له‌ماوه‌ی پێنج مانگدا 93 هاولاَتی گیان
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

به‌پێی ئامارێكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی پۆلیسی
هاتوچۆی سلێمانی له ڕێكه‌وتی 1/1/2010 تا 31/5/2010 به ڕوداوه‌كانی
هاتوچۆ 93 كه‌س بونه‌ته قوربانی‌و 1380 كه‌س برینداربوون."له‌چاو ساڵی
پاردا ده‌توانین ئه‌م ڕێژه‌یه به كه‌متر ناو به‌رین به‌هۆی ئه‌وه‌ی
له‌ساڵی ڕابردودا له‌مانگی سێ و چواردا دووڕوداوی قورس ڕویاندا كه
ژماره‌یه‌كی زۆر هاولاَتی بونه قوربانی‌ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا له‌ڕوی ڕێژه‌وه ئه‌مساڵ له پار كه‌متره، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به
شێوازی زانستی شیبكه‌ینه‌وه ئه‌مساڵ له‌ڕوی ژماره‌ی ڕوداوه‌كان له
ساڵی ڕابردوو زیاتره.وتیشی "زۆربه‌ی ڕوداوه‌كان كه گیان له‌ده‌ستدانی
تیادیه بۆمان ده‌ركه‌وتووه له ڕێگاو بانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره نه‌ك
ناوشار‌و زۆرینه‌ی ڕوداوه‌كان هۆكاره‌كانی بۆمان ده‌ركه‌وتووه خێرایی
زۆر و پابه‌ندبون به به‌كارهێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی و خواردنه‌وه‌ی
مه‌ی و به‌كار هێنانی مۆبایل بووه".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌نیازین
له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه چاره‌سه‌ری ئه‌و خێراییه بكه‌ین به‌دانانی
كامێرا له‌ڕێگاوبانه‌كاندا له‌ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شاردا داوامانكردووه
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌لێعراقیه پشتگیری له عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
لیستی
ئه‌لێعراقیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، پاڵپشتی و پشتگیری له عادل
عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵً، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی
لیستی ئه‌لێعراقیه كرد، به‌وه‌ی پاڵپشتی و پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی
ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌لعێراقیه خۆی نه‌یتوانی حكومه‌ت
پێكبێهنێت.سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر مه‌لای وته‌بێژی
ئه‌لێعراقییه، له‌و په‌ڕی متمانه بوونه به عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ
ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت.جێی ئاماژه‌یه، حه‌یده‌ر مه‌لای
وته‌بێژی ئه‌لێعراقییه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاندبوو،
ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا، لیستی ئه‌لێعراقیه نه‌یتوانی
حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا ئه‌وكات ئه‌لعێراقییه پاڵپشتی و پشتگیری له
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له 2003ه‌وه تائێستا، 30 سه‌ربازی ئه‌مریكا له كه‌ركوك كوژراون

له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه تائێستا 30 سه‌ربازی ئه‌مریكا
له سنوری پارێزگای كه‌ركوك كوژراون، وه‌ك رێزلێنانێك له گیانی ئه‌و
سه‌ربازانه مه‌راسیمێك ساز كرا.له‌ڕێو ره‌سمێكدا به ئاماده‌بونی
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك و فه‌رمانده‌ی
پۆلیسی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پۆلیس، له‌ناو بینای
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك په‌رده له‌سه‌ر قوربانیانی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا لادرا كه ژماره‌یان 30 سه‌ربازه و له‌سه‌ره‌تای
پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا
له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوكدا له‌ڕوداوی جه‌نگ و په‌لاماری گروپه
توندڕه‌وه‌كاندا گیانیان له ده‌ست داوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
- نوری مالكی داوای فڕۆكه ده‌كات
نوری مالكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوایكرد به‌زووترین كات سوپای عێراق به فڕۆكه‌ی
پێشكه‌وتوو به‌هره‌مه‌ندبكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه، مالكی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا
له عێراق رایگه‌یاند، بۆ په‌ره‌پێدانی توانا به‌رگرییه‌كان و پاراستنی
هه‌نارده نه‌وتیه‌كان كه رۆژ دوای رۆژ له زیادبووندان پێویستمان به
فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووه.وتیشی: ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌ی كڕینی فڕۆكه‌وه
له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا مۆركراوه، شتێكی دڵخۆشكه‌ره.له‌لای خۆیه‌وه "بوریس
بوالون"ی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له به‌غدا وتی: گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌و بۆنده‌ی
