‌س
به‌ده‌نگیه‌وه نه‌هات"كوێستان وتی "ئێستاش جارێكی دیكه به فه‌رمی
داوامان له په‌رله‌مانی كوردستان كردوه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن سه‌باره‌ت
به هێرشه‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و به‌په‌له سازبكات، ئێمه
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سازدانی ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌و
خوازیارین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵوێست نیشان
بدات".نزیك به مانگێكه هێزه‌كانی ئێران چه‌ندین ناوچه‌ی سنوری هه‌رێمی
كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن‌و له‌چه‌ندین شوێنیش هاتونه‌ته نێوخاكی
كوردستان‌و به هۆی ئه‌م هێرشانه‌شه‌وه سه‌دان خێزانی كوردی ئه‌و ناوچانه
ئاواره‌بوون
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سێ سیناتۆر‌و دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی
ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه سلێمانی

بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی حکومه‌تی عێراقی‌و چه‌ند پرسێکی تر پێش
نیوه‌ڕۆی دوێنێ وه‌فدێکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا
له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح دیداریان
کرد.سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ
سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی كۆنگرێس گه‌یشتنه
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی‌وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌حه‌وه له‌فرۆكه‌خانه
پێشوازییان لێكراو ئامانجی وه‌فده‌كه بریتییه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی
عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و پێشتریش سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
عێراقیان كردووه‌وه‌فده‌كه له‌هه‌رسێ سیناتۆر جیمس ئیت هۆف‌و جۆن راسۆو
جۆرج هوینگ‌و هه‌ردوو ئه‌ندامی كۆنگرێس دۆن لامپه‌ر‌و جاك كیمستن
پێكهاتوون.سه‌رچاوه‌که وتیشی وه‌فده‌که پاش دیدارێکی کورت له‌گه‌ڵ
سه‌رۆکی حکومه‌ت له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕانه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی ئیتیلافی
نیتشمانیه نه‌ك عه‌مار حه‌كیم
ئه‌ندامێكی
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند،
ئێستا موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی لیستی ئیتیلافی نیتشمانیه، نه‌ك عه‌مار
ئه‌لحه‌كیم. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا "خه‌یروڵا
به‌سری" رایگه‌یاند، ئێستا ره‌وتی سه‌در پردی ته‌وافوقی نێوان ده‌وڵه‌تی
یاسا و ئیتیلافی نیشتمانییه، چونكه ئه‌و زۆرینه‌ی ئه‌و لیسته
پێكدێنێت.وتیشی: بۆیه قسه‌كه‌ری فه‌رمی ئه‌و لیسته موقته‌دا سه‌دره نه‌ك
عه‌مار حه‌كیم، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه.ئه‌وه‌شی
دركاند،10 رۆژ جیایان ده‌كاته‌وه له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، به‌وه‌ش ده‌فه‌رتی ته‌واو هه‌یه بۆ گفتوگۆ و لێك
حاڵیبون.هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو لیسته
چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كێشه‌ی عێراقیش چاره نابێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم: سیسته‌می نوێی خوێندن
پێویستی به‌تێكه‌ڵ بونی خوێندكارانی كچان و كوڕان هه‌یه

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرایکرد،
که یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كانی سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده تێكه‌ڵ
كردنی خوێندكارانی كچ و كوڕان ده‌بێت، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له
هه‌رێمی كوردستاندا پێویستیان به 1000 بینای نوێی خوێندنگای سیسته‌می
تازه هه‌یه.ئیسماعیل به‌رزنجی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی هه‌رێم
رێگرنابێت به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵ بونه‌وه‌ی قوتابیانی كچان و كوڕان، چونكه
ئه‌و سیسته‌می نوێی خوێندن پێویستی به‌تێكه‌ڵبونی ئه‌م دو ڕه‌گه‌زه
هه‌یه‌و خاڵێكیشه له‌سیسته‌مه نوێ یه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده.ئیسماعیل به‌رزنجی، وتیشی: خوێندکاران له‌روی ده‌رونی و
سایكۆڵوژییه‌وه په‌روه‌رده ناكرێن و گه‌ر هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌یه‌كه‌وه بن
باشتر شاره‌زای یه‌كترده‌بن و گرنگی ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشچونی ئاستی
خوێندن، وێڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ندێ ناوچه هه‌یه که له‌و
روه‌وه خانه‌واده‌ی خوێندکاره‌کان رێگر ده‌بن، له‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی
په‌وه‌رده رێگرنابێت.وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،
به‌پێی راگه‌یاندراو و زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئێستادا
له‌هه‌مو هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به1000 بینای نوێی خوێندن هه‌یه
دروستبكرێن، که له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی خوێندندا بگونجێت.ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، نیوه‌ی زیاتری قوتابخانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
له‌سه‌ر سیسته‌می کۆنی رابردو دروست كراون و ئه‌وانه‌ش ده‌بێت بڕوخێندرێن
سه‌رله نوێ دروستبکرێنه‌وه، یاخود نۆژه‌نبکرێنه‌وه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا له ناخۆشترینه‌وه بكرێته خۆشترین
شاری عه‌ره‌بی
ئه‌میندارێتی
به‌غدا رایگه‌یاند، پلانێكیان هه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌غدا بكه‌نه
جوانترین پایته‌ختی عه‌ره‌بی.
له‌مباره‌یه‌وه، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌میندارێتی به‌غدا "حه‌كیم
عه‌بدئه‌لزه‌هره" رایگه‌یاند، حكومه‌ت لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ بوژانه‌وه و
په‌ره‌پێدانی چه‌ندین به‌شی گه‌شتیاری و ئاینی به‌غدا، تاوه‌كو بكرێته
جوانترین پایته‌ختی عه‌ره‌بی.وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره
ته‌رخانكراوه و چه‌ندین باخچه و كافتریا و خواردنگه‌ی نوێ دروست
ده‌كرێن.هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، وه‌زیری رۆشنبیری ماهر ئه‌لحه‌دیسی
سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات و پارێزگاری به‌غدا و ئه‌مینداری به‌غدا و
هه‌ردوو وه‌قفی شیعی و سونی تێیدا ئه‌ندامن.جێی ئاماژه‌یه به گوێره‌ی
راپرسیه‌ك كه كۆمپانیای میركۆی ئه‌مه‌ریكی سازیداوه له ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دوبه‌ی جوانترین و به‌غدا ناخۆشترین شاره.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی