زێباری: بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه

هۆشیار زێباری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ، ڕایگه‌یاند؛ بۆردومانكردنی ناوچه
سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن ئێران و توركیا، پێشێلكردنی
سه‌روه‌ری عێراقه. هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند؛
حكومه‌تی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاداشتی ناڕه‌زایی پێشكه‌شی ئێران و
توركیا كردووه، له باره‌ی پرۆسه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان.زێباری له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حوڕه گوتیشی: ئه‌و
بۆردومانانه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و عێراق و ئاسایشی
هاوڵاتییانه.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاند؛ بۆردومانه‌كانی توركیا
و ئێران، به‌بیانووی لێدانی چه‌كداران، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ژیانی
هاوڵاتیانی عێراقی دروستكردووه.له‌و باره‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا
هاتووه، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت و
تائێستاش به‌رده‌وامه، كه به شێوه‌یه‌ك گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار و
هاوڵاتیان كۆچیان كردووه له گوند‌و شوێنه‌كانیان، هه‌ره‌وه‌ها زیانی مادی
و ته‌نانه‌ت گیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه.وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای
خستنه‌ڕووی ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره، هاوكات بۆ
باڵیۆزی ئێران و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی توركیای ڕوونكردۆته‌وه، ئه‌و
ڕه‌فتاره‌یان چاره‌سه‌ری ده‌زكردن و چالاكی چه‌كداران ناكات و پێویستی به
گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی هاوبه‌ش هه‌یه.هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوایكرد
ده‌ست له‌و پێشلكاریانه هه‌ڵبگیرێت، كه كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ره
په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی هه‌ردوولا ده‌بێت.له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عێراق یاداشتی ناڕه‌زایی ڕاده‌ستی هه‌ر یه‌ك له
باڵیۆزی ئێران و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی توركیا له عێراق كرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی: ئه‌مڕۆ یه‌کێتی سێیه‌مین کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی
به به‌شداریی (1578) ئه‌ندام‌و (220) چاو‌دێر ده‌به‌ستێت، هاوکات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایه: ئه‌م كۆنگره‌یه
گۆڕانكاریی له هه‌یكه‌لی یه‌كێتیدا دروستده‌كات.یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، كه رێكخراوێكی سیاسیی سۆسیالیست‌و دیموكراته، له 1/6/1975
دامه‌زراوه، تائێستا (دو كۆنگره‌ی له ساڵه‌كانی (1992، 2001)، چوار
پلنیۆمی له ساڵه‌كانی (1989، 1992، 2007، 2009 به‌ستووه) ئه‌مڕۆ
1/6/2010 له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی كۆنگره‌ی سێیه‌می
ده‌به‌ستێت، به به‌شداریی (1578) ئه‌ندامی كۆنگره، كه (20%)یان
ژنن.وابڕیاره كۆنگره ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت، (239) ئه‌ندام‌و
كادری یه‌كێتی خۆیان بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كاندید كردوه‌و
(359یشیان بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند خۆیان كاندیدكردوه، جگه‌له‌وه‌ش
كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی حكومیی‌و حیزبی عێراقی‌و نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشتی
كۆنگره كراون، به‌تایبه‌تی (نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،
سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی سوید، كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ری كوتله‌كانی
په‌رله‌مانی عێراق، رافع عیساوی، سه‌فاره‌ته‌كانی عێراق،
كونسڵگه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی‌و
دراوسێ، به‌تایبه‌ت توركیا‌و ئێران، نوێنه‌رانی چه‌ند حیزبێكی
عه‌ره‌بی).فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێیه‌می
حیزبه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌خاته‌رو، كه به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌ی گۆڕاوه‌و ئه‌م
كۆنگره‌یه‌ش هۆكارێكه بۆ گۆڕانكاریی له‌ناو یه‌كێتیدا. راشیگه‌یاند: كه
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌رناچێت‌و كۆمه‌ڵێک
دیكه دێت، ئه‌مه جۆرێكه له گۆڕان، جگه‌له‌وه به‌رنامه‌ی یه‌كێتی
هه‌موی گۆڕاوه، چونكه به‌رنامه كۆنه‌كه كه‌ڵكی نه‌ماوه‌و ده‌بێت
به‌رنامه‌یه‌كی نوێ دابنرێت، په‌یڕه‌وی ناوخۆش كه‌ڵكی نه‌ماوه‌و ئێستا
په‌یڕه‌وێكی نوێ هه‌یه، له كۆنگره‌كانی پێشودا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند
نه‌بوه، هه‌روه‌ها ره‌نگه له‌م كۆنگره‌یه‌دا مه‌ڵبه‌نده‌كانی له ئاستی
پارێزگادا دابنرێن، كه ئه‌وه‌یش جۆرێكه له جۆره‌كانی
گۆڕان.ئه‌سه‌سه‌رد، وتیشی: پێموایه هه‌مو كۆنگره‌یه‌ك ده‌توانێت
نه‌خشه‌یه‌ك بۆ چاككردنی ره‌وشی ناوخۆی حیزبه‌كه دابنێت، به‌ڵام ئه‌وه
ده‌كه‌وێته قۆناغی دوای كۆنگره، كه سه‌ركردایه‌تی نوێ تاچه‌ند
سه‌ركه‌وتو ده‌بێت له‌و بواره‌داو چه‌ند پابه‌ند ده‌بێت به په‌یڕه‌وی
ناوخۆی حیزب؟، چونكه پابه‌ند نه‌بون به په‌یڕه‌وی ناوخۆ یه‌كێك له
كێشه‌كانی دو كۆنگره‌ی رابردوی یه‌كێتی، له‌ئێستاشدا جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه نابێت ئه‌زمونی رابردو دوباره
بكرێته‌وه.به‌پێی په‌یڕوه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی سكرتێری گشتیی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێژه‌ی (15%)ی ئه‌ندامانی كۆنگره
ده‌ستنیشان بكات، له كۆی (1578) ئه‌ندامی كۆنگره (220) ئه‌ندامیان
به‌بێ هه‌ڵبژاردن (ته‌زكیه) به‌شداریی كۆنگره ده‌كه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه
ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره
له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه هاتوه، مه‌كته‌به‌كان به
هه‌ڵبژاردن هاتون، جگه‌له‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه (حسه) یان بۆ
دیاریكراوه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته خۆیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی
كۆنگره، نزیكه‌ی (220) ئه‌ندام به ده‌ستنیشانكردن دێنه
كۆنگره.(150)ئه‌ندام‌و كادری یه‌كێتی وه‌كو چاو‌دێر به‌شداریی كۆنگره
ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: "چاودێره‌كان هه‌ر
ئه‌ندامی یه‌كێتین، به‌ڵام تائێستا سیفه‌تی ئه‌ندامێتی كۆنگره‌یان
نییه‌و مافی ده‌نگدان‌و خۆپاڵاوتنیان نییه، به‌ڵام قسه‌كردنیان هه‌یه،
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دو بیرۆكه هه‌یه، بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه؛
كه ئه‌و خه‌ڵكانه له‌ناو كۆنگره‌دا وه‌كو چاو‌دێر بمێننه‌وه‌و به‌شداریی
ده‌نگدان‌و خۆپاڵاوتن نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی تر ئه‌وه‌یه؛ كه ره‌نگه له‌ناو
كۆنگره‌دا بڕیارێكی تایبه‌ت بدرێت ئه‌و چاودێرانه بكرێنه ئه‌ندام‌و
مافی ده‌نگدان‌و خۆپاڵاوتنیان هه‌بێت.هه‌رچه‌ند له هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌و
مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیدا كێشه‌ی گه‌وره دروستنه‌بو، به‌ڵام له‌ئێستادا
باس له زیندوبونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌كه‌تولات ده‌كرێت‌و پێشبینی
ئه‌وه ده‌كرێت، ته‌كه‌تولات كێشه بۆ كۆنگره دروستبكات، به‌ڵام فه‌رید
ئه‌سه‌سه‌رد، بونی هه‌ر ته‌كه‌تولاتێك ره‌تده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێستا
هه‌یه هاوپه‌یمانیی كاتی هه‌ڵبژاردنه، چونكه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا
كه‌س ناتوانێت به ده‌نگی خۆی، یان مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی، یان به ده‌نگی
ناوچه‌كه‌ی ده‌ربچێت، بۆیه پێویستی به‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به
كۆمه‌ڵێك لایه‌نی دیكه‌وه بكات، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ندی
په‌یوه‌ندیی به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده
په‌یوه‌ندیی به ته‌كه‌تولاته‌وه نییه، ئه‌مه له هه‌مو حیزبێكدا
روده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه له چوارچێوه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه
نابێته كێشه، پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م له‌م كۆنگره‌یه‌دا ته‌كه‌تولات
سه‌رهه‌ڵبدات‌و كێشه‌ی له‌و شێوه‌یه دروستببێت.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هێرشێكی په‌كه‌كه
كوژران‌و برینداربوونی 15 سه‌ربازی توركیای لێكه‌وته‌وه

چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس‌و راگه‌یاندنی
توركی،
رایانگه‌یاند كه دووشه‌ممه، به‌هۆی هێرشێكی هێزه‌كانی پارتی
كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌سكه‌ندرونی ده‌ریایی له‌باشوری ئه‌و
وڵاته،
6
سه‌بازی توركیا
كوژراوه‌و 9 سه‌ربازیش برینداربوون.سه‌رچاوه‌كان
رایانگه‌یاند كه هێرشبه‌ره‌كان
به‌مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كاتێك هه‌ندێك
له‌سه‌ربازانی
گواستووه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رون، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه
راشیانگه‌یاند
كه 3
له‌برینداره‌كان برینه‌كانیان مه‌ترسیداره.شایانی
باسه ئه‌وه گه‌وره‌ترین هێرشی هێزه‌كانی
پارتی
كرێكارانی كوردستانه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا، هاوكات ئه‌و
هێرشه
دوای
ئه‌و راگه‌یاندنه دێت كه سه‌رۆكی به‌ندكراوی ئه‌و پارته عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان
له‌زیندانه‌وه رایگه‌یاندبوو، چیتر هه‌وڵی ناوبژیوانی نادات له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی
توركیادا‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تۆمه‌تباركردبوو به‌پشتگوێخستنی هه‌وڵه‌كانی
ئاشتی.هه‌رله‌مباره‌یه‌وه،
ئاژانسی ئه‌نازۆلی توركی
رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سوپای توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان
داوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هه‌موو رێگاكانی نزیك ئه‌و بنكه‌یه
قه‌ده‌غه‌كراون
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی بكه‌ره‌كانی ئه‌و ه
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سه‌ردانه‌كه‌ی
مالیكی ، بۆ راكێشانی كورده "
ئاسیا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " سه‌ردانه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ
هه‌ولێر راكێشانی كورده به‌لای ئیئتیلافه‌كه‌یدا.وتیشی"سه‌ردانه‌كه‌ی
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی سیاسیی له‌پشته
بۆ راكێشانی كورده‌كان بۆ پشتیوانیكردن له مالیكی تا جارێكی دیكه پۆستی
سه‌رۆك وه‌زیر وه‌ربگرێته‌وه.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
وتیشی كه لیسته‌كه‌یان مه‌رجی یاسایی و ده‌ستووریی بۆ هاوپه‌یمانی هه‌یه
و پێویسته جێبه‌جێ بكرێن له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی ماده‌ی
140 و ئه‌گه‌ر مالیكی به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه بدات، ئه‌وا
كوردیش پشتیوانیی لێ ده‌كات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
پارله‌مانی کوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی سه‌باره‌ت به
تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌کان سازده‌کات

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئێران و توركیا ده‌كات
تۆپبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كان رابگرن، هاوکات پارله‌مانی كوردستانیش
له‌وباره‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازده‌كات .كاوه مه‌حمود
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی
داوای له هه‌ردو حكومه‌تی توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران كردوه
تۆپبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن .
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه چاوه‌ڕێی
وه‌ڵامی توركیا و ئێرانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی
دپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن .له‌لایه‌کی دیکه‌وه كوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان له پارله‌مانی كوردستان به knnی راگه‌یاند، له
كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی پارله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی
پارله‌ماندا، بریاردرا له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا پارله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی
نا ئاسایی سازبكات.سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له پارله‌مان ئه‌وه‌شی وت،
که داوا له حكومه‌ت كراوه له بودجه‌ی روداوی له‌ناكاودا هاوكاری
زیانلێكه‌وتوانی تۆپبارانه‌كان بكات .
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
نوێنه‌رێكی كورد: كورد پشتگیری له‌و كه‌سه ده‌كات، كه زه‌مانه‌ت بدات
داواكانی جێبه‌جێ بكات
ئه‌ندامێكی
هاوپه‌یمانی كوردستانی ڕایگه‌یاند؛ كورد پشتگیری له‌و كه‌سه ده‌كات ببێته
سه‌رۆك وه‌زیران، كه پشتگیری له داوا ڕه‌واكانی ده‌كات و زه‌مانه‌یش بۆ
جێبه‌جێكردنیان پێشكه‌ش ده‌كات. ئازاد عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ به
درێژایی ساڵانی ڕابردوو، دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی
كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، له نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا باسیان
لێوه‌نه‌كراوه.ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی
عێراقی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، پێویسته ئه‌و مه‌سه‌له
هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی، كه په‌یوه‌سته به مافه ڕاوه‌كانی كورد، له‌گه‌ڵ
كوتله سیاسییه‌كان بخرێته به‌رباس و تاتوێكردن له میانه‌ی گفتوگۆكانی
پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوودا.گوتیشی: سه‌ردانی مالكی بۆ هه‌رێمی كوردستان
شتێكی ئاساییه‌وه و له چوارچێوه‌ی جموجۆڵی كوتله سیاسییه‌كان دێت، بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت.هاوكات ڕاشیگه‌یاند؛ كورد پاڵپشتی و پشتگیری له‌و
كه‌سه ده‌كات ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، كه پاڵپشتی و پشتگیری له
داواڕه‌واكانی ده‌كات و زه‌مانه‌تیش بۆ جێبه‌جێكردنیان پێشكه‌ش ده‌كات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
سلێمانی.. یه‌که‌م ساڵیادی كۆچیدوایی
هونه‌رمه‌ند حسێن میسری ده‌كرێته‌وه
ئێواره‌ی دووشه‌ممه
31\5، له هۆڵی رۆشنیری شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان‌و هاوڕێیان‌و ئازیزانی‌و خانه‌واده‌كه‌ی،
ساڵیادی كۆچیدوایی هونه‌رمه‌ندی شانۆكار حسێن میسری كرایه‌وه.سه‌ره‌تای
مه‌راسیمه‌كه به نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌ك ده‌ستیپێكرد كه گوزارشت بوو
له دڵسۆزی‌و خه‌مخۆری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو حسێن میسری بۆ كاره
هونه‌رییه‌كانی، دواتر پارچه موزیكێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی شینی میسری.
هاوڕێ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریانكردووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو
حسێن میسری، كۆچی ناواده‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به زیانێكیگه‌وره ده‌زانن
كه له دراما‌و شانۆی كوردی كه‌وتووه.هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو حسێن میسری له
ساڵی 1957 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و ساڵی 1973 ده‌ستیكردووه
به‌كاری هونه‌ری‌و خاوه‌نی چه‌ندین كاری ناوازه‌یه له بواری شانۆ‌و درامای
كوردی دا، ساڵێك پێش ئێستا به‌نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ گیانی له‌ده‌ستداو
به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له كه‌سوكارو هاوڕێیانی كرد.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له پارێزگای سلێمانی ده‌وامی
فه‌رمانگه‌كان كاتژمێرێك زیات ده‌كات

به‌پێی فه‌رمانی كارگێڕی
ژماره 2/1- 5673 له به‌رواری 30/5/2010 له‌لایه‌ن پارێزگاری
سلێمانییه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری پارێزگای
سلێمانی كراوه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كاتژمێرێك زیادی كرد.له‌و فه‌رمانه
كارگێڕییه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، هاتووه "وه‌ك
تێبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كان پابه‌ند نین به
ده‌وامی فه‌رمییه‌وه بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه ده‌وامی فه‌رمی
فه‌رمانگه‌كان ڕۆژانه له كاتژمێر 8 به‌یانی تا 3 پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت جگه
له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه له كاتژمێر 2 كۆتایی به‌ده‌وام دێت".له
به‌شێكیتری ئه‌و فه‌رمانه‌دا هاتووه به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی
سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ڕاسته‌وخۆ لێپرسراون به‌رامبه‌ر به پابه‌ندبونی
فه‌رمانبه‌رانیان به‌ده‌وامی فه‌رمییه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوبه‌ڕووی
سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رمانبه‌ران به‌م
فه‌رمانه نیگه‌رانن به‌هۆی نه‌گه‌شتنیان له‌كاتی یاسای خۆیدا به‌هۆی
قه‌ڵه‌باڵغی شه‌قامه‌كان و كه‌می هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه كه‌ده‌بێته
هۆی دره‌نگ گه‌شتنیان بۆ ده‌وام.جێگه‌ی باسه پێشتر ده‌وامی
فه‌رمانبه‌ران له كاتژمێر 8:30 ده‌ستی پێده‌كرد بۆ كاتژمێر 2:30 خوله‌ك
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
؛ ئاوێنه ، سبه‌ی.هاولاتی