نێوان پاریس و به‌غدا له‌مه‌ڕ كڕینی فڕۆكه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت،
به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فڕۆكه ده‌ریاییه‌كانه‌وه هه‌یه.جێی
ئاماژه‌یه ساڵی رابردوو عێراق و فه‌ره‌نسا بۆندێكیان مۆركرد بۆ كڕینی 24
هه‌لیكۆپته‌ر به به‌های 360 ملیۆن یۆرۆ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هۆشیار زێباری: عێراق پابه‌نده به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

هۆشیار زێباری
پایه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی خۆی له‌هه‌مبه‌ر جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی بڕیاره
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به عێراق و كوێت دووپات كرده‌وه.وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ
ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی (عه‌مرو مو‌سا) رایگه‌یاند، ئێمه
له‌عێراقدا چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێین و دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ كوێت
له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه زۆربه‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی
نێوانمان گفتوگۆشی له‌باره‌وه ده‌كرێت.هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌غدا له‌مانگی مارسی 2011
میواندارێتی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ
به‌رێوه‌چوونی ئه‌م لوتكه‌یه ئاماده كردووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئێران پشتگیری
ئه‌لعێراقیه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز " كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری له‌هاوپه‌یمانی
لیسته‌كانی ئه‌لعێراقیه و ئیئتلافی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی كوردستانی
ده‌كات، به‌مه‌رجێ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت به‌ئیئتلافی
نیشتمانی. ماڵپه‌ڕه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی چاو‌دێر كه نه‌یویستوه ناوی
بهێنرێت، بڵاویكردۆته‌وه"ئێران پشتگیری له خۆكاندیدیكردنه‌وه‌ی نوری
مالكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناكات، و پێی باشه كه لیسته‌كانی
ئه‌لعێراقیه و ئیئتلافی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی كوردستانی حكومه‌تی
داهاتووی عێراق پێكبهێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه" ئێران داوای كردووه،
له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا واسه‌یری ئیئتلافی نیشتمانی بكرێت كه نوێنه‌ری
شیعه‌كانی عێراقه و خاوه‌نی 159 كورسی په‌له‌رمانییه، و بۆیه به‌پێویستی
زانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته به‌كاندیده‌كانی ئیئتلافی
نیشتمانی.پێشتریش ئاد میلكه‌رت نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق
ڕایگه‌یاندبو" مه‌رج نیه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌و لیستانه
بێت كه ده‌نگی زۆریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
عێراق
داوا ده‌كات كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی سازبكرێت، بۆ راگرتنی پڕۆژه‌كانی
سوریا له‌سه‌ر دیجله
حكومه‌تی عێراق داوا ده‌كات كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی سازبكرێت، بۆ
راگرتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه سوریا به‌نیازه له‌سه‌ر روباری دیجله
ئه‌نجامی بدات.كه‌ریم وه‌حید وه‌زیری كاره‌بای عێراق له لێدوانێكیدا بۆ
رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی سوریا به‌نیازه
له‌سه‌ر روباری دیجله ئه‌نجامی بدات‌و له رێگه‌یه‌وه 200 هه‌زار دۆنم
له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاوده‌دات، ئاستی ئاوی روباری
دیجله به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت‌و زیان به ئابوری عێراق
ده‌گه‌یه‌نێت.وه‌حید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و پرۆژه‌یه واده‌كات له
داهاتودا رێگریی له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كانی ئاودێری و خواردنه‌وه‌و كاره‌بای
عێراقدا دروست ببێت. وه‌حید باسی له‌وه‌شكرد: به‌پێی رێكه‌وتنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نابێت هیچ لایه‌ك له‌به‌شی دیاریكراوی خۆی زیاتر ئاو
سه‌رف بكات، وتیشی: ئێستا دانوستانه‌كان له‌نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق و
سوریا‌و توركیا سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌رده‌وامه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: بۆردمان و له‌شكركێشی، پێشلكاری و یاساشكێنییه
به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری هه‌رێم
ww22.jpg)
به‌هۆی
بۆردومانی به‌رده‌وامی سنوره‌كانی هه‌رێم به‌پاساوی هه‌بونی
گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و پژاك، له‌لایه‌ن هه‌ردو ده‌وڵه‌تی توركیا و
ئێران، خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌بوه و ماڵ و گوندی خۆیان جێهێشتوه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئێران هێزی هێناوه‌ته‌وه سه‌ر سنور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له لێدوانێكدا
به سبه‌ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆردومانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو
ده‌وڵه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌خت تر‌و چڕتربۆته‌وه بۆسه‌ر گوندنشینان و
دانیشتوانی سنوره‌كانی هه‌رێم، له‌هه‌مان كاتدا ئێران هێزێكی زۆری
هێناوه‌ته سه‌رسنور".سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت: "ده‌وڵه‌تی ئێران
هێزێكی زۆری كۆكردۆته‌وه و هێناوه‌ته سه‌رسنور، به‌درێژای سنوری
پیران شه‌هرو حاجی ئۆمه‌ران، ره‌نگه ئه‌م كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌ش له‌سه‌ر
سنور به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه و پژاك
بێت".له‌هه‌مان كاتدا په‌كه‌كه و پژاكیش له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لاماردانێك، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د
ده‌نیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆماجڤاكێن كوردستان به
سبه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌و بۆردمان و له‌شكركێشیه بۆسه‌ر سنوره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان، جگه له پێشلكاری و یاساشكێنی به‌رامبه‌ر هه‌رێم و
سه‌روه‌ری و ئاسایشه‌كه‌ی، هیچی تر نیه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی
له‌ناوبردنی گه‌ریلاو په‌كه‌كه بێت، ئه‌وا په‌كه‌كه و گه‌ریلاكانی زۆر
له‌وه به‌هێزترو خۆراگرترن به‌م جۆره هێرش و ئۆپراسیۆنانه
خۆبه‌ده‌سته‌وه بده‌ن و له‌ناوبچن".
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئیئتلافی لیسته
كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان كه ئه‌مرۆ
پێنجشه‌ممه ئه‌نجامدار، بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو
ئیئتیلافه‌كه كۆببنه‌وه‌و دواتر وه‌فدێكی هه‌ڵبژێردراو سه‌ردانی به‌غدا
بكات: له‌م پێوه‌نده‌دا عه‌بدولستار مه‌جید، نوێنه‌ری لیستی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی له ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان
راگه‌یاند "دیاره
ماوه‌یه‌كه كوتله فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێكهێنراوه، به‌ڵام
ماوه‌یه‌كی زۆریشه هیچ كۆبوونه‌وه‌و دیدارێك له نێوان ئه‌م كوتله‌یه‌دا
ئه‌نجام نه‌دراوه، له‌كاتێكدا هه‌موو لیست‌و لایه‌نه عێَراقیه‌كان بۆ
پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی سه‌رقاڵی گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌ن، هه‌رچه‌ند
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ كه له‌م رۆژانه‌ی دوایدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌لایه‌ن دادگا فیدراڵی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆ‌و
كۆبوونه‌وانه‌ی له‌نێو لیسته عێراقیه‌كان تا ئێستا ئه‌نجامدراوه
زه‌مینه‌یه‌كه بۆ باشتر لێكتێگه‌یشتن‌و نزیكبوونه‌وه بۆ پێكهێنانی
ده‌وڵه‌ت".وتی "پاش ئه‌م دواكه‌وتنه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر
راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیئتلافی لیسته
كوردستانیه‌كان سازدا، كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیار درا رۆژی یه‌كشه‌ممه
كۆببینه‌وه‌و وه‌فدێكی دیاری بكرێت كه هه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوو
سه‌ردانی به‌غدا بكات تا له‌گه‌ڵ لیست‌و قه‌واره جیاجیاكانی عێراق گفتوگۆ
بكات".ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان له لیستی (هاوپه‌یمانی و گۆڕان و
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو) له پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق، دوای چه‌ندین دانیشتن له 9/5/20010 له‌لایه‌ن مه‌سعود
به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه راگه‌یه‌نرا به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی
ده‌نگی كورد و به‌هێزكردنی ئه‌و رۆڵه‌ی له حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا
ده‌یبینێ. هاوكات له به‌رنامه‌ی كاری ئیئتلافه‌كه‌دا
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ و له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقیشدا لیسته به‌شداربوه‌كانی ناوی وه‌ك فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆ
كارده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ر پرسه
چاره‌نوسسازه‌كانی كورد یه‌كده‌نگ ده‌بن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی