&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مامۆستایه‌كی زانكۆ: حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئابوری نین

ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سماقی مامۆستای كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری له زانكۆی
سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری نین و ده‌بوایه په‌رله‌مانی كوردستان
به‌شێوه‌یه‌كی رون باری ئابوریان له ده‌ستوردا دیاری بكردایه نه‌وه‌ك
په‌له‌یان له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور بكردایه.ناوبراو وتیشی: ده‌بێت
حكومه‌ت هاورده‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بكات كه بۆ به‌رهه‌مهێنان ده‌شێت،
له جیاتی ئه‌وه‌ی هاورده‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بكات كه بۆ به‌كارهێنان
ده‌بن.ئه‌و مامۆستایه راشیگه‌یاند كه ناهاوسه‌نگی ئابوری هه‌یه له
هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه كه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌لی كار بۆ كرێكاری
ناوخۆ بدۆزێته‌وه نه‌وه‌ك كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێنێت له كاتێكدا
خه‌ڵكێكی زۆر بێكارن له كوردستاندا.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له هه‌رێمی
كوردستاندا حكومه‌ت زۆر به خێرایی به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت چوه له
كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر له هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا
له جیهاندا كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی تێكه‌ڵكراوه.وتیشی: كه‌رتی
كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان زۆر له دواوه‌یه و ده‌بێت حكومه‌ت گرنگی
به گوندنشینه‌كان بدات
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بانگه‌شه بۆ لیستی
كوردستانی ده‌كات
له‌میانه‌ی دوایاریی جامی
ڤیڤا كه له‌وڵاتی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ستهێناو له‌یاری كۆتایدا به‌رامبه‌ر پادانیا
دۆران، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌دا یاریزانان وێنه‌ی بارزانی‌و
لۆگۆی لیستی كوردستانییان به‌ده‌سته‌وه ده‌بینراو پروپاگه‌نده‌یان بۆ
ده‌كردن.ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یاری
كۆتایی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا ئه‌نجامدا كه یارییه‌كه‌ی به‌دوو
گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دۆراندو پله‌ی دووهه‌می بۆ خولی ڤیڤا بۆ
هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه بێ وڵاته‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتی
ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌دا‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی
كوردستان وێنه‌ی ده‌گرت، لۆگۆی لیستی كوردستانی‌و وێنه‌ی مه‌سعود
بارزانی پاڵێوراوی لیستی كوردستانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان
پێده‌بینراو بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد.خه‌سره‌و گورون راهێنه‌ری پێشووی
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانه‌و دروست نییه لایه‌نێكی دیاریكراو
بۆ خۆی قۆخی بكات». هه‌روه‌ها وتیشی «پێویست بوو هه‌ڵبژارده‌كه ته‌نها
ئاڵای كوردستانیان به‌رز بكردایه‌ته‌وه، چونكه سیاسه‌تكردن كاری
ئێمه‌ی وه‌رزشه‌وانان نییه».
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
قه‌ڵادزێ: پاسه‌وانێكی عومه‌ر فه‌تاح و پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر
پۆسته‌ره‌كانی لیستی گۆڕان لێده‌كه‌نه‌وه

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لیست و
قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه زۆرترین سه‌رپێچی
له‌لایه‌ن لیستی كوردستانیه‌وه له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی
كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وه‌ك به‌كارهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی
حكومه‌ت و میله‌ت له‌پێناوی سه‌رخستنی لیسته‌كه‌یان، تاوه‌كو
به‌كارهێنانی دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌ر و ئۆتمبێلی
فه‌رمانگه‌كان له‌و پێناوه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و
ناشیرینتركردنی پرۆسه‌كه‌یه دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و
بانگه‌شه‌كانی لیسته‌كانی تره، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی باوه‌ڕپێكراو له نوسینگه‌ی لیستی گۆڕانی
شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ به سبه‌ی راگه‌یاند: شه‌وی 28/6/2009 له
شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ دو كه‌س كه یه‌كێكیان پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی عومه‌ر
فه‌تاحه، به ناوی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ره‌سول ناسراوه به (محه‌مه‌ده
سوره، ئه‌وه‌ی تریشیان كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیه به‌ناوی محه‌مه‌د
ره‌وف ئه‌شكه‌نه‌یی، هه‌ڵده‌ستن به‌لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانی
لیستی گۆران، كه له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیر
ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند
كه‌سێكه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت و په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشه‌وه ده‌كرێت،
له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئازاد ده‌كرێن.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد: لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانی لیستی گۆڕان، هیچ
كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی پشتیوانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی
ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ لیستی گوڕان، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی پشده‌ر هاوسۆز و
پشتیوانن بۆ لیسته‌كه‌مان، به‌ڵكو هه‌بونی ئه‌و ئاكار و دیاردانه ته‌نها
پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌لاڕێدا
ده‌بات و له‌ره‌وتی راسته‌قینه‌ی خۆی دوری ده‌خاته‌وه و ده‌بێته‌هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌رێم و پرۆسه‌كه له‌به‌رده‌م چاودێران و دنیای
ده‌ره‌وه‌ش ناشیرین بكات.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
بی بی سی: دوو بارمه‌ته به‌ریتانییه‌که له عێراق‌دا به گوله کوژراون
به‌پێی راپۆرتی
ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانیا (بی بی سی)، ئه‌و دوو بارمه‌ته به‌ریتانییه‌ی
که پێشتر له عێراق‌دا رفێندرابوون و هه‌فته‌ی رابردووش ته‌رمه‌کانیان له
عێراقه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان گوازرانه‌وه، به گوله کوژراون. ئاژانسی
هه‌واڵی (رۆیته‌رز) بڵاوی‌کرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی
به‌ریتانیا (بی بی سی) رایگه‌یاند:"به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی که له باره‌ی
هۆکاره‌کانی مردنی هه‌ردوو بارمه‌ته‌ی به‌ریتانی (جیسۆن کرسویل) و (جیسۆن
سویندل‌هرست) بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌رکه‌وتووه که هه‌ردووکیان له
عێراق‌دا، به گوله کوژراون.به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا ره‌تیکردۆته‌وه، گه‌ر دووپات یان ره‌تی ئه‌و راپۆرته
بکاته‌وه و ته‌نها وتویه‌تی:"هێشتا کێشه‌که سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه
له باره‌ی مردنیان به‌رده‌وامه".جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌و دوو
کوژراوه‌ش له نێو پێنج بارمه‌ته‌ی به‌ریتانی‌دا بوون، که یه‌کێکیان
ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر (پیته‌ر مۆر) و چوار له پاسه‌وانه‌کانی بوو، که
له لایه‌ن گروپێکی توندڕه‌وی شیعه‌وه له مانگی ئایاری ساڵی 2007دا، له
ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له شاری (به‌غدا) رفێندرابوون.جێی
ئاماژه‌یه، رفێنه‌ران به‌ر له یازده رۆژ رووفاتی دوو بارمه‌ته‌که‌یان
راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق کردبوو.تاکو ئێستاش، زانیاری ته‌واو له
باره‌ی شوێن و چۆنێتی کوژرانی ئه‌و دوو بارمه‌ته رانه‌گه‌یندراوه، به‌ڵام
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وا‌نییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبوو، که ساڵی رابردوو
یه‌کێک له بارمه‌ته‌کان خۆی کوشتووه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
تاڵه‌بانی: 30ی حوزه‌یران قۆناغێكی نوێیه له
مێژووی عێراقی دیموكراتیی فیدراڵی سه‌ربه‌خۆدا

جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار، سێشه‌ممه، رایگه‌یاند رۆژی 30ی حوزه‌یران
ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له مێژووی عێراقی دیموكراتیی
فیدراڵی سه‌ربه‌خۆ‌و یه‌كگرتوودا، جه‌ختیشی له گرنگیی پاڵپشتی گه‌ل
كرده‌وه له هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیركردنی ئاسایش‌دا.تاڵه‌بانی له
وتارێكدا به‌بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له شاره‌كانی
عێراق، رایگه‌یاند “متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه 30ی حوزه‌یران
ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له مێژووی عێراقی دیموكراتیی
فیدراڵی سه‌ربه‌خۆ‌و یه‌كگرتوودا، كه تێیدا گه‌ل گه‌وره‌ی خۆی ده‌بێت‌و
خاوه‌نی سامانی خۆی‌و بڕیارده‌ری چاره‌نوسی خۆی‌و خوڵقێنه‌ری
مێژووی خۆی ده‌بێت.”سه‌ركۆماری عێراق له وتاره‌كه‌یدا، جه‌ختی له
گرنگیی پاڵپشتیی گه‌ل كرده‌وه له هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیركردنی
ئاسایشدا‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و پاڵپشتییه “به
ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیی ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیان به‌دی
ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك پێویسته هاوڵاتیان هه‌ست بكه‌ن كه خۆیان خوڵقێنه‌ری
ژیان‌و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی ژیانن له رێگه‌ی موماره‌سه‌ی
دیموكراتی ئازادانه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه.”تاڵه‌بانی وتیشی
“گه‌له‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌كی پرشنگداری نوێ له مێژووی پڕ سه‌روره‌یی
خۆی ده‌نوسێته‌وه به‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌رپرسیارێتیی
ئه‌منیی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له هه‌نگاوێكدا
به‌ره‌و سه‌روه‌ریی ته‌واو.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
باڵه‌كایه‌تی چوار ناحیه و 108 گوند كاره‌بای نیشتمانی‌یان نیه
دوای تێپه‌ڕبونی 40 ساڵ به‌سه‌ر به‌قه‌زابونی چۆمان، ساڵی پار بۆ
یه‌كه‌مجار كاره‌بای نیشتمانی گه‌یشته ئه‌و قه‌زایه، كه‌پێشتر له‌سه‌ر
سیسته‌می مۆلیده كاره‌با بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه دابینكرابو، له ئێستاشدا
گه‌یشتنی كاره‌بای نیشتمانی ته‌نیا سه‌نته‌ری قه‌زای چۆمان لێی
سودمه‌ند بوه، له‌كاتێكدا زیاتر له 108 گوند وچوار ناحیه تائێستا
كاره‌بای نیشتمانیان پێ نه‌گه‌یشتوه.ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، پێكهاتوه
له‌قه‌زای چۆمان و چوار ناحیه وه‌ك (قه‌سرێ، گه‌ڵاڵه، سمیلان، حاجی
ئۆمه‌ران) و 116 گوند، جگه له‌ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران كه كاره‌بای
به‌رده‌وامی هه‌یه كه ئه‌ویش له وڵاتی ئێرانه‌وه بۆی ڕاكێشراوه،
ئه‌وانیتریش له‌سه‌ر سیسته‌می مۆلیده كاره‌بایان بۆ دابینكراوه.
شایانی باسه زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی پشت به
سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ دابین كردنی كاره‌با و ژماره‌یان زیاتر
له 40 گوند ده‌بێت كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر داهاتی خۆیان دروستیان كردوه،
ئه‌وانیتریش له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازه‌كان و حكومه‌ت بۆیان دروست
كراوه.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
چاودیر؛ ئاوێنه ، سبه‌ی