&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌رۆكی
گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی
له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كركوك هه‌ره‌شه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
كرد.محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی
كوردستانی كرد و به ئه‌سوات عیراقی راگه‌یاند"ناوچه‌كانی كوردستان به‌شێكن
له خاكی عیراق و هه‌ر زیانگه‌یاندێك به هه‌رێمی كوردستان، زیان
گه‌یاندنه به سه‌روه‌ریی خالكی عیراق.وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌ستدرێژیانه‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا
گردبوونه‌وه‌كه‌یان به‌رپه‌رچی ئێرانییه‌كان ده‌داته‌وه.هاوكات داوای له
حكومه‌تی ناوه‌ندی و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب كرد له‌به‌رامبه‌ر
ده‌ستدرێژیه‌كانی ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ بۆ سه‌ر خاكی
هه‌رێمی كوردستان و عیراق بێ ده‌نگ نه‌بن و به‌پێویستیشی زانی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
به‌رامبه‌ر
مالكی، ئیتیلافی نیشتمانی كاندیده‌كانی خۆیی ده‌ستنیشان كردوه

ئه‌ندامێكی
ئیتیلافی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كگرتنی هه‌ردوو لیسته شیعیه‌كه
له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت و ناوی پاڵێوراوه‌كانیش بۆ پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی
ئیتیلافی نیشتمانی عێراق "به‌ها ئه‌عره‌جی" رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م
هه‌فته‌یه‌دا یه‌كگرتنی هه‌ردوو لیستی ئیتیلافی نیشتمانی عێراق و ده‌وڵه‌تی
یاسا راده‌گه‌یه‌نرێت.وتیشی: ئێمه له لیستی ئیتیلافی نیشتمانی
پاڵێوراوانی خۆمان بۆ ركابه‌ری پاڵێوراوه‌كه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا
یه‌كلایی كردۆته‌وه.ئه‌وه‌شی دركاند، ئیتیلافی نیشتمانی به‌رامبه‌ر نوری
مالكی، دوو پاڵێوراوی ده‌ستنیشان كردوه ئه‌وانیش بریتین له عادل
عه‌بدولمه‌هدی و ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چه‌مچه‌ماڵ: له هه‌ڵمه‌تێکی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا بۆ ده‌ستگیرکردنی دو
تۆمه‌تبار، دو کارمه‌ندی ئاسایش کوژران و ئه‌فسه‌رێکیش برینداربو
له‌هه‌ڵمه‌تێکی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی دو
تۆمه‌تبار له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ربه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دو که‌س له
تۆمه‌تباره‌کان کوژران و هاوکات کارمه‌ندێکی ئاسایش کوژراو ئه‌فسه‌رێکیش
بریندار بو.سه‌عات 12ی شه‌وی 4-5/6/2010 هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیانکوتایه
سه‌ر ماڵێک له گه‌ڕه‌کی پیرادییه‌کانی سه‌ر به ناحیه‌ی شۆڕش، به
مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی دو تۆمه‌تبار که پێشتر فه‌رمانی گرتنیان هه‌بوه‌و
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواکراوبون، دواتر شه‌ڕ له نێوان هه‌ردولادا دروست
ده‌بێت و دو تۆمه‌تبار و کارمه‌ندێکی ئاسایش کوژران و ئه‌فسه‌رێکیش
ئاسایشیش برینداربو.عه‌قید جه‌وده‌ت محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی
رۆژئاوای شاری سلێمانی له‌لێدوانێکدا رایگه‌یاند: کاتێک هێزه‌کانی ئاسایش
له سه‌عات 12ی شه‌و به دواوه، بۆ ده‌ستگیرکردنی دو تاوانبار
هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێک له ناحیه‌ی شۆڕش، له ئاکامدا شه‌ڕ له نێوان
هه‌ردولا دروست بو له ئه‌نجامدا دو تاوانباره‌که کوژراون، هاوکات دو
کارمه‌ندی ئاسایش کوژران و ئه‌سفه‌رێکیش به پله‌ی رائید
برینداربوه.وتیشی: ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دو تاوانباره به‌هۆی ئه‌نجامدانی
تاوانێکیانه‌وه بوه، که ساڵی رابردو ئاسایشیکیان کوشتبو.سه‌باره‌ت به
ده‌نگۆی ئه‌وه‌شی که ئه‌و هێزه‌ی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ماڵه سه‌ر
به هێزه‌کانی دژه تیرۆربن، عه‌قید جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، که
له ئێستادا له قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دان له روداوه‌که و دواتر
ورده‌کارییه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق.. له سێ مانگدا سی و چوار به‌رپرسی قاعیده كوژراون یان گیراون
سوپای
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له كۆی 42 به‌رپرسی رێكخراوی قاعیده له ماوه‌ی 3
مانگی رابردوودا 34 به‌رپرس كوژراون یان گیراون. فه‌رمانده‌ی سوپای
ئه‌مه‌ریكا له عێرق ژه‌نه‌راڵ رایموند ئۆدیرنۆ رایگه‌یاند، به گوێره‌ی
هه‌موو ئه‌وئامارانه‌ی له به‌رده‌ستماندان ئه‌م پێنج مانگه‌ی سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵ قاعیده پاشه‌كشه‌ی كردووه و رێژه‌ی توندوتیژی و زیانه گیانی و
ماڵییه‌كان له كه‌مترین ئاستدا بووه.گوتیشی " له ماوه‌ی سێ مانگی
رابردوودا 34 به‌رپرسی رێكخراوی قاعیده ده‌ستگیركراون یان كوژراون به
تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌مان له موسڵ
ده‌ستبه‌سه‌رداگرت".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی